$باشووری کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، لە شارۆچکەی #خورماتوو# هێزێک دوو هاوڵاتی دانیشتوی ئەو قەزایە بەرە و شوێنێکی نادیار دەڕفێنن و هەمان شەویش دوو نارنجۆک دەخرێتە خانوویەکەوە.
- دوای 70 ساڵ لە دەرچوونی، ئەمڕۆ ڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان کە ئۆرگانی حزبی شیوعی کوردستان بوو، بەهۆی قەیرانی داراییەوە داخرا و دوایین ژمارەی کەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی.
- وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تیمێکی لێکۆڵینەوە لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا لە ناوچەی کوبرای سەر بە ناحیەی سەعدیە 11 تەرمیان دۆزیوەتەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,067 جار هاتیە دیتن