پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە بەیاننامەیەکدا هەڕەشەی توند، ئاراستەی هەردوو حزبی دیموکراتی کو
📝 Belgeler
بۆ رای گشتی...
دوابەدوای سەفەرە زەنجیرەیەکانی کاربەدەستانی ئاسایشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ باشووری کوردستان و بەرنامەرێژی قۆناخێکی نوێ لە شەڕی تایبەت دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی ئاپۆیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەحزابی گرێدراوی بارزانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان (حدکا، حدک) بوونەتە کەرەستەیەکی ئەساسی ئەم شەڕە تایبەتە.
ئەم ئەحزابە زەردانە کە تەجروبەیەکی دەمدرێژیان لە بە فیڕۆدانی وزەی کۆمەڵگای کوردی و تکهەڵچوون لەگەڵ تێکۆشەرانی کورد هەیە، دەیانەوێت تا بە فەرهەنگی فالانژیستی، کۆمەڵگای کوردستان بەرەو گۆڕەپانێکی بیرتەسکانە و مۆغرەزانە رابکێشن، ئەم ئەحزابانە لەم ماوە درێژە لە پاسیڤ بوون و کەمپنشینی خۆیان بوونەتە حەوانگەی سیخوری چەند لایەنە و مۆرەی وەزارەتی ئیتڵاعات و سوپای پاسداران.
یەکێک لە رێگا ئەساسیەکانی شەڕی تایبەت، رەشکردنی ئەو کەسانەیە کە بیروڕای جیاوازیان هەیە و ئەو کەسانەی کە لە چوارچێوەی سیاسەتە هاوبەشەکانی دەوڵەت و ئەم ئەحزابانە جێ ناگرن.
لەم رۆژانەی دواییدا بەشێک لەم کەسانە کە ئەندامێتی ئەوان لە ناوەندە ئیتڵاعاتیەکان و ئاسایشی رژیم ئاشکرایە و لەهەمان کاتدا خۆیان وەک پشتیوانانی ئەحزابی زەرد نیشان دەدەن و پدەچێت کە کارتی ئەندامێتی ئەم ئەحزابانەشیان له گیرفانیاندا بێت، هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ بەدناوکردنی کەسایەتییە مەدەنییەکان و وڵاتپارێزانی کورد دەستپێکردووە.
بێگومان ئەم کردەوە نا ئەخلاقیانەی مۆرەکانی رژێم ناتوانن ئەم کەسایەتییە تێکۆشەرو وڵاتپارێزانە رەش بکەن، هەروەها ناتوانن ئەو سەرکەوتنانەی کە گەلی تێکۆشەری کورد رۆژبەرۆژ بەدەستی دێنێت، کەمڕەنگ بکەنەوە.
لەم رێگایەوە سەرەنجی رای گشتی کوردستان بۆ سەر ئەم نەخشە چەپەڵه رادەکێشین، هەروەها ئەم مۆرانە و پشتیوانانیان وشیار دەکەینەوە کە هەوڵی تاقیکردنەوەی ئاستی سەبری بزوتنەوەی ئاپۆیی و گەلی وڵاتپارێز کوردستان نەدەن.
مەجلسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
⚠️ Bu madde (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmış olan, orijinal dilinde öğeyi açmak için simgesini
tıklayın!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!