پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,901
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
شەهیدان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیش...
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی کوردستان و ئاراستەی ڕوداوەکان
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی کوردستان و ئاراستەی ڕوداوەکان
بەڵگەنامەکان

بەیاننامەی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی کوردستان و ئاراستەی ڕوداوەکان
بەڵگەنامەکان

زیاتر لە ساڵێک بەسەر هێرشەکانی داعش بۆ سەر شارەکانی عێراق و کوردستان‌ ودەستپێکردنی شەر لەگەڵ ئەو هێزە کۆنەپەستە ئیسلامیەدا دەگوزەرێت، بەبێ ئەوەی مەترسیەکانی ئەو هێزە لەسەر کوردستان دوورخرابێتەوە. لە هەمان کاتدا لەسەر ئاستی عێراقیش داعش بووەتە هێزێکی ئەمری واقیع، بێجگە لەوەی کە پانتاییەکی زۆری خاکی عێراقی کۆنترۆڵکردوە، هاوکات دەسەڵاتی خۆشی بەسەر چەندین ملیۆن کەس لە دانیشتوانی ئەو ناوچانەدا داسەپاندوە. سەدان هەزار کەسیش لە ئاکامی شەڕەکەوە ئاوارەی ناوچە جیاجیاکانی عێراق‌ بوون. دەسەڵاتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم لە جەنگیاندا دژ بەداعش، بۆ خۆیان ئەو دوولایەنە نین کە بە تەنها بڕیار لەسەر گۆشەو لایەنەکان و چارەنوسی ئەم شەڕە بدەن،‌ بەڵکو بەشێکن لە ئەجندایەکی ئاڵۆزو ناکۆکی جیهانی و ناوچەیی کە لە شەڕی داعش‌دا بەرجەستەو جێبەجێ دەبێ، بۆیە لەناو ئەڵقەیەکی بێکۆتاییدا دەسوڕێنەوە کە ئەوسەرەکەی دیارنیە و سەرەنجام بۆخۆیان بونەتە هۆکارێکی ڕاگرتنی عێراق و کوردستان لەناو گێژاوی سیاسی و جەنگدا.
ئاکامێکی نەرێنی و ترسناکی ئەم جەنگە نادیاری ئاسۆی تەواوبونیەتی، کە ڕۆژ بەرۆژ ئاراستەی کۆمەڵگای کوردستان بەرەو دۆخێکی ناهەموارترو پشێوی زیاتر پاڵ پێوەدەنێ. هەزاران کەس بریندارو کوژراو هەیە، قەیرانی ئابوری قوڵترکردۆتەوەو قورساییەکی دارایی زیاتری خستۆتە سەر شانی خەڵکی کوردستان و باری ژیان و گوزەرانیانی ڕوبەرووی مەترسی جدی کردۆتەوە. گرفتی مووچەو دابین نەبوونی ژیانی سەدان هەزار کرێکارو کارمەندی حکومەت، داشکانێکی خەتەرناکی ئابوری‌ و ڕاوەستانی پرۆژە ئابوری و خزمەتگوزاریەکان و کەمبوونەوەی فرسەتی کار لە بواری تایبەتی و ئەهلیدا، پشتگوێخستن و لەژێرپێنانی ماف و ئازادیەکانی خەلک بە بەهانەی شەڕی داعش، هەموو ئەمانە بە ڕادەیەکی سەرسوڕهێنەر کۆمەڵگای کوردستانی نوقمی پشێوی‌ کۆمەڵایەتی و گێژاوو ناجێگیری سیاسی کردوە.
دابەشبوونی هێزە دەسەڵاتدارەکانی بۆرژوا ناسیۆنالستی کورد بەسەر بەرژەوەندی و بلۆکبەندیە جیهانی و ناوچەییەکاندا لە پرسی شەڕی داعشدا‌ لەلایەکەوە و فەوزاو بێبەسەرەوبەرەیی و هەڵوێستی دژ بەیەکی ئەو هێزانە لەپەیوەند بە ئیدارەی کێشەکانی نێوان حکومەتی ناوەندی و حکومەتی هەرێم لەسەر داهات و دەسەڵات لەلایەکی دیکەوە ئەگەری لێکترازان و قوڵبونەوەی کێشەی نیوان خۆیانی بەرەوسەر بردوە. نەخشی بارزانی و پارتی لەشەڕی داعش و بەتایبەتی دەوری تورکیا وەکو هاوپەیمانێکی ناوچەیی پارتی لە هاریکاری کردنی داعشدا، هەڵوێستی پارتی لەبەرامبەر حکومەتی ناوەندی دا لاوازکردوەو جێگاورێگای ئەو حیزبەشی وەکو هێزی یەکەم و خاوەن دەسەڵاتی ڕەهای بۆرژوازی کوردی، لەبەرامبەر یەکێتی و بەپلەیەکی کەمتر گۆڕاندا ڕوبەرووی گرفت و لاسەنگی هێز کردۆتەوە‌. هاوکات بانگەشەکانی بارزانی و پارتی بۆ سەربەخۆیی ئابوری و "دەوڵەتی کوردی" لەبەرامبەر دەوڵەتی ناوەندیدا‌ بۆ چارەسەری کێشەی بودجە و فرۆشتنی نەوت بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی، لە سنوری پڕوپاگەندەی سیاسی‌ و خۆ قەبەنیشاندان تێپەڕناکات‌.حکومەتی هەرێم ئێستا زۆرزیاتر لەجاران نەوت ڕادەستی کۆمپانیای (سۆمۆ)و حکومەتی ناوەندی دەکات، بەڵام حکومەتی ناوەندی هەروەکو جاران بەشە بودجەکەیان بە کەموکورتی پێدەدات! هەروەها بانگەشەی بارزانی بۆ ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی‌ لەسەرەتای هاتنی داعشدا ناونیشانی سیاسەتیک بوو بۆ هاوشانی لەگەل دەولەتی تورکیا و بواردان بە داعش و هودنەو حەوانەوە لەگەلیدا بۆ ئەوەی بەشی ناسیۆنالیزمی کورد لە دەسەلات و داهاتی عیراقدا زیاتر بکات، کە زۆری نەخایاندو ڕوبەرووی شکست بوەوەو ئاکامەکەشی غافلگیرکردنی خەلکی کوردستان بوو بەرامبەر داعش و ڕودانی کارەساتی شەنگارو جێگاکانی دیکە بوو. سەرەنجام سەربەخۆیی ئابوری کە دوای شکستی بانگەشەی دامەزراندنی دەوڵەت لەلایەن بارزانیەوە بەرزکرایەوە لەناو تونێلی سیاسەتی ڕەسمی دەوڵەتی ئەمریکا کە پێداگری لەسەر یەکێتی عێراق و گەڕانەوە بۆ بەغدا دەکات بۆچارەسەری کێشەکان کوژایەوە. ئەمەش حزبە دەسەڵاتدارەکانی کوردستانی دەرگیری قەیرانێکی سیاسی قورس و بێئاسۆیی کردووە.
لە هەلومەرجێکی لەم جۆرەدایە کە مەسەلەی دەستورو پۆستی سەرۆکی هەرێم ئاراستەیەکی دیکە دەگرێتە خۆی و وەکو ململانێی دوو بەرەی ناتەبا دەردەکەوێ کە ئامانجی سەرەکییان بەرزوزنزمکردنی تای تەرازوی هێزو دەسەلاتە بە زیانی پارتی و بە پلەی سەرەکی بەقازانجی یەکێتی وگۆڕان. یەکێتی نیشتمانی کە لە ئێستاداو لە مەسەلەی شەڕی دژی داعشدا لەچاو پارتیدا خۆی لە جێگاورێگایەکی گونجاوتردا دەبینێ‌، هەوڵئەدات بەهاوکاری لەگەڵ گۆران هاوسەنگی نێوان خۆی و پارتی بەپێی ئاکامەکانی جەنگی داعش، لە مەسەلەی دەستوردا ڕەسمیەت پێبدات. بەوجۆرە کێشەی سەرەکی لەسەر دەستور، کە بە بێی خاسیەتی خۆی بڕیارە ئارایشی دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد و پەیوەندیە کۆمەڵایەتی و سیاسی و یاساییەکان بەپێی بەرژەوەندی چینی بۆرژوازی کورد بداتەوە، کەچی تەنها لەسەر پۆستی سەرۆکی هەرێم و سەڵاحیاتەکانی چڕ دەبێتەوه. ‌
لەلایەکی دیکەوە، شەڕی داعش‌ و تاوانەکانی ئەم هێزە دڕندە ئیسلامی- ناسیۆنالیستەی بۆرژوازی عەرەب، کە زەمینەی توندکردنەوەو خۆشکردنی ئاگری شەڕی نەتەوەیی فەراهەم دەکات، ڕاسیزم و ڕکابەری نەتەوەیی لە نێوان خەڵکی کوردو عەرەبزماندا بەرەو سەر بردوە. ناسیۆنالیزمی کوردیش کە بەشێکی سەرەکی لە سیاسەت و ئایدیۆلۆژیای خۆی لەسەر بنەمای بەرجەستەکردنی گیانی نەتەوەچێتی‌ و بەرانبەرکێی نەتەوەیی بنیات ناوە، ئەم بارودۆخە وەکو دەرفەتێکی زێڕین بۆ ژیاندنەوەی بەها فکری و سیاسیەکانی خۆی تەماشا دەکات‌ و بە هەژمارکردنی تاوانەکانی داعش لەسەر خەڵکی عەرەبزمان، کینەی نەتەوەیی دژی عەرەب جۆش دەدات و هەوڵ دەدات سەرجەم خەڵکی کوردستان بەدوای سیاسەتەکان و بەرژەوەندیەکانی خۆیدا ڕابکێشێت.
بەمجۆرە هەلومەرجی ئاڵۆزکاوی سیاسی و بنبەستی ئابوری و دارایی و لێکترازان و دابەشبوونی هێزە دەسەڵاتدارەکانی بۆرژوازی کورد بەسەر قوتبە ناوچەیی و جیهانیەکانداو گیرخواردنی قاچی بۆرژوازی کورد لەناو ئەم شەڕو گێژاوە سیاسیەدا‌، ئاسۆی بەردەم بۆرژوازی کوردو هێزە سیاسیەکانی لێڵترکردوەو هەرچی زیاتر لەیەکتریان دوور دەخاتەوە. دوورنیە ئەم لێکترازان و دوورکەوتنەوەیە هێزە چەکدارە دەسەڵاتدارەکانی کوردستان بەرەو دابەشکردنەوەی کوردستان بە سەر ناوچەکانی نفوز و هەڵوەشانەوەی حکومەتە بنکەفراوانەکەیان بەرێت. تەنانەت بەشێوازی جۆراوجۆر لەلایەن بەرپرسانی هەریەکە لەپارتی و یەکێتیەوە ئاماژە بە گەڕانەوە بۆ دووئیدارەیی‌ دەکرێ و لە ڕاپۆرتی "گروپی قەیرانە نێودەوڵەتیەکان"یشدا کە 12-05-2015 بڵاوکراوەتەوە ئاماژە بۆدوورکەوتنەوەی یەکێتی و پارتی و تێکچوونی پەیوەندی نێوانیان دەکات. بەم پێیە ئاسۆی سیاسی کوردستان لەسەر دەستی ئەم حیزبانەی بۆرژوازی کورددا ڕووی لە تاریکی و لێڵی و کارەساتی زیاترە کە ئاکامەکەی کارەسات و قوربانی‌بوون‌ و تێکچوونی ژیان و گوزەرانی خەڵک و ئایندەیانە.
بەڵام سەرباری ئەو دیوە تاریکەی کۆمەڵگای کوردستان کە بۆرژوازی کوردو حیزب و دەسەڵاتەکەی خوڵقاندویانە، دیوێکی دیکەی کۆمەڵگای کوردستان خەبات و ناڕەزایەتی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش و ئازادیخوازی کوردستانە لەپێناو ژیان و گوزەران و ئایندەیەکی ڕووناک و گەش و یەکسان. ئەگەرچی لەئێستادا بەهانەی شەڕی داعش و نەناردنی بودجە لەلایەن حکومەتی ناوەندیەوە فشارێکی نەفسی بۆسەر خەڵک و دروستکردوەو نارەزایەتیەکانی بەشێوەیەکی کاتی کپ کردوە، بەڵام ناتوانێ تاماوەیەکی درێژتر ئەم بەهانەو فشارانە بەسەر سەری خەڵکەوە ڕابگرێ. سەرەنجام نارەزایەتی خەڵک لەدژی بێمووچەیی وبێمافی‌ و پێشێلکاریەکان و خۆدزینەوەی دەسەڵاتداران و لە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە خەڵک ڕێگای خۆی دەکاتەوە و ئاسۆیەکی دیکە دەخاتە بەردەم کۆمەڵگای کوردستان. سەرەڕای ئەوەش، ئەگەرچی دەسەڵاتی بۆرژوازی کورد و هێزە چەکدارەکانی ڕێگربون لەوەی شەڕ لەگەڵ داعش ببێتە شەڕیکی سیاسی- چەکداری جەماوەری خەڵک کە دەیتوانی لێبڕاوانە جەنگی داعش بکات و بە شکستی بکێشێ، هەروەکو لە کوبانی ڕویدا، بەڵام نەیانتوانی جەماوەری خەڵک لە جەنگی فکری-سیاسی دژی داعش و بیروبۆچوون و فکری داعش و ئیسلامی سیاسی دوور بخەنەوە کە لەئاستی کۆمەڵگای کوردستاندا لەئارادایە. ئەمەش دەتوانێ لایەنێکی پۆزەتیڤی خەبات و ئامادەیی خەڵک بێت بۆ دەخالەتی سیاسی و پێکهێنانی ئاڵوگۆڕ بە قازانج و لەبەرژەوەندی خۆی.
بەرەچاوکردنی ئەو مەسەلانەی ئاماژەیان پێکرا، حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بڕوای وایە کەبەدیل و ڕێگاچارەکانی بۆرژوازی ئاسۆیەکی ڕوون و ئینسانی ناخەنە بەردەم کۆمەڵگای کوردستان‌، بەڵکو لە کارەسات و ماڵوێرانیدا نوقمی دەکەن، بۆیە هەرجۆرە ئاڵوگۆڕو پێشرەویەک بە ئاقاری دابینبوونی ماف و ئازادیەکانی جەماوەرو کۆتایهێنان بەهەلومەرجی کارەساتباری ئێستاو پێشگرتن بە تاریکتربوونی ئایندەی خەڵک‌، تەنها بەهاتنەمەیدانی هێزی ڕێکخراوو خەباتگێڕو بەرێخستنی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەو سەربەخۆی سیاسی خۆیان مەیسەر دەبێت. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئەوە بە ئەرکی خۆی دەزانێ کە لەو ئاراستەیەدا کاربکات و نەخش و دەوری شایستەی خۆی لە ئامادەکردن و هەڵخڕاندنی هێزی شۆرشگێڕانەی خەڵکدا ببینێت.
لەوبارەوە حیزب پێیوایە کە:
1_ ئەو هێزەی دەتوانێ لێبڕاوانە شەری داعش بکات و پاکیان بکاتەوە، هێزی بەرگری جەماوەری چەکداری کوردستانە و پێویستە هەوڵەکان بە ئاقاری پێکهاتنی ئەوهێزەو هەڵگرتنی ڕێگریەکانی بەردەم دروستبوونیدا چڕبێتەوە. پێویستە کوردستان لەناو ئەو بلۆکبەندی و دابەشبوونە ناوچەییە بهێنرێتەدەرەوەو ڕاستەوراست خەڵکی کوردستان بچێتە جەنگێکی شۆرشگێڕانەوە لە دژی داعش. لەوبارەوە حیزب هەوڵەکانی خۆی دەخاتەگەڕو پێشوازی لەهەر هەوڵ و هەنگاوێک دەکات کە بەو ئاراستەدا کاربکات.
2_ بەڕێخستنی جەنگێکی فکری و سیاسی لە دژی داعش و ئیسلامی سیاسی کە هەرئێستا لەکوردستاندا زەمینەی لەباری هەیە. لەوبارەوە سەرباری هەوڵەکانی خۆی بۆ بەرێخستنی بزوتنەوەیەکی سیاسی جەماوەری لە بەرامبەر داعش و ئیسلامی سیاسیدا، حیزب لەپاڵ هەموو ئەو هەوڵ و بزوتنەوەو ڕێکخراوانەدا ڕادەوەستێ کە گۆشەیەک لە گۆشەکانی ئەم جەنگە فراوانە فکری و سیاسیە لە ئەستۆ دەگرن و لێبڕاوانە لەم سەنگەرەدا ڕادەوەستن.
3_ سەرەنجام بارودۆخی شێواوو بێسەرەوبەری سیاسی و ئابوری ئێستاو هەموو ئەو گرفت و کێشانەی کە ڕۆژانە یەخەی خەڵکیان گرتوەو بەردەوام ژیان و ئایندەی خەڵکیان لەناو قەیران و کێشەی لەکۆتایی نەهاتوو داناوە، پێداویستی ڕێگاچارەی دەستبەجی دەخاتە بەردەم چینی کرێکارو بزوتنەوەی کرێکاری و کۆمۆنسیتی کرێکاری. ئەگەرچی سەرەنجام ئاڵوگۆڕی ڕیشەیی و بنەڕەتی لەژیانی ئابوری و سیاسی خەڵکی کوردستاندا لەرێگای بەرپاکردنی شۆرش و دامەزراندنی دەسەلاتی سیاسی چینی کرێکارەوە مەیسەر دەبێ کە ئایندەیەکی ڕوناک و یەکسان و ئازاد بەرووی سەرجەم هاوڵاتیانی کوردستاندا دەکاتەوە، بەڵام چینی کرێکار لە ڕەوتی ئامادەکردنی پێداویستیەکانی شۆرشدا، پێویستی بەوە هەیە کە ڕێگایەکی خێراو عەمەلی بخاتە بەردەم کۆمەڵگا. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان بڕوای وایە کە کۆتاییهێنان بە تاڵان و بڕۆی قوتی خەڵک لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردستانەوە بەبیانوی شەڕی داعش‌ و نەناردنی بودجە لەلایەن حکومەتی ناوەندەوە، بڕینی بیانوەکان و دەرهێنانی کوردستان لەو گێژاوو بنبستە سیاسی و ئابوریەی تێی کەوتوەو هەروەها ڕزگارکردنی خەڵک لە هەڵواسران لەنێوان ململانێ و کێشمەکێشی دەسەڵاتێکی بێئاسۆی بۆرژوازی کوردو حکومەتی ناوەندی، و ئەو هەموو گرفت و کارەساتەی ڕوبەرووی خەڵکی کوردستان دەکرێتەوە، زەرورەتی دەستبەجێی جیابوونەوەی کوردستان و پێکهێنانی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کردۆتە ئەولەویەتی سیاسی کۆمەڵگای کوردستان. لەم پێناوەدا حیزب لێبڕاوانە کاردەکات‌ بۆ ئامادەکردنی تواناییەکان و ڕێکخستنی ڕیزەکانی جەماوەری خەلکی کوردستان بۆ کۆتایی هێنان بەم بارودۆخەو شکاندنی تەوقی گریدانەوەی ئاسایش و ئارامی و ژیان و ئایندەیان بەدیار ڕیگاچارەکانی ئەحزابی بۆرژوازی کوردو دەوڵەتانی ناوچەکەو ولاتانی ئیمریالیستیەوە.حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان تێدەکۆشێت بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ لە کوردستان.
حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستان
20-06-2015
ئەم بابەتە 6,531 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 12-05-2015 (9 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 90%
90%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-06-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,531 جار بینراوە
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024

ڕۆژەڤ
شەهیدان
موسا عەنتەر
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
موسا عەنتەر
ژیاننامە
کەرەمێ سەیاد
08-03-2015
هاوڕێ باخەوان
کەرەمێ سەیاد
ژیاننامە
سمکۆ عەزیز
17-11-2012
هاوڕێ باخەوان
سمکۆ عەزیز
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە ئەحمەد
ژینا ئەمینی
وێنە و پێناس
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
26-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
جگەرخوێنی شاعیر لەناو خۆپیشاندەران
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی موشیر دیوان،
28-03-2024
سارا سەردار
پارت و ڕێکخراوەکان
کارۆ
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
28-03-2024
سارا سەردار
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
28-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
28-03-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆشەویستی لە سەردەمی سەرمایەدارییدا
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
تیپی وەرزشی گوندی کارێز لە کفری ساڵی 1993
27-03-2024
زریان عەلی
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
27-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
وێنە و پێناس
ئەسحابەسپی-سلێمانی ساڵی 1968
27-03-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
گەڕەکی عەقاری سلێمانی ساڵی 1960
27-03-2024
زریان عەلی
ئامار
بابەت 514,901
وێنە 104,261
پەرتووک PDF 18,882
فایلی پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
پەرتووکخانە
بە تیشکی ئیشقت ئەدرەوشێمەوە
ژیاننامە
مژدە جەمال کەمالەدین
پەرتووکخانە
دووبارە پێناسەکردنەوەی کورد...
ژیاننامە
کەمال محەمەد ڕەمزی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مەلا عەبدوڵڵای وەڕازی
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
پەرتووکخانە
شارستانیی کۆلاپس، ژیان و خۆ...
ژیاننامە
بەرزان بەلەسۆیی
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
27-01-2024
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
29-01-2024
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
هیدایەت عەبدوڵڵا حەیران
ژیاننامە
سەید ئەحمەد حەسەنی فەرد
پەرتووکخانە
بە ئەوینت ڕابردووم بسڕەوە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
04-03-2024
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
14-03-2024
ژیاننامە
ژیان عەلادین
ژیاننامە
درەخشان فەرەج سەعدون
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێ...
ژیاننامە
مەیان خاتوون
پەرتووکخانە
فلاشباک؛ لە دەفتەری بیرەوەر...
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
19-03-2024

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.859 چرکە!