هونەرمەند لە #07-06-1982# لە گەڕەکی مامۆستایانی شاری #سلێمانی# لە دایکبووە. ساڵی 2005 کۆلێژی کارگێڕی و ئابووری زانکۆی سلێمانی تەواوکردووە. هەر لە منداڵییەوە خولیایی هونەری مۆزیک و گۆرانی هەبووە و لە ساڵی 2001 دەستی بە خۆێندی مۆزیک کردووە لە بنکەی هونەری زانکۆی سلێمانی لای مامۆستا عەبدوڵڵا جەمال و توانییویەتی ئامێری عوود فێر ببێت و پاشان بەشداری چەندین بەرنامەی تەلەفزوێنی بکات و وەک مۆزیکژەن و گۆرانیبێژ، هەروەها وەک بێژەر و ئامادەکاری بەرنامە لە چەند ڕادیۆیەک کاری ڕاگەیاندن دەکات لەپاڵ کاری هونەری و مامۆستایەتیدا. خاوەنی چەند گۆرانی و ئاوازێکی تایبەت بە خۆییەتی و لە ئاییندەیەکی نزیکدا تۆمار و بڵاودەکرێنەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,100 جار هاتیە دیتن