Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
💬 گێرەشێوێن
گێرەشێوێن
لەگێرەی خەرمانان، گایەکان بەگوریسێکەوە لێک دەبەسترانەوە(گای بنە تەمبەڵ و زل و پیرە لەلای چەپ و ناوەڕاستی خەرمانە، گای سەر پەڕگان سوک و ئازا و وریا بووە لەلای راستی خەرمان بوو) هەر گایەکیان(
💬 گێرەشێوێن
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت.
سە یان سەگ هەرچەندی قەڵه و بێت له کوردستان و جیهانی مەسیحی وئیسلامی و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و زۆربەی وڵاتانی دونیا جگە لە هەندێک لەوڵاتانی باشوری خۆرهەڵ
💬 سە هەرچەندی قەڵه و بێت گۆشتی هەر ناخورێت
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ.
ماڵان گەڕ واتە ئه و ماڵ و ئه و ماڵ کردن چ بۆ دەرۆزە و سواڵ چ بۆ نان خواردن و حەوانەوە و کۆکردنەوەی زانیاری و خەبەروباسان، لە کهوردەواریدا کارێکی ناپەسندە و لەبەر نا
💬 ژنی ماڵانگەڕ یان کۆڵ دێنێ یان زۆڵ
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
بەدەستهێنانی شت و مەک بۆ پڕکردنەوەی پێداویستی مرۆڤ ماندووبونی دەوێت و لەخۆڕات وەدەست ناکەوێت، ئه و کەسەی هەوڵ و کۆششی بۆ دەکات و ئارەقەی بۆ دەڕێژێت هەر ئەویش نرخەکەی دەز
💬 رۆن لە پیاو بسێنە و گەنم لەژن
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
نووسینی: محەمەد ئەیاد ناسیح [1]
📕 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
پێڕەوی ناوخۆی ڕێکخراوی ئارسان بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژکاری کە لە مانگی فبرایەری ساڵی 2019 پەسەندکراوە

بەشی یەکەم
ناو و ناسنامەی ڕێکخراو
ماددەی یەکەم / ناو :
یەکەم:ناوی ڕێکخراو بەزمانی کوردی/ ڕێکخراوی
☂️ رێکخراوی ئارسان بۆ راهێنان و ڕاوێژکاری
📕 بۆ مێژوو
مەسعود بارزانی
📕 بۆ مێژوو
👫 میهرسا برادەران
میهرسا برادەران یەکێک لە ئەندامانی تیمی دامەزراندنی ئیدارەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جۆ بایدنە.
برادەران ساڵی 1978 لە شاری ورمێ لە دایک بووە و ساڵی 1986 لەگەڵ کەسوکاردا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمر
👫 میهرسا برادەران
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
سۆنیا شێرزاد حەسەن لە دایکبووی شاری سلێمانیە و لە ئێستادا مامۆستای زانکۆی سلێمانی و زانکۆی ئەمریکی-یە لە کوردستان.
ئەندامی چەند رێکخراوێکی مرۆییە.
👫 سۆنیا شێرزاد حەسەن
👫 عەلی ناجی عەتار
ئامادەکردنی: خەلیل عەبدوڵڵا
عەلی ناجی عەتار ؛ شاعیرو رووناکبیر!
عەلی ناجی عەتار شاعیرو نووسەر و روناکبیرێکی دیاری کوردستانە و لەچەند رشتەیەکی کلتووریدا خزمەتی بەگەل و نیشتمانەکەی کردووە.
سەرباری ئە
👫 عەلی ناجی عەتار
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
ڕۆژگار بوو بەساڵ، سک بوو بەجەواڵ
ڕۆژگرەوە(حسابگر) لە کۆندا زانستێکی باو بووە و لە هەموو ئاوایی و لادێیەکی کوردستان مرۆڤێک هەبووە خۆی پێوە خەریک و سەرقاڵکردووە، مامۆستای ئه و پیشەیەش تەنیاوتەنیا ئەزمو
💬 رۆژگار بوو بە ساڵ سک بوو بە جەواڵ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
مەیکە ڕاوە ڕێوی
ڕێوی یەکێکە له و ئاژەڵانەی کە لە زۆربەی گەلانی دونیادا کۆکن لەسەر فێڵبازییەکەی و له زۆرێک لە چیرۆک و گۆتە و قسەی بەرئاگردانیاندا ڕەنگی داوەتەوە، هەڵبەت لەنێو میللەتی کوردیش وەک ئیدیۆ
💬 مەیکە ڕاوە ڕێوی
💬 درۆ بناوانی نزیکه
درۆ بناوانی نزیکه
کاکەی فەلاح لە دیوانی(چرۆ)دا وتویەتی:
کوڕێ بوو ناوی دارابوو
وریا و زیرەک و دانا بوو
هەرچی کەوتە بەرچاوانی
ئەچووە بنچ و بناوانی
بناوان واتە:بنەگە و پێگە وشوێنی سەرەکی و مەڵ
💬 درۆ بناوانی نزیکه
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
لە 14-07-1992 لە شاری هەولێر لە دایکبووە.
لەساڵی 2013 وە دەستی بە نووسین کردووە چەند چیرۆکێکی لە گۆڤاری ڕامان بڵاوکراوەتەوە.
ڕامان گۆڤارێکی رۆشنبیریی گشتی مانگانەیە، دەزگای رامان لە هەولێر دەریدەکات
👫 دیدار ڕزگار عەبدولمەحمود
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت.
له و کوردەوارییەی خۆمان هەموو شتێکی باش بە دەستەواییە جگە لە حیزی و دزی و ناکەسی، بۆ ئەمەش وتراوە(شین و شایی دەستەوایی) لەخۆشی و ناخۆشی دا کۆمەڵی کوردەواری هاوکار و هەرە
💬 حیزی بە دەستەوایی ناژمێردرێت
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
حەوت کفنی زەردکردووه.
لە کوردەواریدا بەوە دەچێت سوود لە ئاینە کۆنەکان وەرگیرا بێت ژمارە حەوت زۆر بەکار دێت وەک حەوت گیرفان، حەوت ترینگە، لەحەفت ئاوانی داوە، هەفتانە، لە ئاینی ئیسلامیش حەوت ئاسمانەکا
💬 حەوت کفنی زەردکردووه
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
جۆی دیووە، کا ناخوات
دانەوێلەی جۆ بەیەکێک لە گرنگترین ئه و خۆراکانە دادەنرێت کە مەڕوماڵات و بزن و گوێدرێژ زۆر قاندڕینە و زۆری جوان دەیخۆن و لەدوورەوە بۆی غاردەدەن، کاش لەدوای کوتانی خەرمان و شەن و
💬 جۆی دیووە، کا ناخوات
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
نووسینی: میرزا محەمەد ئەمین مەنگوڕی
بەشی یەکەم چاپی دووەم سلێمانی
📕 بەسەرهاتی سیاسی کورد لە 1914ەوە تا 1958 بەشی 1
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
ئاکۆ محەمەد
ساڵی 2000 بوو، زۆرنەبوو بە یەکجاری لە ئەوروپا گەڕابووەوە بۆ کوردستان. کە لە گوندی وەڵزێی شارۆچکەی چۆمان بەسەر بەرزاییەکان دەکەوت، پێمگوت ئەوبەسەرکەوتنەت هیچ نیشانەیەکی ئەوەی تێدا نییە کە
📖 حەکیم کاکەوەیس؛ سەربەرزێکی کوردستان
📕 خەرمانەی من
ئەحمەد کامەران
2020
📕 خەرمانەی من
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی [1]
📕 فەرمانبەر ماف و ئەرکەکانی
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
شیعر
بەندی عەلی
2020 سلێمانی [1]
📕 ئەو ڕۆژانەی لە باڵی پەپولە دەچن
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
ئەنوەر کەریم
2020
📕 شیکاری سوات SWOT بۆ کەرتی نەوت و غازی هەرێمی کوردستان
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
ئارسەر کۆنان دۆیڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: ئالان محەمەد
📕 لێکۆڵینەوەیەکی ئاڵ
📕 ئەربیل
کارزان رەحمان
2020
📕 ئەربیل
👫 کەسایەتییەکان
سەڵاح رەوف
👫 کەسایەتییەکان
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ئەمین هەورامانی
👫 کەسایەتییەکان
ئەمیر سوهەیلی
👫 کەسایەتییەکان
فاتمە سەعید حەفید
📖 سێ کاتژمێر گفتوگۆ لەگەڵ شێخ عەلی (خولە کەشکۆڵ) | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
سێ کاتژمێر گفتوگۆ لەگەڵ شێخ عەلی (خولە کەشکۆڵ)
📖 کورتەباس

ڕێبوارحەمە تۆفیق
بەشی یەکەم : 23-10-2007
مەحمود عەبدولرەحمان عەبدولقادر، ساڵی 1946 لەشاری هەڵەبجەی شەهید هاتووەتە دنیاوە. لەئەنجامی خۆشەویستی بۆ چەند بوارێک، نازناوی (خولە کەشکۆڵ)ی لێ نراوە. دواتریش لە پێشمەرگایەتییدا، ناوی نهێنی(شێخ عەلی) بۆ خۆی هەڵبژاردووە. بەشداری شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێی کردووە. شەرەفی یەکەم کادری خۆتەرخانکەری کۆمەڵەی هەبووە. (بەداخەوە ناوبراو ساڵی پار کۆچی دوایی کرد)
پ/ کاک (شێخ عەلی)، بەڕێزت وەک تێکۆشەرێکی دێرین و پێشمەرگەیەکی هەردوو شۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێ‌، چۆن دەتوانن باسی ژیانی سیاسی خۆتان بکەن بەتایبەت ئەوەندەی پەیوەندی بەساڵانی حەفتاکانەوە هەبێت؟
و/ هەردوای ئەوەی کەسیستمی پاشایەتی لەعێراقدا ڕوخا و دەرگای دیموکراتی و ئازادی خرایە سەرپشت، ئیتر ئێمەش وەک کۆمەڵێک گەنجی ناو پارتی و یەکێتی قوتابیانی کوردستان کاری ڕێکخراوەیمان دەکرد، بەڵام دوای پەشیمان بوونەوەی عەبدولکەریم قاسم لەبەڵێنەکانی، ئیتر بارەکە چ لەسەر ئاستی ناوخۆ (مەبەستم پەیوەندی نێوان شیوعی و پارتییە) چ لەسەر ئاستی بزوتنەوەی کوردایەتی و حکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسم کەوتە گرژی.
بارەکە ڕۆژ بەڕۆژ تەنگەژاویتر دەبوو، ئەوەبوو بەعسییەکان هاتن و بارەکە لەمە خراپتر کەوتەوە. بەکورتی من لەشۆڕشی ئەیلول و شۆڕشی نوێی گەلەکەماندا بەشداریم کردووە. لەشۆڕشی نوێدا، لەڕۆژی 26-06-1976 دا چوومەتە دەرەوە و کۆمەڵێک خەڵکم بۆ مەفرەزەی سەرەتایی ئەم شۆڕشە پەیدا کردووە. بەداخەوە هەندێک لەو کەسانە شەهیدبوون و لەدنیادا نەماون، وەک دکتۆر ڕەزاق، کەخەڵکی خوڕماڵا بوو، حەمە سەعید محەممەد ئەمین و عەلی شیعە و چەندانی تریش لەکەسە سەرەتاییەکانی ئەم شۆڕشەدا بوون.
پ/ هەلومەرجی پەیدابوونی کۆمەڵە بۆچی دەگەڕێنیتەوە؟
و/ بەڕاستی ئەمە پرسیارێکی چاکە، چونکە تاوەکو ئێستا کار و کرداری کۆمەڵە هیچی لەسەر نەوتراوە و هەر بەنادیاری ماوەتەوە. کۆمەڵە وەک ڕێکخراوێکی سیاسی ڕۆڵێکی زۆری هەبوو. هەر کۆمەڵە بوو کە توانی کۆمەڵێ‌ لاو و گەنجی ڕۆشنبیر لەدەوری خۆی کۆبکاتەوە و ئامادەیان بکات. هەر کۆمەڵەبوو کە توانی لەماوەیەکی دیاری کراودا جڵەوی سەرکردایەتی کورد بگرێتە دەست.
لەڕاستیدا هەلومەرجی پەیدابوونی کۆمەڵە دەگەڕێتەوە بۆ پێش ڕێککەوتنامەی 11ی ئازاری1970. ئێمە کۆمەڵێک کەس بووین کە پێمان وابوو تاوەکو ساڵی 1968- 1969 ئەو شێوە ئەدائەی کە کورد دەیکات ناتوانێ‌ ئامانج بپێکێ‌ و لەئاسۆی ئازادی نزیک ببێتەوە، بۆیە کۆمەڵێک لەخەڵکانی ناو پارتی و باڵی (مەکتەبی سیاسی) و لقی سلێمانی لەوکاتا وەکو کاک نەوشیروان، خوالێخۆشبوو مەحمودی مەلا عیزەت و کاک شازاد، حەمە چاوشین و خەسرە و بابان، ئاوات عەبدولغەفور، محەمەد سابیر، فوادی شێخ نوری قەراغی، فازیلی مەلا مەحمود، فوادی مەلا مەحمود و هەندێکی تر کە ناوەکانیم لەبیر نەماوە.
ئێمە، خۆمان خەریک کردبوو بەئەزمونی میللەتانەوە، پێمان وابوو دەبێ‌ کورد وەکو ئەو میللەتانە شۆڕش بکات. وەکو ئەزمونی شۆڕشەکانی چین، لاوس، کەمبۆدیا، ڤێتنام... هتد. هەروەها لەلایەنی فیکریەوە چومان لەڕەخنەکانی ماوتیسی تۆنگ بوو لەستالین و سەرکردایەتی ڕوسی. هەروەها ڕۆژنامەی (نور)یشمان دەخوێندەوە کە لەبەغداد دەردەچوو کاک ڕەفیق حیلمی سەرنوسەری بوو. براکەی کاک ڕەفیقیش کە لەکەلار شەهید بوو، نوسراوێکی هەبوو تایبەت بوو بەشیکردنەوەی ئەفکاری مارکسی- لینینی.
بەکورتی کادری کۆمەڵە ئەوەندە ڕۆشنبیری هەبوو کە بیخاتە سەر ئەو ڕێگایەی کە بڵێت: دەبێ‌ چی بکەین؟
پ/ کەواتە ئێوە دەتانەویست شتێک بڵێن و شتێک بکەن کە پارتی و شیوعی نەیانکردووە؟ ئەو شتانە چی بوو کە لەلایەکەوە ئێوە کردتان و لەلایەکی تریشەوە ئێوەی جیاکردەوە لەکاری پارتی و شیوعی؟
و/ ئەوە ڕاستە کە بۆ ئەوەی تۆ جیابیت دەبێ‌ پەیامێکت پێ‌ بێ‌ کە بەرامبەرەرکەت پێی نەبووە یان پێی نییە. ئێمە هەر لەسەرتاوە حزبی شیوعیمان بەلادەر دانابوو، چونکە حزبی شیوعی تەواو وابەستە بوو بەپەیوەندی خۆی لەگەڵا سۆڤیەتدا. ناوەوەی فەرامۆش کردبوو. ئێمە لەو کاتا و ئێستاشی لەگەڵدا بێت خاوەنی کارگە و پیشەسازییەکی وانەبووین کە ئەو بیرەی لەسەر دابمەزرێنین.
پ/ کەی کۆمەڵە دامەزرا؟
و/ بەڕاستی ڕۆژ و بەرواری دامەزراندنی کۆمەڵە وەکو زۆربەی زۆری شتەکانی تر هەر بەنادیاری ماوەتەوە. بەڵام ئەوە دەزانم کە لەساڵی 1970دا دامەزراوە. بەڕاستی هەندێ‌ ناویش هەیە وەکو سەربازی نەناسراو وایە لەناو مێژووی کۆمەڵەدا مامۆستا (خەسرەو بابان). بەبیرمە مامۆستا خەسرەو بۆ یەکەمین جار کوڕاسەیەکی بچوکی بۆ هێنام، کوڕاسەکە وەکو دەستوری کۆمەڵە وابوو بەناوی (کۆمەڵە چییە؟ کێ‌ دەبێتە کۆمەڵە؟).
پ/ ئێستا ئەو نووسینە نەماوە؟
و/ من نیمە، خۆت دەزانی شتەکان وەکو ئێستا نەبوون، زۆر بەنهێنی بەڕێوە دەچوون. لەوکاتانا بۆ نووسین پشتمان بەپاندانی شیڤەر و نیشاستە دەبەست بەتەڕی بەو نیشاستەیە دەماننوسی و دواتر تەڕمان دەکرد، ئەوسا دەخوێندرایەوە. ئەوکاتەئێمە ترسمان لەدوو لاوەبوو. یەکەم لەپارتی و دووەم لەبەعس.
پ/ دەکرێ‌ بڵێین وەکو پەیڕەوی ڕێکخراوەکە وابوو؟ چی تیا نوسرابوو؟
و/ بەتەواوی وەکو پەیڕەو وابوو. تیایدا هەموو ئەو شتانە نوسرابوو کە پەیوەندی بەکادری کۆمەڵەوە هەبوو، بۆ نموونە پێویستە کۆمەڵە چۆن بێ‌ و چۆن نەبێ‌؟ دەستی پاک و داوێنی پاک بێ‌... هەموو ئەو شتانەی کە لەپەیڕەوی حزبدا هەیە.
پ/ پێت وایە کێ‌ سکرتێری کۆمەڵە بووە؟
و/ وەکو لایەنی سۆز و هەستێکی گەورە، پێمان وابوو مام جەلالە. پێمان وابوو ئەگەر مام جەلال خۆشی نەبوبێ‌، ئەوا لەکەسە یەکەمینەکانە. من پێم وایە ئەوەی کە پەیوەندی بە کوردەوە هەبووبێت دوور و نزیک دەستی مام جەلالی لەپشتەوە بووە. چونکە مام جەلال وەک کەسێتی و ئەو پەیوندییە فراوانەی کە هەیەتی و وەکو کەسێکی چەپ لەوە ئاگادر بووە.
پ/ کێ‌ لێپرسراوی تۆ بوو؟
و/ یەکمجار کاک خەسرەو بابان، دوای ئەویش عومەری سەید عەلی و کاک ئاوات عەبدلغەفور هاتنە ماڵمان و من پەیوەندیم کرد بە کاک ئاواتەوە، ئەنجا ئازادی حەمەی مەلا، کەمالی عەلەکە.
پ/ کێ‌ لەژێر دەستی تۆدابوو؟
و/ چەند شیوعیەکی جیابووەوە هەبوون وەک هاواری نورحەلاو، جەمالی وەستا کەریم عەلەڕەش، تۆفیقی حاجی کەریم، من خەڵکم ناردووە تا وەک پەیوەندییان لەگەڵدا پەیدابکەن.
پ/ ڕێکنەکەوتووە بەکۆمەڵا کۆببنەوە؟
و/ نەخێر.
پ/ پەیوەندیتان بە خەڵک و ئەندامانەوە؟
و/ زۆر باش بوو، تەواو چووینە وردەکارییەکانی ژیانەوە، بۆ نموونە پێمان وابوو دەبێ‌ ئەندامی ئێمە دەست پاک بێت نموونە پێت بۆ خەڵکی تر.
پ/ بۆ ڕۆشنبیری خۆتان پشتان بە چی دەبەست؟
و/ لەڕاستیدا پشتمان بە نووسین زۆر نەبەستبوو، بەڵام وەک ئەزمونی ژیان و شۆڕش سەیری میللەتانمان دەکرد. پشتمان بە هەموو ڕێگاکان دەبەست بۆ ئەوەی ئەندام پەیدابکەین.
پ/ هەڵوێستی کۆمەڵە بەرامبەر بە هەرەس یان ئاشبەتاڵا چی بوو؟
و/ ئێمە بەرامبەر بە ڕووداوەکە هیچمان بۆ نەکرا تا وەک رێگەی لێ‌ بگرین. کارەساتاکە زۆر گەورە بوو. خوالێخۆشبوو مەلا مستەفا بەو هەموو توانا عەسکەریی و مادیە نەیتوانی ڕێگەی لێبگرێت چۆن ئێمە دەمانتوانی هیچ بکەین!؟ بەڵام کە گەڕاینەوە نامیلکەیەکمان بە ناوی(تقیم)ەوە دەرکرد و تیایدا باسمان لەو هەلومەرجە دەکرد کە بۆچی ئاشبەتاڵا ڕویدا؟ تیایدا هەموو لایەنەکانی ئەو کارەساتە باس کرابوو لەلایەنی سەربازی و کەمتەرحەمی سەرکردایەتی و لایەنە دەرەکییەکانیشەوە(مەبەستم پەیوەندی ڕژێمی عێراق و شایە).
پ/ بۆچی کۆمەڵە بە ئاشکرا کاری نەدەکرد؟ خۆ لەکاتەدا دەیتوانی خۆی ئاشکرا بکات و توانایەکی جەماورەیشی هەبوو. تەنانەت لەدوای 11ی ئازاری 1970 جۆرە ئازادییەکیش پەیداببوو؟
و/ پرسیارێکی باشە. لەڕاستیدا ئێمە کۆمەڵەمەمان بۆ ئەوە دروست کرد تاوەکو ببێتە نەواتێک بۆ دروست بوونی حزبێکی گەورە و کۆنگرەی خۆی ببەستێ‌ و خەڵکێکی زۆری لەچواردەور کۆببێتەوە. من هۆکاری هەم لەلایەک نەخەمڵینی ئەو حزبە گەورەیەی کە کۆمەڵە دەروازەکەیەتی و بەتەمایە پێی بگەیەنێت، هەم لەلایەکی تریشەوە خۆ ئاشکرانەکردنی کۆمەڵە دەگەڕێنمەوە بۆ کەمی ئەو ماوەیەی کە کۆمەڵە تیایدا ژیا. چونکە هەرەس بووە هۆکاری ئەوەی کە کۆمەڵە نەتوانێت هەموو ئەو ئاواتانەی کە هەیەتی بیانهێنێتەدی.
پ/ بەڵام کۆمەڵە ماوەیەکی باش ژیاوە؟
و/ لەچاو گەورەیی کارەساتی ئاشبەتاڵدا کەم بووە. کارەساتەکە زۆر گەورە بوو هەرچی فەرمانبەری کوردستان هەیە ڕاگوێزرا بۆ باشور، پێشمەرگە بە گریانەوە چەکی دادەنا.
پ/ ئەگەر کەسێک پێت بڵێت: کۆمەڵە ڕێکخراوێکی لاوازبووە، هیچ نووسین و بڵاوکراوەیەکی تەسقیفی دەرنەکردووە، کۆبونەوەی بەرفراوانی نەبەستووە، نەیتوانیوە خۆی ئاشکرا بکات و بە ئاشکرا بانگەواز بۆ بیر‌وباوەرەکانی بکات؟
و/ ئەوەی ئەوە پرسیارە دەکات حەقی خۆیەتی وابیر بکاتەوە، بەڵام ئەگەر چاوێک بەو مێژووەدا بگێڕین و سەیری گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بکەین لەوە تێدەگەین کە لەهەلومەرجەکان چەند بە ئازار و زەحمەت تێپەڕیون.
پ/ خۆتان دەزانن کۆمەڵە کاری لەسەر خەڵکی گوندنشین کردووە ئەوەش قورسە خەڵکی سادە بیری نوێ‌ و مارکسی لینین وەربگرێت؟ ئێوە چیتان دەکرد بۆ ئەوەی ئەم ئەکرە قورسە بە ئاسانی جێگەی بێتەوە.
و/ پرسیارێکی جوانە، وڵاتی ئێمە وڵاتێکی دینی عەشایەرییە. دیارە کە روسیش هەر لەوکاتەی هاتوونەتە کوردستانەوە ڕویەکی ناشرینیان پیشانداوەو لەدەماخی خەڵکیشدا بێ‌ دینی تاوانە و وەرناگیرێت پێشتریش ئەوەم باس کرد کە هەموو ڕێگەیەکمان دەگرتەبەر بۆ ئەوەی کە خۆشەویستی لەنێوان کۆمەڵە و خەڵکدا دروست ببێت. من بۆخۆم نوێژم کردووە و دوعام خوێندووە بۆ خەڵکی و پاش حەفتەیەک دەهاتن دەستیان ماچ دەکرد دەیانگووت دوعاکەت منداڵەکەی چاک کردوینەتەوە.
پ/ کەسە ناودارەکانی کۆمەڵە بریتی بوون لەکێ‌‌وکێ‌؟
و/ کاک عومەری سەید عەلی، ئاوات عەبدلغەفور، خەسرەو بابان، ئازادی حەمەی مەلا و چەندانی تریش.
بەشی دووەم : 29-10-2007
پ/ لەدوای ئاشبەتاڵەوە، ڕووداوەکان چۆن کەوتنەوە؟
و/دوای پەیمانی شەشی ئازاری ساڵی 1975 ی نێوان شای ئێران و سەددام، دوای ئەوەی بارزانی ڕەحمەتی ناچاربوو مەیدانی خەبات بەجێ بهێڵێت و شۆڕشی ئەیلول ئاشبەتاڵی کرد. ئالەو کاتەدا کەئەو هەزارەها پێشمەرگە و کادیرانە، ئەو هەموو خەڵکەی شار و لادێکانی کوردستان توشی سەرسامی و سەر لێشێوان بووبوون لە نێوان (یان بۆ ئێران یان تەسلیم بوونەوە) بە حکومەتی بەعس، گیریان خواردبوو. ئا لەوکاتەدا ماڵەکەم گواستەوە بۆ گوندی (گریانە) بەو هیوایەی کە (کۆمەڵە) و خەڵکێکی زۆری نیشتمان پەروەر کە زۆریان لە کادیرە کۆنەکانی شۆڕشی ئەیلول بوون دەمێننەوە و بەرگری دەکەن.
هەربە و هیوایەوە من دەستم کرد بەپەیوەندیکردن بە هاوڕێیانی کۆمەڵە لەدەرەوە، بۆ ئە و مەبەستە، چومە (تەوێڵە) کە ئەوکاتە بنکەیەکی سەرەکی شۆڕشی ئەیلول بوو. بۆ دوابڕیار و مانەوە زۆر لەبرادەرەکان چوون بۆ پێنجوێن. زۆر لەکادیرە سەرەکییەکانی کۆمەڵە لەوێ‌ بوون لەوانە: شەهید شەهاب، عومەری سەید عەلی، ئاوات عبدولغەفور.... هتد دیاربوو هەندێ‌ لەکادیرە بەرجەستەکانی پارتی لەوانە فەتاح ئاغا لەگەڵا هاوڕێکانی کۆمەڵەدا کۆبونەوەیەکیان کردبوو، بڕیاری گەڕانەوەیان دابوو. پاش چەند ڕۆژێ‌ شەهیدی برام هات بەشوێنما بۆ گوندی (گریانە)و نامەیەکی برادەرانی پێ‌ بوو بۆم، کە خوێندمەوە تێگەیشتم کە دەڵێ‌ بگەڕێنەوە ئەویش بەدەمی خۆی بۆی باسکردم کەکارلەکار ترازاوە. ئە و هەواڵەم زۆر پێ‌ ناخۆش بوو، ناچاربووم وگەڕامەوە بۆ هەڵەبجە.
لەوکاتەدا خەڵکی ناوشار و لادێکان پۆل پۆل بەدڵێکی ناسۆرەوە بەقوڕگی پڕ لەگریانەوە بە چەکەکانیانەوە بەرە و دەزگاکانی حوکمەت بەرە و سەربازگەکان دەڕۆیشتن بۆ خۆبەدەستەوەدان، بەڵێ‌ لەوکاتەدا لەگەڵا شەهیدی برام توانیمان سێ‌ تفەنگی بڕنە و دوو کڵاشنکۆف دوو دەمانچە وتاپڕێک لەگەڵا دەزگایەکی چاپ کردن (تایپ) زۆر بەنهێنی و بەڕێک و پێکی لەدەرەوەی شار بشارینەوە.
من بەڕەسمی خۆم تەسلیم بەحوکمەت نەکردەوە؟ چونکە من پێشمەرگە نەبووم. لە 1974 کەشەڕ بووەوە زۆر هەوڵم دا برادەرانی پارتی قبوڵیان نەکردم وەک پێشمەرگە، چونکە لەوە‌وبەر چەند جارێک سەرنجیان ڕاکێشابووم و ئاگاداریان کردبووم لەجمو جۆڵا و قسەکردن، گومانیان پەیداکردبوو لەپەیوەندییەکانم بەڵام بەڵگەی زیندوویان لێ‌ نەگرتبووم.
ئاشبەتاڵا، بەڵێ‌ ئاشبەتاڵا، پاشاگەردانی، سەرلێشێواوی شین و شەپۆڕ، گریە و زاری ماتەمینی سەرتاپا باڵی کێشابوو بەسەر هەموو خەڵکی کوردستاندا، کۆستێکی گەورە بوو لەنەتەوەکەمان کەوت.
بەعسییە فاشستەکان لەگەڵ خائین وخۆفرۆشاندا شاکامیان پیشان ئەدا بەرانبەر بەخەڵکی کوردستان وپێشمەرگەی هیلاک وڕەنج بەفیڕۆچوو. ڕۆژی تەنگانە بوون ڕۆژی تاقیکردنەوە و سەنگی مەحەک بوو بۆدیاریکردنی دۆست و دوژمن.
زۆر کەس هەبوو بەپەلە خۆیان ئەگەیاندە پیاوەکانی حکومەتی عێراق هەرکەسێ زووتر کلکی گرێ بدایە لەگەڵ بەعسییەکاندا ئەوا خۆی بەسەر کەوتوو ئەزانێ ڕۆژگارێکی سەخت وناخۆش بوو، بڕوات ونەگەڕێتەوە....
لەسەر ڕۆشنایی ئەو ڕووداوە گرنگە دوای ئاشبەتاڵ بەماوەیەکی کەم ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە پەیوەندی یان دروست کردەوە من ئەو کاتە پەیوەندیم لەگەڵ عومەری سەید عەلی هەبوو. پاش ئەوەی کەهەستمان کرد حکومەت زۆر مراقەبە ئەکات پەیوەندییەکانمان پچڕاند. من بۆماوەیەک خۆم گوم کرد چووم بۆ(بەسرە)پاش ماوەیەک هەستم کرد لەوێش مراقەبەم دەکەن، لەزستانی1976گەڕامەوە بۆ هەڵەبجە...
لەو ماوەیەدا پەیوەندیم لەگەڵ (ئازادی حەمەمەلا)دا هەبوو، ناوبراو ئەڵقەی بەستنەوە بوو لەنێوان من وبرادەرانی سەرکردایەتیدا. دوای ئاشبەتاڵ بەماوەیەک سەرکردایەتی کۆمەڵە دوای تاوتۆی کردنی وەزعەکە بەگشتی بڵاوکراوەیەکی دوورودرێژیان بڵاوکردەوە، ناویان نا(تەقیم)دەربارەی بارودۆخی دوای ئاشبەتاڵ، دۆست ودوژمنەکانی گەلی کوردو خەریتەی هێزە شۆڕشگێڕەکان و چۆنێتی ئیشکردنی کۆمەڵە لەوەودوا...هتد
لەوکاتەدا کۆمەڵێ لەکادرەکانی کۆمەڵە تووشی نائومێدی بووبوون هەندێکیشیان دەیانەویست لەدەرەوەی کۆمەڵە ڕێکخراوی سەربەخۆ بۆ خۆیان دروست بکەن لەوانە (ابراهیم خەلیل) بۆ یەکگرتنەوەی برادەران و نزیک بوونەوەی ئەوانە چەند جارێک چوومە سلێمانی.
دوای چوونە دەرەوەی سەرکردایەتی کۆمەڵە جۆرە پشێوی یەک پەیدا بوو: ئەو برادەرانە بەهەلیان دەزانی رێکخراوی نەکرد، توانیان بەماوەیەکی کەم کۆمەڵە بخەنەوە سەر شاڕێی خۆی.
مام جەلال وبرادەران لەشام دروست بوونی(یەکێتی ی نیشتمانی ی کوردستان)یان ڕاگەیاند، ڕادێوی شام شەوانە بەرنامەی تایبەتی هەبوو بۆهاندانی ئۆپۆزیسیونی ئێراقی.
دوای دروست بوونی(یەکێتی نیشتمانیی کوردستان)وپەیدا بوونی پەیوەندی نێوان شام وخەڵکانی نیشتمانپەروەر لەعێراقدا حکومەتی عێراق کەوتە چاودێری و ڕاوەدونانی کادرەکان تادواجار سەری گڵۆڵەکەی دۆزییەوە، ئیدی سەرکردایەتی کۆمەڵە جێگەی پێ لێژبو و لەلایەن ئەمن وئیستخباراتەوە مراقەبە دەکران. من بۆمێژوو ڕاستییەک هەیە دەبێ بیلّێم: رام سپارد ووتم ئەتوانم بۆ شەش مانگ ئەو برادەرانە لەناو خزمەکانما بشارمەوە بەڵام بەداخەوە قبوڵیان نەکردوو ڕێگەی ئێرانیان گرتە بەر ئەنجامەکەشی بەزیانێکی زۆر گەورە گەڕایەوە بۆ شۆڕش وگەلەکەمان دوای ئەوان کۆمیتەی هەرێمەکان ڕێکخستنەکانی گرتەوە.
یەکەم ژمارەی (الشرارە)کەوتە دەستم، مژدەی ئاسۆی رووناکی لەگەڵ خۆی هێنا بۆ کوردستان. دروستکردنی دەستەی چەکدار بۆ پڕوپاگەندەی چەکدارانەوە و هۆشیارکردنەوەی جەماوەر لەمەترسی دوای ئاشبەتاڵ لەگەڵ سەرکردایەتی کۆمەڵەباس کرا، ئەوان رایان وابوو کەجارێ کەش وهەوا ساردەو بەرگەی ئەونارەحەتییە ناگرن، قسەکەیان لەجێگەی خۆیدا بوو.
ڕۆژێک دلێری سەید مەجید هاتە لام بۆ هەڵەبجە پێ‌ی ڕاگەیاندم کە ئەو (تەقیم)ە کە برادەرانی سەرکردایەتی بڵاویانکردەوە لەڕێگەی برادەرانی هەڵەبجەوە دەستیان کەوتووە. هەواڵێکی ناخۆش بوو لای من بیرم لەوە کردەوە خەریکە هەموو ڕیسەکەمان بێتەوە خورە دوای وردبونەوەیەکی زۆر و پرسیار و چاودێری قسەکە ڕاست دەرچوو. مامۆستایەکی کۆنە شیوعی کە لە لایەن دەزگای ئەمنی حوکمەتەوە تەرخان کرابوو توانی شەهید عەلی شیوعی بخاتە دواوە و بڵاوکراوەکەی لێ وەربگرێت دوای ئەوەی بردبوی بۆ دایرەی ئەمن و فۆتۆ کۆپی کرابوو گێڕابویەوە، مامۆستایەکی خەڵکی سلێمانی کە ئافرەت بوو بانگ کرابوو تا تەرجومەی بکات. لە ڕێگەی ئەو مامۆستایەوە برادەرانی کۆمەڵە ئاگادار کرایەوە. دائیرەی ئەمن زۆر ئازاری کاک عەلی شیعەیان دابوو، بەڵام هیچیان لێ وەرنەگرت. لەو کاتەشدا حوکمەت نەیئەویست دەرگای دەنگ و باسی شۆڕش و خەبات بکاتەوە، بۆیە زوو کپی کردەوە.
پ/ سەرەتای قۆناغێکی نوێ‌ چۆن دەستی پێکرد؟
دوایی لە کۆمیتەی هەرێمەکانەوە ئاگادار کرام بۆ چوونە دەرەوە. لەجاران زیاتر کەوتمە بیر کەوتنەوە و خەیاڵات، زۆر بەنهێنی پەیوەندیم کرد بەو برادەرانەوە کەئامادەم کربوون بۆ دەستەی یەکەم. لەبەر ئەوەی زۆربەی ئەو برادەرانەی لەڕێخستنە کانی کۆمەڵە دابوون خەڵکی شاربوون بۆ قۆ نالغی یەکەمی شۆڕش جێگەی متمانە نەبوون، بەرگەی ئازارو سەرماو هیلاکی ناوشاخ و داخیان نەدەگرت. بۆیە لەسەر قسەی برادەرانی سەرەوە بۆ کۆکردنەوەی چەک و چەکداری نیشتمان پەروەر ناچاردەبوون پەیوەندی بکەین بەدۆست و هاوڕێ‌ و خۆمانەوە، هەرلەبەر ئەوە د. ڕەزا (حمە سەعید محمد ئەمین)بۆ چەک پەیداکردن پەیوەندی کردبوو بە (شەوکەتی حاجی مشیرە)وە. شەوکەت ئەم داوایەی حەمە سەعید زۆر بەسەرسامییەوە وەردەگرێت. زۆری لە د. ڕەزا کردبوو تاناچاری کربوو پێی بڵێ‌ : دەمانەوێ‌ شۆڕش بکەین..... پاش قسە و ئاشکرابوونی مەسەلەکە شەوکەوت ووتبوی : ئەی خۆم پیاو نیم..! ئەوە هەموو ئاگاداریەکی شەوکەت بووە لە کۆمەڵە و شۆڕش!! شەوکەت نەیئەزانی کۆمەڵە چییەو باوەڕی چۆنە، بەڵام دیار بوو لە زاری حمە سەعیدەوە زانیبوی زۆر لە دەستە جەلالییەکانی تیایە، بۆ ڕاست کردنەوەی حسابی خۆی و شفاعەتی گوناهی دوای 11ی ئازاری ساڵی 1970بەفرسەتی زانیبوو قبووڵی کربوو.کاک شەوکەتی حاجی مشیر دوای ئاشبەتاڵ بۆخۆیی و خزمە نەقشبەندییەکانی سەری دایکییەوە لەلایەن حوکمەتی بەعسەوە وەکو خەڵکی توشی ناڕەحەتی نەبوو.
هەرلەو سەروو بەندەدا حامیدی حاجی خالید لەگەڵا حەمەی حاجی مەحمود وەکو دوو هاوڕێ‌ دەچن بۆ سلێمانی لە ئوتێل دەکەونە قسەو باس لە وەزعی کوردستان مەسەلەی ڕۆژگار، حامید خۆی ئاسایی!!دەست پێ‌ ئەکات لەڕایەڵەی قسەکانیا هەڵەیەک دەکات و نهێنییەک ئەدرکێنێ‌، حەمەی حاجی مەحمود ئەکەوێتە گومانە لای حامید ئەیەوێ‌ قسەکە بخواتەوە، هەندێ‌ ڕاوەڕێوی ئەهێنێتەوە، بەڵام سودی نابێ‌ و محمەد قەناعەت ناکاوهەڕەشەیەکی دۆستانەی لائەکات و ئەڵێ‌ :ئەگەر پێم ناڵێی ئەوە دائیرەی ئەمن نزیکە!! وادەرئەکەوی حەمەی حاجی مەحمود دەمێک بوو بۆ کەلەبەرێک ئەگەڕا تابتوانێ‌ لەوێوە بچێتە ناو سیاسەتەوە!!
کاک حامید کۆمەڵە بوو لە و برادەرانەش بوو کەزۆر بڕواو متمانەمان پێئەکرد، لەساڵی 1974 لەڕیزەکانی کۆمەڵە تەنزیم کرابوو لەکاتێکدا ناوبراو پاسۆک بوو چەکدارش بوو لای فەتاح ئاغا حامیدو حەمە هەردوکیان هاوڕێ‌ بوون لەوکاتەشدا موختاربون، دوای ئاشبەتاڵا دائیرەی ئەمن دەیویست لەڕێگەی موختارەکانەوە دەنگوباس کۆبکاتەوە، هەندێ‌ کاری تایبەت بە بەعس لە گوندەکاندا لەڕێگەی ئەوانەوە بەئەنجام بگەیەنێ‌. ئێمە وەکو کۆمەڵە زۆر سودمان لەکاک حەمید وەرگرت. حەمەی حاجی مەحمود دوای ئاشبەتاڵا لەداخی ئێران بەفیتی ئەمنی خورماڵا کۆمەڵێ پاڵەی خەڵکی کوردستانی ئێرانی لەپشت گوندی بانی بنۆکەوە گرتبوو هێنابووی تەسلیم بە حوکمەتی کردبوو. ئێمە بەو مەسەلەیەمان نەزانیبوو ئەگینا بۆ قۆناغی یەکەم قبوڵمان نەدەکرد.
کۆمەڵێکی زۆر خەڵکی دڵسۆزو نیشتمان پەروەر هەبوون ئەگەر دوامان لێ‌ بکردبانایە ئامادەبوون بۆ قۆناغی یەکەم بێنە دەرەوە. بەڵام هەندێکیان چەکیان نەبوو خۆشمان نەمانئەویست قۆناغی یەکەم زۆر قەرەباڵغ بین چونکە بەباشی ئیدارە نەدەکران کێشەی ڕۆژانەش زیاتر دەبوو جگە لەمەسەلەی خۆپاراستن و مانەوە کەمەرجی سەرەکی قۆناغی یەکەم بوو.
هەر لەو ماوەیەدا بوو (پەخشانی شێخ جەلال) کە مامۆستا بوو لە هەڵەبجە لە ناونیشانێکی کۆن کە لەبەینی منو ئاوات عبدالخفوردا بوو لەگەڵا کردم و هەندێ‌ نوسراو و بڵاوکراوەی بۆ هێنام.
بەرلەوەی بچینە دەرەوە کەرەسەی پێویستی پێشمەرگەی پارتی زانیم ئامادە کردبوو لەوانە.... کۆڵە پشت، مەتارە، کتری و دۆلکە، دەرزی ‌ودەزو، ڕۆنی تفەنگ چەورکردن، پلایس و دەنەفیز، قەڵەم و دەفتەرو هەندێک نامیلکەی بچوک لەسەر شەڕی پارتی زانی و تەجروبەی میللەتان وەک : ڤێتنام، لاوس کەمبۆدیا، کوبا لەگەڵا هەندێ‌ داوودەرمان بۆ چارەسەر کردنی سەرەتایی کتوپڕ. بۆ دواجار چومە سلێمانی و لەوێ‌ بەهۆی برادەرانەوە ڕۆژێکی جومعە کاک سالارم بینی، ئەوکاتە نەمئەماسی لەو شارە زل و زەبلاحەی سلێمانیدا شوێنێک نەبوو دانیشین چوار قسەی نهێنی لێبکەین. ماڵە خزمێکیان چوبوون بۆ سەیران. هەرچۆنێک بێت لەسەر دیوارەوە چوینە ئەودیوو، ماوەیەکی کەم قسەمان کرد لەگەڵا گەڕانەوەدا بڵاوکراوەیەکی کۆمەڵە و نامیلکەیەک دەربارەی پارتیزانی گەیشتە دەستم.
دەمانچەیەکی چواردە خۆری ژەنگلێدراوم لەماڵەوە هەبوو لەگەڵا چەند فیشەکێکێکی کۆن و ناشرین، ترسی ئەوەم هەبوو تەقە نەکات. زۆر بەنهێنێ‌ و پارێزەوە چەخماخ سازێکی دۆستی خۆم هێنایە سەری و وتم : بزانە تەقە ئەکات... دوای سەرسوڕمانکردنی وتی : تەقە ئەکات، بەڵام فیشەکەکان بدەی بەخۆر تاباروتەکانی گەرم ببنەوە...! ئەوەشم کرد..
بەشی سێهەم
21-11-2007

پ/ چۆن دەرچوویتە دەرەوە بۆ خۆئامادەکردن؟
یەک ڕۆژ پێش ئەوەی بچینە دەرەوە جوابم نارد بۆ ماڵی خوشکم کەلەکات و شوێنی دیاری کراودا تفەنگەکان ئامادە بکەن... لەهەمان کاتدا جوابم نارد بۆ برادەران حەمە سەعید محمەد ئەمین، حامید حاجی خالید کە ئاگاداری برادەرەکانی خۆیان بکەن لە شەوی 26-06-1976 سەعات 12ی شەو لە (پەڵە چنارەکەی خوارووی گوندی (تەپی سەفا) ئامادەی بین بەناونیشانی (بەرد) من و عەلی شیعە و برادەرێکی کە ئێوارە لەماڵی خۆمان نانمان خواردو پاش درەنگێ‌ خۆمان سازو ئامادە کرد، موچەیەک نانی باشی خۆمانەمان هەڵگرت ووتم :ئەو گڵۆپانە بکژێنەوە، دوایی بۆ چەند ساتێ‌ سەیری ماڵەوە و دەوروبەری خۆمم کرد.. ناخۆش بوو، بەڵێ‌ ناخۆش بوو، چونکە بۆ یەکەمجار ماڵئاوایم کرد لەماڵەوە و چاوەڕێ‌ نەبووم جارێکی کە پێیان بگەمەوە. پاشان ئەوە بوو دایکم لە ماڵەوە نەبوو چوبو بۆ سلێمانی. خۆشم لەدائیرە ئیجازەی ڕەسمیم وەرگرت. لەسەرێکی تریشەوە زۆر دڵخۆش بوم کە دوای ئەو ئاشبەتاڵە مێژویییە من و کۆمەڵێ‌ لاوی خوێن گەرم و شۆڕشگێڕ بە ئەرکێکی نیشتمانی پیرۆز هەڵدەستین، ئومێدمان هەبوو بەسەرکەوتن، ئاسۆی دواڕۆژ لەبەرچاومان زۆر ڕون بو. ئەمانزانی ئەگەر ئێمەش بڕۆین کاروان هەر بەردەوام دەبێ‌ تادەگاتە مەنزڵ.
ماڵێ ئێمە لەقەراغی شار بوو، دوای دەرچونمان بەماوەیەک کەوتینە خوارووی هەڵەبجە بەلێواری جۆگە و دەغڵ و زەراعەتدا بەڕێ‌ کەوتین بەرەو لای دەزگیرانەکانمان (تفەنگەکان)، ئەو کاتە جگەرەخۆر بوم، زۆر هیلاک دەبووم. جگەرەو ترس زۆر زوو هیلاکی کردم.. ئارەقێکی زۆرمان کرد... گەیشتینە شوێنی مەبەست،مێردی خوشکم پیاوێکی ژیر ‌وئازاو خاوەن ئەزموون بوو، دوور لە تفەنگەکان چاوەڕێی دەکرد، دوای ئەوەی لێک ئاشکرابووین ووتم: کوا تفەنگەکان بەئاشکرا ووتی: ئەوەتان... ماوەیەکی کەم ڕۆشتین چووینە سەر تفەنگەکان، هەرسێکمان خۆماندا بەسەر تفەنگەکاندا ماچمان کردن.. لەوکاتەدا گریان و پێکەنین تێکەڵا بووبوو، سێ‌(3) تفەنگ و دوو کڵاشنکۆفمان هەڵگرت لەگەڵا تاقم و فیشەک، بۆ ئەوەی ناسراوەکەم توشی گێچەڵا نەبێ‌ بەپەلە کەوتینە ڕێ‌ بەرەو شوێنی دیاری کراو، پاش چەن جار دانیشتن و جگەرە خواردن و حەوانەوە، گەیشتینە شوێنی خۆمان و بەنهێنی (بەرد) لەیەک ئاشکرا بووین.پاش چاکوچۆنی و دەست گوشین سەیرمان کرد بەپێ‌ی حساب یەکێکمان کەمە. زۆر چاوەڕوانمان کرد دیار نەبوو، خەم و پەژارە دایگرتین، چونکە چەند ڕۆژێک لەوە و بەر حەمە سەعید خرابووە ژێر چاودێری دائیرەی ئەمنەوە. زۆری نەمابوو ڕۆژ بێتەوە بڕیارماندا کاک حامید بڕواتەوە بەشوێن حەمە سەعیددا، سبەی شەو لە هەمان شوێندا یەکبگرینەوە بە هەمان دەستوری ئەمشەو.
تفەنگەکانمان لەژێر شارا (گزرە)دا شاردەوە خۆشمان بە دزییەوە و بە پسکە پسکە خۆمان گەیاندە ئاوایی (تەپی سەفا)بێ‌ ئەوەی کەس ئاگادار بێت خۆمان کرد بە گەوڕێکدا لەماڵی خاڵۆ عوسمان ناوبراو یەکێ‌ بوو لەناودارانی دەشتی شارەزور، بەڵێ‌ هەر ئەو زاتە لەمانگی ئەیلولی ساڵی 1961 پێشوازییەکی گەرم و میواندارییەکی کوردانەی لە بەڕێز مام جەلال و بەچکە شێرانی تیرەکانی هەڵەبجەو شارەزوورو هەورامان کردەوە هە ر لەماڵی ئەویشدا مەراسیمی سوێند و پەیمانی خەبات و پێشمەرگایەتی بە ئەنجام گەیشتووە بۆ دروست کردنی شۆڕشی ئەیلول.
ئێمە لەو (ئاغەڵ)ەدا خۆمان شاردۆتەوە،حامیدیش چووە بەشوێن هاوڕێکانماندا بە کراس و شەڕواڵێکەوە کەوتۆتە گەڕان بەشوێن حەمە سەعیددا. پیسوپۆخەڵی و گەرما بابووەستێ‌، تینوێتی و کێچی گەورە کە ئۆقرەی لەبەر هەڵگرتبووین، ماوەی چەند سەعاتێک خەریکی خۆ هڵکڕاندن بوین. دوای عەسر زۆر ناڕەحەت بوین.
عەلە شیعە خۆی خەریک کردبوو بەپاککردنەوەو چەورکردنی تفەنگەکانەوە. نزیکی ئێوارەبوو، ئیتر پردی بێدەنگیمان پچڕاو کاک عەلیمان ناچار کرد بڕواتە دەرەوە بەڵکو هەندێ‌ ئاومان بۆ بینێ‌... لە خاوەن ماڵا ئاشکرا بوین خواردن و پێویستییان بۆ دابین کردین، ماینەوە تا درەنگ، لە کاتی خۆیدا چوینەوە هەمان شوێنی پێشو (دوایی بیرمان لێکردەوە، ئەوە بڕیارە زۆر هەڵە بوو)لەوێ‌ یەکترمان گرتەوە، لەو کاتەدا (حەمەی حاجی تۆفیق)کە خەڵکی گوندی (تەپە کوڕە)ی شارەزوور بوو هاتبوو بە بێ‌ چەک، دوای قسەو باسێک لەگەڵی، ناردمانەوە، ناوبراو پاش ماوەیەک بوو بە پێشمە رگەو شەهید بوو......

پ/ یەکەم دەستەی چەکدا رلەکێ و کێ پێکهاتبوو؟
ئەو پێشمەرگانەی دەستەی یەکەم، بریتی بوون لە:
1 عەلی ئەحمەد (عەلی شیعە) جوتیار بوو، کۆمەڵە بوو.
2 حمە سعید محمەد ئەمین (د. ڕەزا) کارمەندی خەستەخانە بوو، کۆمەڵە بوو.
3 محمود عبدولرەحمان کە خۆمم (شێخ عەلی)مەساح بوو لە بەلەدیەی هەڵەبجە، کۆمەڵە بوو.
4 حامید حاجی خالید کوێخای گوندی بشارەت بوو، کۆمەڵە بوو.
5 توفیق رەحیم (کامەران) کرێکار بوو، کۆمەڵە بوو، پاش ساڵێیک خزمەکانی ویستیان خیانەتێََکی گەوەرەی پێبکەن، بە پیلان تەسلیمیان کردەوە.
6 شەوکەتی حاجی مشیر. کوڕێکی کوێخا تەپی سەفا، هاووڵاتییەکی دۆست و ناسراو بوو.
7 حەمەی حاجی مەحمود کوێخای گوندی گوڵە خانە بوو.. حەوت کەس لەحەوت خێزانی جیاواز، حەوت کەس لە سایکۆلۆجی و دەرونییەوە لەڕوی خوڕەوشت و تەبع ئاکارەوە جیاواز، ئەو حەوت کەسە وەک حەوت برا،پاش ماوەیەکی کەم بە قسەو پێکەنین کەوتینە ڕێ‌ بەرەو شاخی سەرکەش و بەرزی سورێن. هەر بەسەر جادەی قیرتاوی هەڵەبجە - سلێمانیدا ماوەیەک ڕۆشتین تا لە پردەکەی زەڵم تێپەڕین پاش ماوەیە ک ڕومان کردە شاخی سورێن. چونکە ماوەیەکی زۆر بەپێ‌ ڕێمان نەکردبوو، زۆر هیلاک بووین.پاش چەند جارێک ئیسراحەت، زۆر بەهیلاکی وناڕەحەتی خەرێک بوو ڕۆژ ئەبویەوە،گەیشتینە بناری شاخ. بەناچاری هەڵزناین بەشاخدا تاگەیشتینە سەر کانییەکەی(هەرمێلە). ئەو کانییە، یەکەم مەنزڵی ئێمە بوو. لای من وەک نەزرگاو شوێنێکی پیرۆز سەیر ئەکرێ هەق وایە بایەخی پێ بدرێ بۆ دوا رۆژ.
کاتێ ڕۆژ بویەوەو دنیا بەڕەنگی جوانی خۆر ڕازایەوە سەیری شارەزوورو هەڵەبجەمان دەکرد،هەریەکە لەئاستی خۆیەوە هەزارو یەک خەیاڵی ئەکردەوە. نانمان خوارد، نانێکی پێشمەرگانە. دەمێک بوو لەو نانەمان نەخواردبوو. دوای نان خواردن بەمۆسیقای کاکی شوان وریا بوینەوە....بەڵێ کاکی شوان کەئێمەی دی زۆر سەرسام بوو...دوودڵ بوو لێمان، نەیئەزانی چەکداری کام لاین.
بەهەرچۆنێک بوو هێورمان کردەوە، کاک علی شیعە خۆی پێ ناساند، پاش ئەوەی دڵنیا بوو لێمان،هێدی هێدی لێمان نزیک بوویەوە. ئەو شوانە یەکەم هاوڕێی ئێمە بوو. هەرلەوکاتەدا بوو فڕۆکەی هەلی کۆپتەر بەسەر شاخەکاندا دەسورایەوە. ئێمە کەوتینە گومانەوە لەوەی ئایا بۆ ئێمە دەگەڕێ یاکارێکی تری هەیە. پاش کەمێ بیرکردنەوە، بۆمان دەرکەوت کەلیژنەی ئێراق-ئێرانە بۆ دیاری کردنی سنور لەسەر شاخەکان. بەڵێ ئەو ترسەشمان ڕەویەوە....پاشان کەوتینە گفتوگۆ لەگەڵ کاکی شواندا. لەوکاتەدا کاک حامید هەردوو پێی تڵۆقەیان کردبوو زۆر ئازاری ئەدا. کاکی شوان بوو بەیەکەم دکتۆری ئێمە، سەرەتا کارەکانمان بریتی بوو لەکۆبونەوە بەخەڵکی گوندەکان. ناوەڕۆکی قسەکان دەربارەی مێژووی گەلی کورد، مێژووی شۆڕشەکانی گەلی کورد و داگیرکردنی کوردستان لەلایەن میللەتانی بێگانەوە، شۆڕشی ئەیلول بۆ ئاشبەتاڵی کرد، کاروانی شۆرشی نوێ. دۆستەکانی ودوژمنەکانی گەلی کورد، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان وشۆڕش. شۆڤینییەتی بەعسییەکان. پیلانەکانی دوا ڕۆژی حکومەتی ئێراق لەکوردستاندا، بەتایبەتی تواندنەوەی گەلی کوردمان بەهەرشێوەیەک بۆی بلوێ. داوای یارمەتی چەک وفیشەک بۆبەرگری کردن، شەڕی درێژخایان دوای دەست پێ کردنی تەهجیرو تەرحیلی گوندەکان وسەپاندنی خوێندنی عەرەبی لەقوتابخانەکاندا زیاتر خەڵک بڕوای پێ ئەکردین وئەهاتن بەدەممانەوە. دوای کۆبونەوەکان بەموختارەکانمان ئەووت: بڕۆ خەبەر بدە،چونکە حکومەت نەی ئەویست دەنگوباسی شۆڕش وپێشمەرگە بڵاوبێتەوە. لەگوندەکانی بناری سورێنەوە دەستمان پێ کرد. بەتاریکی دەچوینە گوندەکان، بەپەلە کۆبونەکانی خۆمان ئەکردو بەپەلە گوندەکەمان بەجێ ئەهێشت، شەوی واهەبوو چەند گوندێکمان کۆئەکردەوە.
زۆر جارشەو درەنگ خەڵکەکەمان هەڵئەسان، لەماڵە موختارو مزگەوت وماڵە پیاو خراپەکان کۆبونەوەکانمان بەئەنجام ئەگەیاند، چونکە دێهاتەکان نزیک بوون لەیەکەوە، نەمان ئەتوانی زوو بگەڕێنەوە شوێنی خۆشاردنەوە. هەندێ جار مەسافەی زۆرمان دەبڕی بۆ ئەوەی بگەینە شوێنی قایم ومەکۆو حەشارگای باش. بە ڕۆژ بێ‌ دەنگ و بێ‌ سرپە خۆمان ئەکرد بەمردوو وئەخەوتین تا کەس هەستمان پێ‌ نەکات، هەندێ‌ جار بە ڕێکەوت ڕێبوارێک یان یەکێ‌ پێی بزانینایە ناچار ئەبوین لای خۆمان وەک بارمتە گلی بدەینەوە تا ئێوارە ئەهات. بۆ سزادان‌وئاگادار کردنی پیاو خراپان لە کۆبوونەوەکاندا،پێمان ئەوتن و بۆ دواجار ئاگادارمان ئەکردن. چونکە موختار وپیاوخراپەکانی گوندەکانمان دەناسی و سودمان لەناکۆکی ناوخۆیان وەرئەگرت.خۆشمان ڕۆژانە لەگوندەکاندا بەنهێنی خەڵکمان تەنزیم ئەکرد. بۆ ئەوەی ژمارەمان کەشف نەبێت، زۆر جار بەتاریکی دەچوینە ناو گوندەکانەوە، نانی زۆرمان کۆئەکردەوە و دۆو خواردنی زۆرمان لەماڵان دەهێنا و لە دەرەوەی گوند بە جێمان ئەهێشت یان فڕێمان ئەدا. لە سەرەتادا نەمان ئەتوانی خزمەتی خۆمان بکەین، زۆربەی برادەرەکانمان ڕیشیان زۆر هاتبوو. کە دەچوینە ناو گوندەکان ترسێکی زۆریان لێدەنیشت. (ئەوە کارێکی خراپ بوو) هۆکاری ترسەکەش تەنها ئێمە نەبوین، زیاتر لە هەڕەشەو گوڕەشەی بەعس دەترسان.
دیواری ترس ڕوخاو تەلیسمی بەعس شکا :
شەوی 11-07-1976 کۆبونەوەمان لەگوندی (تەپەڕێزینە)کرد، لەلای پردەکەی زەڵم دوای کۆبونەوە، نزیک بوینەوە لەسەر جادەی قیر، چونکە دوکانێکی بچوکی لێ‌ بوو برادەران ئەیان ویست پاکەت بکڕن، لەلای هەڵەبجەوە ئۆتۆمبێلێک هات ئێمە خۆمان خستە تاریکی تانزیک بۆوە، سەیرمان کرد موسەلەحەیە و پۆلیسی تیایە، بە پەلە تفەنگەکانمان ڕاکێشا، لەو کاتەشدا ئەو هێواشی کردەوە بە نەشارەزایی دامان گرتەوە، شۆفێرەکەی زۆر ئازا و شارەزابوو، توانی دەری کات. بێ‌ ئەوەی کەسیان بێنە دەست. لە پاشان بیستمان 3 پۆلیسی تیا کوژرابوو. بەڵام سەیر ئەوە بوو فیشەکی بڕنەوەکان نەئەتەقین، چونکە لە ژێر خۆڵدا باروتەکانیان سارد ببووەوە. گۆمەکە شڵەقا، بوو بە هەرا و دەنگ و باس (شۆڕش هەڵگیرساوەتەوە پێشمەرگە پەیدا بوەوە..) حوکمەتی بەعس بڵاوی کردەوە ئەوانە قاچاخچین بۆیە لە موسەلەحەی گومرگیان داوە.. قسەکەیش ڕێی تێئەچوو، هەندێ‌ کەس بڕوای ئەکرد. بۆ ئەوەی زیاتر و چاکتر خۆمان بەخەڵک بناسێنین ڕۆژی 18-07-1976 لە بەینی هاوینە هەواری (ئەحمەد ئاوا) وگوندی (دەرەی مەڕ)دا بوین.دۆڵی ئەحمەد ئاوا پڕبوو لە زەردو سورو سەیران کەران،لە هەموو لایەکی وڵاتەوە، لە جنوب و شیمالەوە ڕویان تێکردبوو. دوای ئەوەی ئێوارە نانمان خواردوو مڕبووین، چاومان سوربوو، بڕیارماندا بچینە خوارەوە بۆ ئەحمەد ئاوا وکارێ‌ بە ئەنجام بگەیەنن.. شەو داهات، لە گوندەکەوەهاتینە خوارەوە، سەیارەی عەسکەری هاتووچۆی بوو وازمان لێ‌ هێنا، چونکە ئێمە مەبەستمان ناو قەرەباڵخییەکەی سەیرانگاکە بوو.
باسناکرێ‌، چۆن گەیشتینە شوێنی خۆمان، زۆری ئەوێ‌، بەڵام تەنها شتێ‌ ئەڵێم : لەناو باخەکاندا کابرایەکمان پێ‌ گەیشت، هەر کەئێمەی دی، دەمی هاتە کلیلە و نەهاتە گۆ، لەوەی ئەکرد توشی سەدمەی ئەعساب بووبێ‌، هەرچەندە ڕامان وەشاند قسەمان لە گەڵا کرد. کاک عەلە شیعە خۆی پێناساندن، ئێستەو ئەوسا نەهاتە قسە، مەبەستمان ئەوە بوو بزانین کێی لێیە؟. بە هەرحاڵا، ئێمە لە تاریکی و خەڵک لە ڕۆشناییا زۆر زۆر نزیک بوینەوە لە خەڵک، دوو پۆلیس لە سەر پردەکە بوون.. حامید پێشنیارێکی باشی کرد، بە گوێیان نەکرد تەقەیان کرد، نازانم چۆن وەسفی ئەو دیمەنە بکەم لە هەموو لایەکەوە سەماو بەزمو مۆسیقا بوو دەنگی شوشەو مناڵا و ژن لەگەڵا شنەبای ئەو دۆڵەدا جریوەی هەرزەکارو کیژان...
دوای تەقەکان، ئێمە کشاینەوە بۆ ئەمدیوو بەری شارەزور. لەوهەموو خەڵکە کەسێک نەبوو دەستمان ڕابکێشێ‌ یان هەواڵێکمان پێبدات، بە شەرتێ‌ ئەو شەوە پارێزگاری سلێمانی لەوێ‌ بوو. سەعات نزیکەی دوانزە نزیک بووینەوە لە جادەی قیری خورماڵا، سەیرمان کرد هەر سەیارەی چەکدارەو بەرەو ئەحمەد ئاوا ئەڕوات ووتم باوازیان لێبهێنین. لە سلێمانییەوە بە هانای پارێزگارەوە هاتن. ڕۆژ لە شەخەڵێکی شارەزوور دوور لە شوێنی ڕوداوەکە خۆمان شاردەوە بۆ بەیانی عەسکەریە هاتن، چی هات هەمووی گوندەکانی سورێن بناری سورێن تاهەورامان هەمووی (تەمشیت) گرتییەوە، ئێمەش لە مەکۆی خۆماندا خەریکی نوکتەو گەمە وگاڵتە بوین.جار بە جاریش بە بێدەنگییەوە گۆرانیمان ئەوت......!ناومان نابوو گۆرانی ئیختیفا (بەپێکەنینەوە).
ئێمە بۆ خۆشی خەڵک چەکمان هەڵگرتبوو بۆ ئەوەی خۆشی یەکجارییان بۆ دابین بکەین چونمان بۆ ئەحمەد ئاوا بەو مانایە نەبوو کە خۆشی لە خەڵک تێک بدەین بۆ ئەو مەبەستە بوو کە ئەحەد ئاوا خەڵکی هەموو شارەکانی ئێراقی لێ بوو. ئەوسا دەنگوباس بڵاودەبێتەوە کە شۆڕش هەیەو پێشمەرگە پەیدا بۆتەوە. قسەکەی حوکمەتیش بەدرۆ ئەخەینەوە کە ئێمە پێشمەرگەین و قاچاخچی نین!... هەرواش دەرچوو، ئیدی دوای ئەو کارە، مەترسی زیاتر پەیدا بوو. حوکمەتیش کەوتە گرتن و پیلان دانان بۆ لە ناوبردنی یەکجاریمان، بۆیە ئێمەش ناچار دەبوین جارو بار تاوانبار سزابدەین....
دوای ئەو حەوت کەسە، برادەران و دۆستانی شۆڕشگیڕ، یەکە یەکە پەیوەندییان ئەکرد، لەوانە حەمەی حاجی سابیر کەئێستا کادێرێکی بەرجەستەی یەکێتیە ڕەئوفی خەلیفە سەعید کە شەهید بوو. ڕۆستەم ناوێک کە مزرووی ماڵی حەمەی حاجی مەحمود بوو، بوو بە کۆمەڵەو کوڕێکی زۆر باشی لێ‌ دەرچوو،ماوەیەکیش حیمایەی بەڕێز مام جەلال بوو.

پ/ سەبارەت بەوەی کەلەوکاتەدا کۆمەڵێک گەنج پەیدا ببون و جیاوازی خۆیان بەرامبەر بە بە کۆمەڵە خستبووە ڕوو، چ زانیارییەکتان هەیە ؟
و/ دوای ئاشبەتاڵ، کۆمەڵێک گەنج کە پێشتر لە کۆمەڵە هەرە باشەکان بوون، لەبەر چەند هۆیەک جیاوازی خۆیانیان خستە ڕوو، ئەویش لەبەر ئەوە بوو کە لە لایەکەوە وایان دادەنا کە کۆمەڵە توشی شپرزەیی بووە و نەیانتوانیوە وەکو فکرێکی ڕێک لە مارکسییەت خۆی یەکلایی بکاتەوە. بە بۆچوونی ئەوان، کۆمەڵە نەیتوانیوە ئەو قوتابخانەیە یەکلایی بکاتەوە و نازانرێ‌ ئایا ئێراقییە یان کوردستانییە؟ نازانرێ‌ دیدی کۆمەڵە چییە سەبارەت بەڕزگارکردنی کوردستانی گەورە؟! لەلایەکی تریشەوە ئەمانە بۆ خۆیان گەنجی تازە پێگەیشتوو بوون و حەزیان لە خۆدەر خستن بوو.
پ/ئەوانە وەکو ناو، کێ‌ بوون؟
و/ ئیبراهیمی حاجی نازانم کێیان پێدەوت، ئێستا لە کەندایە، ئەم پیاوە لەکاتی خۆیدا چەندان خەڵکی بەگرتدا. برایەکی تریشی هەبوو. کەماڵی شێخ محەمەد، شەماڵی شێخ محمەد، کوڕێکی ئوتوچی، چەند کەسێکی تریش....
پ/ لەهەموو ناوچەیەک هەبوون، چالاکیان چی بوو؟
و/ بەڵێ‌، لە هەڵەبجە، لەکەرکوک، لەهەموو ناوچەیەک خەڵکیان هەبوو. تەنانەت بڵاوکراوەیەکیان هەبوو بە ناوی (زەمینی فکری)ەوە. خۆیان بەناوی (کۆمەڵەی ڕەنجدەران)ەوە ئیعلان کردبوو، بەڵام دوای ئەوەی کە کۆمەڵە کەوتە خۆیی و یەکی گرتەوە، ئیتر کاریگەری ئەمانیش لاوازبوو. کە چووینە دەرەوە، کۆمەڵێکی زۆر لەوان پەیوەندیان کرد بەمنەوە و بەداخەوە زۆربەیان شەهید بوون، ئەو کەسەشی کە پێشتر ووتم زۆری لێدان بەگرت.
📚 فایلی پەیوەندیدار: 1
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️21-11-2007
2.👁️23-10-2007
3.👁️26-06-1976
4.👁️29-10-2007
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️رێبوار حەمەتۆفیق محەمەد
2.👁️عومەری سەید عەلی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: ⚔ مێژوو
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 11 2015 2:05PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Dec 9 2016 11:00PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 14,707 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  🕮 بەدوای هەنگاوەکانی ئەودا
  🕮 بۆ مێژوو
  🕮 بەسەرهاتی سیاسی کورد ل...
  🕮 خەرمانەی من
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-11-2020
  🗓️ 22-11-2020
  🗓️ 21-11-2020
  🗓️ 20-11-2020
  🗓️ 19-11-2020
  🗓️ 18-11-2020
  🗓️ 17-11-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سەڵاح رەوف
لەدایک بووی 15-03-1951 عەربەت - سلێمانییە، خانەی مامۆستایانی لەساڵی 1966بۆ 1969 تەواو کردووە، 1968بووەتەئەندامی تیپی مۆسیقای سلێمانی و ئەندامی تیپی مۆسیقای چالاکی هونەری پەروەردەیی سلێمانی، وەک ئامێر ژەن و مامۆستایەک، لە ساڵی 1977-1978 خولی شارەزایانی مۆسیقا لە پەیمانگای هونەرەجوانەکانی بەغداد بە پلەی نایابی یەکەم لەسەر ئاستی عیراق وەرگرت، یەکێک بووەلەدامەزرێنەرانی بەشی مۆسیقای پەیمانگای هونەرەجوانەکانی سلێمانی لەساڵی 1983، هەروەها لەساڵی 1977 تیپی مۆسیقای پیرەمێردی دامەزراندووەکەلەسەرەتای ئەو ت
سەڵاح رەوف
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
هونەرمەند ناوی تەوای کاوە عەبدوڵڵایە، رۆژی 24-11-2017 لە رانیە کۆچی دوایی کرد.
هاوڕێ کاوە (کاوە بچکۆل)
محەمەد ئەمین هەورامانی
نووسەر و مامۆستای زانکۆ، خاوەنی کۆمەڵێک لێکۆڵینەوەی بەپێزە لە زمانەوانیدا، رۆژی 23-11-2018 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
محەمەد ئەمین هەورامانی
ئەمیر سوهەیلی
بەرپرسی ئەنجومەنی کارتۆن و کاریکاتۆری سنە، لە 24-11-2018 لە ڕێگای نێوان کامیاران-سنە، بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەست دا.[1]
ئەمیر سوهەیلی
فاتمە سەعید حەفید
فاتمە خان کچی شێخ سەعیدی حەفیدە و هاوژینی شێخ محەمەد غەریبی قازانقایە بووە کە لەسەردەمی حکومەتەکەی شێخ مەحمودی حەفیدا وەزیری ناوخۆ بووە.
ساڵی 1909 بە پیلانی ئیتحادوتەرەقی شێخ سەعید و شێخ ئەحمەدی برای لەشاری موسڵ شەهید دەکرێن و هەر لە هەمان شار لە مەزاری نەبی یونس بە خاک سپێردراون.
فاتمە خان کەسایەتێکی دەست و دڵ خاوێن و خۆشەویست و خێراخوازی شاری سلێمانی بووە بەدەیان منداڵی بێ سەرپەرشتیاری لە ئامێزگرتووە گەورەی کردوون جگە لەوانەش شارەزایی زۆری لە دروستکردنی دەرمان و گژوگیا و رووەکی کوردەواریدا ه
فاتمە سەعید حەفید

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.11
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 7,348 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574