- شەوی ڕابردوو چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بە دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە میحوەری ناوەران و لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگەوە بە توندی بەرپەرچ درانەوە و بە هاوکاری فڕۆکەجەنگییەکان هێرشەکە تێکشکێندرا.
- فرۆکەجەنگییەکانی تورک بەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا دەسورێنەوە و هەرێمی گارا بۆردومان دەکەن.
- وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر لابردنی وەزیرێکی تورکمان لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە، ڕێگەی نێوان کەرکووک _ خورماتوو لەلایەن هاوڵاتیانی تورکمانی ناحیەی ئامرلی سەر بە قەزای خورماتوو داخرا.
- لە ناو شاری کەرکووک ژمارەیەک چەکداری داعش دەستگیرکران، بەڕێوەبرەی پۆلیس و قەزاو ناحیەکانی کەرکووکیش ڕایدەگەیەنێت، کە دەستیان لە چەندین کردەوەی تیرۆریستی دا هەبووە.