🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان بەردی دەستاڕێیە
ژیان، زۆر پێناسەی جۆراوجۆری بۆ کراوە یەکێک له و پێناسانە بەردی دەستاڕی بۆ بەکارهاتووە لە ئیدیۆمی کوردیدا، بەردی دەستاڕ کە سەر بەرد و ژێر بەردی هەیە، لەبەردی سەرەوە کونێکی هەیە لە
💬 ژیان بەردی دەستاڕێیە
💬 چاوی بویتەوە
چاوی بویتەوە
چاو زۆرترین ڕاز و نهێنی ناخی مرۆڤی هەڵگرتووە هەر بۆیە زۆرترین ئیدیۆمی لەسەر دروستکراوە وەکو(چاو لەدەر، چاوحیز، چاو مۆن، چاوبرسی، چاوتێر، چاو لەدەست، چاوچنۆک، چاوپان، چاوساغ، چاوپیس، چاوچ
💬 چاوی بویتەوە
💬 پیسکەی تەڕپیر
پیسکەی تەڕپیر
مرۆڤ تا بە تەمەن بڕوات ئارەزووەکانی بۆ ژیان و موڵکایەتی زۆرتر دەبێت بەتایبەتی ژن و مێینەی لاجوانتر و شیرینتر دەبێت، ئینجا ئەگەر پێوەرێک و قالبێک بۆخۆی دانەنێت و بکەوێتە دوای ئارەزووەکان
💬 پیسکەی تەڕپیر
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەرنامەو پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
بەشی یەکەم : پەیڕەوی ناوخۆی بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان
ماددەی یەکەم : ناو

بزوتنەوەی نوێبو
☂️ بزووتنەوەی نوێبوونی کوردستان
👫 توانا باڵەک
توانا باڵەک لە ساڵی 1991 دا لە شارۆچکەی سۆران لە دایکبووە و خەڵکی دەڤەری باڵەکایەتی ە و چالاکوانێکی کلتووری و ڕۆشنبیرییە.
ساڵی 2009 دەبێتە هەڵسوڕاوی بزوتنەوەی گۆڕان و پاشتریش دەبێتە بەرپرسی میدیای بز
👫 توانا باڵەک
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
ساڵی1949 لە تەوێڵە - هەورامان لەدایکبووە
خوێندنی لە تەوێڵە و هەڵەبجە و سلێمانی خوێندووە،
پەیمانگەی مامۆستایانی تەواو کردووە و بووەتە مامۆستا و ماوەیەک لە قوتابخانەی شنروێی سەرەتایی لە هەڵەبجە و زۆر
👫 فەخرەدین حاجی سەلیم تەوێڵەیی
💕 ماچی خودایی
وەرە یارم، وەرە ئەی تازە یارم !
وەرە ئەستێرەکەی شەوگاری تارم !
وەرە ئەی شاپەڕی باڵی خەیاڵم !
وەرە ئەی شەوچرای ڕووناکی ماڵم !
وەرە خاسە کەوی ڕام و کەویی من !
وەرە ئیلهامەکەی نیوە شەوی من !
وەرە ئ
💕 ماچی خودایی
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد سەلام
👫 کەسایەتییەکان
بێلان کەمال
👫 کەسایەتییەکان
موڕاد بەکداش
👫 کەسایەتییەکان
غوڵام ڕەزا موحەمەد
👫 کەسایەتییەکان
محێدین چنارەیی
📝 ئەم بڕە پارەیە خراوەتە سەر حساب بانکی هەرێم؛ وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەکان رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە | پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️
ئەم بڕە پارەیە خراوەتە سەر حساب بانکی هەرێم؛ وەزارەتی‌ سامانە سروشتییەکان رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە
📝 بەڵگەنامەکان

سەرەڕای گرفتی گەورەی سیاسی و ئابووری، و کاری تێکدان و دزی لە هێڵی بۆری هەناردەی نەوتی کوردستان لەناو تورکیادا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان توانیویەتی هەناردەی نەوتی خاو زیاد بکات و ئەوەندەش داهاتی بەدەستهێناوە کە بتوانێت پلانی حکومەتی هەرێم بەدی بهێنێت.
سیاسەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیادکردنی فرۆشی راستەوخۆی نەوت (کە بەهاوبەشی لە مانگی حوزەیراندا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەر پێنج حزبە سیاسیەکەی ناو حکومەتی بنکە فراوان پەسەند کرا) توانای بەخشی بە حکومەتی هەرێم دەست بکات بە دانی تێچووەکانی حکومەت و مووچەی فەرمانبەران. هەروەها بشتوانێت دەستبکات بە دانی موستەحەقاتی کۆمپانیا نەوتیەکان تاکو بتوانن بمێننەوە و ئاستەکانی هەناردەی نەوتیان زیاد بکەن، کە زۆر گرنگە بۆ خۆشگوزەرانی ئابووری هەرێم.
لە ساڵی 2014 دا حکومەتەکەی سەرۆک وەزیرانی پێشوو د. نوری مالیکی تەواوی بودجەی هەرێمی کوردستانی بڕی کە بووە مایەی دروستبوونی قەریرانێکی دارایی گەورە بۆ خەڵکی هەرێمی کوردستان.
لەو کاتەدا، سەرەڕای توانای سنوورداری هەناردەکردنی نەوت، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان، بە پشتگیری ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێمی کوردستان، خێرا هەستا بە دۆزینەوەی سەرچاوەی دارایی بەدیل بۆ هەرێمی کوردستان لە رێگای 1) زیادکردنی توانای گواستنەوەی هێڵی بۆری نەوت، 2) زیادکردنی بڕی هەناردەی نەوت، 3) مسۆگەرکردن و وەرگرتنی پارەی پێشینە لە کڕیارانەوە بەرامبەر دابینکردنی نەوت بۆیان لە داهاتوودا.
لە بەرەنجامی راستەوخۆی ئەو رێوشوێنانەی سەرەوە، هەرچەندە مووچەی وەزارەتەکانی حکومەت نەتونرا لە کاتی خۆیاندا بدرێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان توانی لە رووی داراییەوە بۆ ساڵی 2014 خۆی لە زۆربەی قەیرانەکە دەرباز بکات. بەڵام هەندێک هۆکاری چاوەڕواننەکراوی تر هاتنە ئاراوە و بەشێوەیەکی یەکجار زۆر کاریگەریان هەبوو لەسەر دۆخی دارایی هەرێم، وەکو تێچووەکانی شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش و بارگرانی ئابووری بەهۆی نیشتەجێبوونی یەک ملیۆن و هەشسەد هەزار ئاوارەوە لە هەرێمی کوردستان.
پاشان لە کۆتایی 2014 دا، دوابەدوای چەند گفتوگۆیەکی نوێ لەسەر بودجەی حکومەتی فیدراڵ، حکومەتی هەرێمی کوردستان و تەواوی سەرکردایەتی سیاسی کوردستان (بە هەر پێنج حزبەکەی ناو حکومەتی بنکەفراوانەوە) بڕیاریان دا هەلێک بدەنەوە بە حکومەتی نوێی بەغدا بە سەرۆکایەتی د. حەیدەر عەبادی.
هەموو سەرکردە سیاسیەکانی کوردستان هانی ئەو هاوکاری و هەماهەنگیەیان دا کە لەگەڵ بەغدادا بەدیهات، کە بەشێوەیەکی گشتی بریتی بوو لە پلانێک بۆ دابینکردنی بڕێکی دیاریکراو لە نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ سۆمۆ بەرامبەر تەواوی موستەحەقاتی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2015 کە مانگانە بە نزیکەی یەک ملیار دۆلار دەخەمڵێنرا و ئەمەش لە یاسای بودجەی فیدراڵی 2015 دا چەسپێنرا.
هەرچەندە وەزارەتی سامانە سروشتیەکان زۆر خۆشحاڵ بوو بە رێکەوتنەکە لەگەڵ بەغدا، بەڵام چونکە شکستخواردنی هەموو رێکەوتنەکانی پێشوومان لەبەرچاو بوو لەبەرئەوە گومانمان هەبوو کە ئایا لە واقعدا بەغدا پاپەند دەبێت بە بەدیهێنانی هەموو ئیلتیزاماتە داراییەکانیەوە بەرامبەر بە کوردستان بەپێی رێکەوتنەکە. سەرباری ئەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە تەواوی هاندەری بڕیارەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو بۆ بەردەوامبوون و چالاکانە هەموو ئەوەی مومکین بوو بەجێی هێنا لەپێناوی ئەوەی پلانەکە بۆ هەردوو لا سەربکەوێت.
بەداخەوە، وەک وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێشبینی کرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکەم پێنج مانگی 2015 دا تەنها نزیکەی یەک لەسەر سێی موستەحەقاتەکەی لە بودجەی فیدراڵی لە بەغداوە بۆ هات. ئەمەش بووە مایەی خراپتر بوونی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان و بووە هۆی دواکەوتنێکی بەرچاوی مووچەی کارمەندانی حکومەت لەوانەش مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە و ناوخۆ.
لەبەرئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێشبینی قوڵبوونەوەی مانگانەی قەیرانەکەی کرد، لە بەهاری 2015 دا هەستا بە رێکخستنی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێم و ئەنجوومەنی وەزیران و سەرکردایەتی سیاسی پێنج حزبەکەی کوردستان و پەرلەمانتارانی کوردستان و پەرلەمانتارە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ روونکردنەوە و ئاگادارکردنەوەیان لەوەی کە چی لەپێشمان چاوەڕێمان دەکات.
وەزیری سامانە سروشتیەکان واقعە ئابووریەکانی ئەو بارودۆخەی روونکردەوە کە رووبەرووی هەرێم بووەتەوە و هانی دان کردار بنوێنن بۆ پشتگیریکردنی ریفۆرمەکانی حکومەت بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکان.
وەزیری دارایی، کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پشتگیری کرا، پێشەنگ بوو لەمەدا و پلانی ریفۆرمکردنی داڕشت بۆ کەمکردنەوەی تێچووەکانی حکومەت و زیادکردنی داهاتی ناپەیوەست بە نەوتەوە لە هەرێمدا.
بەداخەوە، وەزیری دارایی پشتگیری سیاسی پێویستی بەدەست نەهێنا (بە تایبەتی لە هەندێک بڕیار بە دەستی سەرەکی حزبەکەی خۆیەوە) بۆ جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەی ریفۆرمە. بەم پێیە، کەمیی بودجەی بەغدا لەگەڵ خەرجیی بەردەوام زیادبووی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە هۆی دواکەوتنی زیاتری مووچەی حکومەت و پشتگیریەکان بۆ پێشمەرگە و هێزەکانی تری ناوخۆ.
لە کۆتایی بەهاری 2015 دا، ئامادەنەبوون یان نەتوانینی بەغدا بۆ ناردنی بەشە بودجەی شایستەی هەرێمی کوردستان ئاشکرا بوو بۆ حکومەتی هەرێم و تەواوی سەرکردایەتی سیاسی هەرێمی کوردستان. بەڵام سەرباری ئەو بەڵگە روون و ئاشکرایانە، سەرکردایەتی سیاسی هەرێم هیچ کردارێکی نەنواند بۆ مامەڵە کردن لەگەڵ ئەو واقعە نوێیەی کە بەرەوخراپتر دەچوو.
تەنها لە ناوەڕاستی حوزەیراندا حزبە سیاسیەکانی کوردستان بە نابەدڵیەوە رازی بوون بەو پێشنیارەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کە دەمێک بوو پێشکەشی کردبوو بۆ فرۆشتنی راستەوخۆی نەوتی هەرێم لەپێناو دابینکردنی هیڵێکی ژیانی راستەوخۆ و پێشبینی کراوی ئابووری بۆ هەرێمەکەمان.
ئەو بڕیارە سیاسیە لە 24ی حوزەیرانی 2015 دا چووە واری جێبەجێ کردنەوە. بەرنامەکەش پێکهاتبوو لەمەی خوارەوە:
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان هەستێت بە زیادکردنی هەناردە بۆ 500 هەزار بەرمیلی رۆژانە لە نەوتی خاوی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستانەوە، بە گریمانەی ئەوەی هیچ وەستانێکی دەرەوەی دەسەڵاتی وەزارەت لە بۆری نەوتدا و هیچ دەستێوەردانێکی سیاسی یان پەشیمانبوونەوەیەک لە بڕیارەکە روونادات.
گریمانەی ئەوە کرا و ئومێد هەبوو کە تێکڕای نرخی بەرمیلێک لە 55 دۆلاردا دەمێنێتەوە بۆ باقی ساڵی 2015.
لەبەرئەو گریمانانەی سەرەوە، چاوەڕوان دەکرا مانگانە نزیکەی 850 ملیۆن دۆلار بەدی بێت بۆ دانی تێچووە بەردەوامەکان و مووچەی حکومەت و هەرەوها بۆ دانەوەی مووچە دواکەوتووەکان.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەرپرسیارێتی دۆزینەوەی کڕیارەکانی نەوتی خاوی پێ سپێردرا و هەروەها داوای لێکرا بگاتە رێکەوتن لەگەڵ کڕیارانی پێشووی نەوتی هەرێمدا بۆ دواخستنی دانەوەی موستەحەقاتەکانی 2014یان بەرامبەر پارەی پێشینە تاکو 2016 بۆ ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت مانگانە 850 ملیۆن دۆلاری تەواو بەدەست بهێنێت لە ماوەی 2015 دا.
گریمانەی ئەوە کرا کە مانگانە 850 ملیۆن دۆلار بەس دەبێت بۆ لادانی بڕێک پارە بۆ دانی موستەحەقاتی ئەو کۆمپانیا نەوتیە نێودەوڵەتیانەی کە نەوت هەناردە دەکەن تاوەکو بتوانن ئاستەکانی هەناردەکردن بپارێزن و زیادیشی بکەن، بەمەش داهات زیاتر بکرێت.
هەروەها رێکەوتنیش کرا لەسەر ئەوەی کە وەزارەتی دارایی بەرپرس دەبێت لە وەرگرتنی هەموو داهاتی نەوت لە بانکی نێودەوڵەتی کوردستان و هاڵک بانک (لە تورکیا).
لە سەرەتای تەمموزدا، بڕیارێکی تری حکومەتی هەرێم کە لەلایەن سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ئیمزا کرا، دەسەڵاتی بەخشی بە وەزیری دارایی بۆ بەڕێوەبردنی جوڵەی پارە لە حسابی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هاڵک بانک.
هەروەها رێکەوتن کرا لەسەر ئەوەی کە هەموو داهاتێکی تریش، کە ناچێتە سەر حسابی هاڵک بانک لەبەر هەر هۆکارێک، دەبێت ئاراستەی حسابی وەزارەتی دارایی بکرێت لە بانکی نێودەوڵەتی کوردستان.
بۆ جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەی سەرەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان ئەمانەی خوارەوەی ئەنجامدا:
دەستبەجێ گرێبەستی لەگەڵ بازرگان و کڕیاری بەئەزموونی نێودەوڵەتی نەوت ئیمزاکرد، ئەمەش پرۆسەیەک بوو لە هەفتەی سێهەمی حوزەیرانی 2015 دا لەلایەن ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غازی هەرێمەوە پەسەند کرا.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان کڕیارانی ناچار کرد مانگانە گەرەنتیی دانی 850 ملیۆن دۆلار بدەن بە گریمانەی ئەوەی تێکڕای ئاستەکانی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە بەدی دێن.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بە ر‌ێکەوتن هەموو ئەو بازرگانانەی قایل کرد بە دواخستنی وەرگرتنەوەی نەوت لەبەرامبەر پارەکانیان کە پێشینە لە 2014دا درابوون تاکو ساڵی 2016.
هەرچەندە، لە رووی کرداریەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان رووبەڕووی چەندین وەستانی گەورە بوەوە لە بۆری نەوتەکەدا لەناو تورکیا بەهۆی کاری تێکدەرانە و دزینەوە، کە بووە هۆی کەمبوونەوەی ئاستەکانی هەناردە و بەفیڕۆچوونی داهات بە بڕی 501 ملیۆن دۆلار (هەفتەی رابردوو ووردەکاریەکان لەمبارەیەوە بڵاوکرایەوە)، بەداخەوە هەندێک لە سیاسەتمەدارانی ناوخۆمان پێدەچوو زۆر ‌هێواش بن لە ئیدانەکردنی ئەو کارە تێکدەرانانە کە روویاندا لە تورکیا تاکو کردەوەی هاوشێوە لە داهاتوودا دووبارە نەبێتەوە.
کەمی هەناردەکردن لەلایەن هەرێمەوە کە لە گرێبەستەکاندا رێکەوتنی لەسەر کرابوو وای لە کڕیاران کرد بتوانن پابەند نەبن بە دانی بڕی 850 ملیۆن دۆلار لە مانگێکدا، بەڵام تەنانەت ئەو کاتەش دووبارە بازرگانەکان قایل کران کە دانی بڕە پارەکان لەو حاڵەتانەشدا نەبڕن.
سەرباری هەموو ئەم گرفتانە، نرخی نەوتی خاو لە ئێستادا بە بەراورد بە نرخەکەی لە ناوەڕاستی حوزەیرانی 2014 دا بە نزیکەیی بە رێژەی 20% دابەزیوە.
سەرباری هەموو ئەو کۆسپانەی سەرەوە، ئەم بڕە پارانەی خوارەوە لە ماوەی شەست رۆژدا لە 24ی حوزەیرانەوە بۆ 24ی ئاب دەستەبەرکراون و دەکرێن.
ێ‌) لە 20ی ئابەوە، کڕیارەکانی نەوتی هەرێم بڕی 1.24 ملیار دۆلاریان خستووەتە سەر حساب لە بانکی نێودەوڵەتی کوردستان لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی – بەدواداچوونکردن لەگەڵ بانکی نێودەوڵەتی کوردستاندا دەربارەی بەڕێوەبردن و جوڵەی ئەو بڕە پارە وەگیراوانە ئیشی وەزارەتی داراییە.
ب) بڕێکی تر کە بریتیە لە 187.5 ملیۆن دۆلار لە 21ی ئابدا لەلایەن کڕیارەکانەوە دەخرێتە سەر هەمان حساب لە بانکی نێودەوڵەتی کوردستان (واتە ئەمڕۆ).
ت) بڕێکی تر کە بریتیە لە 125 ملیۆن دۆلار لە 24ی ئابدا دەخرێتە سەر هەمان حساب لەلایەن کڕیارەکانی نەوتی هەرێمەوە.
پ) واتە کۆی گشتی 1.55 ملیار دۆلار بەدەستهاتووە کە زیاترە لەو بڕەی بەڵێنی لێدرابوو بەپێی ئەو رێکەوتنانەی لەگەڵ بازرگانەکاندا کرابوو سەرباری کەمبوونەوەی هەناردەکردنی نەوت بەهۆی وەستانەکانەوە و بە لەبەرچاوگرتنی تێچووی ئەو بەرهەمە پاڵێوراوانەی کە کڕڕاون و لەخوارەوە ئاماژەی پێدراوە.
ج) هەروەها حکومەتی هەرێم هەستاوە بە کڕینی بەرهەمە پاڵێوراوەکان، کە بایی 134.0 ملیۆن دۆلار بووە بە ئاڵوگۆڕی نەوتی هەناردەکراو بەرامبەر دیزڵ بۆ ویستگەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان. لەبەرئەوە، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان زۆر باش لەپێش خشتەکەیە بۆ کۆکردنەوەی پارە بە بەراورد لەگەڵ بەرنامە پەسەندکراوەکە سەرباری کۆسپەکان و وەستانەکانی بۆری هەناردەکردن.
بەڕێوەبردنی پارە و حەواڵەکردنی لەرێگەی بانکی نێودەوڵەتی کوردستان و هاڵک بانکەوە تەنها بە وەزارەتی دارایی سپێردراون. بەڵام وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە هەموو داهاتەکانی نەوت بهێنێتەوە ناو هەرێمی کوردستان لەبەر ئەم هۆکارانەی خوارەوە:
وەزارەتی دارایی نەیتوانیوە رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر بۆ ئەوەی وەزیری دارایی بەرپرسیارێتی دارایی وەربگرێت بەرامبەر هاڵک بانک بۆ گواستنەوەی پارە بۆ کوردستان. دەوترێت ئەمەش بەهۆی دەستێوەردانی راستەوخۆی سیاسیەوە بوبێت لەلایەن هەندێ کەسی ناو حزبەکەی خۆیەوە بۆ ئەوەی پەنجەی لۆمەکردن ئاراستەی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بکرێت لەسەر دواکەوتنی مووچەی پێشمەرگە و فەرمانبەرانی حکومەت.
هەروەها چەند کۆسپێکی زانراو هەن دەربارەی هێنانی دۆلار بۆ ناو کوردستان لە کاتی گونجاودا لە رێگەی بانکی نێودەوڵەتی کوردستانەوە و لە گۆڕینەوەیدا بۆ دینار بۆ پێدانی مووچە. وەزارەتی دارایی سەرقاڵی دۆزینەوەی چارەسەرە بۆ ئەم کۆسپانە، و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش هەمیشە ئامادەبووە بۆ هاوکاریکردن گەر پێویست بووبێت.
بە کورتی
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پابەندە بە ئەرکەکانیەوە و بەردەوام دەبێت لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریەکانی بە خەڵکی کوردستان.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لەسەر بنەمای پیشەیی و تەکنیکی کار دەکات لە هەموو بەشەکانیدا، بە پێچەوانەی ئەو خورافاتانەی کە لە لایەن هەندێک سیاسەتمەدار و میدیاکانیانەوە بڵاو دەکرێنەوە؛ وەزارەتی سامانە سروشتیەکان رێگە بە دەستێوەردانی حزبی نادات لە کارەکانیدا.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان بەرگری لە بەرژەوەندی خەڵکی کوردستان دەکات دژی دەستێوەردانی سیاسی نەگونجاو و پێشەنگە لە زامنکردنی سەقامگیری ئابووریدا بۆ کوردستان و داهاتووەکەی.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان پێی وایە وەزیری دارایی ئیشێکی زۆر باش دەکات لە وەزارەتەکەیدا، بەڵام بۆ ئەوەی کاریگەرتر و سەرکەتووتر بێت، نابێت بەهۆی دەستێوەردانی سیاسیەوە کۆسپی بۆ دروست بکرێت بەشێوەیەک ببێتە مایەی زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی خەڵکی هەرێمی کوردستان.
پێویستە دەستبەجێ وەزیری دارایی پشتگیری بکرێت و رێگەی پێبدرێت بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەکەی دەربارەی ریفۆرمی ئابووری، و وەزارەتی سامانە سروشتیەکانیش شان بە شان ئامادەی هاوکاریە لەم پرۆسەیەدا.
وەزارەتی سامانە سروشتیەکان متمانەی هەیە کە، بە مەرجێک وەستانی گەورە لە هەناردەکردنی نەوتدا روو نەدات ئیدی لەرێگەی کاری تێکدەرانەوە بێت یان لەرێگەی دزیەوە یان لەرێگەی دەستێوەردانی سیاسیەوە یان لەرێگەی پەشیمان بوونەوەوە لە سیاسەتە پەسەندکراوەکانی هەناردەکردن، ئەوا دەکرێت پێداویستیە دەستبەجێکانی خەڵکی کوردستان بەدی بهێنرێن لەرێگەی فرۆشتنی راستەوخۆی نەوتەوە.
هەروەها پێویستە دەرگاکانی هەرێمی کوردستان هەمیشە کراوە بمێننەوە بۆ دایەلۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ هاوڕێ بەرپرسەکانمان لە بەغدا لەسەر دۆزینەوەی رێگاچارە بۆ هەموو کێشە هەڵپەسێراوەکان سەبارەت بە نەوت و غاز و پەرەپێدانی هاوکاری درێژخایەن.
لە کۆتاییدا، ئەگەر حزبە سیاسیەکانمان پێشتر پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستانیان بکردایە بۆ ئەوەی زووتر مامەڵەیان لەگەڵ پابەندنەبوونی بەغدادا بکردایە بۆ نەناردنی بەشە بودجەی هەرێم، ئەوا دەمانتوانی بارگرانی قەیرانە داراییەکە لەسەر هەرێمەکەمان کەمتر بکەینەوە. بەڵام لەم قەیرانەی ئێستادا، وەزارەتی سامانە سروشتیەکان داوا لە هەموو حزبە سیاسیەکانی کوردستان دەکات ئەجێندا کورتبین و زیانبەخشەکانیان وەلاوەنێن و نەوت وەک فوتبۆڵیکی سیاسی بەکارنەهێنن چونکە ئەمە بووەتە مایەی پەک خستنی توانامان بۆ پاراستنی متمانەی کڕیاران و ‌بەردەوامبوونی وەبەرهێنانی کۆمپانیا نەوتیەکان لە هەرێمەکەماندا.
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
👫 کەسایەتییەکان
1.👁️حەیدەر عەبادی
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 76% ✔️
76%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
76%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 21 2015 8:03PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Aug 21 2015 8:03PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,942 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 چۆن سامان و سەرکەوتن و...
  📖 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژی...
  📖 ئەتەکێتی ژیان
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021
  🗓️ 17-01-2021
  🗓️ 16-01-2021
  🗓️ 15-01-2021
  🗓️ 14-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
ئەحمەد سەلام
شاعیر و چیرۆکنووس
ناوبراو جگە لە شیعر و چیرۆک مامۆستا بووە لە دواناوەندی سەڵاحەدین لە شاری سلێمانی لە رێکەوتی 20-01-2017 کاتژمێر 8ی بەیانی کۆچی دوایی کرد.
ئەحمەد سەلام
بێلان کەمال
قوربانیی توندوتیژیی کۆمەڵایەتییە. رۆژی 21-01-2018 تەرمەکەی لە دەرەوەی شاری کۆیە دۆزرایەوە.
بێلان کەمال
موڕاد بەکداش
گۆرانیبێژێکی کوردە، لە شاری ئامەدی باکووری کوردستان، لە 20-07-1965، لە دایکبووە، بنەماڵەکەیان لە بنچینەدا خەڵکی گوندی باوەفای سەر بە شاری مێردینە. خاوەنی 11 ئەلبومی گۆرانییە، لە 20-1-2000 بە ڕووداوی ئوتومبیل کۆچی دوایی کردووە.
موڕاد بەکداش
غوڵام ڕەزا موحەمەد
لە خۆپیشاندانەکانی سەرەتای ساڵی 2018 لە کرماشان دەستگیرکرا و رۆژی 21-01-2018 لەژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستدا.
غوڵام ڕەزا موحەمەد
محێدین چنارەیی
محی الدین خدر حاجی محەمەد، ناسراو بە محێدین چنارێی لە گوندی چنارەی چوارتا لە ساڵی 1907 هاتوەتە ژیانەوە
لە رووی خوێندەواریشەوە تاکو پۆلی شەشەمی سەرەتایی لە قوتابخانەی فەیسەڵیەی شاری سلێمانی خوێندوە
له و دەمەشدا و لەگەڵ هاوەڵەکانی قوتابخانە، ی هەمیشە کۆڕوباسی سیاسی و کوردایەتییان گەرم کردوە
سەرەنجامیش لە ساڵی 1937 کۆمەڵەیەکی نەتەوەیی یان بەناوی (کۆمەڵەی برایەتی) دروست کردوە.
محێدین چنارەیش کەسێکی دیارو هەڵسوڕاوێکی بەرزو چالاکی ئه و کۆمەڵەیە بووە، کەلە چەندین شارو شارۆچکەی کوردستان لقی کۆمەڵ
محێدین چنارەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,297 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574