🏠 Սկիզբ
کوردیی ناوەڕاستکوردیی ناوەڕاست
📧Հետադարձ կապ
ℹ️Օգտվողի մասին!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
ավելի շատ
Kurdipedia
کوردیی ناوەڕاست
🏠|📧|Օգտվողի մասին!|Գրադարան|📅
🔀 Պատահական հատ.
❓ Օգնություն
📏 Օգտագործման պայմաններ
🔎 Ընդլայնված որոնում
➕ Ուղարկել
🔧 Գործիքներ
🏁 Լեզուներ
🔑 Իմ հաշիվը
✚ նոր նյութեր
👫 Կենսագրություն
Աբդուլլահ Օջալանը
👫 Կենսագրություն
Արամ Տիգրան
👫 Կենսագրություն
Նեչիրվան Բարզանին
👫 Կենսագրություն
Մուրաթ Քարայըլանը
📷 ئاهەنگی دەرچوونی خولی کادێرانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان 1980 | խումբ: Պատկեր եւ նկարագիրը | Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ Share
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Աստիճան Հատ
⭐⭐⭐⭐⭐ Գերազանց
⭐⭐⭐⭐ Շատ լավ
⭐⭐⭐ Միջին
⭐⭐ Վատ
⭐ Վատ
☰ ավելի շատ
⭐ Ավելացնել իմ հավաքածուների
💬 Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!

✍️ Նյութերի պատմություն
🏷️ Metadata
RSS

📷 Փնտրել Google պատկերների հետ կապված ընտրված տարրը.
🔎 Փնտրել Google ընտրված տարրը.
✍️✍️ Թարմացնել այս նյութը!
👁️‍🗨️

ئاهەنگی دەرچوونی خولی کادێرانی یەکیتی نیشتمانی کوردستان 1980
ئەرشیفی: شەهاب عوسمان
ئەم وێنەیە دەرچوونی خولی کادێرانە هاوینی 1980 بەو بۆنەیەوە شەهید جەمیل ڕەنجبەر،
هەڤاڵ کوێستانی،شەهاب عوسمان شیعر دەخوویننەوە
ڕۆژی 18-11-1980 جەمیل ڕەنجبەری شاعیرو تێکۆشەر شەهیدکرا بێگومان شەهید جەمیل ڕەنجبەر خەسارەتێکی گەورەو داخێکی پڕ سوێ بوو..دیارە قسەکردن لەسەر ئەو تێکۆشەرە زۆری دەوێ و خوێندنەوەی وردی پێویستە ئەوەی لێرەدا مەبەستمە بەپێویستم زانی سەبارەت بەو یادەو ئەو وێنەیەی کەلەگەڵ شعرەکەی کاک کاروان عەلی دا بەو بۆنەیەوە لە سایتی pukmedia دابەزی بوو هەندێک زانیاری سەبارەت بەو وێنەیەو چالاکی شەهید جەمیل لەو ماوە کورتەی پێشمەرگایەتیدا بخەمە ڕوو..ئەو وێنەیە وەک نمونە بۆنەی دەرچوونی پەیمانگای کادران بوو لەخڕی ناوزەنگ ساڵی 1980 ئەو وێنەیە لەسەر سەربانی پەیمانگاکە کەدواتر فراوان بوو خانووی بارەگای ناوەندی لێ دروستکرا..بەڕێوەچوو ئاهەنگی دەرچوونی پۆلێک لەکادران لەسەر ئەو سەربانە چالاکیەکی دیاری ئەو کاتەبوو..تیایدا کۆڕێکی شیعریمان بەست..بەندە کۆڕەکەم بەرێوە دەبرد شەهید جەمیل ڕەنجبەرو هەڤاڵ کوێستانی و من وەک شەهاب عوسمان هەرسێکمان شعیرمان خوێندەوە لەگەڵ کاک جەمیل شعیرەکەمان تایبەت بوو بەشەهید ئارام هەڤاڵ کوێستانیش جگە لەچەند شیعرێک ئەویش شیعرە ناسراوەکەی بۆ کاک ئارام خویندەوە..ئەوسیمنیارە بەتۆماری کاسێت هەیە من هیوادارم ئەو هاوڕێیانەی کەلایانە بیپارێزن..ئەو شعرانەی کەمن و کاک جەمیل و هەڤاڵ کوێستانی خوێندمانەوە بۆ شەهید ئارام لە ژمارە 7ی ئۆرگانی کۆمەڵەدا کاک مەلابەختیار سەرۆکی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان،ئەندامی ناوەندی ئەو سەردەمەی کۆمەڵە کەسەرپەرشتی دەرکردنی ئەوسای ئۆرگانی کۆمەڵەی دەکرد بۆی بڵاو کردینەوە ئەمەش لەوەوە سەرچاوەی گرتبوو کەکاک مەلابەختیار بایەخی تایبەتی هەبوو بەشعرو ئەدەبی مقاوەمەت و هەمیشە پشتگیری دەکردین بەتایبەتی من بیرم دێت لەکاتی بڵاوکردنەوەیدا لەسەر ستێنسڵەکە شعیرەکەی خۆمم بەدەستی خۆم نوسیەوە.لەوکتێبەش دا ئەو شیعرانە بڵاوکراوەتەوە کەکاک شێخ محەمەد سۆڵەیی بەدوو بەرگ دەریکردووەو بریتیە لەسەرجەمی ئەوشیعرو نوسینانەی کەبۆ کاک ئارام نوسراوە.بەداخەوە کاک جەمیل چەند مانگێکی نەبرد دوای ئەوەی کەبووە پێشمەرگە لەگەڵ یەکەمین دابەزین دا وەک ڕابەری سیاسی لەکێوەڕەش شەهید بوو.. کاک جەمیل کەسێکی تێکۆشەرو شاعیرو خاوەن قەڵەمێکی بەهەلوێست بو لەخەباتی نهێنی سەردەمی هەڵسانەوەدا بوێرانە تێکۆشابوو لەزیندانیش دا کەسێکی خۆڕاگرو ئازابوو لەدوای دەرچوونیشی وەک خۆتان دەزانن ڕووی کردە شاخ و ئەوەندە نەمایەوەو لەخڕی ناوزەنگەوە بەرێکەوتوو شەهیدبوونی خۆی بۆ کردینە یەکەم چالاکی و بوەهەواڵی جەولەی نەمری..کەهەواڵەکەمان زانی زۆر خەمبار بووین بیرمە سەعات 10ی شەو بۆ رۆژی دوایی کە کاک عومەری سەید عەلی وەک یەکێک لە بریندارە سەختەکانی ئەو ڕەتڵە لەدارەمەیتێکدا هێنایانەوە لەگەڵ هاورێ ئەرسەلان بایز لەتوژەڵەوە کەبارەگای ئیزگەو ڕاگەیاندنمان لەوی بوو سێ چارەک ڕێگا بەو شەوە گەیشتینە لای کاک عومەر لەدەزگای دارایی لەدارەمیتیکدا لەبەر ڕوناکایی مۆمێکدا بینیمان زۆر دڵتەنگ بووین وچاومان تەڕبوو هەواڵی کاک جەمیل یش بەنجی کردبووین ئەویش بەدەم ئازارەوە باسی شەهیدبونەکەی کاک جەمیل وهاوڕێیانی بۆدەکردین..کاک جەمیل یەکیک بوو لەو پۆلەتێکۆشەرو کادرو سەرکردانەی کۆمەڵە کەلەزیندانەکانی ڕژێم دا داستانی خۆڕاگریان تۆمارکردبوو.من ئەگەرچی بەشیعر کاک جەمیل م کەمێک دەناسی بەڵام لەو ماوەکورتەی کەلەسەرکردایەتی بوو لەخڕی ناوزەنگ و زەڵێ و توژەڵە لەنزیکەوە ناسیم و واشم هەست دەکرد کەدەیان ساڵە دەیناسم،ماوتەکیش لە زەڵێ لە بارەگای ناوەندی ڕاگەیاندن پێکەوە بووین..کاک جەمیل خەونی زۆر بوو.. زۆری پێ بوو بەڵام بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا پرۆژەکانی تەواو بکات ئەو ماوەیە کە لەدەرەوەبوو چەند شیعرێکی تازەی نوسی دراسەیەکیشی کردە سیمنیارێک لەسەر شیعرەکانی شێرکۆبێکەس !! ئەو ڕایەکی پێچەوانەی لەسەر شعیری شاعیری مەزن کاک شێرکۆ هەبوو!!!!کاک جەمیل ڕەنجبەر کەسایەتیەکی خۆشەویست و ناسک و لەسەرخۆو خۆشەویست بوو.. یادو بیرەوەری هەر زیندووبێت..

⚠️ Այս տարրը գրվել է (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը բացել իրը բնագրի լեզվով
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
🖇 կապված նյութեր: 4
📅 Ժամկետները եւ իրադարձություններ
1.👁️18-11-1980
👫 Կենսագրություն
1.👁️شەهاب عوسمان
2.👁️عومەری سەید عەلی
✌️ Վկայիցն
1.👁️جەمیل رەنجبەر
📂[ ավելի շատ...]

⁉️ Նյութերի գույք
🏳️ Հոդվածներ լեզու: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🗺 Երկիր - Նահանգ: ⬇️

⁉️ Technical Metadata
©️ Հեղինակային ապրանքատեսակը արդեն տրվում Kurdipedia է իրը սեփականատիրոջ!
✨ Նյութի Որակի: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
Վատ👎
✖️
 40%-49%
Վատ
✖️
 50%-59%
Վատ
✔️
 60%-69%
Միջին
✔️
 70%-79%
Շատ լավ
✔️
 80%-89%
Շատ լավ👍
✔️
 90%-99%
Գերազանց👏
84%
✔️
Ավելացրել է (Manu Berzincî) վրա Aug 11 2015 12:37PM
✍️ Այս տարրը վերջերս թարմացվել է (Manu Berzincî) վրա: Aug 11 2015 2:12PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ Այս տարրը ըստ Kurdipedia ի (📏 Ստանդարտների) չի վերջնական դեռ!
👁 Այս տարրը արդեն դիտվել 37,120 անգամ

📚 Attached files - Version
Տիպ Version 💾📖🕒📅 👫 խմբագիր անունը
📷 Լուսանկարը ֆայլ 1.0.149 KB Aug 11 2015 12:37PMManu Berzincî
📚 Գրադարան
  📖 ավելի շատ...


📅 Ժամանակագրություն միջոցառումներ
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021


💳 Նվիրատվություն
👫 Kurdipedia անդամներ
💬 Ձեր Կարծիքը
⭐ Այցելու Հավաքածուներ
📊 Վիճակագրություն Հոդվածներ 380,102
Նկարներ 61,382
Գրքեր 11,539
Կից փաստաթղթեր 48,249
📼 Video 182
🗄 Աղբյուրները 15,841
📌 Actual
Աբդուլլահ Օջալանը
...
Աբդուլլահ Օջալանը
Արամ Տիգրան
Արամ Տիգրան (1934 - 2009թ. օգոստոսի 8), ժամանակակից հայազգի երգիչ և երաժիշտ։ Ծնվել է հյուսիսային Սիրիայի Ալ-Քամիշլի բնակավայրում։ Մասնագիտացել է ուդ նվագելու մեջ։ Քսան տարեկան հասակից իրեն նվիրել է երաժշտությանը, երգել է երեք լեզուներով՝ քրդերեն, արաբերեն և հայերեն:
Համարվում է լավագույն քուրդ երգիչներից և երաժիշտներից մեկը: Ձայնագերել է շուրջ 230 երգ քրդերենով, 150՝ արաբերենով, 10՝ ասորերենով, 8՝ հունարենով։
Արամ Տիգրանը եղել է Քրդստանի բանվորական կուսակցության ցմահ առաջնորդ, այժմ` Թուրքիայի
Արամ Տիգրան
Նեչիրվան Բարզանին
...
Նեչիրվան Բարզանին
Մուրաթ Քարայըլանը
...
Մուրաթ Քարայըլանը

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Էջ սերունդ ժամանակ: 0,109 երկրորդ (ներ).
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574