بۆکان لە سەدەی بیستەم دا
نووسینی: رەحمان محەمەدیان
بەمەبەستی ئاشناکردنی ناوچەی بۆکان و خستنەڕووی رووداوە مێژوویی و ئەدەبی و فەرهەنگی و سیاسییەکانی بۆکان، نووسەرێکی ئەو شارە کتێبێک لە ژێرناوی بۆکان لە سەدەی بیستەمدا بڵاودەکاتەوە.
رەحمان محەمەدیان نووسەرو لێکۆڵەری بۆکانی بەرگی دووەمی کتێبی بۆکان لە سەدەمی بیستەمدا چاپ و بڵاوکردەوە.
نووسەر بە پشتبەستن بە بەڵگەیی مێژوو و دیکۆمێنتی باس لە مێژووی 100 ساڵەی بۆکان لە بوارەکانی فەرهەنگی و هونەری و ئەدەبی و سیاسی دەکات.
لە کتێبەکەیدا نووسەر باس لە شۆڕشەکانی ناوچەی بۆکان و هەروەها کەسایەتییە سیاسی و ئەدەبی و هونەرییەکان دەکات.
بەرگی یەکەمی ئەو کتێبە لە ساڵی 2010 چاپ و بڵاوکراوەتەوە و بەرگی دووەمیشی ئەمساڵ لە لایەن دەزگای چاپ و پەخشی کۆڵەپشتی لە دووتوێی 470 لاپەڕەو بە تیراژی 1100 بەرگ چاپ و بڵاوکراوەتەوە.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک