پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,138
وێنە 105,489
پەرتووک PDF 19,117
فایلی پەیوەندیدار 96,136
ڤیدیۆ 1,292
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
چالاکیەکانی حزب لەدەرەوەی وڵات لە 1ی ئایاردا لەوڵاتەکانی: سوید، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، فنلاندا، نەرویج، دانمارک، هۆڵەندا، سویسرا، کەنەدا و بەریتانیا
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
چالاکیەکانی حزب لەدەرەوەی وڵات لە 1ی ئایاردا لەوڵاتەکانی: سوید، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، فنلاندا، نەرویج
بەڵگەنامەکان

چالاکیەکانی حزب لەدەرەوەی وڵات لە 1ی ئایاردا لەوڵاتەکانی: سوید، ئەڵمانیا، ئوسترالیا، فنلاندا، نەرویج
بەڵگەنامەکان

رۆژی 1ی ئایاری، ناڕەزایەتی کرێکاران بەدنیای پڕئەزمەو نەهامەتی بێکاری و گرانی و جەنگی سەرمایەداران و دەوڵەت و دەسەڵاتەکانیان، لەداواکاری و خواستەکانی کرێکاران و ئیتحادیەکانیان دیارو بەرجەستەبوو، لەزۆرێک لەوڵاتەکانی دنیادا لەم ڕۆژەدا بەبەرزکردنەوەی خواستە کرێکاریەکان و بەئاڵای سورو وێنەی مارکسەوە، چالاکی نواندن لەدوو ڕۆژو سێ ڕۆژدا وەک یەکێتی و هاوپشتی جیهانی چینایەتی کرێکاران چالاکی سازدرا، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ ڕێکخراوی دەرەوە لەماوەیەدا لەولاتە جۆراوجۆرەکان چالاکی جۆراوجۆریان سازداو بەشداریان کرد.

سوید:

رێکخراوی ستۆکهۆڵمی حزب وەکو هەمیشە، ئەمساڵیش لەپاڵ حزب و ڕێکخراوە چەپ و کۆمۆنیست و ڕێکخراوە کرێکاریی و ڕادیکاڵەکاندا، بەشداری لە مارشی ئایار، ڕۆژی هاوپشتی و هاوچارەنوسی نێونەتەوەیی جیهانی چینی کرێکاردا، کرد... هەروەها بەمێزکتێب کە بەشیک لەئەدەبیاتی کۆمۆنیزمی کرێکاری و حزب و هاوکات بەیاننامەی ئایاری لەسەر دانرابوو، بەشداری کرد... شایانی وتنە لەپاڵ مێزکتێبەکەدا، تیشێرتێک کەرەسمی مارکسی لەسەر کێشرابوو وە بە زمانی ئینگلیزی لەسەری نوسرابوو دنیا هێشتا پێویستی بە مارکسە، جێگای سەرنجی ئامادەبوانی ئایار بوو، وە ژمارەیەک لەم تیشێرتە لەو بۆنەیەدا فرۆشران...

ئەڵمانیا:

رێکخرای حزب لەشاری کارلسرۆ، بەشداری کۆبونەوەو ڕێپێوانی 1ی ئایاری لەگەڵ ئیتحادیە کرێکاری و حزبە کۆمۆنیست و سۆشیالیستەکانی ئەلمانیادا کرد لەو شارە، وە ژمارەیەک لەدۆستانی حزب بەشدار بوون، هەروەها خیمەی حزب دانرابوو بەلافتەی حزب و مێزکتێب و بەبەیاننامەی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەزمانی ئەڵمانی، و هەروەها فۆرمێکی پشتگیری لەداواکانی کرێکارانی کوردستان، کەلەلایەن ژمارەیەک حزبی کۆمۆنیست و ڕابەرەکانیان و ژمارەیەک کەسایەتی ترەوە ئیمزا کرا لەوانە: لەلایەن، lalaian ilona hermann لەئینتەرناشنال سۆشیالیست لیکا، لەلایەن، lalaian Helmut woda لەحزبی کۆمۆنیستی ئەڵمانیا و لەلایەن، almania lalaian mishl dadmen لەحزبی ماکسیست لینینستی ئەڵمانیا.

ئوسترالیا:

رۆژی 1ی ئایار:

رۆژی 1ی ئایار کۆمیتەی هەمبەستەگی لەگەڵ کرێکارانی ئێران لەئوسترالیا، پانێلێکی ڕێکخست، هاوشانی پانێڵستەکان جەبار مستەفا باسی لە وەزعی سیاسی عیراق وکوردستان و بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنیستی کرد.

رۆژی 2ی ئایار:

خۆپیشاندانی ئایار کە لەلایەن کۆمیتەی مەدی دەی یەکێتی یە کرێکارییەکان سەرپەرشتی دەکراو زۆرێک لەئیتحادیە کرێکاریەکان و حزبە کۆمۆنیستیەکان بەشداریان تێدا کرد، هاوکات ڕێکخراوی ئوسترالیای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان بەشداری کردو لافتەو دروشمی ئایاری بەرزکردبۆوە.

فنلاندا:

لە هێلسینکی یەکی ئایار بەرز ڕاگیرا

کاتژمێر 11 بە بەشداری زیاتر لە سێ هەزار کەس مارشی یەکی ئایار لە هێلسینکی کەوتەڕێ. هاوکاتی ئیتحادیە کرێکاری و حزبە کۆمۆنیستەکانی فنلاندا، ڕێکخراوی فنلاندای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان چالاکانە بەشداریان تێدا کرد. دروشمی تەنها چینی کرێکار دەتوانێت کۆمەڵگایەکی باشتر بنیات بنێت بوە مایەی سەرنجی خەڵکی. هەروەها لەتۆڕی هاکانیێمی چادر و مێزکتێبی حزب بەئەدەبیاتی حزب دانرابوو.

نەرویج:

رێکخراوی نەرویجی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەشداری لەکۆبونەوەو ڕێپێوانی گەورەی 1ی ئایاردا کرد، وە لەوێدا بەیانی ڕێکخراوی دەرەوەی حزب بەزمانی ئێنگلزی بڵاکرایەوەو لافتەو تراکتی حزب لەسەر ئایار هاوکاتی لافتەو تراکتی ئیتحادیە کرێکاری وحزب و لایەنی تر بەرزکرایەوە. وە تەلەفزیۆنی کوردستان تیفی مقابەلەی ئەنوەر نوری کرد وەک کادری حزب بە ناونیشانی پەیامتان بۆ کرێکارانی کوردستان لە نەرویجەوە. چیە.

دانمارک:

ساڵانە بەبۆنەی یەکی ئایار ڕۆژی جیهانی چینی کرێکار، لەزۆربەی شارو شارۆچکەکانی دانمارک بە بانگەوازی سەندیکا کرێکاریەکان ڕێپێوان و مەراسیم بەڕێوە دەچێت.

وە بەتایبەتی لە کۆپنهاگنی پایتەخت بەبانگەوازی سەندیکای سەرتاسەری دانیمارک (LO) بە بەشداری سەدەها هەزار کەس لە fælledparken کە دەکەوێتە سەنتەری کۆپنهاگن مەراسیمی گەورە بەڕێوەدەچێت و سەرۆکی سەندیکاو حزبە چەپ و سۆسیال دیموکراتەکان وتار پێشکەشدەکەن.

چەپ و کۆمۆنیستەکانی ئەم وڵاتە و حزب و کەسایەتی کۆمۆنیستی وڵاتانی تر کە دانیشتوی دانمارکن، شوێنی تایبەتی خۆیان هەیە کە هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا لەم شوێنە دیاریکراوە (Blågårds plads) یەکانگیر دەبن، بەدوای ئەوەی کە لەوێ وتارو قسەوباسی خۆیان پێشکەشدەکەن و داواکاری ساڵیان دەخەنەڕو، بە سرودی ئەنتەرناسیۆنال بەزمانی دانمارکی کۆتایی بە مەراسیمیان دەهێنن و بە ڕێپێوان بەرەو فێلە پارکن بەڕێدەکەون. ئەمساڵ بە دروشمی ئازادی یەکسانی و هاوپشتی ڕێپێوان ماوەی سەعات و نیوێک لەناو شاری کۆپنهاگن بە ئاڵای سورو شیعاری جۆراو جۆر دژی سیاسەتی تەقەشوف و بەپرایفێتکردن، بەشەقامە سەرەکیە کانی شاردا تێپەڕی کە بەکۆی دەنگ تەئکیدیان لەسەر ئەوە دەکردەوە دەبێت ئەم سیستەمی هاوکاریەی دانمارک بمێنێت و نابێت چیتر لێمان کەمبکرێتەوە. ڕێپێوانەکە شۆڕو شەوقێکی زۆری پێوە دەبیندرا وە وەک ساڵانی ڕابردو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بەشداری ڕێپێوانی کرد بە تراکتی حزبەوە.

هۆڵەندا:

بەشداری لەمارشی 1ی ئایار ئەمستردام

لەسەر بانگەوازی فیدراسیۆنی ڕێکخراوە پیشەییەکانی هۆڵەندا FNV، کە زیاتر لە 500هەزار ئەندامی هەیە، بە سازکردنی مارشێکی گەورەو بە بەشداری هەزاران کەس، ئەمڕۆ ئەمستردام پێشوازی لە ڕۆژی 1ی ئایار کرد. دەستەیەک لە هاوڕێیانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و دۆستانێک بەشداری ئەم ئایارەیان کردو بە هەڵگرتنی دروشمێکی گەورە کە بە ئینگلیزی لەسەری نووسرابوو، کرێکارانی جیهان یەکگرن!

کاتژمێر 11 مارشەکە بە گردبوونەوە لە مەیدانی (RAI)دەستیپێکردو سەعات 12 بە ڕێپێوانێکی گەورەو شکۆدار بەرەو (مارتن لوسەر پارک) بەڕێکەوت. دروشمی سەرەکی ئەم مارشە بریتی بوو لە؛ کاری تەواو و گونجاو بۆ 600هەزار کرێکار کە بە مناوبە کاردەکەن، وە بەرزکردنەوەی ئاستی توانای کڕینی کرێکاران و بەرزکردنەوەی کرێکانیان، دروشمی سێهەمیش، خزمەتگوزاری باش و پێویست بۆ گەورەساڵان و خاوەن پێداویستییە تایبەتییەکان. ئەم دروشمانە بە بڵندگۆی گەورەو لە هەزاران گەرووی کرێکارییەوە بەدرێژایی ڕێپێوانەکە دەووترانەوە. ڕاگەیاندنەکانی هۆڵەندا بە شێوەیەکی بەرچاو ئامادەی ڕووماڵکردنی ئەم مارشە ئایارییە بوون و دەیان کامێرای تەلەفزیۆنی و دیجیتاڵ سەرقاڵی گواستنەوەی ئەم ئاکسیۆنە کرێکارییە گەورەیە بوون.

میتینگ و مارشەکە تا دەمژمێر 5 ئێوارە درێژەی کێشاو وێڕای گواستنەوەی زیندووی لەڕێی تەلەفزیۆنەوە، چەندین دێبات و گفتوگۆو چاوپێکەوتنی ڕاستەوخۆ سازکران لەبارەی کارو چالاکی و ئەجێندای چالاکی و هەڵسووڕانی بەشە جیاجیاکانی هاوپەیمانی نێو ئەم فیدراسیۆنە کرێکارییە. شایانی ووتنە، هەموو ڕێوشوێنێکی پیویست بۆ بۆ سەرخستنی ئەم مارشە ئایارییە گیرابووە بەرو کرێکاران بە شۆڕو سەوقەوە ئامادەگی خۆیان نماییشدەکرد.

لەهۆڵەندا ڕۆژی 1ی ئایار پشووی ڕەسمی نییە. تا ئەم ئایارەش هەندێ دامودەزگای ڕەسمی، وەکو زانکۆی ئازادی و زانکۆی ئەمستردام‌ لەڕۆژی 1ی ئایاردا دەکرایە پشوو. لێرەبە دواوە ئەوانەش نەماو بەم شێوەیە لە هۆڵەندا 1ی ئایار لەلایەن دەوڵەتەوە وەکو ڕۆژێکی پشووی ڕەسمی ناناسرێت. بەڵام ڕێکخراوە کرێکارییەکان و فیدراسیونەکانیان ساڵانە لە 1ی ئایاردا هێزی چینایەتی خۆیان نماییشدەکەنەوە بۆ سەپاندنی خواست و مافەکانیان.

سویسرا:

1ی ئایار:

بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی چینی کریکار 3 ڕۆژ چالاکی جۆراجۆر لە سویسرا بەرێوەچوو

کۆمیتەی مەراسیمی1ی ئایار لەشاری زیورخی سویسرا کەپێکهاتوە لەدەیان ڕێکخراوی کۆمۆنیستی و چەپ و ڕادیکال و یەکیتی کرێکاری وهەردووحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق و فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراق، ئەندامن لەم کۆمیتەیەدا وەک هەموو ساڵیک بۆ ماوەی 3 ڕۆژ زنجیرەیەک چالاکی لەخۆپیشاندانو سیمیناراتو لێدانی کورتە فلیم لەسەر قەیرانی سەرمایەداری و ڕوداوو پێشهاتە جیهانیەکان لەپەیوەند بەبزووتنەوەی کرێکاری وبەرەنگاربوونەوەی داعش ودۆخی ئێستای خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وکێشەکانی پەنابەران،... زۆر بابەتی باس و تەوەرەکانی گفتوگۆی ئایاری ئەمساڵی لەخۆگرتبوو.

کۆمیتەی ئایارلە بەیانی 1ی ئایاردا لە کاتژمێر 9ی بەیانیەوە لەمەیدانی هێلڤێتیاپلاتزەوە ڕێپێوان بەئامادەبونی زیاتر لە 10000 کەس سەرباری خراپی ئاووهەواو بونی بارانی بەردەوام دەستی پێکردو بەناوەندی شاردا تا کاتژمێری 12 نیوەرۆ بەدەیان درۆشمی جۆراجۆر وسردوی ئایار بەردەوام بوو. شایەنی باسە ئەندامان و لایەنگران و دۆستانی حزب بەبەرزکردنەوەی لافیتەو تراکتی حزبەوە بەشداربون بەئامادەبونی دەشتی جمال بەرپرسی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان، پاشان لەساحەی مەراسیمەکانی ئایار بەیانی حزب بۆ یەکی ئایار بلاو کرایەوە هەروەها خیمەی ڕازاوەی حزب بەلافیتەو شیعارات و وێنەی مارکس ومنسورحکمەت ڕازابوەوە تادرەنگانێکی شەو بەردەوام بوو.

2ی ئایار:

رۆژی دووهەم بەهەمان شێوە بەبەشداری ئەندامان و دۆستان و لایەنگرانی حزب و ڕێژەیەکی بەرچاو لەجالیەی کوردستانی لەدەرەوەی خێمەی حزب بەمۆسیقاو هەڵپەڕین تادرەنگانی شەو بەردەوام بوون.

3ی ئایار:

لەسێهەمین ڕۆژی چالاکیەکانی ئایاردا سەرباری دانانی خیمەی تەبلغاتی حزب و بلاوکردنەوەی بەیاناتی حزب، لەکاتژمێر 2ی پاش نیوەرۆ کۆمیتەی مەراسیمی یەکی ئایار کۆرێکی بۆ هاورێ دەشتی جمال سازدا، هاورێ دەشتی بەدرێژی باسی بارودۆخی کوردستان و ناوچەکەی لەسایەی سیاسەتەکانی ئەمریکاو شەڕی نێوان 2 قوتبی شیعی وسونی وبەهاری عەرەبی و شەری سوریاو عێراق، دەوری داعش و هێرشەکانی و بەربەریەتی ئەم هێزەی بۆئامادەبوان ڕونکردەوەولەو نێوەدا مقاوەمەتی ژنان و پیاوانی کۆبانی وەک ئەلگۆیەکی عەمەلی بۆعێراق وکوردستان و بەدەستەوەگرتنی لەلایەن حزبەوە باس کرد.

بەشی دووەمی باسەکەی لەسەر دۆخی کرێکارانی کوردستان و بونی بێکاری و نەبونی مافەکانی کرێکاران و ئاوڕنەدانەوەی دەسەلات لەداواکانی کرێکاران و هەروەها باسی یاسای کاری کرێکاری کرد کە لەلایەن حزبەوە پێشنیارکراوەوهەروەها باسی لەیاسای یەکسانی ژن وپیاوان کرد کەوەک بەدیلی حزب ترح کراوە وداوای پشتگیری بۆهەردوو یاسای پێشنیار کراوی حزب کردولە دریژەی قسەوباسەکاندا بە سلاید وینەو کورتە فلیمی کارو ناڕەزایەتیەکانی کرێکاران وقوربانیانی شۆینی کاروچالاکی ڕێکخراوەکانی ژنان وکۆمەک بە ئاوارەکانی لە لایەن فیدراسیۆن و گروپی هاناوە نیشاندا، پاش وەڵامدانەوەی چەندین پرسیاری ئامادەبووان لەناو پێشوازی ئامادەبوواندا و دوای 1.30 کاتژمێر کۆتایی بەکۆڕەکە هات. شایەنی باسە بەشێک لەئامادەبوان ئیمزایان لە یاداشتەکانی حزب دا وبەم شێوەیە کۆتای بەکۆڕەکەهات. خێمەی حزب ئەمڕۆ سێهەمین ڕۆژی ئایار، تادرەنگانێکی شەوو کۆتایی چالاکیەکانی ئایاری ئەمساڵ بەدەوام بوو.

کەنەدا:

نمایشی ڕۆژی جیهانی کرێکار لەزۆربەی شارەکانی کەنەدا بەڕێوەچوو.

شایانی باسە کەڕۆژی کرێکار لەباکووری ئەمەریکا دەکاتە سەرەتای مانگی سێپتەمبەر، کەئەمەش جۆرێکە لەهەوڵی حکومەتە سەرمایەدارەکانی ئەم ووڵاتانە بەتایبەت ئەمەریکا وکەنەدا بۆبەلارێدابردن وجیاکردنەوەی چینی کرێکاری ئەوووڵاتانە لەگشت جیهان. بەڵام بەهۆی هۆشیاری چینایەتی کرێکارانەوە توانراوە بەبێ ویستی دەسەڵاتداران 1ی ئایار هەموو ساڵێک بەتایبەت ئەم ساڵانەی دوایی چینی کرێکاری ئەمەریکای باکوور لەگەڵ هاوچینەکانیان لەگشت جیهان ئەوڕۆژە بڕژێنە سەرشەقام ودەنگی ناڕەزایەتی بەرزکەنەوە وشەقامەکان بگرنە دەست. ئەم ساڵیش لەژێر سایەی قەیرانە ئابووری وکۆمەڵایەتی وسیاسی وخزمەتگوزاریەکان و...تاد کەحکومەتی کەنەدای تێکەوتوە. بەدژی سیاسەتی لێگرتنەوە وکەمکردنەوەی خزمەتگوزاریەکان وبەرزکردنەوەی هەقدەست بۆ 15 دۆلار لەسەعاتێک وبەرزکردنەوەی پارەی خوێندن و وەستانەوە بەدژی یاسای پێشنیارکراوی دژ بەتیرۆر کەلە ناوەڕۆکدا ئازادیە فەردیەکان بەرتەسکدەکاتەوە، ئەمانە و زۆر داواکاری تر، چینی کرێکار ویەکێتی وخەڵکی ئازادیخواز وچەپ لەزوربەی شارەکانی کەنەدا ڕێپێوان ڕێکخرا.

ئۆتاوا:

ڕێکخراوی هاوپشتی دژ بەلێگرتنەوە وبەپشتیوانی دەیان ڕێکخراو ویەکێتی ونەقابەی کرێکاری وپیشەیی وپارتی کۆمۆنیست وچەپ، کەلەنێویاندا هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراق ڕێپێوانێکی نزیک بە400کەس بەڕێخرا کەلەبەردەم مۆنۆمێنتی مافی مرۆڤ دەستی پێکرد لەکاتژمێر 4ی ئێوارە بەرەو بەردەم ئۆفیستی سەرۆک وەزیران درێژەی هەبوو. لەوێدا بەشێک لەقسەکەران قسەی خۆیان کرد. شایانی باسە 9قسەکەری جۆراوجۆر هەبوون کەهەریەکەیان نوێنەرایەتی بەشێک لەکرێکار وپیشەوەر وخوێندکار دەکرد.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان/کەنەدا بەپلاکارتی تایبەت بەخۆی کەوێنەی مارکسی لەسەر کرابوو. هەروەها بەیاننامەی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبیان بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە لەگەڵ بەیاننامەی فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراق کەتێیدا داوای کۆمەک ویارمەتی کردبوو بۆئاوارەکانی کوردستان، لەئەنجامی جەنگی داعش. هەروەها دەیان ئیمزایان کۆکردەوە بۆ پرۆژەی پێشنیارکراوی یاسای کرێکاران کەحزب ئامادەی کردوە بۆپەرلەمانی کوردستان.

تۆرنتۆ:

ڕێپێوانێکی مەزن وشکۆدار بەبەشداری هەزاران کرێکار وپیشەوەر وخوێندکار بەڕێوەچوو لەبەردەم باڵەخانەی شارەوانی دەستپێکرا.

هەردووحزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان وعێراق وهاوڕێ ودۆستانێ حزب وکەسانی ئازادیخواز، بەپلاکارت ولافیتەی گەورە ودیار وسەربەخۆ کەرەسمی مارکسی لەسەر کرابوو بەشداریان کرد. هەروەها ژمارەیەکی زۆریان لەبەیاننامەی ڕێکخراوی دەرەوەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانیان بەزمانی ئینگلیزی بڵاوکردەوە.

مۆنتریال:

ئەم شارە ئەمڕۆ 1ی ئایاری بەکاتی سەرلەبەیانی وئێوارە خرۆشاند. بەدەیان هەزار کەس هاتنە سەرشەقامەکان وئەوشارەیان شڵەقاند بەدژی حکومەتی لیبراڵ ولەدژی بانکەکان. بزووتنەوەی دژ بەکەپیتالیزم ڕێکخەری سەرەکی ئەوخۆپیشاندانە بوو. بەمەبەستی پەکخستنی بزنز وبانکەکان، سەرلەبەیانی لەمۆنتریالی کۆن کەزوربەی ئۆفیسی سەرەکی بانکەکانی تێدایە خۆپیشاندان دەستی پێکرد ودەستیان گرت بەسەر بانکێدا وشەر وپێکدادان لەنێوان پۆلیس وخۆپیشاندەران دەستی پێکرد.

ئێوارە کاتژمێر 7 دوبارە خۆپیشاندانی فەرمی کەبانگەوازی بۆکرابوو دەستی پێکرد لەشەقامی مەگیل دوای 10 دەقە پۆلیس لەترسی دووبارەبوونەوەی هەلومەرجی بەیانیەکە، ئەو خۆپیشاندانەی بەنایاسایی لەقەڵەم دا. بۆیە هێرشیانکردە سەرخۆپیشاندەران وبەگازی فرمێسکاوی ویستیان بڵاوە بەخۆپیشاندەران بکەن. بەڵام خۆپیشاندەران ڕووبەڕووی پۆلیس بوونەوە وبەگروپی بچووک بچووک لەشوێنی جیاجیا خۆپیشاندانیان دەستپێدەکردەوە. تاسەعات 9:30ی شەو. بەپێی هەواڵەکانی فریاکەوتن 2پۆلیس و3هاوڵاتی بریندار بوون. هەروەها ئۆتۆمۆبیلێکی پۆلیس وهاوڵاتیەک زەرەرمەند بوون. هەروەها نزیک 80کەس لەخۆپیشاندەران دەستگیرکراون کەتیایاندا 12کەسیان بەسزای تاوان سزا دراون. بەپێی هەواڵەکان شەوی 1ی ئایار توندوتیژی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس لەشوێنی جیاجیا تادرەنگانی ئەوشەوە بەردەوام بووە.

بەریتانیا:

1ی ئایار:

رۆژی 1ی ئایار ناوەندی شاری لەندەن مارشی جیهانی کرێکارانی بەخۆوە گرت

هەموو ساڵێل لە 1ی ئایاردا، کرێکاران و ئیتحادیە کرێکاری و حزبە کۆمۆنیستەکان لەبەردەم کتێبخانەی مارکسدا لەفارنگتن، بۆ ماوەی چەند کاتژمێریک کۆدەبنەوە، بەشیعارات و پلاکارت و دانانی مێزکتێب بەبونی کتێب و نامیلکەو بەیان و ڕۆژنامەو گۆڤارو بڵاوکردنەوەی هەزارن نوسخە لەبەیانەکان بەهۆی 1ی ئایارو خواستەکانی کرێکاران و هەلومەرجی کۆمەڵگا، بڵاودەکرێتەوە. ئەمساڵ کتێبخانەی مارکس دەرگای بۆ ئامادەبوان بەگروپ و دەستەجاتی جیاواز کردبۆوە بەبونی ڕێنیشاندەرو گێڕانیان بەناو کتیبخانەکەو ناساندنی کتێبخانە و مارکس و کتیبەکان و کارەکانی و هەروەها لێنین و کاتی وجودی لەبەریتانیا و کارو بەرهەمەکانی و ناساندنی ئایسکرا. کەبەدەیان گروپ سەرەیان گرت و لەم ناساندنە بێبەش نەبوون.

ئەم هێزەی ناڕەزایەتی و هاوپشتی جیهانی کرێکار، لەکاتژمێر 1ی دوای نیوەڕۆ بەرێپێوان ئاپورەی بەرزکردنەوەی لافتە گەورەکانی ئیتحادیە کرێکاری و حزبە کۆمۆنیستەکان لەبەریتانی و ولاتانی تر، کەدرێژایی چەندان کیلۆمەتر شەقامەکانی شاری گرتبوو و بەهەزاران کەس ئەمبەرو ئەوبەری شەقامەکانیان گرتبوو، بەوێنەو فیدیۆگرتنی ڕێپیوان و خواستەکان و وینەکانی مارکس و شیعارەکان.

رێپێوانەکە قەرەباڵغترین شەقامە حەساسەکانی ناوەندی شاری لەندەنی گرتبۆوە، تا گەشتنە ترافڵگار سکوێر ناوەندی شاری لەندەن و ئەو شوێنەی کەشوێنی کۆبونەوەی ساڵانەی یەکی ئایارو نارەزایەتیە کرێکاری و 8ی مارس و ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانە. لەلەوێدا بۆ ماوەی چەند کاتژمێر ڕابەران و وتاربێژانی ئیتحادیە کرێکاریەکان باسی هەلومەرجی ئەزمەو نالەباری ژیانی کرێکار و بەرگری لەموچەی کرێکاران و دژی بێکاری و دیفاع لەخاریجیانی بەریتانیا قسەیان لەسەر هەلومەرجی ژیان و گۆزەرانی خەڵک و هەڵبژاردنی بەریتانیا کرد کەلەچەند ڕۆژی داهاتودا ئەنجامدەدرێت. وە قسەوباسیان لەسەر زەرورەتی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکار کرد.

هەردوو حزی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان و عێراق، وەک بەشێک لەو مارشەو ئیعلانی هاوپشتی جیهانی چینی کرێکاریو وەک بەشێک لەهەموو ڕێکخراوەکانی تر حزب کەلەسەراسەری جیهاندا بەشداری دەکەن لەم ڕۆژەدا، هەروەها بەحزوری دەیان ئەحزابی کۆمۆنیستی تر، بەشداریان کردوو بەسەدان نوسخە لەبەیانەکانی هەردوو حزب بەزمانی ئینگلیزیان بڵاوکردەوە، بەرزکردنەوەی لافتەو پلاکارتی دنیا لەهەموو کات زیاتر پێویستی بەئاڵوگۆڕە بەوێنەی مارکسەوە، بەچەندین پلاکارتی هاوپشتی بۆ کرێکارانی کوردستان. وە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، ڕاگەیاندنێکی بەزمانی ئینگلیزی لەخواستەکانی کرێکارانی کوردستان و داواکردنی هاوپشتی بڵاوکردەوە.

2ی ئایار:

سازدانی پانێڵیک لەلایەن ڕێکخراوی بەریتانیای/ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانەوە کەژمارەیەک کەس لەحزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و کوردستان و حزبی ۆرکر لیبرتی بەشداریان تێدا کرد.

نادیە مەحمود بەنوێنەرایەتی هەردوو حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی عێراق و کوردستان، لەسەر هەلومەرجی عێراق و کوردستان و ژیان و گوزەرانی کرێکاران قسەوباسی کرد. وە شاعیرێکی ژنی بەریتانی چەند کۆپلە شیعری خوێندەوە.

نوری بەشیر، سەنەدی یاسای کاری کرێکاری لەکوردستان وەک ئەلتەرناتیف ناساندو داوای ئیمزاکردنی فۆرمێک لەدواکاریەکانی چینی کرێکاری کوردستانی کرد. پانێلەکە لەلایەن گۆنا سەعیدەوە بەڕێوە دەبرا.

مێزکتێبی حزب بە یاسای کاری کرێکاری و بەیاننامەی ڕێکخراوی دەرەوەی حزب و فۆرمی ئیمزای داواکاریەکانی کرێکاران و ڕاگەیاندنی هاوپشتی بۆ کرێکارانی کوردستان، دانرابوون.

بەشی دوەمی بەرنامەکەش بەبۆنەی 1ی ئایارەوە گۆرانی و هەڵبەڕکێ و دانس و خواردن و خواردنەوە بوو.

حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان/ ڕێکخراوی دەرەوە

3ی ئایاری 2015
ئەم بابەتە 3,119 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 74%
74%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-05-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 3,119 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پەیامی کافکا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,138
وێنە 105,489
پەرتووک PDF 19,117
فایلی پەیوەندیدار 96,136
ڤیدیۆ 1,292
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
کورتەباس
سایکۆلۆژیەتی داهێنان
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
شەرمین وەلی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979
ژیاننامە
بەناز عەلی
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
کورتەباس
هەرگیز ئەو دەم و چاوەم لە یاد ناچێت
ژیاننامە
مهناز کاوانی
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
پەیامی کافکا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.453 چرکە!