بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو شەڕ و بارگرژییە دەکەم کە ڕۆژی 24ـی 5ـی 2015 لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراندا ڕووی داوە. داوا لە هەر دوو لا دەکەین کە دان بەخۆدابگرن و کێشەکان قووڵتر نەکەن و نەبنە هۆی بڵاوبوونەوە و تەشەنەکردنی بارگرژیی نێوانیان و کێشەکانیان لەڕێگەی گفتوگۆ و لێکتێگەییشتن چارەسەر بکەن.
شەڕی خۆکوژی زیانی گشت لایەکی تێدایە و کەسیش لەم شەڕەدا سەرکەوتوو نابێت. نە لە ئاستی حزبی و نە لە ئاستی نەتەوەیی هیچ بەرژەوەندییەک لە گرژی و شەڕی خۆکوژیدا نییە. پێشتر ڕامگەیاندووە کە دەبێ بە هەموو شێوەیەک شەڕی خۆکوژی تەحریم بکرێت و ئێستایش بە هەمان شێوە دووبارەی دەکەمەوە کە نابێ شەڕی خۆکوژی هەبێت و خوێنی کورد بە دەستی کورد بڕژێت. پێویستە لایەنەکان لە ئاستی بەرپرسیارێتیی نیشتیمانی بن. هەر جۆرە شەڕ و پێکدانانی نێوان لایەنە کوردییەکان زیان لە پێگە و ناوبانگی گەلی کوردستان دەدات و ئاسوودەیی و هیوای خەڵکی کوردستانیش تێکدەدات.
بە گشت لایەکیش ڕادەگەیێنین کە ڕێگە نادەین گۆڕەپانی کوردستان ببێتە شوێنی تەسفیەی حساباتی سیاسیی لایەنەکان لەگەڵ یەکتر. پێویستیشە حکوومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەوڵی خۆی بخاتەگەڕ بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی بارگرژیی نێوان ئەم دوو لایەنە.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
25ـی 5ـی 2015
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 10,218 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!