رۆژنیوز - زاهیر ئیبراهیم
بەڕێوبەرایەتی نەخۆشخانەی لە دایک بوون و منداڵانی سۆران، ئاماری شەش مانگی ڕابردووی لەدایکبوون و مردنی لە نەخۆشخانەکەیان ڕاگەیاند. بەپێی ئامارەکەی نەخۆشخانەی لەدایکبوون و منداڵانی سۆران، لە ماوەی شەش مانگی سەرەتای ساڵی 2015 دا 3006 منداڵ لەدایکبوون، کە لەو ژمارەیە 1553 منداڵیان لە ڕەگەزی نێر و 1453 منداڵیشیان لە ڕەگەزی مێ بوون. هەر بەپێی ئامارەکەی نەخۆشخانەی لەدایکبوونی سۆران، 792 منداڵ بە نەشتەرگەری لە دایکبوون و 48 منداڵیش بەمردوویی لە دایکبوون، 37 منداڵیش بە دووانە لە دایکبوون. ئەگەرچی بەرپرسانی تەندروستی سۆران ڕایدەگەینن، تاڕادەیەک گرفتی کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەی له دایکبوون چارەسەربووە، بەڵام ئەوهاوڵاتیانەی سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن، ئاماژە بۆئەوەدەکەن کە دەرمانێکی زۆرکەم لەو نەخۆشخانە هەیە و بۆچەند جۆرێکی سەرەتایی ڕوو لەبازاردەکەن. جێگای باسە هەفتەی ڕابردوو ڕۆژنیوز لە چەند ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە کێشەتەندروستیەکانی سۆران کردوو بەرپرسانی هێنایە دەنگ، ئەمە وێڕای ئەوەی وەزیری تەندروستی لەسەر ناڕەزایی هاوڵاتیان سەردانی ئەو شارەی کرد و لە نزیکەوە چاوی کەوت بەبەرپرسانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان و بەڵێنی چارەسەرکردنی بەهاوڵاتیاندا.
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,403 mal angesehen