پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,393
وێنە 105,612
پەرتوک PDF 19,138
فایلێن پەیوەندیدار 96,260
ڤیدیۆ 1,306
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بانگهێشتێک بۆ هۆشیاربوونەوە لە مەترسییەکان و هەڵوێستوەرگرتن - نامەیەکی کراوە بۆ ڕای گشتیی کوردستانی و ناوچەیی و جیهانی
کوردیپێدیا، دادگا نییە، داتایان ئامادە دکەت ژبو دیفچون و دەرکەتنا ڕاستیان.
پول: بەلگەنامە | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
بانگهێشتێک بۆ هۆشیاربوونەوە لە مەترسییەکان و هەڵوێستوەرگرتن - نامەیەکی کراوە بۆ ڕای گشتیی کوردستانی
بەلگەنامە

بانگهێشتێک بۆ هۆشیاربوونەوە لە مەترسییەکان و هەڵوێستوەرگرتن - نامەیەکی کراوە بۆ ڕای گشتیی کوردستانی
بەلگەنامە

دەتوانین لەسەر دوو ئاست قسە لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی تورکیا و باکوور و ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان بکەین، ئاستێکی ڕووکەش کە خۆی لەمانەدا دەبینێتەوە: هەڵوەشاندنەوەی یەکلایەنانەی پرۆسەی ئاشتی لە لایەن حکومەتی تورکیا و پەلاماردانی ئازادیخواز و چالاکانی مەدەنی لە باکوور، هێرشی سەربازی و بۆمبارانکردنی بارەگاکانی پەکەکە و خەڵکی مەدەنی، سووتاندنی باخ و گوند و بژێویی خەڵکی بناری قەندیل و هێرشکردنە سەر ئەزموونی خۆجێیەتی لە ڕۆژئاوا و هەوڵدان بۆ یەکنەگرتنەوەی کانتۆنەکان لەوێ و ڕاگەیاندنی ناوچەی قەدەغەکراوی سەربازیی فراوان لە باکوور، هەموو ئەمەش بە بیانووی ئەوەی گوایە P.K.K و H.D.P لەگەڵ پرۆسەی ئاشتیدا نین. بەکارهێنانی چەند کەناڵێکی میدیایی باشوور بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم پڕوپاگەندەیە و یەکسانکردنی پ.ک.ک و دەوڵەتی ئیسلامی وەک دوو هێزی ترۆریستی کە بە داخەوە دەرکەوت‌ لە باشوور گوێیەکی گوێڕایەڵ هەیە بۆ بیستنی ئەم ناڕاستی و پڕوپاگەندانە.
بەڵام لەسەر ئاستێکی قووڵتر ڕووداوەکان دەربارەی دۆزی کورد لە باکوورەوە بۆ باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، باس لە کۆمەڵێک مەترسیی گەورەتر دەکەن:
پێچەوانەی پڕوپاگەندەی باو و بیروبۆچوونی ڕەواجپێدراو کە گوایە حکومەتی AKP و ئەردوگان، پرۆسەی ئاشتییان سەر ڕێگە خستووە و ئەوە P.K.K و H.D.P ن لەگەڵ ئاشتیدا نین، ئەوەی ڕاستی بێت، وەرچەرخانێکی گەورە لە دونیابینی و لە خەباتی کوردان و سیاسەتمەداران و چالاکانی باکوور و سەرکردایەتی P.K.K دا لە چەندین ساڵ بەر لە ئێستاوە ڕووی داوە و جەختکردنەکە گواستراوەتەوە بۆ سەر پێداگیری لەسەر خەباتی سیاسی و مەدەنی بۆ بەدەستهێنانی بەشێک لە مافە بنەڕەتییەکانی نەتەوەیەک کە کەمایەتی نییە، بەڵکو نەتەوەیەکی بیست ملیۆنییە و بەگوێرەی گشت جاڕنامە و گەڵاڵەنامەکانی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتیەکان دەبێت وەک نەتەوەیەک لە ناو خاکی خۆیدا ددانی پێدا بنرێت، نەتەوەیەک کە خوازیاری ئەوەیە لەتەک نەتەوەکانی دی بە ئاشتی بژی، ئاشتی نەک زەلیلی. ئاشتیی دەوێت، بەڵام بەو مەرجەی ددان بە مافەکانیدا بنرێت. گەریلاکان چەک دادەنێن، بەڵام ئەو کاتەی بە ڕەسمی و لە ڕێگەی دەستوورەوە زەمانەتی مافەکانی کورد دەکرێت. ئەوان ئاشتییان دەوێت لەتەک مافە بنەڕەتییەکانیاندا، لە کاتێکدا حکومەتەکەی ئەردۆگان چەندین ساڵە باس لە ئاشتی دەکات، بەڵام ئەوەی دەیخوازێت، بریتییە لە درێژەدان بە سیاسەتی خودی دەوڵەتی تورکیا کە خۆی لە ئینکارکردنی بوونی نەتەوەیەکدا دەبینێتەوە. ئەو حکومەتە خوازیاری تەسلیمبوونی خەباتگێڕ و ئازادیخوازانی کوردە لە باکوور، لای ئەوان ئاشتی یەک مانای هەیە، مەحفکردنەوەی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد لە تورکیا و ترۆرکردنی هەتاهەتایی خەونبینین بە کۆمەڵێک مافەوە، کە بێ ئەو مافانە مرۆڤی کورد نەک هاونیشتیمانیی پلە دووە، بەڵکو کەرامەتی ئینسانیی مرۆڤی کورد ناپارێزرێت و دەڕوشێت. کاتێک ئەوە بۆ حکومەتی تورکیا ئاشکرا دەبێت کە ئازادیخوازان و وڵاتپارێزان تەسلیم نابن و بە ئیرادەوە پێداگیری لە بەشێک لە مافەکان دەکەن، ئیدی نەخشەی جەنگێکی دیکە و پەلامار و ترۆرکردن و گرتن و ڕاوەدوونانی ئازادیخوازانی گەریلا جارێکی دیکە لەسەر مێزی نەگریسی سیاسەتمەدارانی تورکیا قوت دەکرێتەوە.
لای هەموان ئاشکرایە کە ڕژیمی تورکیا ئامادەییەکی گەورەی هەیە لە باشووری کوردستان، هەر لە ئامادەیی سەربازییەوە، کە سوپای تورکیا لە باشووری کوردستانە، تا ئامادەیی دەزگای هەواڵگری و ئامادەیی ئابووری، واتا سەدان کۆمپانیای تورکی لە باشوور لە خێر و بەرەکەت و سامانی ئەم وڵاتە دەبەن، بگرە ئابووریناسان و ڕۆژنامەنووسە بەویژدانەکانی تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن کە جگە لەوەی کوردستانی باشوور بووەتە بازاڕێکی تورکی و ئەو داهاتەی لە ماوەی چەندین ساڵدا لە باشوور بە دەستی هێناوە، ئابووریی تورکیای بوژاندووەتەوە‌. ئەم ئامادەییە بێ کاریگەریی سیاسی نییە، واتا دانانی کاریگەریی سیاسی لە باشوور و دروستکردنی هێزی ئابووری و سیاسی کە پابەند بێت بە سیاسەتەکانی ئەنکەرەوە، ئەمە گورزی گەورەی لە دۆزی کورد داوە و لە دیدی تورکیاوە کوردی دابەش کردووە بۆ کوردی باش کە سەرقاڵی پڕوپاگەندەیە بۆ تورکیا و بە ئاشتیخواز لە قەڵەمی دەدا و کوردی خراپ کە کوردی باکوور و ڕۆژئاوایە و گوایە لێرە لە باشوور میوانە و جارجار داوا دەکرێت ئێرە جێ بهێڵێت. ئاخۆ دەبێت بە کەسێک یا هێزێک کە لە نیشتیمانی خۆیدایە، بگوترێت میوان؟ بەرزکردنەوەی ئەم دەنگە نەشازە یەکێکە لە کاریگەرییەکانی ئامادەیی تورکیا لە باشوور. P.K.K لە قەندیل پاڵی لێنەداوەتەوە و هیچ لە خێروبێری ئەم وڵاتەش سودمەند نەبووە، گەریلا لە شەنگال و کەرکووک و مەخمور دژ بە ترۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی دەجەنگێت و داکۆکی لە ژیان و نامووسی خەڵکی ئەم وڵاتە دەکەن و قەڵغانێکن دژ بە بەربەریەتی هاوچەرخ. لێدان لە P.K.K بە هەزار ڕایەڵ بەستراوەتەوە بە ترسی تورکیا لە دروستبوونی کیانێکی سیاسی لە ڕۆژئاوا. هەموومان دەزانین ئەزموونێکی بێئەندازە گرنگ لە ڕۆژئاوا لە حاڵەتی سەرڕێگەخستندایە، خەباتێکی مەدەنی-سیاسیی لێوانلێو لە کۆمەڵێک پرەنسیپ و بەهای گەورە لە گەشەکردندایە، پێکەوەژیانێکی مەدەنییانەی هاوچەرخی نێوان پێکهاتەکانی ڕۆژئاوا کە خۆی لە چەند کانتۆنێکدا دەبینێتەوە، لە نێوان کورد و عەرەب و مەسیحی و کەمایەتیی دیکە لە خۆنمایشکردندایە. ئەوەش دەزانین کە خەباتگێڕانی باکوور لە ڕۆژئاوا دەجەنگێن و شەهید دەکرێن، بە واتایەکی دیکە، بەستنەوەی خەباتی ئینسانی کورد لە باکوور بە خەباتی ئینسانی کورد و کەمە نەتەوەییەکانی ئەو ناوچانەوە، سەرکەوتنی حوکمی خۆجێی لە ڕۆژئاوا بە تایبەت لە حاڵەتی بەستنەوەی کانتۆنەکاندا بە یەکەوە کە خودبەخود دەروازەیەک بە سەر دەریادا دەخاتە سەر پشت و شکاندنی دۆستەکانی تورکیا، واتا دەوڵەتی ئیسلامی لە بەشێکی زۆری باکووری سوریا، هەموو ئەمانە ترسی گەورەی لای تورکیا دروست کردووە. واتا لە سەر ئاستێکی قووڵ دەتوانین بانگەشەی ئەوە بکەین لە لایەکەوە بەرخۆدانی مەدەنییانە و سەرهەڵدانی هۆشیاریی مەدەنی و سیاسی لە باکوور و ئەزموونی خۆجێیەتی کانتۆنەکان لە ڕۆژئاوا، بنەڕەتی گیروگرفتەکەن بۆ تورکیا. سەرگرتنی ئەم ئەزموونانە، واتا بەرەوپێشچوونی دۆزی کورد، ترسوبیمی تورکیا لەم دۆخە تازەیەی دۆزی کوردە، نەک ئەوەی کە P.K.K ئاگربەستی شکاندووە یاخود پرۆسەی ئاشتی ڕەت دەکاتەوە. لە لایەکی دیکەوە بنەڕەتی کێشەکە ئەوەیە چەند وڵاتێکی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، لەوانە سوریا و عێراق، لە حاڵەتی هەڵوەشانەوە و پارچەپارچەبووندان، ئەمەش لە نەخشەی جوگرافیای تازەدا هەلێکی گەورە بۆ نەتەوەی کورد دەڕەخسێنێت تا ئامادەگیی خۆی بسەپێنێت، بە مانای دروستبوونی هەلێکی گەورە بۆ سەرهەڵدان و دامەزراندنی کیانێکی سیاسیی سەربەخۆ بۆ نەتەوەیەکی گەورەی بێدەوڵەت، کە نەتەوەی کورده،‌ واتە ڕاستکردنەوەی نەک هەڵە گەورەکەی سایکس-بیکۆ، بەڵکو پیلانە شومەکەی کۆڵۆنیالیزم لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
تورکیا زۆر بە باشی لەم ڕاستییە گەیشتووە، هەر بۆیە بەربنەمای ستراتیژێکی دوورمەودا کە ڕێگری بکات لە ڕوودانی ئەوە، دەستپیشخەری دەکات و هانا بۆ ئەمەریکا و خۆرئاوا دەبات، وەک ڕۆژنامەنووسێکی بەویژدانی تورک، بیگدێڵ دەڵێت "تورکیا بە ناتۆ و ئەمەریکا پێدەکەنێت و دەیانخەڵەتێنێت بەوەی گوایه شەڕی داعش دەکات" و دەیەوێت نەک P.K.K و داعش لە خانەیەکدا دابنێت، بەڵکو هەر کوردێک کە خواستی سەروەری و ئازادیی هەبێت، بە ترۆریست لە قەڵەم بدات.
شایانی سەرنجدانە کە ئەمەریکا وەک زلهێزێک کە بە تەواوی مانا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا شکستی خواردووە و ڕۆژانە بەروبوومی شکستەکانی خۆی دەچنێتەوە، لە ئێستادا و لێرە جارێکی دیکە پشتی کردووەتە داخوازییە ڕەواکانی کورد، نەک ئەمە بە تەنها، بەڵکو گەمژانە خۆی لەو ڕاستییە دەبوێرێ کە ئێستا و لێرە تاکە هێزێک دژ بە ترۆریستانی دەوڵەتی ئیسلامی بجەنگێ، هێزی پێشمەرگە و شەڕڤان و گەریلاکانی کوردن. ئەمە نەک ناپاکییەکی دیکەی ئەمەریکایە دەربارەی کورد و مافە ڕەواکانی، بەڵکو شکستێکی دیکەشە دەچێتە سەر خەرمانی شکستەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
ئێمە لەم دیدەوە و لە بەرپرسارێتیی نەتەوەییمانەوە دەڵێین: ڕووداوەکان سکپڕن بە ئەگەری ترسناک، لە هەمان کاتیشدا بە ئەگەری ئەرێنی. ئەوە ئێمەین، ئیرادەی ئێمەیە، ئیرادەی ژیاندۆستی و چاوبڕینمانە لە سەروەری کە دەتوانین گوێ لە بانگی ڕووداوەکان بگرین و کێشە و پرسەکان بەو شاڕێگەیەدا بەرین، کە دەبنە مایەی هێنانەدیی خەونە نەتەوەییەکانمان کە خۆیان لە سەروەری و ئازادیدا بەیان دەکەن، بەو مەرجەی وریا ببینەوە و ئاستی هۆشیاریمان بەرینە ئاستی ئەگەرەکان. ئەگەر نا، جارێکی دیکە و بۆ سەد ساڵی دی دەبینەوە کۆیلەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.
ئێمە وەک سێ دامەزراوەی فیکری و فەرهەنگی هەست بە مەترسییەکان دەکەین و کێشەکان لەسەر ئاستی ڕووکەشی ڕووداوەکان نابینین و باوەڕیشمان بەو دابەشکردنە حیزبییە ماڵکاولکەرە نییە کە پەیڕەو دەکرێت. ئێمە لە باکوورەوە بۆ باشوور و لە خۆرهەڵاتەوە بۆ خۆرئاوا کورد وەک نەتەوەیەک دەبینین، دۆزەکە دۆزی هیچ دەستەوتاقمێکی حیزبی نییە، دۆزی ڕەوای نەتەوەیەکی گەورەیە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، ئێمە وەک بەشێک لە ئەرکی سەرشان و هەستکردنمان بە بەرپرسیارێتی، بە توندی ئیدانەی تورکیا و دەستێوەردانەکانی و ڕەشەکوژییەکانی بۆ سەر نەتەوەی کورد دەکەین و هێزە کوردییەکانیش ئاگادار دەکەینەوە کە هۆشیارییەک لە سەرهەڵداندایە، کە بە باشی دەتوانێت پێناسەکانمان بۆ بکا و گەر واز لە ناوچەگەری و مێنتەڵیتیی خێڵ و قەبیلە و بەرژەوەندیی بەرتەسکی حیزبایەتی نەهێنن، لە داهاتوویەکی نزیکدا قۆڵی لێ هەڵدەماڵین و لە ڕێگەی چالاکیی دیکەوە بۆ ڕیسواکردنی ئەو سیاسەتە دژ بە کوردەی خۆی مانیفێست دەکات، تیدەکۆشین.

خانەی حیکمەت بۆ لێکۆڵینەوەی فەلسەفی
ماڵی سوهرەوەردی بۆ لێکوڵێنەوە لە ئایین و ئەفسانە
ناوەندی غەزەلنووس (ناوەندێکی کولتووریی گشتییه)
08-08-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,059 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
بابەتێن پەیوەستکری: 1
رێکەوت و رووداو
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 08-08-2015 (9 سال)
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
خودانێ ڤی بابەتی مافا وەشانێ بابەتی دانە کوردیپێدیا، سوپاس!
کوالیتیا ڤی بابەتی: 91%
91%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 09-08-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان )ڤە: 24-10-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 4,059 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەلامورز مەسقەتی
04-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەلی قاسملوو
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
غەفور باراوی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
گەلاوێژ موڕادی
01-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دێنیز ئونداڤ
31-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 517,393
وێنە 105,612
پەرتوک PDF 19,138
فایلێن پەیوەندیدار 96,260
ڤیدیۆ 1,306
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
مەلاو کولوخک
پەڕتووکخانە
شرینا ئەنفالبووی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری (گەڤەڕکی)
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل سەردەمێن ناڤەڕاست و نوودا
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- سەربۆرا کوردی ل سەد سالییا دەولەتا عێراقێ 1921-2021
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
کۆمەلە چیرۆکەکی فۆلکلۆری
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
کاموران عالی بەدرخان و رۆژناما رۆژا نوو
کورتەباس
یاریەکا کەلەپۆری پێنجوکانێ
کورتەباس
کەلەپوور و دیوانا ل خەلکی تەحلێ ل من شرینێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.266 چرکە!