بەتوندی ئیدانەی بەردەوام بوونی بۆردومانەکانی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ سەرخاکی هەرێمی کوردستان دەکەین بەتایبەتی ئەو بۆردومانانەی ئەمڕۆ بۆ سەر گوندەکانی بناری قەندیل کە شەهیدبوون و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی لێکەوتەوە، بۆیە داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی بۆردومانەکان و قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانیش دەکەین، داواش دەکەین هەرچی زووە لایەنەکان بگەڕێنەوە بۆ درێژەدان بەپڕۆسەی ئاشتی.
جگە لەشەهیدبوون و برینداربوونی هاووڵاتیان، جگە لەڕووخانی خانوو و سووتانی ڕەزو باخی هاووڵاتیان و زیانگەیاندنی زۆر بەناوچەکە، بەردەوام بوونی بۆردومانەکان بۆتە هۆی ئەوەی کە دانیشتووانی ئەو ناوچانە بەناچاری ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێبهێڵن و ئاوارە ببن، بۆیە داواکارین هەرچی زووە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤیش بێنە دەنگ و کار بۆ ڕاوەستانی ئەو بۆردومانانەو ڕاگرتنی قەتڵوعامی هاووڵاتیان و ئاوارەبوونی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بکەن.
عیماد ئەحمەد
وتەبێژی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
01-08-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,180 جار هاتیە دیتن