ئەمڕۆ هەینی 17ی 4ی 2015 لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستی لە شارۆچکەی عەینکاوەی هەولێری پایتەخەت ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و بریندار بوون. ئەم کردەوە نامرۆڤانەیە ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ شکستی تیرۆریستان لەبەرانبەر پێشمەرگە قارەمانەکان و فەشەلهێنانیانە لە بەرەکانی جەنگ.
بۆیە تیرۆریستان ترسنۆکانە پەنا بۆ کردەوەی تیرۆریستی دەبەن و هەوڵ دەدەن ئاسوودەیی هاووڵاتیان بشێوێنن. وێڕای ئیدانەکردنی توندی ئەم کارە قێزەوەنەی تیرۆریستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدانی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی عەینکاوە دەکەین و هیوای چاکبوونەوەیش بۆ برینداران دەخوازین.
لەوەیش دڵنیاین کە هێزەکانی ئاساییش لە زووترین کاتدا ئەنجامدەرانی ئەم کارە دڕندەیە بە سزای خۆیان دەگەیێنن و هاووڵاتییە سەربەرزەکانیش لەوە دڵنیا دەکەینەوە کە هێزەکانی پێشمەرگە و ئاساییش و پۆلیس بە هەموو توانایەکیانەوە ئارامی و ئاسوودەیی وڵات دەپارێزین. با تیرۆریستانیش ئەوە باش بزانین کە ورەی پۆڵایینی هاووڵاتیانی کوردستان بەمجۆرە کردەوانە دانابەزێت و هەموولایەکمان سوورتر دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پێشمەرگە قارەمانەکانیش تۆڵەی خوێنی بە ناهەقڕژاوی هاووڵاتیان، لە بەرەکانی جەنگ دەکەنەوە.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
17ی 4ی 2015
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için
sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 8,494 defa görüntülendi
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!