图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,851
图片 106,294
书籍 19,332
相关文件 97,309
Video 1,399
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ئێعدامی مەنسوور ئاروەند
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ئێعدامی مەنسوور ئاروەند
库尔德文件

ڕاگەیەندراوی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە پێوەندی لەگەڵ ئێعدامی مەنسوور ئاروەند
库尔德文件

بەندیی سیاسیی کوردو ئەندامی چالاکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، مەنسوور ئاروەند ئێعدام کرا.
بە داخێکی گرانەوە ڕادەگەیەنین کە بەرەبەیانی دوێنێ یەکشەممە 24ی جۆزەردان، مەنسوور ئاروەند، زیندانیی سیاسیی ناسراوو ئەندامی چالاکی حیزبی دیموکراتی کوردستان، لە بەندیخانەی میاندواو ئێعدام کرا. ئەو بەندییە سیاسییە کوردە 8ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو، لە ورمێ‌وە بۆ زیندانی مەهاباد ڕاگوێزرا و هەر ئەو کات پێی ڕاگەیەندرا کە حوکمی ئێعدامەکەی پلەیەک تەخفیف دراوە‌و سزاکەی بووە بە زیندانیی هەتاهەتایی. ناوبراو ڕۆژی 17ی بانەمەڕێ ئەمساڵ لە لایەن مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە لە بەندیخانەی مەهابادەوە بۆ بەندیخانەی میاندواو ڕاگوێزرا.
مەنسووری ئاروەند ئەو کوردە نیشتمانپەروەر‌و شۆڕشگێڕە بوو کە بە بۆنەی هەڵوێست‌و بیروباوەڕی خەباتگێڕانەی، دە ساڵ لەمەوبەر ڕێزەکانی حیزبی دیموکراتی بۆ تێکۆشان هەڵبژارد‌و لە تەشکیلاتیی نهێنیی حیزب دا دەستی بە کار کرد. دیارە بەر لە پەیوەستبوونی بە تەشکیلاتی نهێنیی حیزبیش، وەک لاوێکی وەرزشکار و جێگای ڕیزی خەڵک بە تایبەتی لاوەکان، کۆمەڵێک چالاکیی نیشتمانپەروەرانە‌و ئازادیخوازنەی ئەنجام دابوو.
مەنسوور لەو ئەندامە چالاکانەی حیزب بوو کە بە هۆی هەڵسوورانی بوێرانەی گوڕو تینێکی تایبەتی بە تێکۆشانی تەشکیلاتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە مەهاباد بەخشیبوو. لە گەڵ ئەوەی خاوەن ماڵ‌و منداڵ بوو‌و دەشیزانی بە بۆنەی بەرچاوبوون‌و چالاکبوونییەوە لە ژێر چاوەدێری دایە، لە جێبەجێکردنی ئەرکە تەشکیلاتی‌و حیزبییەکانی غافڵ نەدەبوو. بە هۆی تێکۆشانی مەنسوور لە ڕێزی حیزبی دیموکراتی کوردستان دا، زۆر لە لاوەکان بوون بە هۆگری ئەم حیزبە و کاتێک لە ساڵی 1390ی هەتاوی بەکرێگیراوانی ئیتلاعات، لە ماڵەکەی خۆی پەلاماریان بردە سەر ‌و گرتیان، ڕێگاکەی بێ ڕێبوار نەماوە‌و لاوانی هۆگر و هاوڕێی ئاڵای دەستی مەنسووریان بە شەکاوەیی ڕاگرت. مەنسوور بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە بەندیخانەی مە هاباد لە ژێر توندترین ئازار و ئەشکەنجەکان دابوو. هەموو هەوڵی کاربەدەستان، تێکشکاندنی خۆڕاگریی ئەو لاوە‌و ناچار کردنی بە داننان بە هێندێک تاوان بوو تا بەم جۆرە ڕێگا بۆ دەرچوونی سزای ئێعدام لە لایەن بێدادگای کۆماری ئیسلامی بە دژی ناوبراو خۆش بکەن و ڕق و قینی خۆیان بەو لاوە شۆڕشگێرە بڕێژن. سەرئەنجام لە 23ی جۆزەردانی 1391 لە لایەن بە ناودادگای شاری مەهاباد بە ئیعدام مەحکووم کرا.
ئازارو ئەزیەتدانی مەنسووری ئاروەند‌و بنەماڵەکەی تەنانەت دوای ئەوەی ئەو بەندییە سیاسییە، حوکمی ئێعدامیشی بە سەردا سەپێندرا، هەر درێژەی هەبوو. هەر جارەی بۆ زیندانێک ڕادەگوێزرا‌و هەر ڕۆژەی بیانوویەکی پێ دەگیرا.بەڵام هیچکات پشتی لە ئامانجەکانی حیزبەکەی و نەتەوەکەی نەکرد.
بە ئێعدام کرانی مەنسووری ئاروەند حیزبی دیموکراتی کوردستان، ئەندامێکی چالاک، بە نرخ و بەوەفا‌و، خەڵکی کوردستان ڕۆڵەیەکی فیداکار،شۆڕشگێڕ‌و بوێریان لە دەست دا. هەر بۆیە لە قووڵایی دڵمانەوە سەرەخۆشی لە هاوسەرو یەک بە یەکی ئەندامانی بنەماڵەی ئەو شەهیدە، هەموو خەڵکی مەهاباد و تێکڕای هۆگرانی خەبات و بەرخۆدانی شۆڕشگێڕانە لە کوردستان دەکەین. بە دڵنیاییەوە تێکۆشەرانی ڕیزە نهێنی وئاشکراکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ناو‌و یادی شەهید مەنسووری ئاروەند دەکەن بە ئیلهام بۆ خەباتێکی شێلگیرانەتر دژی ڕێژیمی دژەکوردی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
سلاو لە گیانی پاکی مەنسوور ئاروەند نوێترین شەهیدی ڕێگای ڕزگاریی نەتەوەی کورد،
ڕسوایی و نەمان بۆ ڕێژیمی جینایەتکاری کۆماری ئیسلامی.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دیموکراتی کوردستان
25ی جۆزەرادانی 1394
15-06-2015
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览5,651
HashTag
来源
挂钩项目: 1
日期与活动
Publication date: 15-06-2015 (9 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 93%
93%
添加( هاوڕێ باخەوان 25-06-2015
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览5,651
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,851
图片 106,294
书籍 19,332
相关文件 97,309
Video 1,399
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!