بەڕێوەبەری ئاسایش ژمارەی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکات کە لە سنووری سلێمانی چوونەتە ناو داعش
📊 Amar u Rapirsîya
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە سنووری سلێمانیدا ئەو کەسانەی لە رابردوودا چونەتە ناو ریزەکانی داعش ناگەنە (70-75) کەس و (10-15)کەس لەوانە بەخێزانەوە رۆیشتونەتە ناو داعش.
عەمید حەسەن نوری بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بە بەشی کوردی رادیۆی دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: "لەسنووری سلێمانیدا ئەو کەسانەی لە رابردوودا چونەتە ناو ریزەکانی داعش ناگەنە (70-75) کەس و (10-15)کەس لەوانە بەخێزانەوە رۆیشتونەتە ناو داعش، بەڵام نیوەی ئەو ژمارەیە گەڕاونەتەوە و دەزگای ئاسایش بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا کردوون".
هەروەها دەشڵێت: "نەک تەنها لە سنووری سلێمانی، بەڵکو لە هەموو شوێنەکانی تری کوردستان و لە وڵاتانی ئەوروپاشەوە خەڵک چۆنەتە ناو داعشەوە، "راشیدەگەیەنێت کە، "مەرج نییە خەڵکی ئیسلامی بن. ئەو گەنجانەی کە دەڕۆن لەهەموو لایەنەکانن و تەنانەت بێ لایەنیشی تێدایە، وەک دەڵێت "خەڵکی عەلمانیشی تێداهەیە کە بیری توندڕەوی جیهادی هەیە".
بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی ئاشکراشی دەکات کە، "لە بۆنە و مەراسیمەکاندا خەڵکی خۆمان بەشێوەیەکی چڕ بەجلی مەدەنی لەشوێنەکاندا بڵاودەکەینەوە تا پێش وەخت زانیاری کۆبکەنەوە، بۆنە و مەڕاسیمەکان لەخەڵک تێکنەچن، تەنانەت لەناو کەمپی ئاوارەکانیشدا ئەم خەڵکە مەدەنیانەمان داناون بۆ پاراستنی سەر و گیانی و ماڵی هاووڵاتیان".
- 13-09-2015
⚠️ Ev babet bi zimana (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!