لە ساڵی 1966 لە
هەولێرهەولێر دایکبووە. لە بواری نوسیندا بە محەمەد هەریری ناودێر کراوە. کۆلیژی ئادابی بەشی ئینگلیزی لەزانکوی سەلاحەدین تەواو کردوەو، لە ساڵی 2006 لە وڵاتی بەریتانیا ماستەری لە لە وەرگێڕانی زمانی ئینگلیزی بەدەست هێناوە.
لە کۆتایی هەشتاکانەوە دەنوسێت لەسەر بابەتی سیاسی و دینی و فیکری و کۆمەڵایەتی.
لەساڵی 1995 کۆچی هەندەرانی کردوەو لە بەریتانیا نیشتەجێ بووە. سەرنوسەری روژنامەیەکی کوردی و گوڤارێکی عەرەبی بووە، بە کوردی و عەرەبی و جاروبار ئینگلیزیش دەنووسێت.
بە بەردەوامە لەنوسین لە رۆژنامەو ماڵپەرە کوردی و عەرەبیەکان، تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، وەک نوسەرێکی کوردی سەربەخۆ خاوەن رای تایبەتی خۆیەتی لەسەر زۆربەی ئەو کێشانەی لە گۆڕەپانی کوردستان و جیهانی ئیسلامیدا روو دەدات.
سەرەکیترین بواری نووسینی دەربارەی تووندڕەوی دینییە لە کوردستان و جیهانی ئیسلامیدا بە گشتی، لەو بوارەدا سەدان وتاری بڵاوکراوەی هەیە. توندڕەوی دیینی بە تایبەتی سەلەفیزم بە هەموو فۆرمەکانیەوە. بەڕای نووسەر خوێندنەوەیەک و فکرێکی نامۆیە بە سروشتی دینداری کوردی، نووسەر پێی وایە دەبێت کورد ڕزگاری بێت لە هەموو فۆرمە ئیسلامە نامۆکانی عەرەبی و غەیری عەرەبی، خاوەن دیدو خوێندنەوەو فۆرمی تایبەتی خۆی بێت.
گرنگیەکی تایبەت دەدات بە دۆزی ئافرەت لە ئیسلام و کۆمەڵگای کوردیدا تا ئێستا سەدان وتار و دوو کتێبی تایبەت کردوە بە دۆزی ئافرەتی کورد کە پێی وایە کەوتۆتە نێوان بەرداشی توندڕەوی دینی و توندڕەوی هەندێ لە فێمنستەکان.
هەروەها لە بواری ڕەخنەی سیاسیش دەنووسێت، بە تایبەتی لەسەر ئەزموونی دەسەڵاتی کوردی. نوسەر خەبات لە پێناو بەرقەرابوونی دیموکراتیەت و مافەکانی مرۆڤ لە کوردستاندا.
بەرهەمەکانی:
• داعش کێیە و مەشروعیەتی لە کام سەرچاوە وەردەگرێت.
• نەورۆز و توندڕەوی سەلەفیەت
• ئەدیب و گزیری پۆلیس کێشەی ئەدەب وسیاسەت لە وڵاتە سۆشیالیستەکان... وەرگێران.
• خوێندنەوەیەک لە کتێبی ئەو (حەسەن بەننا) یەی کە کەس نایناسێت.
• ئافرەت لە نێوان سەرەڕۆیی فێمینیزم و توندڕەوی ئاینیدا.
• ئافرەتی کورد لەژێر هەژموونی گوتاری فیمینیزمی دا
• ئیسلامی سیاسی و فیگەرەکانی لە کوردستان و ئیسلامستان
• کوردستان لە پەنجەرەی غوربەتەوە
• دواهەمین داوای شەیتان...کۆمەڵە چیرۆک
چەند کتێبێکیشی لە ژێر چاپ وبڵاوکردنەوە:
• باوکانی سەلەفیەت دەروازەیەک بۆ سەلەفیناسی
• ئیبن تەیمیەدامەزرێنەری سەلەفیەتی عروبەت
• ئافرەت و سەلەفیەت
|
📷 فایلی وێنە |
1.0.1 | 18 KB |
| |
Jun 30 2015 10:52PM | بەڕێوەبەری سیستم |