02-06-2015
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
- شەوی رابردوو بە نارنجۆک هێرشکرایە سەر بارەگای کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان لە دووزخورماتوو، وتەبێژی کۆمەڵی ئیسلامیش هۆکاری رووداوەکە بۆ بوونی ململانێی نێوان پارتە سیاسییەکانی کورد و شیعە دەگەڕێنێتەوە.
- بریارە ئەمڕۆ، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی رەوتی هەوڵ و هێرشەکانی هاوپەیمانان بۆ لێدان و لاواز کردنی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سوریاو عیراق، 20 وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش لە پاریس کۆنگرەیەکی نێودەوڵەتی گرێبدەن، بەڵام نوێنەری هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عیراقی فیدراڵەوە بانگهێشتی ئەم کۆنگرەیە نەکراوە.
- لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان کە تایبەتبوو بە گفتوگۆکردن لە سەر پڕۆژەیاسای قەرزی نێودەوڵەتی، هەسێ فراکسیۆنی کۆمەڵ و یەکگرتوو و بزووتنەوەی ئیسلامی، نارەزابوون و دانیشتنەکەیان جێهێشت.
- بەڕێوەبەری راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی، رایدەگەیەنێت کە ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە کەوتۆتەوە و بەهۆیەوە 50 دۆنم گەنمی هاوڵاتیەک سووتاوە و داتر ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان