- لە 11ی کانونی یەکەمی 1949 لە
خانەقینخانەقین لە دایکبووە.
ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و لێپرسراوی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی بوو.
خوێندنی سەرەتایی لە خوێندنگەی کوردانی فەیلی و هەردوو قۆناغی ناوەندی و ئامادەیی لە
بەغدابەغداد تەواو کردووە.
عەدل موراد، سەرەڕای دووری لە کوردستان ژیانی سیاسیی لە پێناو کوردایەتیدا بە زوویی دەستپێکردووە.
لەو پێناوەشدا لە ساڵی 1965 لە بەغداد پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستانەوە کردووە.
لە ساڵی 1966دا لە بەشی کیمیای کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی بەغداد وەرگیراوەو لەو ماوەیەدا سەرپەرشتی بەشێکی ڕێکخستنەکانی بەغدادی کردووە.
لە ساڵی 1969 کاتێک بەشێکی ڕێکخستنەکان ئاشکرا دەبن و واز لە خوێندن دەهێنێت و ڕوو دەکاتە شاخ و دەبێتە پێشمەرگە.
لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا دەبێتە ئەندامی ناوچەی پارتی لە ناوچەی باڵەکایەتی و لە هەمان کاتدا لەبەر کەمی مامۆستای گوندەکان، لە خوێندنگەی یەکێک لە گوندەکان دەست بە کاری مامۆستایەتی دەکات.
پاش ڕاگەیاندنی بەیاننامەی
11ی ئازار11ی ئازاریی ساڵی 1970 لە کۆنگرەی یەکێتی
قوتابیانی کوردستانقوتابیانی کوردستان بە سکرتێری یەکێتیەکە هەڵدەبژێردرێت.
لەدوای ئەمە، دەگەڕێتەوە بەغدادو تا ساڵی 1974 و بەر لە دەسپێکردنەوەی شەڕ لە نێوان کوردو ڕژێمیدا، بەغداد بەجێ دەهێڵیت.
دواتر و لە پاش هەرەس هێنانی شۆڕشی ئەیلول لە ساڵی 1975 ئاوارەی
ئێرانئێران دەبێت، و هەر لەو ساڵەشدا ئێران بەجێدەهێڵیت و ڕوو دەکاتە وڵاتی
سوریاسوریا.
کاتێک دەچێتە سوریا، لەوێ لەگەڵ
مام جەلالمام جەلال پەیوەندی دروست دەکات و بەشدار دەبێت لە دامەزراندنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
دوا بەدوای دامەزراندنی یەکێتی، لێپرسراوێتی ڕێکخستنی نێو وڵاتی دەکەوێتە ئەستۆ و دواتریش بۆ دروستکردنی ڕێکخستن لە ئەوروپا، دەچێتە ئەوروپا و توانی بناغەیەک بۆ ڕێکخستنی یەکێتی لە چەند وڵاتێکی ئەوروپی دابنێت.
پاش گەڕانەوەی بۆ سوریا، لەگەڵ ئەندامانی دیکەی دەستەی دامەزرێنەردا سەرقاڵی دابینکردنی پێویستیەکانی دەستپێکردنەوەی خەباتی چەکداری دەبێت لە کوردستان و لەم ڕووەوە لێپرسراوی ئەرکە لۆجستیەکان و ناردنی مەفرەزە سەرەتاییەکانی بۆ ناو وڵات دەکەوێتە ئەستۆ…

عادل موڕاد و مام جەلال
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1979 دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و لە ناوزەنگ دەگیرسێتەوە.
بەڵام لە مانگی شوباتی هەمان ساڵدا، لەبەر هەندێ هۆکاری سیاسی واز لە یەکێتی دەهێنێت و دەگەڕێتەوە بۆ سوریا، پاشان لە ڕۆژنامەی سەفیر وەک ڕۆژنامەنووس دەست بەکار دەبێت.
لە ساڵی 1981 پەیوەندی بە حزبی سۆسیالیستی کوردستان دەکات و لە کۆنگرەی یەکەمی ئەو حزبەدا کە لە مانگی ئایاردا بەسترا، بە ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی هەڵدەبژێردرێت.
پاشان و لە ساڵی 1994 پەیوەندی بە ڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە دەکاتەوەو پلەی ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی پێ دەدرێت.
دواتر لە شاری
هەولێرهەولێر لێپرسراوێتی مەکتەبی ناوەندنی ڕاگەیاندی یەکێتی پێ دەسپێردرێت و تا ساڵی 2000 بەردەوام دەبێت.
هەر لە هەمان ساڵدا وەک لپرسراوی پەیوەندییەکانی یەکێتی لە سوریا دەگیرسێتەوە..
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2003دا دەگەڕێتەوە بۆ کوردستان و بەشدار دەبێت لەو هەوڵانەی کە بۆ ڕژێمی بەعس لە ئارادا بوون.
لەگەڵ ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی 2003دا دەچێتە بەغدادو ئەرکی پەیوەندی و دیپلۆماتکارانە دەگرێتە ئەستۆو ماوەیەکیش لە ئەنجوومەنی حوکم نوێنەری مام جەلال دەبێت.
ساڵی 2004 دەبێتە باڵیۆزی عێراق لە ڕۆمانیا.
لە دوای ئەوەی لە ساڵی 2010 لە کۆنگرەی سێیەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا خۆی بۆ کۆمیەتی سەرکردایەتی هەڵنابژێرێت. لە ساڵی 2012دا لێپرسراوێتی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی پێدەدرێت. کە ئەمە دوایین وێستگەی کاری سیاسی بەگشتی و بەتایبەتیش لە ناو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەبێت.
- بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کیمیا لە زانکۆی بەغدا بەدەستهێناوە.
- لەتەمەنی 16 ساڵییەوە دەستی بە کاری سیاسی کردووەو یەکێک بووە لەدەستەی دامەزرێنەرانی یەکێتی.
- لە حکومەتی کاتی عێراق نوێنەری یەکێتی بووە لە بەغدا.
- ماوەیەک نوێنەری
مام جەلالمام جەلال بووە لە دیمەشق.
- ماوەی چوار ساڵ باڵیۆزی عێراق بووە لە ڕۆمانیا.
- ماوەی چەند ساڵێک لێپرسراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی یەکێتی بووە.
- دوا پۆستی، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بوو.
[1]
- ڕۆژی
18-05-201818-05-2018 لە ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.