Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
نازناو: گەلی بێریتان
ناو و پاشناو: کەمال سەلیمی
شوێنی لەداییک بوون: ڕۆژهەڵاتی کوردستان-سەلماس
ناوی دایی و باوک: شەهرات-شەمسەدین
ڕۆژ و شوێنی شەهید بوون: 02-09-2020 – هەرێمی سلۆپی لە باکوری کوردستان
✌️ کەمال سەلیمی (گەلی بێریتان)
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
یەکەم رۆژی دەوامی ساڵی خوێندنی بە 27ی ئەیلوولی 2020 بۆ پۆلی 12ی ئامادەیی داناوە.
بەپێی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان یەکەم رۆژی دەوامی پەیمانگەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەشێوەی ئەلیکترۆنی یان ئۆنلاین ب
📝 ڕاگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردە سەبارەی بە ڕۆژەکانی پشوو بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
نوسینی عارف قوربانی
نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا چیرۆکی ژنێکی رزگاربووی پرۆسەی ئەنفالە کە مامان بووە و لە زیندانی دوبز ئەو ژنانەی منداڵیان بووە بە بەرد ناوکی بڕیون. سەرگوزشتەی ئەنفال و شەش مانگ مانەوەی ب
📕 نێرگز لە دۆزەخی ئەنفالدا
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد، مامۆستا تاهیر تۆفیق تێدەپەڕێت. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 20-10-2020 لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر بە رێوڕەسمێک یادی کۆچی دوایی کرایە
🎵 کردنەوەی گەلەر و مۆزەی کەلەپوری لە 33 هەمین ساڵیادی کۆچی دوایی تەیەر تۆفیقدا
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
دەریاچەی گڕکان ئامێزی نەمروود کە دەکەوێتە شارۆچکەی تاتڤانی سەر بە پارێزگای بەدلیس و لەڕووی رووبەرەوە یەکەمە لەسەر ئاستی تورکیا و دووەمە لەسەر ئاستی جیهان لەنێو هاوشێوەکانیدا.
🏰 گڕکان ئامێزی نەمروود
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
نووسینی: بەکر شوانی
لەم کاتەدا لە چەندین وڵاتی جیهان شەڕ و ناکۆکی هەیە، بەڵام سەرۆک و گەورەی هیچ وڵاتێک بە دەم هەڕەشەی کوشتن و پاکتاوکردنی لایەنی بەرامبەر ناکات، وەک ئەوەی سەرۆکی تورکیا لەم ڕۆژانەدا
📖 دۆسیەی 49 کەسەکە
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
وێنەی رێگەی نێوان شاری کەرکوک و شاری سلێمانی لە رێکەوتی 31-05-1912 لە وێنەکەدا کاروانی ئۆتۆمبیلەکانی سوپای بەریتانی دیارە، هەروەها لەوێنەکەدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە رێگاکە ئەسفاڵ (قیر) نەکراوە.
📷 ڕێگەی نێوان کەرکوک و سلێمانی ساڵی 1912
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
وێنەی بازگەی پشکنینی پۆلیسی چەمچەماڵ لەساڵی 1912دا لەوێنەکەدا کاروانێک ئۆتۆمبیلی سوپای بەریتانی دیارە.
📷 بازگەی پۆلسی چەمچەماڵ ساڵی 1912
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
ئاسمانی شاری سلێمانی ساڵی 1924.
وێنەکە لە رێگەی فرۆکە جەنگێکانی بەریتانیاوە لە ئاسمانەوە گیراوە لە ساڵی 1924دا ئەم وێنەیە لە مۆزەخانەی جەنگی بەریتانی لە لەندەن پارێزراوە.
📷 سلێمانی لە ساڵی 1924دا
💬 گڵێره و بن بێژینگە
گڵێره و بن بێژینگە، گلێرە تۆی(خەرتەله-خەردەل) یە لەبەربچوکی دوای لەبێژینگدانی دانەوێڵە بەکونیلە ووردەکانەوە دەچێت و دەکەوێتە بن بێژینگ به و پاشماوەیە دەوترێت گلێره و بن بێژینگ، ئەمە بووە بە ئیدیۆم و ب
💬 گڵێره و بن بێژینگە
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
دەگێڕنەوە لەیەکێک لەمزگەوتەکانی شاری کۆیە، رۆژێک خێرومەندێک فەرشێکی زۆر جوان بەدیاری بۆ مزگەوتەکە دەبات، مەلای مزگەوتەکەش دەستخۆشی لێ دەکات و بەکارێکی گەورەی دادەنێت و
💬 تا ماڵ پێی بوێت، مزگەوت بەتاڵە
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
دانەوێڵەی نیسک، دەنکۆڵەی سورباوی خڕیلەن، هاوشێوەی دەنکە مۆر ومێرۆن، لە هەر ڕوویەک ولایەک و بەرەیەکەوە بیڕوانێی، هیچ بەر و پشتێکی دیار نییە چونکە شێوەی گۆیی یه، ئەوە لایەنی ڕ
💬 وەک نیسکی بێ بەر و پشتە
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
له و کوردەوارییەی خۆمان کە زەماوەندێک سازدەکرا و کوڕ وکیژێک بەیەک دەگەیەنران، بۆماوەیەک کە کەمتر نەبوو لە حەوت ڕۆژان هەڵپەڕکێ و شایی دەکرا و دەوترا:گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە، کچ
💬 دۆڵ دڕا، تەقەی بڕا
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات.
مار، زیندەوەرێکی خشۆکە و بەددانەکانی ژەهردەخاتە خوێنی نێچیرەکەی، کاژ، واتە:کراسەمار بەگوێرەی تەمەنی فڕێی دەدات کە بچوکە بە شەش مانگ جارێک دەیگۆڕێت و کە بەره و ساڵ د
💬 مار کاژی فڕێ دەدات، خوی فڕێ نادات
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
پرۆفیسۆر فەردیناند هەنەربیشلەر لە ڕێکەوتی 03-11-1946 لە وڵاتی نەمسا لە دایکبووە.
هەرچەندە بە ڕەچەڵەک کورد نیە شارەزاییەکی زۆری هەیە لەسەر مێژووی گەلی کورد، دۆستێکی دڵسۆزی گەلی کوردە. لە ساڵی 1965 تا
👫 فەردیناند هەنەربیشلەر
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
نووسینی: د. کامەران مەنتک
لە شوباتی 2011 چەند گەنجێک خۆپیشاندانیان کرد لەسلێمانی، رێڕەوەی خۆپیشاندانەکان وەک دەڵێن بە بەردەم لقی چواری پارتی دیموکراتی کوردستان تێپەڕی، بە نەزانی بووبێت یاخود بە زۆرزا
📖 لەنێوان لقی چوارو لقی پێنجی پارتیدا
📕 خەمی مەستووره
نووسینی: میران ئەبراهام
ڕۆمانی خەمی مەستووره: میران ئەبراهام نووسیویەتی، 240 لاپەڕەیە و چیرۆکێکی مێژووییی ڕیالیستییە، گێرانەوەی چیرۆکی ژنێکی تەنیا و بەجێماوی تاوانەکانی ئەنفالە.
ڕۆمانی خەمی مەستوو
📕 خەمی مەستووره
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کورستان بە ژمارە 1961 کە لە 2020/10/15، مینحەی زیندانیانی سیاسی، ئەوانەی 10 ساڵیان تەواو کردووە، بە لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیان و گوزەرانی زیندانییانی سیاسی، پێدانی مینحەکانیان بە م
📝 ڕاگەیەندراوی سەرۆکی حکومەتی کوردستان سەبارەت بە منحەی زیندانیانی سیاسی
👫 عادل موکەڕەم
عادل موکەڕەم ساڵی 2019 چووەتە تورکیا و 10 مانگ پێش ئێستا لەلایەن ئەو وڵاتەوە رادەستی ئێران کراوەتەوە، لەو کاتەوەتە بە تاوانی ئەندامبوونی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە بەندیخانەی شاری ورمێ دەستبەس
👫 عادل موکەڕەم
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
دەقی راگەیاندنەکەی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا:
بە ناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
(قل بفضل الله وبرحمته فبذلک فليفرحوا) سورة يونس اڵاية:58.
وێرای پیرۆزبایی کردنمان بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی فەخری
📝 ڕاگەیەندراوی ئەنجومەنی باڵای فەتوا
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
نووسینی: مزفەر خالید عەبدولرەحمان [1]
چاپی یەکەم 2020 هەولێر
📕 تاوان و لێکۆڵینەوەی تاوانکاری
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
نووسینی: چۆلی ئەسعەد جراد[1]
📕 زمان لە ڕاگەیاندنی بینراودا
👫 کەسایەتییەکان
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
👫 کەسایەتییەکان
جگەرخوێن
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد عومەر عوسمان
👫 کەسایەتییەکان
شەفیق قەزاز
👫 کەسایەتییەکان
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
✌️ خەلیل جەعفەری (خەلیل رەشاش) | پۆل: شەهیدان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

خەلیل جەعفەری (خەلیل رەشاش)
یادی پێشمەرگە و فەرماندەی قارەمان کاک خەلێل جەعفەری ناسراو بە (خەلێل رەشاش)
زۆرداری و داگیرکاری دوو هۆی سەرەکین، کە دەبنە سەبەب بۆ پاڵپێوەنان و هاندانی گەڵان و تەنانەت تاکەکانی کۆمەلێش کە پەنا بەرنە بەر ئەوەی کە گیانی خۆیان بکەنە قوربانی لە پێناو گەڵ و نیشتیمانەکەیاندا. بو دیفاع لە بوون و مانی نەتەوەکەیان ئەبنە پێشمەرگە و بە شانازییەوە ئەو ڕێگایە هەلدەبژێرن و لەو پێناوەشدا شەهێد دەبن، یان سەر دەکەون.
شەهێد خەلێل کوڕی کاک سدیق لە بنەمالەیەکی زەحمەتکێش و رەنجدەری شاری بانە لە دایک بوو.
بنەمالەی کاک خەلێل خێزانێکی زۆر، لە هەمانکاتدا کەم دەرامەت. بە هۆی ئەوە کە داهاتێکی ئەوتۆیان نەبوو، نەیانتوانیبو بیخەنە بەر خوێندن. باوکی شەهێد خەلێل مجێوری مزگەوت بوو، کە کەمترین دەسکەوتی هەبوو، بەو داهاتە کەمە ژیانێکی سەرەتایی دەتوانی بۆ خێزانەکەی دابین بکات. کاک خەلێل سەردەمی مندالی بە هەر چەرمە سەرەیەک بوو تێپەراند. بە نەداری و هەژاری ژیانی بردە سەر تا کەمێک پێ گەیی، زۆر بچوک بوو کە بۆ یارمەتیدانی بنەمالەکەی لە شاری بانە دەچووە کاسە کێشی و کرێکاری، بەو تەمەنە ئەو کاتەی ئەو کارێکی قورس بو. شەهێد کاک خەلێل تازە ببوە لاوێکی حەڤدە ساڵان کە دەزگیرانی گرت و هاوسەری ژیانی خۆی لە شاری سەقز بینییەوە، بەو هێوایەی کە بناخەی ژیان دامەزرێنێ، و تێبکۆشێ بۆ ئەوەی ئەو ئاواتانەی هەیەتی بیهێنێتە دی. بە داخێکی گرانەوە ماوەێکی زۆر بە سەر ژن مارەکردنەوەکەیدا تێناپەری پێش ئەوەی بتوانی ژن بگوێزێتەوە، دەگیرێ بە سەرباز لە ڵایەن رژێمی پاشایەتییەوە. ماوەیەک بو ئاموزش دەینێرنە جەڵدیان و دوایە نەقلی تارانی دەکەن، لە ئەفسەرییەی تاران بە ئیجبار خزمەتی سەربازی دەکرد. کاک خەلێل کە ئەو هەموو ناخۆشییە دێتە ڕێی، سەرئەنجام بەخت یاوەری دەبی، شۆرشی جەماوەری خەڵکی ئیران دژی زوڵم و بی عەدالەتی وەک گێژەڵۆکە و گردەلوول رژێمی و دەسەلاتی چەندسەد ساڵەی پاشایەتی تێکەوە پێچا و فڕێی دایە نێو زبڵدانی مێژووەوە.
کاک خەلێل کە ئەو دەرفەتەی بۆ هەڵ دەکەوی وەک بولبول چۆن لە قەفەز رزگاری دەبی لە شەقەی باڵ دەدا و زۆر خێرا خۆی دەگەیەنێتەوە باوەشی خێزانەکەی لە شاری بانە. کە دێتەوە بانە بە دیداری خۆشەویستانی شاد دەبێتەوە، ژیانی ئاسایی خۆی دەست پی دەکات.
دوای ئەوەی رژێمی ئاخوندی جلەوی دەسەڵاتی گرتە دەست و خومەینی مێشک وشک وەک رێبەری جوڵانەوەکە خۆی کردە دەمراستی میللەتی ئیران و کەوتە پلان دانان دژی میلڵەتی کورد و دەستووری جیهادی دا بۆ سەر خەڵکی ستەملێکراو و موسولمان و شۆرشگێری کوردستان.
خەڵکی کورد تازە خەریک بوون تامی ئازادی بچێژن کە بە پێچەوانەی ویست و ئاواتی ئەوان هێرش کرا بۆ سەر خاک و نیشتیمانەکەیان. کێ ئەتوانێ لە حاست ئەو داگیرکاریە بێدەنگ بی ؟ کاک خەلێل رەشاش یەکێک بوو لەو هەزاران کەسەی کە نەیتوانی داگیرکاری و زوڵمی لە رادە بە دەری کۆماری ئیسلامی ئیران دژ بە گەلەکەی قەبووڵ بکات، سەری بو دوژمن نەوی نەکرد. هەر کە خومەینی فەرمانی جیهادی دژ بە گەلی کورد ڕاگەیاند، وەک شێر هاتە مەیدان و چەکی شەرەفی پێشمەرگایەتی هەڵگرت، سەرەتا لە دەفتەری مامۆستا شێخ عێزەدینی حوسەینی و دواتر کە سازمانی خەبات ی کوردستان مەوجودییەتی خۆی ڕاگەیاند یەکێک بوو لەو پێشمەرگە قارەمانانە کە بە گێان و بە دڵ تێدەکۆشا بۆ ئەوەی بیروڕای سازمانەکەی بەرێتە ناو کۆمەڵانی خەلکی زەحمەتکێشی کوردستان.
کاک خەلێل سەرتا وەک پێشمەرگەیەکی سادە لە یەکێک لە لکەکانی دەفتەری مامۆستادا، بە سەرپەرەستی علی حاجی عەتتار، ناسراو بە(خالە علی) ئەرکی پێشمەرگایەتی دەست پی کرد، بە هۆی ئەوەوە کە ماوەیەک سەربازی کردبوو زۆر جەسوور و لێزان و ئازا بوو. لە شەری سیوحەووت ڕۆژەی ناو شاری بانەدا یەکێک بوو لەو قارەمانانە کە بۆ هێرش کردنە ناو پادگانی بانە لە سەنگەرە کانی پێشەوەی شەرەگەکەدا بوو، دوو جار لە ناو شاری بانەدا بریندار کرا، هەر دوو جارەکە برینەکەی سووک بوو دوای دەرمان کردنێکی سەرەتایی دەگەراوە بەرەکانی شەر.شەهێد خەلیل لە هەموو ناوچەکانی کوردستانی ئیران هەر لە کامیارانەوە تا دەگاتە مهابات کە ئەو کات سازمانی خەبات تا ئەو ناوچانە پەلی هاوێشتبوو لە زۆر سەر جادە و گوند و نێو شارەکاندا لە گەڵ هێزی پۆڵایینی پێشمەرگەی خەبات چالاکی بی وێنەیان تۆمار دەکرد.
لە جەولەیەکی سیاسی نیزامی لە زستانی سالی 1359 مانگی 11 دا بە فەرماندەیی شەهێدی نەمر کاک سەیید عبدولکەریم حسێنی بۆ ناوچەی سەقز. لە زستانێکی سەختدا کە بەفرێکی زۆر باریبوو، ئیمە پێشمەرگەی خەبات لە گوندی سیادەری خواروو مابوینەوە کە ئەو کات چەند نەفەرێکی چریکی فیدایی نەبی پێشمەرگەی ئەحزابیتر لەو ناوچەیە نەبوون، خەبەرمان پێ گەیی کە ئەرتەش و پاسدارێکی زۆر لە سەقزەوە بەرەو بانە ڕۆیشتوون و لە گەردەنەی خان گیریان کردووە، نەیانتوانیبوو پێشرەوی بکەن، گەرابوونەوە بۆ کێلەشین. برادەران پێیان باش بوو زەربەیەک لەو هێزەی داگێرکەر بدەین. بە بەرنامەیەکی رێکوپێک دابەش کراین بە سەر چەند شووێندا، هەر دەستە و تیمێک بۆ شوێنی دیاریکراوی خۆی بەرێ کەوت. من، شەهێد خەلێل رەشاش، شەهێد محمدی قادرجمال، ناسراو بە(حەمە تورکە) و مەنسووری زەرەندی تیمی پێشرەو بووین بۆ سەر جادەکە، ئێمە کە بە ڕیز بە دوای یەکدا دەرۆیشتێن، تازە من و کاک خەلێل گەیبووینە سەر جادەی بانە سەقز کە دەنگی ماشێنی ئەرتەشەکە دەهات کە بەرەو سەقز ئەگەرانەوە. دیارە ئەو شوێنە سەر پردی سیادەری خووارو بوو،ئاخر کەسی تێمەکەی ئێمە کە مەنسووری زەرەندی بوو لە سەر یالەکەوە کە ئەرتەشەکە ئەبینی نەهات بە روکاری ئێمەدا، ئێمە کە مەجالی گەرانەوەمان نەبوو، هەر لە سەر جادەکە کە ماشێنی ئەوەڵ کە زیلێکی پڕ لە پاسدار بوو لە پێچەکە بە روکاری ئیمەدا دەرکەوت، دەست بەجی تەقەمان لی کرد و شەر دەستی پێکرد، شەهێد محمد کە نەیتوانیبو بۆ لای جەماعەت بگەرێتەوە و بەرەو ئیمەش نەهاتبو بە قەدپالی کێوی بەردە سووراندا بەرەو لای میرەدێ دەروا کە هەموی لە دێدی ئەرتەشەکەدا بوو،بە گوڵلەی دوژمن دەپێکری. بە هۆی ئەوەوە کە برینەکەی کارێ بووە و لە بەفرێکی زۆریشدا گیری کردبوو هەر لەوی شەهێد دەبی. تیمەکانێتر نەیانتوانیبو بە هۆی زۆری بەفرە و بەستەڵەکی چۆمەکەوە بگەنە شوێنی مەبەستیان. ئێمەش لە سەر جادەکە ماینەوە و کاک مەنسوور کە نەیتوانی بۆ لای ئێمە بێ گەرابووەوە بۆ لای جامەعەت، لە بەر ئەوەی لە سەر جادەکە لە نێوان ئێمەو ئەرتەشەکە تەقەیەکی زۆر کرا، مەنسوور بە جەماعەت دەڵێ کە بە چاوی خۆم دێومە ئەوان کوژراون. مەبەستی ئێمە ببو.
جەماعەت کە لە ئێمە نائومێد دەبن،دوای شەرێکی باش لە گەڵ دوژمندا و بریندار بوونی دوو پێشمەرگەی قارەمان بە ناوەکانی کەریم و عبداللە. لە بەر ئەوەی زێانی زیاتر بە پێشمەرگەکان نەگات پاشەکشە دەکەن بۆ سیادەری خوارو و بریندارەکانیش رادەگوێزن بۆ وزمەڵە، کە ئەرتەشەکە هەستی بەوە کرد کە جەماعەت پاشەکشەیان کردووە وردە وردە بە تەختی جادەکەدا بەرەو ئیمە کەوتنە ڕێ، لە دوای نێوەڕۆوە شەری قورس لە نێوان ئیمەو ئەرتەشەکەدا دەستی پی کرد، لە گەڵ کاک خەلێل پەیمانمان بەست تا ئەکوژرێین شەر بکەین. شەر درێژەی کێشا تائێوارە درەنگانێک، پێش تاریک بوون دوژمن هێزێکی تازە نەفەسیان لە میرەدێوە بۆ هات، ئەو هێزەی دوژمن لای پشتەوەیان لە ئێمە گرت، ئیمە کە تا ئەو دەمە کەمێک بە قونە شەر خۆمان گەیاندبوە پشت گاشە بەردێکی گەورە بە نێوقەدی کێوەکەوە ئەوجار لە لایەن ئەو هێزەی دوژمنەوە کە تازە هاتبوو، کەوتێنە بەر دەسترێژ، بە داخەوە کاک خەلێل لەو جێگایە برێندار بوو، مقاومەتمان کرد و ئەوانەی پشتەوەیان لێ گرتبووین دامانپەراندن، کاک خەلێل حاڵی باش نەبو، برێنەکەی زۆر سەخت بوو، هێچی لە گەڵ نەدەکرا فیشەکەکە لە ناوەراستی پشتی درابو ولە پەراسوویەوە دەرچووبو. کووێی ببەستم ؟ فێشەکمان کەم پێ مابوو، بەڵام هێزی داگیرکەر زیانێکی زۆریان وی کەوتبو، کەلاک و بریندارێکی زۆریان هەبوو، تەقە وردە وردە کز بوو، هەوا بەرەو تارێکی ئەچوو بە باشی سەر جادەکەم نەدەبێنی، چەند ماشێنێکی ئەرتەشی کە خراپ ببون لەوێ بە جێ مابوو. ملپێچەکەی خۆمم خستە سەر برێنەکەی کاک خەلێل و بە ملپێچەکە خۆی بەستم، هەر دوو تفەنگەکانم کردە شانێکم و شانەکەتریشم خستە ژێر بالی کاک خەلێل و کەم کەم بۆ سەر شاخەکە سەر دەکەوتین، توشی جەنازەکەی کاک محمد بووین کە لە نێو بەفرێکی زۆردا کەوتبو و خەریکبو باڕن بە بەفر دایدەپۆشی، لەوی کەمێک کاک خەلێلم دانا و تەرمەکەی شەهێد حەمەم هێنایە بن شاخێک بۆ ئەوەی کە هاتین بۆی بیبەینەوە، بە ئاسان بیدۆزینەوە، نەک بەفر دایپۆشێ. وردە وردە بە شاخە سووردا هەڵگەراین بە هەر جۆر بوو گەێشتینە سەر لوتکەی شاخ، لەوێوە چرای ناو گوندی سیادەر دیار بوو بەڵام چ بکەم دەنگم نەدەگەیی. کاک خەلێل چرا قووەیەیەکی پێ بوو تا نووری لێ بڕا لە نێو گوندمان گرت و هەرامان کرد کەس نەی دەزانی کە ئێمەین، کاک خەلێلم لەوی بە جێ هێشت بۆ ئەوەی بتوانم بچم کۆمەک بێنم،هەر کە لە شاخەکە کەمێک داگەرام گوندم لێ دیار نەما، بە زەحمەتێکی زۆر رێگام دۆزییەوەو کە نزێک ئاوایی بوومەوە لە ترسی ئەوەی نەک پاسداری لێ بێ، نگەهبانەکەم دەنگ دا، هەر لە گەڵ دەنگدانەکەی من، برایەکی پێشمەرگە بە ناوی محسن نگەهبان بوو، یەک بە خۆی قێژاندی، هەتیو تۆ ماوی ؟
بە پەلە پێشمەرگەکان بەرەوپێرم هاتن و خێرا کۆمەڵێک خەڵک و پێشمەرگەی خۆمان و چەند نەفەری چریکی فیدایی چوون بۆ هێنانەوەی کاک خەلێل و جەنازەی شەهێدەکە. ئەو جەماعەتە بە ئاسان کاک خەلێلیان دۆزیبووەوە بەڵام جەنازەی شەهێد محمد کە بەفر دایپۆشیبوو نەیانزانیبوو لە چ لایەکەوەیە، هەر ئەو شەوە لە گەڵ چەند پێشمەرگە چووینەوە شوێنی شەرەکە و تەرمەکەمان بێنییەوە و بە پەلە هێنامانەوە. تا ئێمە جەنازەکەمان هێناوە، شەهێد کاک عبدوالکەریم کە زۆر لی هاتوو و بە تەجرووبە بوو، لە گەڵ برایەکی کادری دەرمانی بە ناوی کاک رێبوار خێرا حیوانێک سەر دەبرن و بە پێستی حەێوانەکە برینەکە ئەپێچن. بەم جۆرە کاک خەلێل ئەو جارە لە مردن رزگاری بوو. هەر ئەو شەوە بی ئەوەی کەمێک ئیسراحەت بکەین بە هاوکاری خەڵکی شۆرشگێر و دڵسۆزی ناوچەکە بریندارەکان و شەهێدەکەمان بە گووندەکانی وزمەڵێ و داراوێدا بردە گوێزێ. لە گووندی گوێزێ خەڵکی بە شەرەف و شۆرشگێری ئەم ئاواییە بە ڕێز و حوورمەتەوە شەهێدەکەیان لە گەڵ بە خاک سپاردێن. هەزاران دروود و رەحمەت بۆ گێانی شەهێد محمد و سپاسی بێ پایان بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە کە زەحمەتی زۆریان لە سەر شان بوو ئەو ماوەیە. برێندارەکانمان بە شێخچۆپان وگڵۆڵاندا گەیاندە بۆکان. کە ئەو کاتە دەستی چەپەڵی رژێمی ئاخوندی نەگەیبووە بۆکان. کاک خەلێل عەمەلی بۆ کرا و بریندارەکانێش تیمار کران، دوای ماوەیەک کە برینەکانیان سارێژ بووەوە گەرانەوە ناو بەرەکانی شەر ناو هێزی پێشمەرگە.
کاک خەلێل بە هۆی ئازایی و لێهاتوویی و دەمپاراوییەوە ڕێزی تایبەتی لە نێو کۆمەلانی خەڵکی کوردستاندا هەبوو، لە ماوەی کار و تێکۆشانێدا لە سازمانی خەبات زۆری ئەرک لە سەر شان بوو، هەر مەسئولێیەتێکیان پێ دەسپارد بەوپەری دڵسۆزییەوە ڕای دەپەراند. ماوەیەکی زۆر بەرپرسی مەقەر و چەند سالێکیش جێگری فەرماندەی هێزی شەهێد مامۆستا سەیید خەلێل بوو.
کاک خەلێل چووار مندالی بوو، ئەو جگەرگۆشانەی لە گەڵ خێزانەکەی لە خانووچکەیەکدا لە نزیک مەقەر لە گەڵ بنەمالەی پێشمەرگەکانی تردا دەژیان، بۆخۆی بە ماوەی چووار مانگ و پێنج مانگ دەڕۆیی بۆ جەولە، بە هۆی هێرشی درندانەی رژێمی ئاخوندی و داگێر کردنی ناوچە ئازادکراوەکان، لە بەر ئەوەی ماڵ و منداڵ پارێزراو بن،
لە ئوردوگای زۆرەملەی قەڵاچوالان لە باشووری کوردستان نیشتەجێ بوون، کە ئەو دەم رژێمی بەعسی فاشی
خەڵکی گوندەکانی سەر سنووری بە زۆر بۆ ئەو جێگایە ڕاگواستبوو.
شەهێد خەلێل لەوکاتەدا کە ماڵەکەی لە قەڵاچووالان بوو، ماوەی چووار مانگ بوو کە لە وڵات لە جەولە بوو،بۆ سەردانی مندالەکانی لە رٶژهەلاتەوە رۆژی 5ی پوشپەری 1365 بەرەو باشوور لە ڕێدا بوون لە گەڵ چەند هەڤالی پێشمەرگە، کە سنووری ئیران بە جێ ئەهێڵن و دێنە خاکی باشووری کوردستانەوە کە ئەو کات ئەسکەری عیراقی لە باسنێ بوون و بەینی ئەرتەشی عیراق و ئەرتەشی ئیران بە ئەندازەی دە کیلۆمەترێک چۆل بوو،
پێشمەرگەکان کە ماوەیەکی زۆر بە ڕێوە دەبن، هیلاک و ماندوو دەگەنە ئەو شوێنە چۆڵە بە مەبەستی ئەوە کەمێک پشوو بدەن و دواتر بچنە لای ئەسکەری عێراقی بۆ ئەوەی ئیزن وەرگرن کە بە ئاشکرا بتوانن بەرەو قەڵاچووالان بکەونە ڕێ. پێشمەرگەکان کە زۆر ماندوو دەبن و لە بەر ئەوەی لە نزیک مۆڵگەی ئەرتەشی عیراق وچانیان داوە، فکریان بۆ ئەوە ناچی کە دوژمن بتوانێ زەفەریان پێ بێنێ. بە داخێکی گرانەوە ئەو پۆلە پێشمەرگە قارەمانە بە هۆی پلانێکی چەپەڵەوە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئیران بە هاوکاری گروپێکی ئیسلامی باشووری کوردستان و جەماعەتێکی حیزبی دەعوا کە نۆکەر و چلکاو خۆری رژێمی ئیرانن، بە فێڵ ئەیانخەنە داۆ و خۆیان لێ دەکەنە ئەسکەری عیراقی و چواردەورییان دەگرن داوای ئەوەیان لێ دەکەن کە لە چەکەکانیان دوور کەونەوە، پێشمەرگەکان خۆیان ئەناسێنن و ئەلێن ئیمە معارزەین و پێشمەرگەی خەباتین، زۆڵە کوردەکانیش بە عەرەبی پێیان دەڵێن باوەرتان پێ ناکەین، لە چەکەکان دوور کەونەوە با بزانین ئایا ئێوە راست دەکەن، هەر کە لە چەکەکان دوور دەکەونەوە ئەو ناپیاوانە هێرش دەکەنە سەریان و بە جامانە و پشتوێنەکانی خۆیان دەست و چاویان دەبەستن و بەرەو سوورکێو دەیانبەن، ئەو کاتە دەزانن کە ئەوە پلان بووە بۆ گرتنیان. دەیانبەن بۆ شاری بانە و لە زیندانیان دەکەن، پاسدارێک بە ناوی فەرهاد کە پێشتر لە لایەن پێشمەرگە قارەمانەکانی خەباتەوە بە دیل گیرابو و دوای ئیجرائاتی قانونی ئازاد دەکرێ لە لایەن سازمانەوە، ناوبراو ببوە فەرماندەی گرووهی زەربەتی سپای پاسداران لە بانە و زۆر نامەردانە و نامرۆڤانە لە گەڵ خەڵکی ناوچەکە رەفتاری دەکرد، ئەو پیاوە ترسەنۆکە هەر ئەو رۆژە ئەنێری بە دوای کۆمەڵێک خەڵکدا کە پێشتر پێشمەرگەی خەبات بوون و خۆیان تەسلێم رژێم کردبوەوە جا بە هەر هۆیەکەوەبێ، لە ناو ئەو کەسانەدا چەند نەفەرێکی نفس نزمییان تێدا دەبی کە ببوونە نۆکەر و بەکرێگیراوی رژێم، شێر ناگیرێ ! بەڵام ئەگەر بە فێڵ لە داوی خەن دەکرێ بیگرن.
کاک خەلێل و هەڤالانی کە دەست و قاچیان لە پێوەنددایە و چووار دەوریان گیراوە، یەک لەو روورەشانەی کە خۆی بە رژێم فرۆشتبو و رۆژێک لە رۆژان هاوسەنگەر و هاودەمی کاک خەلێل بو لە شاخ. بە ناوی ئەحمەد، کە بانگ دەکرا بە(دوکتوور ئەحمەد). ئەم تاوانبارە لە کاک خەلێل دەچێتە پێش و زللەیەکی لێ ئەدا و پێی ئەڵی بۆچی تۆش نەهاتی وەک من خۆت تەسلیمی دەوڵەت بکەیەوە. رۆڵەی نەبەز کە قەت قسەی زۆری قەبووڵ نەکردبوو، لە بەر ئەوەی دەست و قاچی بەند کرابو هەر ئەوەندەی پێ کرابوو کە تفێک بکاتە ناوچاوانی دزێوی ئەحمەد دوکتووری جاش. ئەمە باسە کەسێک لەو جاشانە بۆی گێراومەوە کە ئێستا خۆی پاک کردووەتەوە و لە دەرەوەی وڵات لە سوید دەژی، کە ئەو رٶژە ئەویش بۆ ئەوەی ورەی جاشان بەرنە سەر بانگ دەکرێن بۆ نیشاندانی شێرە کوری خەبات کە بەو پەری نامەردی لە داۆ دەخرێن.
کاک خەلێل ماوەی پێشمەرگایەتی زۆرتر لە ناوچەی بانە بووە و ئەرکی جۆراوجۆری شۆرشی لە ئەستۆ بووە وماوەیەکیش وەک جێگری فەرماندەی هێزی شەهێد سەیید خەلێل ئەرکەکانی سازمانی ڕادەپەراند و لە ناوچەکانی تریش وەک کامیاران، سنە،سەقز، مەهاباد، بۆکان و سەردەشت........چالاکی بی وێنەی کردووە. ئاخر جار لە 5ی پوشپەری 1365 کە لە جەولەیەکی دوور و درێژماوە لە قوولایی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە لە گەڵ پێنج هەڤالی خۆی بۆ پشوودان و مەرەخەسی بۆ لای منداڵەکانی دەگەرێتەوە بۆ باشووری کۆردستان وەک باسم کرد بەو پلانە نامرۆڤانە دەخرێنە داوو و دەگیرێن. لە ماوەی زیندانییەکەێدا لە بەندیخانەی رژێم، بە دەیان جار لە لایەن کار بە دەستانی رژێمەوە داوای ئەوەی لێ دەکرێ کە تۆبە بکات بۆ ئەوەی حوکمەمەی کەم کرێتەوە، بەوپەری شەهامەتەوە بە گژیاندا دەچێتەوە گەلتە بە قسەکانیان دەکات، هەر بەو هۆیەشەوە بوو کە زانیان ناتوانن کاری تێ بکەن و دژی گەلەکەی بە کاری بێنن، نائومێد دەبن لێی، دواتر ڕایانگوواست بۆ بەندیخانەی سەقز، لە سەقز لە گەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگە و لایەنگر و هەواداری لایەنەکانی تر و هاوسەنگەرەکانی خۆی وەک کاک حەسەن سلیمی، کاک عبدوللە هەمزە، کاک تاهیر یاکوباوایی، کاک غەفوور شیوەلەیی و کاک تالب بڵەسەنی لە شەوی 14-06-1368 دوای سێ ساڵو چەند مانگ شکەنجە و دەرد و ئازار، ئەو نامرۆڤانە سەرەنجام ئیعدامیان دەکەن. لە ترسی ئەوەی نەک نارەزایی خەڵکی بە دواوە بێ هەر وەک پیشەی نامرۆڤانەی خۆیان تەرمەکانیان رادەگووێزن بۆ گۆرستانێک لە بیجار کە بە قەولی نائیسلامی خۆیان پیی دەڵێن لەعنەتئاوا. تا ئیستاشی لە سەر بێ کەس نازانێ لە کووی تەرمەکانیان شاردوونەوە، چەند رۆژ دوای شەهێد کردنیان لیباس و کەلوپەلی شەهێدەکان دەنێرنەوە بۆ بنەماڵەکانیان و پییان دەڵێن کە کورەکەتان ئیعدام کراوە. شەهید خەلێل ئەوەل شەهێدی بنەماڵەکەی نییە، کاک خەلێل برایەکی بە ناوی کاک وەفا و خالۆزایەکی بە ناوی کاک حەسەن (حەسەن بازووکا) لە پێناو سازمانی خەبات بۆ رزگاری گەلی کورد بونە قوربانی. هەزاران سڵاو بۆ رۆحی پاک و بێگەردی کاک خەلێل و تێکرای شەهێدانی سوورخەڵاتی گەڵەکەمان.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
🏰 شوێنەکان
1.👁️بلەسەن
2.👁️جەڵدیان
3.👁️سیادەر
4.👁️گڵۆڵان
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: ✌️ شەهیدان
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏟 پارت / لایەن: سازمانی خەبات
⚤ رەگەزی کەس: 👨 نێر
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەقز
👥 نەتەوە: ☀️ کورد
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 90% ✔️
90%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
90%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Aug 15 2015 4:16AM تۆمارکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,169 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.137 KB Aug 15 2015 4:16AMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 تاوان و لێکۆڵینەوەی تا...
  🕮 زمان لە ڕاگەیاندنی بین...
  🕮 ژنی کورد داوێنەکەی خۆی...
  🕮 پوختەی ئەحکامەکانی نوێژ
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 23-10-2020
  🗓️ 22-10-2020
  🗓️ 21-10-2020
  🗓️ 20-10-2020
  🗓️ 19-10-2020
  🗓️ 18-10-2020
  🗓️ 17-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
ناوی تەواوی (تاهیر تۆفیق ئاوڕەحمان حەمەد شێخانی)ە. نازناوی بنەماڵەکەی (شێخانی)یە.
لەساڵی 1922دا لەشاری کۆیە لەگەڕەکی (بەفری قەندی) هاتۆتەدنیاوه، لەباوەشی خێزانێکی هەژار چاوی کردۆتەو ەو خوێندنی تا پۆلی سێیەمی ناوەندیی بووەو لە ناوەڕاستی سییەکانی سەدەی بیستەمەوە لەو کاتەی کە قوتابی پۆلی پێنجەمی سەرەتایی بووە بەهرەی گۆانیبێژی لەلا تەقیوەتەوە و بووەتە سروودبێژێکی دەنگخۆش و مامۆستاکانی هانیان داوا سروود و گۆرانی بڵێ.
کاک تایەر لەسەرەتای ژیانی هونەریدا کەوتووتەبەر کاریگەریی گۆرانیبێژە لێهاتووەکانی ئ
تاهیر تۆفیق - تایەر تۆفیق
جگەرخوێن
لە ساڵی 1903 ز لە گوندی حەسار نزیک بە شاری ماردین لەدایکبووه. بەمنداڵی شوانی و گاوانی کردوو، لەبەر ئەوەی نەداربوە و باوکی کۆچی دواییکردوه، خوشکەکەی گرتوویەتییە خۆی و بەخێوی کردووە و دواتر لەبەر هێندە دەردە نەداری و هەژاری بەناچاری گوندی حەسار جێدەهێڵن و لەساڵی 1914 بۆ گوندی عاموودە دەیگوێزنەوه.
جگەرخوێن هەر لە منداڵییەوە زیرەکی و هۆشیاری و توندوتۆڵی پێوە دیاربووە و حەزی لە خوێندن کردووه، بۆیە بەهەر جۆرێک بێت، ناردوویانە بەر خوێندن لە حوجرەی مزگەوت و سەرجەم خوێندنەکانی زۆر زیرەکانە بەرێکردووە وە
جگەرخوێن
محەمەد عومەر عوسمان
محەمەد عومەر عوسمان لەساڵی (1957) لە گەڕەکی دەرگەزێنی شاری سلێمانی لە دایکبوە.
خوێندی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە شاری سلێمانی تەواو کردوە هەر لەسەرەتای لاوی دەستی بە کتێب خوێندنەوە کردوە، لە ساڵی (1975) دەستی کردوە بەنوسینی شعر و بڵاوکردنەوەی.
محەمەد عومەر عوسمان کۆی بەرهەمەکانی لە دیوانێکدا بە ناوی لە غوربەتا بڵاو کردۆتەوە و شیعرەکانی بۆ چەندین زمان وەڕگێڕدراون و نازناوی (ژەنەڕاڵی پاییز) بۆخۆی هەڵیبژاردوە.
22-10-2019 شاعیری دیاری شاری سلێمانی (محەمەد عومەر عوسمان) ناسراو بە جەنەراڵی پا
محەمەد عومەر عوسمان
شەفیق قەزاز
شەفیق قەزاز نووسەر و لێکۆڵەری سیاسیی کورد و ئەندامی کارای ئەکادیمیای کوردییە.
پێشتر وەزیری حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەکادیمیای کوردی بووە.
لەساڵی 1934 لە شاری سلێمانی لە دایکبووە.
لە ساڵی 1963 تا 1973 ئەندامی دامەزرێنەری و سەرۆکی کۆمەلەی خوێندکارانی کورد بووە لە ئەمریکا.
لەساڵی 1975 نوێنەری گەلی کورد بووە بۆ هاوکاری و نیشتەجێکردن لە ئێران.
لە ساڵی 1990 سەرۆکی مەڵبەندی ڕۆشنبیری کورد بووە، هەروەها لە ساڵی 1996 تا 2005 وەزیری یارمەتی مرۆڤایەتی و هاوکاری حکومەتی هەریمی کوردستان بووە
شەفیق قەزاز
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)
ئومێد کریم ساڵح ئومێد شێخ کریم لەبەرواری 08-07-1962 لە گەڕەکی سەرشەقام لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، دەرچوی ئامادەیی پیشەسازی سلێمانیە.
لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی کردوە بەنوسین بەتایبەتی هۆنراوە.
لەزۆرکۆڕوکۆبونەوەی ئەدەبیانی شاری سلێمانی و ئێراقدا بەشداریمی کردوە لە گۆڤارو ڕۆژنامە کوردی وعەرەبیەکاندا نووسینی بڵاوکردۆتەوە.
لەهەندێک ڤیستڤاڵە ئێراقی و عەرەبیەکاندا بەشداریی کردوە بڕوانامەی بەدەستهیناوە وەک ڤیستڤاڵی ئەدەبی:
مربەدی عەرەبی، ڤیستڤاڵی جەواهری، ڤیستڤاڵی حبوبی، ڤیستاڤاڵی قەلەم ئەلحوری
ئومێد شێخ کەریم (شێخ ئومێد)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,421 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574