بە ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر گرتوخانەی ناوەندی حەسەکە
- چەتەکانی داعش کاتژمێر 05:00 سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە چوار قۆڵەوە لە خاکی تورکیاوە هێرشیان کردوەتە سەر کۆبانێ، لە هێڵی باشوورەوە بە جلی سوپای ئازادی سوریەوە هێرشیان کردوە، لە سنوری دەرگای مورشیدپناری باکور و ڕۆژئاوای کوردستان کەلەژێر چاودێری جەندرمەی تورکیایە، بە جلی شەرڤانانی یەپەگەوە بە هاوکاری سوپای تورکیا هێرشیان کردوە. لەم هێرشەدا دەیان کەس شەهید و بریندار بوون. لەگەڵ هێرشەکەدا 3 تیرۆریستی داعش خۆیانیان تەقاندەوە.
- چەکدارانی داعش هێرشیان کردوەتە سەر رۆژئاوای شاری حەسەکە و شەڕوپێکدادان لەنێوان چەکدارانی داعش و هێزەکانی بەرگری نیشتمانی و کەتیبەکانی سوپای سووریا روویدا.
- پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە)، بەرپرسانی تورکیای تۆمەتبارکرد کە ئاسانکارییان کردووە بۆ پەڕینەوەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆرستیی داعش و هێرشکردنەسەر کۆبانێ.
- پارتی دیموکراتی کوردستان رایدەگەیەنێت وەک ناڕەزاییەک بەرانبەر ئەو پرۆژانەی لە پەرلەمان بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنەکەیان و نەبوونی سازانی لایەنەکان خوێندنەوەیان بۆ کرا، لە لیژنەی ئامادەکردنەوەی دەستوور دەکشێنەوە. پاشان لە روونکردنەوەیەکی تردا پەشیمان بووەوە لە دەستلەکارکێشانەوەی.
- جێگری سەرۆکی لاوانی جیهان لە رایدەگەیەنێت، لە هەنگاوێکی تازەو مێژوویدا لە رێگەی کۆمەنیتی لاوانی سیاسی ئەوروپا توانرا بە فەرمی ئاڵای کوردستان بخرێتە پاڵ ئاڵای وڵاتانی ئەوروپا، دەشڵێت: "بڕیاریش درا ئاڵای کوردستان بە فەرمی لە کۆبوونەوەکان دابنرێت.
- رۆژنامەنووس دڵشاد هەرتەلی لەلایەن ئاساییشی پارتییەوە ئازادکرا.
- ژمارەی شەهیدەکانی ئەمڕۆی هێرشەکەی کۆبانێ گەییشتە 42 کەس و زۆرتر لە 30 چەتەی داعشیش کوژراون.
- لەدوای کاتژمێر 18:00 ەوە، چەتەکانی داعش بە ئۆتۆمبێلی بۆمڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر گرتوخانەی ناوەندی حەسەکە لە گەڕەکی خوێران خەربیا، لە ئەنجامدا چەند کوژراو بریندارێکی لێکەوتوەتەوە.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان