رێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستان
📊 ئامار و راپرسی
وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، رێژەی هەژاری لە هەرێمی کوردستاندا بۆ ساڵی 2014، لەسەدا دوانزەیە و ئه و رێژەیەش نزمترین ئاستە لەنێوان تێکڕای ناوچەکانی تری عیراق.
عەبدلزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند، ئاستی هەژاری لە عیراق لە ساڵی 2014 بۆ لەسەدا بیست و دوو و پۆینت پێنج، رووی لە زیادبوون کردووە، ئەوەشی خستەڕوو کە پارێزگاگانی ژێر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، رێژەی هەژاری تیایاندا گەیشتووەتە 41%.
هنداوی وتیشی:"رێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی باشوور گەیشتووەتە 31%، لەکاتێکدا رێژەی هەژاری لە پارێزگاکانی ناوەڕاست 17% و لە بەغدای پایتەختیش ئه و رێژەیە 13%یە".
- 08-09-2015