بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لە سنووری سلێمانیدا ئەو کەسانەی لە ڕابردوودا چونەتە ناو ڕیزەکانی داعش ناگەنە (70-75) کەس و (10-15)کەس لەوانە بەخێزانەوە ڕۆیشتونەتە ناو داعش.
عەمید حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بە بەشی کوردی ڕادیۆی دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە: "لەسنووری سلێمانیدا ئەو کەسانەی لە ڕابردوودا چونەتە ناو ڕیزەکانی داعش ناگەنە (70-75) کەس و (10-15)کەس لەوانە بەخێزانەوە ڕۆیشتونەتە ناو داعش، بەڵام نیوەی ئەو ژمارەیە گەڕاونەتەوە و دەزگای ئاسایش بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا کردوون".
هەروەها دەشڵێت: "نەک تەنها لە سنووری سلێمانی، بەڵکو لە هەموو شوێنەکانی تری کوردستان و لە وڵاتانی ئەوروپاشەوە خەڵک چۆنەتە ناو داعشەوە، "راشیدەگەیەنێت کە، "مەرج نییە خەڵکی ئیسلامی بن. ئەو گەنجانەی کە دەڕۆن لەهەموو لایەنەکانن و تەنانەت بێ لایەنیشی تێدایە، وەک دەڵێت "خەڵکی عەلمانیشی تێداهەیە کە بیری توندڕەوی جیهادی هەیە".
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ئاشکراشی دەکات کە، "لە بۆنە و مەراسیمەکاندا خەڵکی خۆمان بەشێوەیەکی چڕ بەجلی مەدەنی لەشوێنەکاندا بڵاودەکەینەوە تا پێش وەخت زانیاری کۆبکەنەوە، بۆنە و مەڕاسیمەکان لەخەڵک تێکنەچن، تەنانەت لەناو کەمپی ئاوارەکانیشدا ئەم خەڵکە مەدەنیانەمان داناون بۆ پاراستنی سەر و گیانی و ماڵی هاووڵاتیان".
- 13-09-2015
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,758 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!