بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا: یارینامە - وەشانی 1
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 28-05 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆28-05-2020
📆27-05-2020
📆26-05-2020
📆25-05-2020
📆24-05-2020
📆23-05-2020
📆22-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅28 May
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
|💳 کۆمەکیارمەتیمان بدە بۆ پێکهێنانی کوردیپێدیایەکی باشتر. تەنانەت کۆمەکێکی بچووکیش دەبێتە یارمەتیدەرمان.
یارمەتیی ئێوەمان دەوێت بۆ:
* بەدەستهێنانی تەکنەلۆجیای باشتر و خێراتر...
* دانانی ئۆفیسێک بۆ رێکخراوی کوردیپێدیا لە باشووری کوردستان.
* دامەزراندنی چەند کارمەندی تایبەت بەخۆیەوە، تا بەردەوام ناوەڕۆکی کوردیپێدیا باشتر بکرێت.
|📕 پەڕتووکخانەگەورەترین و پۆلێنکراوترین پەڕتووکخانەی دیجیتاڵی کوردی! - (10,946) پەڕتووک||
✌️ ڕەشید حەسەن نەژاد (ڕێباز مەهاباد)
ناسناو: ڕێباز مەهاباد
ناو و پاشناو: ڕەشید حەسەن نەژاد
شوێنی لەدایکبوون: مەهاباد
ناوی دایک و باوک: حەلیم - جەعفەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: 28ی ئایاری 2019\7ی جۆزەردان - خواکورک
28-05-2019
👫 رۆژە جەبار
دەرهێنەری چەندین کلیپ و گۆرانییە، رۆژی 28-05-2016 لە ئاوی دوکاندا خنکا.
نێوبراو خوشکی هونەرمەند لەنجە عەلی بوو.
👫 یەدوڵڵا رەحمانی
ساڵی 1940 لە شارستانی سەرپێڵی زەهاو لە دایک بوو. ساڵی 1960 لە ناوەندی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی کرماشان وەکوو گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر و شاعیر کار و چالاکی هونەریی خۆی دەست پێکرد.
دواتر لە ساڵی 1973 وەکوو ئامادەکاری هەواڵ و راپۆرت لەو ناوەندە پەرەی بە کار و چالاکییەکانی خۆیدا.
یەدوڵڵا رەحمانی هەر لە رۆژانی سەرەتایی چالاکی هونەریی خۆیدا هۆگر و تامەزرۆی چڕینی مەقام و ئاوازە رەسەنەکانی کوردی بوو. بە هۆی ئەوەی کە سۆز و میلۆدییەکان و نەغمە و گۆرانییەکانی ناوچەی کرماشانی زۆر بە باشی دەناسی، لەو ساڵانەی دوایی
👫 تەحسین تەها
سترانبێژی لێهاتووی کورد تەحسین تەها ئامێدی لە 25ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1941 دا هاتۆتە ژیانەوه. چونکە باوکی فەرمانبەر بووه، لەگەلێک شارو شارۆچکە و ناوچەی دەڤەری بادینان ژیاوه، بۆیە تەحسین خوێندنی لە ناوچەی مانگیش و باتووفە و شاری دهۆک تەواوکردووە و دوای خوێندنی قۆناغی ناوەندی، چووەتە بەغداد و لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان وەرگیراوە و خۆی فێری ئامێری عوود ژەنین کردووە و پڕۆڤەشی لەسەر سترانبێژی کردووە و هاتوچۆی ئێستگەی رادیۆی کوردی کردووە لە بەغداو سترانی بەسۆزی لەو ئێستگەیەدا پێشکەش بە گوێگران کردووه
📊 بابەت 373,886 | وێنە 58,903 | پەڕتووک PDF 10,946 | فایلی پەیوەندیدار 42,121 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,522 |
📖 حیکمەت ئەمین، مەزنێکی گومناو | 🏷️ پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

حیکمەت ئەمین، مەزنێکی گومناو


د. ئەحمەد میراودەلی
بەپێی ئەو زانیارییەی لە کتێبەکەی بەهەشتی'' عەلی کەمال باپیر'' دا هاتووە، حیکمەت ئەفەندی کوڕی مەلا ئەمینی سەرگەڵویی، ساڵی 1892 هاتۆتە دنیاوە، دەربارەی شوێنی لەدایکبووونی دوو رای جیاواز هەن، یەکێکیان دەڵێ لە گەڕەکی کانی ئاسکانی سلێمانی هاتۆتە دنیاوە و ئەوی دیکەشیان رای وایە کە لە گوندی سەرگەڵوو هاتبێتە دنیاووە. حیکمەت، خوێندنی دوا ناوەندی و روشدییەی سەربازی لە سلێمانی تەواو کردووە و دواتر بۆ خوێندنی باڵاتر چۆتە ئیستانبووڵ و پلەی ئەفسەری بەدەست هێناوە و بووەتە ئەفسەرێکی سوپای ئۆتۆمان.
ساڵی 1917 لە جەنگی جیهانی یەکەمدا لە باشووری ئێڕاق، بریندار دەبێ و لە لایەن سوپای ئینگلیزوە دەستگیر دەکرێ و دووردەەخرێتەوە بۆ هیندستان. لە ساڵی 1919 ئازاد کراوە و گەڕاوەەتەوە بۆ ئێڕاق. لە هیندستان، فیری زمانی هیندوستانی/ ئوردوو و ئینگلیزی دەبێت و لە تورکیاش فێری زمانەککانی فەرەنسی و تورکی دەبیت، زمانی فارسی و عارەبیشی زانیوە و هۆنراوەی بە کوردی و فارسی هەڵبەستووە. حیکمەت، جگە لەوەی ئەندازیار بووە نووسەر و هۆزانڤانیش بووە.
حیکمەت، وەک ئەفسەرێک بەشداریی شۆڕشی شێخ مەحموودی نەمری کردووە و لەگەڵ شێخ دا دەربەدەری ناوچەی شارباژێڕ بووە. دوای کووژانەوەی شۆڕشەکەی شێخ، وەک ئەندازیارێک، دوورخراوەتەوە بۆ باشوووری ئێڕاق، ماوەیەک لە باشووری ئێڕاقدا لەژێر چاودێریدا بووە و دواتر کە باروددۆخی کوردستان هێمن بووەتەوە، وەک کارمەندیکی ئەندازیار لە شارەکانی، سلێمانی، موسل و هەولێر، کاربەدست دەبیت. دوا کارمەندییەکەی بەڕێوەبەراێتی بیڕۆی درووستکردنی رێگەوبان'' دائیرەی ئشغال'' بووە لە هەولێر.
حیکمەت لە سەر رێگەو بانەکانی سلێمانی، مووسڵ و هەولێر زۆر پردی درووست کردووە، لە ناوچەی سلێمانی بەتایبەتی لە ناوجەی شارباژێر هەتا ئێستاش زۆر لەو پردانەی درووستی کردوون بەپێوە ماون. یەکێک لە پردە گەورەکان، پردی قەشان بوو، کە لەخوار هەورازی ناڵەشکێنەی خوار گوندی دڕی بە قسڵ و گەچ بۆ پەڕینەوەی کاروان و سەڵتە زەلام درووستی کردبوو، ئەو پردە هەتا دوای راکێشانی رێگەی تڕومبێل/ ماشێن بۆ ماوەت، هەر لەکاردا بوو، نازانم ئێستاش بە پێوە ماوە یان نا.
حیکمەت، جگە لەوەی کە ئەندازیار بووە، نووسەر و هۆزانڤانێکی نەتەوەیی بە توانا بووە. بە وتەی ئەحمەد فەخری برای، حیکمەت، جگە لە دیوانی هۆزانێک، لە نێوان نووسینی خۆی و وەرگێڕاندا چوار دەستنووسی هەبووە کە هیچکامیان بە چاپ نەگەیشتوون. نەوەکانی جگە لە دیوانی هۆزانەکەی تەنها ناوی دوو دەسستنووسیان لەیاد ماوە کە بریتین لە (نەژادی کورد و جووڵانەوەەی هەقە لە کوردستاندا) وەلێ بەداخەوە دوای کۆچی دوایی حیکمەت کەس نازانێ چی بەسەر دیوان و باقی دەستنووسەکانیدا هاتووە و کەوتوونەتە کوێوە.
حیکمەت وەک کەسێکی نەتەوەەیی و وڵات پەروەر. لەم هەڵبەستەی خوارەوەدا، گلەیی لە شاعیرانی هاوچەرخی دەکات و دەڵێ'' بەسیەتی پیداهەڵدان بە سەر روومەت و ئەگریجەی چاوی یار دا، ئاوڕێک لە نیشتیمان بدەنەوە''
باسی چاوی بەڵەک و پەرچەمەکەی ئە و یارە
کوڵم و برژانگ و برۆی ئێستا بیکەم لام عارە
چونکە باوی قەد و بالا و خەتو خاڵی دولبەر
نییە ئەمڕۆکە ئەڵێن بەد خوە بەد کردارە
باری راستی وەتەنە سینەیی ئەو دایکی منە
دەردی ئاوارە یی زۆر قورسە بەبێ سەربارە
وەتەنێ عیلمی هەبێ باکی نییە بەختەوەرە
خاوەنی جوملەی دنیایە حوڕە سەردارە
سەعی و کۆشس سەبەبی فەیز و نەجات هونەرە
فەرقی چۆنە کەر و گا لەگەڵ تیارە
هەموو ئافاقێ چراخانە بە نووری زانست
ژینی تۆ لەم شەوە تاریکە دەوا بەردارە
غەمی هیجڕانی زەمانە و خەفەتی دەربەدەری
سەری کردم بە قوردا ریشم ئەڵێی تۆمارە
فەخر و شوکرانە بەشی '' حیکمەت'' ە گەر دەچی بکەن
لە ستوون و پەرەدانم غەزەل و ئەشعارە
حیکمەت لە زمانی هاوسەرەکەیەوە
ناجییە سااڵح میراودەلی'' نەنکم'' هاوسەری حیکمەت، هێندێک جار کە دووبەدوو دەبووین، بیری حیکمەتی دەکرد و هێندێک رووداو و بەسەرهاتی خۆیانی بۆ باس دەکردم. باسی ئەوەی بۆ کردم کە ئەفسەەرێکی شخ مەحموودی نەمر بووە و لەگەڵ شێخ دا دەربەدەر بوون و کە شێخیش دەستگیر کراوە، حیکمەت وەک هێندێک ئەفسەری شێخ سەری بۆ حوکمەتی ئێڕاق شۆڕ نەکرد، لەبەر ئەوە رەوانەی کوت و عیمارەیان کردین، دواییش کە گەڕاینەوە سلێمانی، بۆ ماوەیەک لەژێر جاودێریدا بووین. ناجییە ساڵح کە وەک '' نەنە ئاجی'' ناومان دەبرد، دەیگوت، باپیرەت ئاشقی نەتەووە و نیشتیمانەکەی بوو، ئەگینا دەیتوانی وەەک هیندێک لە ئەفسەرانی هاوچەرخی ئەویش سەر بۆ ئینگلیز شۆڕکات و ببێتە وەزیر و گزیر.
ناجییە ساڵح بۆی گێڕامە وە کە دوای گەڕانەوەیان لە عارەبستان، لەسڵێمانی لە حەوشی گەورە نیشتەجێ بوون و هەر لەو سەردەمەشدا بارزانی نەمر لەسلێمانی دەستبەسەر دەبیت و ماڵی ئەوانیش لە حەوشی گەورە دەبی و دەبنە برادرێکی نزیک. نەنەم دەیگوت زۆر شەوان بارزانی دەهاتە ماڵمان و تا شەوانێکی درەنگ دەمایەوە، منداڵان خەوویان دەهات، ئیدی ناجاربووم جارێکیان خوی بکەمە ناو پێلاوەکانییەوە بۆ ئەوەەی جاریکی دیکە زۆر دانەنیشێت، بەڵام ئەو پێڵاوەکەی تەکاند و بە بزەیەکەوە رۆیشت و دواتریش کە دەهات هەرهەتا درەنگ دەمایەوە. نەنە ئاجی دەیگوت برادەریێتی بارزانی و حیکمەت هێندە پتەو بووە هەتا گەیشتە ئەوەی بارزانی داوای کچێکمان لێ بکات بۆ کەسێکی خۆی، بەڵام باپیرەت داواکارییەکەی پەسەند نەکر و بە بارزانی گوت'' کچێکم داوە بە عەشایەر و هەتا ئێستا خیری لەژیانی خۆی نەدیوە، جارێکی کەش ئەو هەڵەیە ناکەمەوە '' بارزانیش ریز لە وتەکەی دەگریت و لێی زیز نابێت.
لەسەردەمی شۆڕشی چلەکانی بارزانیدا، حیکمەت لە ناوجەی هەولیر خەریکی درووستکردنی رێگەوبان دەبیت و لە هەڵکوتانی بارزانیاندا بۆ سەر دامودەزگای دەوڵەت، شانی بریندار دەەبێ، وەلی لەگەڵ ئەوەشدا دەیەوێیت لەتەک بارزانیدا بچێت بۆ مەهاباد، بەڵام لەبەر ئەوەی بریندارە و خاون خێزانێکی گەورەیە، بارزاانی داواکەی رەت دەکاتەوە،
دەربارەەی دەستنووسەکانی، نەنەم گوتی؛ سیلاحی کوڕم هێشتان منداڵ بوو، هەموو نووسینەکان لە سندووقێکی بچووکدا بوون، سیلاح سندووقەکەی دا بە '' گیو موکوریانی'' و ئیدی سەروشوێنیان نەما.
دەربارەی هەمان بابەت، خاڵم '' ئیحسان حیکمەت'' جارێکیان گوتی'' موکوریانی جاریکیان هەڵبەستیکی باوکم لەژێر ناوی خۆیدا بڵاودەکاتەووە، وەلێ نەجمەدین مەلا - خاوەنی کتێبخانەی کەشتی نووح، لێی دێتە زمان و دەڵێ ئەوە هەڵبەستی حیکمەتە''
نەنەم دەیگوت باپیرەت زۆر میهرەبان بوو، رۆژێکیان بە پێخواسی هاتەوە ماڵی، سەرماس بووم لێم پرسی ئەرێ پیاوەکە چیت بەسەر هاتووە؟ بۆ پێ خاوسی، گوتی مەترسە هیچ شتێکی خراپ رووی نەداوە. پیاوێکی هەژارم بینی پێڵاوی لەپێدا نەبوو و پێڵاوەکانی منیش پڕ بە پێی بوون.
حیکمەت سێ کچ و پێنج کوڕی لەدوا بەجێماوە و ئێستا دوو کوڕ و دووکچی لەژیاندان.
هەزاران دروودی ئاهوورا مەزدای لەسەر بێت، دڵ نیاشم لەبەر ئەوی نەتەوە و وڵات پەروەر بووە، جێگەی بەهەشتە لەتەک ئاهوورا مەزدادا. منیس کە نەوەی ئەوم، شانازی پێوە دەکەم.
کەنەدا 14-05-2015

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 📖 بیبلۆگرافیا
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 86% ✔️
86%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
86%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Jun 20 2015 12:11PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (بەڕێوەبەری سیستم)ەوە لە: Jan 21 2017 2:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 5,685 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.14 KB Jun 20 2015 12:11PMهاوڕێ باخەوان
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
1 دەنگ 5 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

حیکمەت ئەمین، مەزنێکی گومناو

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️14-05-2015
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حیکمەت ئەمین
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.05
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,156 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574