لەناوچەی سلۆپی سەربە شاری شرناخ لەئەنجامی هێرشی پۆلیسی تورک هاوڵاتیەک بەناو...
-سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، کە ئەمشەو یەکێکی دیکە لە بەرکەوتووانی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە گیانی لەدەستداوە. وتیشی: "ئەو کەسە ژنێکە بەناوی "حەمیدە محەمەد عەبدولرەحمان"ە، کە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بوو".
- لەناوچەی سلۆپی سەربە شاری شرناخ لەئەنجامی هێرشی پۆلیسی تورک هاوڵاتیەک بەناوی کامەران بیلین گیانی لەدەستدا و بەو شێوەیەش ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی لەشەوی رابردووەوە تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 3 کەس. پۆلیسی تورک بەتانک کەوتنە ناو گەرەک و دەرگای ماڵانیان شکاند، ژمارەیەک هاوڵاتی دەستبەسەرکراون و ماڵی هاوڵاتیەکیش سووتێندراوە.
- بەرەبەریانی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادانێکی سەخت لە شاری موسڵ لە نێوان کەتایبەی تەحریری موسڵ و چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش روویدا، لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش دەڵێت، شەڕەکە بەدەیان کوژراو و برینداری لێکەوتووتەوە و تا ئەم ساتە وەختەش پێکدادان لە نێوانیاندا بەردەوامە. - 07-08-2015
- یەکینەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرپرسیاری چالاکییەکەی شەوی رابردووی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتە ئەستۆ و رایدەگەیەنێت کە شەوی رابردوو لەشاری مەریوانی چالاکییەکیان ئەنجامداوە، بەو شێوەیەش جارێکی دیکە دەوڵەتی ئێرانیان هۆشیار کردۆتەوە، کە هەر هێرشێک لەدژی گەریلاکانیان بەوتای پێشێل کردنی ئاگربەست دێت، بەڵام ئێران هێرشەکانی بەردەوام دەکات.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 التسلسل الزمني للأحداث