لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 11-08-2015
- هەردوو پێکهاتەی تورکمان و ئاشووری لە لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێم کشانەوە و سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی پێشکەوتنی تورکمانیش رایدەگەیەنێت، ئەوان لەمڕۆ بەدواوە دان بە دەستووری هەرێمدا نانێن.
- لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی پارێزگای
سلێمانیسلێمانی 12 پرۆژە بڕیاری گرنگی پەسەند کرد کە دیارترینیان رێگریکردنە لە گواستنەوەی کۆبۆنی خۆراک و باری شارستانی و تاپۆکردنی موڵک و ماڵ بۆ غەیرە کورد لە سنووری پارێزگای سلێمانی.
- بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، وێسگەیەکی نوێی کارەبا لە لایەن کەرتی تایبەتەوە دروست کراوە و بڕیارە لە مانگی 12ی ئەمساڵدا بکەوێتەکار کە یاریدەدەرێکی باش دەبێت بۆ ئەوەی لە زستان و هاوینی ساڵی داهاتوودا سەعاتەکانی کارەبای نیشتیمانی زیاد بکات.
- وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا پڕۆژە یاساکەی د. بەرهەم پەسەند کرا.
- پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند،
مەسعود بارزانیمەسعود بارزانی سەرۆکای هەرێمی کوردستان، بەتەواوی دەسەڵاتەکانییەوە، لەدوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە 20ی ئەم مانگە، لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە، ئەوەشی رەتکردەوە یوسف محەمەد سادق سەرۆکی پەرلەمان، لەدوای ئەو بەروارەوە پۆست و ئەرکەکانی سەرۆکی هەرێم بگرێتەدەست.
- هێزەکانی پێشمەرگە بە هەماهەنگی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان بۆ ردومانی مۆڵگەیەک و شوێنی جێگیر کردنی چەکی قورسی
داعشداعشیان لە گوندی عاشق، بۆردومان کرد و وێران کران.
-
رەجەب تەیب ئەردۆغانرەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا، رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بەردەوامە لە هەڵمەتە سەربازییەکەی دژبە PKK.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان