کەرکوک… لە ماوەی مانگێکدا 58 تۆمەتبار دەستگیرکراون
📊 ئامار و راپرسیا
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە راگەیاندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە رایدەگەیەنێت، کە لە ماوەی مانگێکدا 58 تۆمەتباریان دەستیگرکردووە لە بوارە جیاوازەکانی تاواندا.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە: "بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی کەرکوک لە ماوەی مانگێکدا 58 کەسیان دەستگیر کردووە کە سەرجەمیان دانیان بە تاوانەکانیاندا ناوە".
ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە، کە ئه و تاوانانەی ئەنجام دراون لەلایەن ئه و 58 کەسەوە ئەمانەن (تێوەگلان لە کاری کوشتن، رفاندن و هەڕەشە کردن، بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، کاری قاچاغ کردن بە رێگەی نایاسایی، جگە لەوەش بەشێکی تریان لەلایەن دادگاوە داواکراون بەپێی مادەی 4ی تیرۆر".
- 19-08-2015
⚠️ ئەڤ بابەت ب زمانا (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!