محەمەد حوسام ئەنوەر
- درەنگانێکی شەوی رابردوو 2015 چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشیانکردە سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و دوای نزیکەی نیو کاتژمێر لە شەڕ و پێکدادان توانرا هێرشەکەی داعش تێکبشکێنرێت.
- لە شارۆچکەی فارقین سەر بە پارێزگای ئامەد گەنجێک دەکوژرێ و پێکدادان بەردەوامە.
- بۆردومان و تۆپبارانکردنی گوندی شاپاتان لەلایەن سوپای تورکیاوە بریندار بوونی چوار هاووڵاتی لێکەوتووەتەوە و زیانی زۆریش بە 10 خانووی هاووڵاتییانی ئەو گوندە گەیشتووە.
- ئەیاد کەرکوکی، چالاکوانی کۆمەڵی مەدەنی لە خانەقین، راگەیاند :" ئەمشەو کەسێکی نەناسراو هێرشی کردە سەر "محەممەد حوسام ئەنوەر" کە یەکێکە لە رێکخرانی خۆپیشاندانەکەی خانەقین".
- لە کۆبوونەوەی ئێوارەی ئەمڕۆی لایەنە سیاسییەکاندا، نوێنەری وڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا رایانگەیاندووە کە پێویستە ئەمشەو تابەیانی لایەنە سیاسیەکان لەسەر پرسی سەرۆکایەتی هەرێم بگەنە رێککەوتن.
📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان