🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست (# 242,190)
Kurmancî - Kurdîy Serû (# 56,311)
English (# 2,433)
کرمانجی - کوردیی سەروو (# 5,105)
هەورامی (# 61,739)
لەکی (# 18)
Kurdîy Nawerast - Latînî (# 1,155)
عربي (# 10,380)
فارسی (# 2,503)
Türkçe (# 1,063)
עברית (# 10)
Ελληνική (# 13)
Française (# 230)
Deutsch (# 394)
Nederlands (# 126)
Svenska (# 57)
Español (# 26)
Italiano (# 38)
Pусский (# 767)
Fins (# 11)
Norsk (# 13)
日本人 (# 18)
中国的 (# 11)
Հայերեն (# 10)
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
👫 سەعید مەنسووری
ناو: سەعید
نازناو: مەنسووری
شوێنی لەدایکبوون: ئیلام
ژیاننامە
هونەرمەندێکی گۆرانیبێژ و مۆزیکژەنی شاری ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
[1]
👫 سەعید مەنسووری
📖 ئەو باخەی کە مێژووی هەولێر دەگێڕێتەوە
بابەت: وتار
ئامادەکردنی: رەوەست نەوزاد
(باخی شار) یا (باخی خەلیل ئەفەندی) کۆنترین و بەناوبانگترین باخە لەشاری هەولێر کە مێژوویەکی دوورو درێژی هەیەو بیرەوەریەکی زۆری لەناو دانیشتوانە بەتەمەنەکانی ئەو
📖 ئەو باخەی کە مێژووی هەولێر دەگێڕێتەوە
🎵 پێشانگای هاوبەشی شێوەکارانی سلێمانی لە 25-06-2022 دا
ئێوارەی ئەمڕۆ 25-6-2022 لەگەلەری مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنە سورەکە، پێشانگایەکی هاوبەشی شێوەکاریی بۆ 35 شێوەکاری بەڕێوەبەرێتی هونەری شێوەکاری سلێمانی کرایەوە.
پێشانگاکە نزیکەی 80 کاری هونەریی لەخۆگرت
🎵 پێشانگای هاوبەشی شێوەکارانی سلێمانی لە 25-06-2022 دا
📝 ڕوونکردنەوەیەک لە هەڵۆ شێرکۆ بێکەسەوە
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی تێکدانی مەزارگەی شاعیری گەورەی گەلی کورد شێرکۆ بێکەس، هەڵۆ شێرکۆ بێکەس کوڕی شاعیر رەتیدەکاتەوە.
هەڵۆ شێرکۆ بێکەس لەوبارەیەوە وتوویەتی:ئەمشەو 27-06-2022 هەندێ سایت و ماڵپەری ک
📝 ڕوونکردنەوەیەک لە هەڵۆ شێرکۆ بێکەسەوە
👫 ژیا عەباس
ناو: ژیا
نازناو: دکتۆرە ژیا
ناوی باوک: عەباس
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
خانمە چالاکوانێکی مافەکانی ژنانە، هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە، پسپۆڕی بواری جێندەرییە. خاوەنی دەیان کۆڕ و چاوپێکەوتنی
👫 ژیا عەباس
📖 کچە رۆژنامەنووسێک یادی لەدایکبوونی بەنەمام چاندن دەکاتەوە
هەوار فارس کچە رۆژنامەنووسی کوردی شاری کەرکوک لە ساڵیادی 30 ساڵەی تەمەنیدا بڕیاریدا جیاوازتر ساڵیادی لەدایکبوونی بەرێخات ئەویش بە چاندنی 30 نەمام لە سەنتەری رۆشنبیری کەرکوک وەک هێمایەک بۆ سی ساڵی تەمە
📖 کچە رۆژنامەنووسێک یادی لەدایکبوونی بەنەمام چاندن دەکاتەوە
👫 هەوار فارس
ناو: هەوار
ناوی باوک: فارس
ساڵی لەدایکبوون: 1992
شوێنی لەدایکبوون: کەرکوک
ژیاننامە
دەرچووی بەشی شانۆیە، هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە، وەک ئەکتەر بەشداری چەندین شانۆیی کردوو لە کوردستان و دەرەوەی
👫 هەوار فارس
📖 من و ئاسمان
من و ئاسمان
فەڕۆخ نێعمەتپوور

دایکم دەستی گرتووم و بە شوێن خۆی بە سەر شۆستەی ناو شەقامەکەدا رامدەکێشێ. من کە هەنگاوەکانم لە هەنگاوەکانی دایکم بچووکترن، ناگەمە پەلە و هەڵپەی ئەو بۆ بەسەرکردنەوەی خێر
📖 من و ئاسمان
📖 لەسلێمانی یادی کۆچی دوای حەسەن زیرەک کرایەوە
لەەشاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی و بەشێک لە هونەرمەندانی رۆژهەڵات و هونەرمەندانی باشووری کوردستان، یادی 50 ساڵەی کۆچی دوای هونەرمەندی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان حەسەن زیرەک کرایەوە.
ل
📖 لەسلێمانی یادی کۆچی دوای حەسەن زیرەک کرایەوە
📖 بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ
بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ
فەڕۆخ نێعمەتپوور

وتی:
بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ!
من کە نەمدەزانی چۆن، وتم:
مەبەستت چییە؟
وتی:
چۆڵە، چۆڵ ئیتر، مەگەر نازانی چۆڵ یانی چی؟
راستی چۆڵ یانی چی؟
بیرم کردە
📖 بەر ماڵەکەت چۆڵی دەنوێنێ
📖 دەوڵەت
دەوڵەت
فەڕۆخ نێعمەتپوور

من و باوکم ژنمان دەوێ. ژنەکەی باوکم (واتە دایکی من)، لەمێژ ساڵە مردووە. ئیتر لەو کاتەوە، بەهەر هۆکارێک بێت، هەتا ئیستا باوکم نەیتوانیوە ژن بێنێتەوە. منیش ئەگەرچی بگرە لە قە
📖 دەوڵەت
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولواحید گوانی
👫 کەسایەتییەکان
عەلادین باباشەهابی
👫 کەسایەتییەکان
عەزیز گەردی
🏰 شوێنەکان
تەوێڵە
👫 کەسایەتییەکان
ئەحمەد مەحمود عەلی (ئەحمەد ...
📖 ئاوڕدانەوەیەکی زمانناسانە لەسەر زمانی کوردی- نووسینی (موحەمەد کەریمی) | پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🏁 وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

ئاوڕدانەوەیەکی زمانناسانە لەسەر زمانی کوردی- نووسینی (موحەمەد کەریمی)
لە حەوزەی زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا دەکرێت بڵێین زمان زانستێکی تۆکمە و تایبەتە و هەموو کەس و لایەنێک ناتوانن پێی هەستن. زمان و کار تێکردنەکانی لەسەر هەموو جۆرێکی ژیانی مرۆڤ لەوانە ژیانی کۆمەڵایەتی ـ ئابووری و سیاسی و فیکری و هونەری ئەوە دەسەلمێنن ئەم زانستە تۆکمە پێویستی بە کەسانێ لێهاتوو و پسپۆڕ و شارەزا هەیە کە ڕووبەرێکی زۆر لە ژیانی ڕۆژانەیانی بۆ تەرخان بکەن. لەوەی کە زمان پەیوەستە بوونێکی نەپچڕاو بنەڕەتی لەگەڵ هرز و بوونی مرۆڤدا وەک کەسایەتی هەیە و دیارترین و سەرەکیترین ئامرازیشە بۆ جیاوازییەکی نێوان مرۆڤ و بوونەوەر لە ڕووی فیکری و کۆمەڵایەتیەوە بەتایبەت بوونەوەرە گیاندارەکان لە ڕووی فیزیۆلۆژی و سایکۆلۆژییەوە و ئەو دەسەڵاتە دەروونیەی کە زمان بە مرۆڤی تاکی دەبەخشێت و داوای لێدەکات وەکی مرۆڤێکی خاوەن دەسەڵات بوونی خۆی لە کۆمەڵدا بسەلمێنێت، شتێکی گومان لێنەکراوە و زمانناسانی هاوچەرخ پێی لەسەر دادەگرن. لێرەدا هەوڵ دەدەم زمان چ وەک سەرەکیترین ئامرازی جیاکردنەوەی مرۆڤ ـ بوونەوەر ـ چ وەک کەرەستەیەکی عەقڵی و مەعریفی کە رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە داڕشتن و فۆرم بەخشیندا بە چەمکی نەتەوە و شوناسی نەتەوەیی لە روانگەی دوو بیرمەند و زمانناسی بەناوبانگ لە دوو زەمەنی جیاجیا و دوو شێوازی جیاوازدا بخەمە ڕوو. (ڕنە دێکارت) بیرمەندی فەرانسەوی سەدەی حەڤدەیەم و دووەم (نەوام چامسکی) زمانناس و بیرمەندی ئەمریکی هاوچەرخ. ئەم دوو بیرمەندە لە دوو تەعبیری جیاوازدا لەسەر ئەوەن کە زمانی تایبەتی مرۆڤ بەشێکە لە شوناس و جەوهەری مرۆڤەکان یان زمان جۆرە تەمایوزێکی ڕیشەیی پێک دێنێت لە نێوان مرۆڤ و بوونەوەردا. گەرچی ڕنە دێکارت لە نووسینەکانیدا تەنها ئاماژەیەکی کورتی بە زمان داوە بەڵام هەندێک لە تیۆرەکانی ئەو دەربارەی جەوهەری زمان لە ڕووی زمانناسی و سۆسیۆلۆژی زمانەوە پێگەیەکی ئەساسی و بایەخدارن:
یەک لەو تیۆرانەی کە سەرەنجام دێکارت یان لە حەوزەی فیزیک بەرەو فیزیۆلۆژی و رەوانناسی کێشمەکێش کرد و دواتر بوو بە هۆی داهێنان و ئافراندنی نیزامی فیزیۆلۆژی ئۆبجێکت ئەو وزە و تواناییەیە کە مرۆڤ خاوەنیەتی هیچکات ناتوانێت بە بەڵگە و دکۆمێنت دەریان ببڕێت بەڵکوو پێویستی بە ئافراندن و داهێنانی کۆمەڵێک دەستەواژە و وشەی نوێ هەیە بۆ دەربڕینی بیر و هرزێکی نوێ.
ڕنە دێکارت لە تێۆرییەکەیدا بۆ مرۆڤ کە وەکوو تاک ئاماژەی دەداتە سەر لەم چەمکەدا خۆی پیشان دەدات (من بیر دەکەمەوە کە واتە من هەم) گرێدان و پێکەوە بەستنەوەی دوو چەمکی (هزر ـ بوون) لێرەدا ئەو شتەی دەبێتە ئامرازی دەربڕین و ڕاگەیاندنی هزری نوێ جگە لە زمان شتێکی تر نییە، ئەگەر وا بێت ئەو ڕستەیەی دێکارت ڕاستەوخۆ دەبێتەوە بە (من زمان دەزانم کە واتە من هەم) لەبەر ئەوەی بە بەراوردێکی لۆژیکیانە دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئەو هاوڕێژەیی (تناسب) و پەیوەستە بونەی لە نێوان هزر ـ بووندا هەیە بە هەمان ڕادەش لە نێوان زمان ـ بووندا، بوونی هەیە چونکە زمان تاقە کەرستەیەکە لەو ڕوویەوە دەتوانرێت هزری نوێی پێ ئاراستە بکرێت و ڕابگەیەندرێت. کە وایە هەمان هاوکێش و هاوڕێژەیی هزر ـ بوون لە نێوان (زمان ـ بوون)دا بەدی دەکرێت.
نەوام چامسکی زمانناسی بەناوبانگی ئەمریکی لە ڕوانگەیەکی ترەوە لەسەر ئەم تیۆرەی (رنە دێکارت) دەوەستێت. ئەو دەڵێت: (ئەگەر بمانهەوێت بڵێین مرۆڤ دەتوانێت خاوەنی زانست بێ ئەم زانستە دەکرێت لە شێوەهایەکی جیاجیادا پۆلێنبەندی بکرێن یەک لەم پۆلێنبەندیانەش جیاکردنەوەی زانستی زمانە لە زانستی غەیری زمان، لەم ڕووەوە دەتوانین بڵێین ئەم پۆلێنبەندیەی نێوان زانستی زمان و زانستی غەیری زمان نەک هەر لە حەوزەی زماننای گشتیدا دەگونجێ بەڵکوو لە زمانناسی هاوچەرخیشدا کە بە سەردەمی (جیهانیهای زمان) ناو دەبرێت درووستە. ئەم پۆلێنبەندییەی نێوان زمان و زانستەکانی تر لە لایەن خودی زمانناسانەوە دانەنراوە بەڵکوو لە ڕاستیدا بونیادی ئەم دابەشکردنە لە داهێنانی زەینی خودی مرۆڤەوەیە. بە تەعبیرێکی تر ئەگەر چی زانستی زمان یەکێکە بە نزامگەلی مەعریفەی بەشەری بەڵام ئەم مێتۆد و ئوسووڵە بنەڕەتیانەی کە بەسەر زماندا حاکمن لە سەرجەم مەعریفەکانی تر جیا دەکاتەوە ئەمەش یەک لەو پێوەرانەیەکە بۆچوونی چامسکی دەربارەی شوناس و جەوهەری زمان لە بۆچوونی بیرمەندانی تر جیا دەکاتەوە. ئەگەر وایە دەتوانین بڵێین زمانی تایبەتی مرۆڤ بەشێکە لە جەوهەر و شوناسی خودی مرۆڤەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هزر و بوونی مرۆڤەوە. یان بە تەعبیرێکی تر زمانی زگماکی یەکەمین شوناسی وەرگیراوە ڕیشەدارترین بواری شوناسی کۆمەڵایەتی تاکەکانە، هەوڵ دەدەین لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی زمان وەک ژێر خان و بنیاتنانی شوناسی نەتەوەیی، لەڕووی دەروونناسیەوە: یان لایەنە ئیجابی و سەلیبەکانی زمان چ وەک کەرەستەیەکی عەقڵی و مەعریفی و چ وەک ئامرازێکی بنیاتنەر لە درووست کردن و دامەزراندنی ژێر خانی شوناسی نەتەوەیی چ وەک کارتێکەرەکانی زمان و کاریگەرێتی لەسەر گەشەسەندنی تێڕامان و هزر و بیری مرۆڤ و هەروەها کارێگەرێتی لایەنی سەلبی زمان لە حاڵەتی لاواز بوون و تەریک کەوتنەوەی لە ئاست زمانانی بیانی و نێو نەتەوەییدا لەسەر کەسایەتی دەروونی مرۆڤەکان لە ڕووی دەروونناسیەوە تاوتۆی بکەین. بۆ ئەم مەبەستەش سروشتیە کە زمانی (کوردی) و کەسایەتی کورد، وەکوو سوژە هەڵبژێرین.
لەبەر ئەوەی پێم وایە هیچ یەک لە زماناتی تری دنیا و نەتەوەکانی تر ئەوەندەی زمانی کوردی و کەسایەتیەکەی تووشی خەمۆکی و وترسێکی کوشندە و قووڵ لە داهاتوو و دڵەڕاوکێ و پاشاگەردانی و سەرەڕای هەموو ئەمانەش ڕووبەڕووی تواندنەوە و لە هەمان کاتدا ڕووخانی کەسایەتی و دەروونی نەبوەتەوە کەوابوو زمانی کوردی و کەسایەتیەکەی زمان و کەسایەتیەکی تاک ڕەهەند و تاک مانا نیە و بە چەندها ڕەهەندی جیاواز و ئاقاری مێژووییدا تێدەپەڕێت وەک بەختیار عەلی دەڵێت: کەسایەتی کورد یەک لەو کەسایەتیانەیە کە مێژووییەکی درێژی لەگەڵ خامۆشیدا بردۆتە سەر. کاتێک ئاوڕ لە دوای خۆی دەداتەوە چەندین سەدەی دوور و درێژ لە بێدەنگی لە بەردەمیدا شەپۆل دەدەن، چەندین سەدەی دوور و درێژ لە بێ تێکست، بێ ئاسەوار و بێ شکۆی دەسەڵات لە پشتیەوە بێدەنگ و خامۆش وەستاون. زمانی کوردی تا ئەو شوێنەی تەعبیرە لە جیاوازیی ئێمە لەگەڵ نەتەوەکاتی تردا بە شێوەیەکی چالاک تا ئەو شوێنە تایبەتە بە درووست کردنی هوشیارییەکی نەتەوەیی و گشتی بۆ گۆڕینی دۆخی کەسایەتیەکەی بە زمانی کوردی کاریگەری بینیوە لە لاواز کردنی کار کردن پێیدا بەڵام گۆمانیش لەوەدا نییە زمانی کوردی بەردەوام لە بازنەیەکی کولتووری هێندە تەسکدا بەکار براوە کە توانای لەسەر تەعبیرکردنی ڕووداوەکانی بەگشتی و قەیرانە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوورییەکەی بە تایبەتی نییە. خودی ئەم لاوازییەی تەعبیر کردنی زمانی کوردی بەتەنیا بەرهەمی تیرۆرەکانی دەرەوە نیە بەڵکوو لاوازی خودی بەکارهێنانەکەیشی ئەوەندە بگرە زیاتر کاریگەرە. کاتێک بە زمانەکەمان تەعبیر لە ڕووداوێکی جیهانی، یان لۆکاڵی و ناوچەیی دەکەین بە شێوەیەکی تاک ڕەهەند تەعبیری لێ دەکەین و لە یەک گۆشە ڕوانینەوە سەیری قەیرانی وجوودیی و سیاسی خۆمان دەکەین لە یەک زاویە و بە یەک تەعبیر لە کێشە و گرفتەکانمان دەڕوانین، ئەمەش وا دەکات زمانەکەمان زمانێکی تاک ڕەهەند بێت و توانای تەعبیری جیاواز لەسەر ڕووداو و قەیرانەکانمانی پێ نەبێت. کاتێک باس لە زمان دەکەین باس لە کەرستەیەکی عەقڵی و مەعریفی دەکەین لە هەمان کاتدا هەمیشەش ئەبستراکت لە زمانمان ڕاونیوە لەو ڕوانگەیەوە سەیرمان کردووە کە زمان کەرەستە و ئامرازی لە یەکتێگەیشتن و قسەکردنەوە بەس بەڵام زمان کاتێک دەتوانێت لە پرۆژەی درووستکردنی ژێر خانی نەتەویید چالاک بێت کە بووبێتە خەزێنەیەکی مەعریفی، کاتێک دەڵێین زمان ستوونی هەرە گەورەی نەتەوەیە مانای ئەوەیە نەتەوە لە جەوهەردا یەکسانە بەکۆی ئەو زانیاری و هزر و دنیا بینیەی لە زمانەکەیدا هەڵیگرتووە، زمان گەنجینەی مەعلووماتی نەتەوەیە. زمان پەرژین و چوار چێوەیەک نیە نەتەوە بە دەوری خۆیدا بیکێشێت و خۆی تێدا قەتیس بکات، بەچەشنێک لە ناویدا تایبەتمەندییەکانی خۆی تێدا گەمارۆ بیکێشێت و خۆی تێدا قەتیس بکات، بە چەشنێک لە ناویدا تایبەتمەندییەکانی خۆی تێیدا گەمارۆ بدات. زمان کەرەستەیەکە توانای ژیانی نەتەوە دەستنیشان دەکات. ئێمە نابێت خۆمان بەو وتە زایەوە ببەستینەوە کە دەڵێت زمان تەنها ئەمراز و کەرەستەی لێک تێگەیشتن و پێوەندی نێوان فەرهەنگەکان و لە هەمان کاتدا قسەکردنە بەڵکوو دەبێت ئێمە زمان بکەینە پێکهاتەیەکی فرە رەهەند بۆ دنیا بینی و هزر و کۆی زانستەکانمان، دەبێ زمانەکەمان فێری تەعبیری جۆراوجۆر و لە هەموو قەیران و کێشەکانمان بکەین، بە زمانەکەمان تەعبیری جیاواز لە ڕووداوەکانی جیهان و خۆمان بکەین، بەر لەوەی بچمە سەر زمان و پەیوەستەبوونی بە ناسنامەی نەتەوەیی و بنیاتنانی ژیرخانی هوشیاری نەتەوەیی دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بە چاو خشاندێک بە مێژووی سیاسی و دەوڵەتانی کۆلۆنیالیستی لە سەدەکانی هەژدە، نۆزدە و بە تایبەت لە سەدەی پڕ لە خوێناوی بیستەمدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە لە سیاسەتی فەرهەنگی کۆلۆنیالیزمدا زمان هەمیشە وەکوو ئامرازێکی کوشندە و ترسناک مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. نەتەوەی کۆلۆنیالی و سەردەست بڕێک جار لە گەشەکردنی زمانی نەتەوەی بندەست تۆقیون و بەداسەپاندنی جۆرەها زەبروزەنگ و تەوژم و سەرکوت فەزایەکی قەدەغەکراویان بۆ گەشەکردنی زمانی نەتەوەی بندەست درووست کردووە، بڕێک جاریش لە زمان وەک ئامراز و چەکێکی کوشندە بۆ تواندنەوەی شوناسی نەتەوەیی بە کۆلۆنیکراو کەڵکیان وەرگرتووە. زمان بەشێکی هەرە سەرەکی لە شوناسی نەتەوەیی هەر گەلێک پێک دەهێنێت. یان بە تەعبیرێکی تر زمان بەشێکی دانەبڕاو و جیا هەڵنەگرە لە شوناسی نەتەوەیی بە چەشنێک دابەزینی ئاستی هوشیاری نەتەوەیی هەر نەتەوەیەک پەیوەندییەکی ڕاستەخۆی لەگەڵ لاواز بوون و تەریککەوتنەوەی زمانەکەیدا هەیە. پێچەوانەکەشی ڕاستە. ئاستی هوشیاری نەتەوەیی هەر نەتەوەیەک ئەوە دەردەخات تا چەندە ئەو نەتەوەیە بایەخ بە زمانەکەی دەدات و بەشێک لە ژیانی خۆی بۆ گەشە پێدان و پێشکەوتنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکەی تەرخان دەکات. لەو سەردەمەوە زمان وەکوو ئامرازێکی کوشندە بۆ سست کردنی هوشیاری نەتەوەیی و تواندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی هاتۆتە نێو فەرهەنگی دەوڵەتانی کۆلۆنیالی. ئێمە فێربووین چۆن چۆنی بەرگری بکەین لە زمان و ئەدەبی نەتەوەیمان. چونکە ئەوان باشی دەزانن کاتێک نەتەوەی بندەست لە هەمبەر نەتەوەی سەردەستدا هەست بە لاواز بوون و تەریک کەوتنەی زمانەکەی دەکات بێ گومان دەست بە لاواز بوونی ناسنامە و هەبوونی خۆیشی دەکات. لە ڕووی سایکۆلۆژیاوە ئەمە ڕاستە کاتێک منی بندەست لە هەمبەر ئەویتری باڵادەستدا هەست بە کەمی و لاوازی دەکەم ئەم حاڵەتە گەرچی نائاساییە بەڵام لە چەندین جار دووبارە بوونەوەیدا بۆ منی (تاک) دەبێتە حاڵەتێکی ئاسایی، لێرەیشەوەیە کە هەر جۆرە هەوڵ و تەقالایەک بۆ (منی) تاک لە گۆڕاندن و نوێ کردنەوە و خۆ دەربازکردن لەو حاڵەتە نائاساییەی کە بەرۆکی گرتووم دەبێتە شتێکی مەحاڵ و لە هەموو حاڵەتێکدا ئاسایی و نائاسایی لە موراعاتی ئەوی باڵا دەستدام ئەمەش وام لێدەکات هیچ جۆرە باوڕێکم بە خۆم نەمێنێت و هیچ کاتیش لە هەوڵی نوێ کردنەوە و گۆڕاندا نەبم. ئەمە لە حاڵەتێکی گشتیدا و لە ڕەهەندێکی بەرفراواندا دەکرێت لە تاکێکی بندەستەوە بۆ کۆمەڵە خەڵکانێکی بەکۆلۆنیکراو نەتەوەیەکی ژێر دەستەش بەکار ببرێت.
لێرەدا زمانی کوردی لە ناو زماناتی تری زیندووی دنیادا و لە ئاستی نێو نەتەوەییدا دەخەینە بەر باس و ئاوڕێک لە سەرەکیترین کێشە و گرفتەکانی دەدەینەوە.
دەمەوێت لەو پرسیارەوە دەست پێدەکەم کێش و قورسایی زمانی کوردی لە نێو زمانانی تردا لە ئاست جیهانیدا لە چ ڕادەیەک دایە؟
بە پێی شیکاریی بیرمەندێکی کانادایی 6600 زمان لە دونیادا لە حاڵی قسە پێکردن و ئاخاوتن دان. ئەگەر ئەم زمانانە بە پێی (کۆمەڵ) واتە (جمعیت)ی ئەو خەڵکانەی کە قسەیان پێ دەکەن بەراورد بکرێت دەتوانین بڵێین زمانی کوردی لە ڕەدەی 32ی زمانەکانی دنیادایە بەو پێیەی کە 40 میلیون خەڵکی قسەی پێدەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لەو ژمارەیە بەو زمانە قسە دەکەن بەم پێیە ڕادەی زمانەکە لەوە کەمتر مەزندەی بۆ دەکرێت. بە پێی ئەم شیکارییە دەکرێت بڵێین زمانی کوردی لە زۆربەی زمانەکانی سوێدی، دانمارکی و هۆڵەندی، بە کورتی هەموو ئەو زمانە لۆکاڵانەی کە لە ئوروپادا قسەی پێ دەکرێت بە نیسبەت زمانی کوردییەوە لە پلەکانی خوارتر دان، بەڵام لە ڕووی فەرهەنگیەوە زمانی کوردی توانای کێبەرکێ و ڕەقابەتی زمانە ئوروپیەکانی نیە. لێرەدا خۆم دەرگیری هیچ یەک لەو بوارانە ناکەم لەبەر ئەوەی دەکرێت بەدەیان کتێب و نووسراوەی بۆ تەرخان بکرێت. تەنها لەو گرفتە سەرکیەی دەدوێم کە ئەمڕۆ لە بەردەم چاخی زانست و تەکنۆلۆژیادا زمانی کوردی ڕووبەرووی بۆتەوە ئەوەش بە هۆی کەم‌کاری و سستی خۆمانەوەیە.
یەک لەو کێشە هەرە سەرەکیانەی کە ڕووبەرووی زمانی کوردی بۆتەوە و دەبێتەوە نەبوونی فەرهەنگستان یان بونیادێکی لەبارە کە لەسەر زمانی کوردی بکۆڵێتەوە. ئەمەش پەیوەستە بە هەبوونی دەوڵەتێکی یەکپارچە و نالۆکاڵی کە لە ئێستادا ئێمە نیمانە، لە باشووری کوردستانیشدا بە هەبوونی پشتگیری دەوڵەتەوە پێویستی بە بونیادێکی کوردناسی هەیە کە بە شێوەیەکی تۆکمە و تایبەت لەسەر زمانی کوردی بکۆڵێتەوە لە زانکۆکان و شوێنە ئاکادیمیکیەکاندا کە تاکوو ئێستا درووست نەکراوە.
ئەو خوێندنەوانەی تاکوو ئێستا لەسەر زمانی کوردی بە شێوەیەکی تایبەت ئەنجام دراون خوێندوەهایەکی خەوش و سەقەتن، لەبەر ئەوەی زمانی کوردییان لە چوارچۆوەی خوێندنەوەی (ئێران ناسیدا) تاوتۆی کردووە. ئەمڕۆ دەبێ پسپۆڕان و ئەوانەی بە شێوەیەکی ئاکادمیک و زانستی لەسەر زمانی کوردی کار دەکەن ئەو زمانە بەرەو ناوەندی خوێندنەوەی خۆی بگۆڕن و خوێندنەوەی ئێران ناسی بە پرۆسەی کوردناسی بگۆڕن. ئەوانەی بە شێوەیەکی ئاکادمیک و زانستانە کاریان لەسەر زمانی کوردی کردووە و خوێندوویانەتەوە لەو چوارچێوەیەدا واتە (ئێران ناسی) هەڵیان سەنگاندووە و مامەڵەیان لەگەڵ کردووە ئەمەش وادەکات زمانی کوردی، ئەگەرچی سەر بەلقی زمانە ئێرانیەکانە (فاکتێکی تایبەت بە خۆی نەبێت یان زمانێکی هاوبەش بێت لەگەڵ سەرجەم زمانە ئێرانییەکاندا. یان ئەوەی کە جیاوازییەکان ئەوەندە زۆر نەبن ببنە هۆی پێکهێنانی فاکتهایەکی تایبەت بە زمانی کوردی. پرۆفسۆر (جەماڵ نەبەز) لە کونفرانسی نێو نەتەوەیی ساڵی 2000 لە ئاڵماندا کە لەسەر زمانی کوردی خوێندنەوەی هەبوو، ئاگادارمان دەکاتەوە و کە تاکوو زمانی کوردی وەکوو خۆی و بەو فاکتەرە تایبەتیانەیەوە نەخوێندرێتەوە و مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت و لە حەوزەی موتالەعاتی (ئێران شناسی) نەهێنرێتە دەرەوە و ڕێکخراوێکی زانستیانەی کوردناسی لە زانکۆکان و شوێنە ئاکادیمیکەکاندا بۆ دانەمەزرێت بێ‌گومان گیر و گرفتەکانی بەو ئاسانیە چارەسەر ناکرێ و بەردەوام لەگەڵ گرفتە ناوخۆییەکاندا رووبەڕوو دەبێتەوە. سستی و کەم کاری ئێمە لەمەڕ گەشەسەندن و ئەورۆیی کردنی زمانەکەمان ڕیشەیەکی مێژووی چەندین ساڵەی هەیە. بیرمەند و شاعیری گەورەی کورد ئەحمەدی خانی لە چیرۆکە بەناوبانگەکەیدا (مەم و زین) ڕەخنەکانی زۆرتر ڕوو لە ڕووناکبیران و خوێندەوارانی کورد ەکات لەوەی کە هیچ جۆرە بایەخێکیان بە زمانی کوردی نەداوە و ئەمەش بۆتە هۆی لەبیرچوونەوە و فەرامۆش کردنی زمانی کوردی لە ئاست نووسیندا. ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە، ئێمە بە سەدان و بگرە هەزاران خوێندەواری ئاکادمیک و بەناو رووناکبیرمان هەیە، بەڵام ئەوانەی کە لەسەر زمانی نەتەوەی و زمانی دایکی بەو شێوەیە چالاک کاریان کردووە و کار دەکەن لە قامکی دەست تێناپەڕن. ئێمە خۆمان کۆسپی هەرەگەورەین لە بەردەم گەشە سەندن و مودێڕنێزە بوونی زمانەکەماندا.لە حەوزەی زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا دەکرێت بڵێین زمان زانستێکی تۆکمە و تایبەتە و هەموو کەس و لایەنێک ناتوانن پێی هەستن. زمان و کار تێکردنەکانی لەسەر هەموو جۆرێکی ژیانی مرۆڤ لەوانە ژیانی کۆمەڵایەتی ـ ئابووری و سیاسی و فیکری و هونەری ئەوە دەسەلمێنن ئەم زانستە تۆکمە پێویستی بە کەسانێ لێهاتوو و پسپۆڕ و شارەزا هەیە کە ڕووبەرێکی زۆر لە ژیانی ڕۆژانەیانی بۆ تەرخان بکەن. لەوەی کە زمان پەیوەستە بوونێکی نەپچڕاو بنەڕەتی لەگەڵ هرز و بوونی مرۆڤدا وەک کەسایەتی هەیە و دیارترین و سەرەکیترین ئامرازیشە بۆ جیاوازییەکی نێوان مرۆڤ و بوونەوەر لە ڕووی فیکری و کۆمەڵایەتیەوە بەتایبەت بوونەوەرە گیاندارەکان لە ڕووی فیزیۆلۆژی و سایکۆلۆژییەوە و ئەو دەسەڵاتە دەروونیەی کە زمان بە مرۆڤی تاکی دەبەخشێت و داوای لێدەکات وەکی مرۆڤێکی خاوەن دەسەڵات بوونی خۆی لە کۆمەڵدا بسەلمێنێت، شتێکی گومان لێنەکراوە و زمانناسانی هاوچەرخ پێی لەسەر دادەگرن. لێرەدا هەوڵ دەدەم زمان چ وەک سەرەکیترین ئامرازی جیاکردنەوەی مرۆڤ ـ بوونەوەر ـ چ وەک کەرەستەیەکی عەقڵی و مەعریفی کە رۆڵی سەرەکی دەبینێت لە داڕشتن و فۆرم بەخشیندا بە چەمکی نەتەوە و شوناسی نەتەوەیی لە روانگەی دوو بیرمەند و زمانناسی بەناوبانگ لە دوو زەمەنی جیاجیا و دوو شێوازی جیاوازدا بخەمە ڕوو. (ڕنە دێکارت) بیرمەندی فەرانسەوی سەدەی حەڤدەیەم و دووەم (نەوام چامسکی) زمانناس و بیرمەندی ئەمریکی هاوچەرخ. ئەم دوو بیرمەندە لە دوو تەعبیری جیاوازدا لەسەر ئەوەن کە زمانی تایبەتی مرۆڤ بەشێکە لە شوناس و جەوهەری مرۆڤەکان یان زمان جۆرە تەمایوزێکی ڕیشەیی پێک دێنێت لە نێوان مرۆڤ و بوونەوەردا. گەرچی ڕنە دێکارت لە نووسینەکانیدا تەنها ئاماژەیەکی کورتی بە زمان داوە بەڵام هەندێک لە تیۆرەکانی ئەو دەربارەی جەوهەری زمان لە ڕووی زمانناسی و سۆسیۆلۆژی زمانەوە پێگەیەکی ئەساسی و بایەخدارن:
یەک لەو تیۆرانەی کە سەرەنجام دێکارت یان لە حەوزەی فیزیک بەرەو فیزیۆلۆژی و رەوانناسی کێشمەکێش کرد و دواتر بوو بە هۆی داهێنان و ئافراندنی نیزامی فیزیۆلۆژی ئۆبجێکت ئەو وزە و تواناییەیە کە مرۆڤ خاوەنیەتی هیچکات ناتوانێت بە بەڵگە و دکۆمێنت دەریان ببڕێت بەڵکوو پێویستی بە ئافراندن و داهێنانی کۆمەڵێک دەستەواژە و وشەی نوێ هەیە بۆ دەربڕینی بیر و هرزێکی نوێ.
ڕنە دێکارت لە تێۆرییەکەیدا بۆ مرۆڤ کە وەکوو تاک ئاماژەی دەداتە سەر لەم چەمکەدا خۆی پیشان دەدات (من بیر دەکەمەوە کە واتە من هەم) گرێدان و پێکەوە بەستنەوەی دوو چەمکی (هزر ـ بوون) لێرەدا ئەو شتەی دەبێتە ئامرازی دەربڕین و ڕاگەیاندنی هزری نوێ جگە لە زمان شتێکی تر نییە، ئەگەر وا بێت ئەو ڕستەیەی دێکارت ڕاستەوخۆ دەبێتەوە بە (من زمان دەزانم کە واتە من هەم) لەبەر ئەوەی بە بەراوردێکی لۆژیکیانە دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئەو هاوڕێژەیی (تناسب) و پەیوەستە بونەی لە نێوان هزر ـ بووندا هەیە بە هەمان ڕادەش لە نێوان زمان ـ بووندا، بوونی هەیە چونکە زمان تاقە کەرستەیەکە لەو ڕوویەوە دەتوانرێت هزری نوێی پێ ئاراستە بکرێت و ڕابگەیەندرێت. کە وایە هەمان هاوکێش و هاوڕێژەیی هزر ـ بوون لە نێوان (زمان ـ بوون)دا بەدی دەکرێت.
نەوام چامسکی زمانناسی بەناوبانگی ئەمریکی لە ڕوانگەیەکی ترەوە لەسەر ئەم تیۆرەی (رنە دێکارت) دەوەستێت. ئەو دەڵێت: (ئەگەر بمانهەوێت بڵێین مرۆڤ دەتوانێت خاوەنی زانست بێ ئەم زانستە دەکرێت لە شێوەهایەکی جیاجیادا پۆلێنبەندی بکرێن یەک لەم پۆلێنبەندیانەش جیاکردنەوەی زانستی زمانە لە زانستی غەیری زمان، لەم ڕووەوە دەتوانین بڵێین ئەم پۆلێنبەندیەی نێوان زانستی زمان و زانستی غەیری زمان نەک هەر لە حەوزەی زماننای گشتیدا دەگونجێ بەڵکوو لە زمانناسی هاوچەرخیشدا کە بە سەردەمی (جیهانیهای زمان) ناو دەبرێت درووستە. ئەم پۆلێنبەندییەی نێوان زمان و زانستەکانی تر لە لایەن خودی زمانناسانەوە دانەنراوە بەڵکوو لە ڕاستیدا بونیادی ئەم دابەشکردنە لە داهێنانی زەینی خودی مرۆڤەوەیە. بە تەعبیرێکی تر ئەگەر چی زانستی زمان یەکێکە بە نزامگەلی مەعریفەی بەشەری بەڵام ئەم مێتۆد و ئوسووڵە بنەڕەتیانەی کە بەسەر زماندا حاکمن لە سەرجەم مەعریفەکانی تر جیا دەکاتەوە ئەمەش یەک لەو پێوەرانەیەکە بۆچوونی چامسکی دەربارەی شوناس و جەوهەری زمان لە بۆچوونی بیرمەندانی تر جیا دەکاتەوە. ئەگەر وایە دەتوانین بڵێین زمانی تایبەتی مرۆڤ بەشێکە لە جەوهەر و شوناسی خودی مرۆڤەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هزر و بوونی مرۆڤەوە. یان بە تەعبیرێکی تر زمانی زگماکی یەکەمین شوناسی وەرگیراوە ڕیشەدارترین بواری شوناسی کۆمەڵایەتی تاکەکانە، هەوڵ دەدەین لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی زمان وەک ژێر خان و بنیاتنانی شوناسی نەتەوەیی، لەڕووی دەروونناسیەوە: یان لایەنە ئیجابی و سەلیبەکانی زمان چ وەک کەرەستەیەکی عەقڵی و مەعریفی و چ وەک ئامرازێکی بنیاتنەر لە درووست کردن و دامەزراندنی ژێر خانی شوناسی نەتەوەیی چ وەک کارتێکەرەکانی زمان و کاریگەرێتی لەسەر گەشەسەندنی تێڕامان و هزر و بیری مرۆڤ و هەروەها کارێگەرێتی لایەنی سەلبی زمان لە حاڵەتی لاواز بوون و تەریک کەوتنەوەی لە ئاست زمانانی بیانی و نێو نەتەوەییدا لەسەر کەسایەتی دەروونی مرۆڤەکان لە ڕووی دەروونناسیەوە تاوتۆی بکەین. بۆ ئەم مەبەستەش سروشتیە کە زمانی (کوردی) و کەسایەتی کورد، وەکوو سوژە هەڵبژێرین.
لەبەر ئەوەی پێم وایە هیچ یەک لە زماناتی تری دنیا و نەتەوەکانی تر ئەوەندەی زمانی کوردی و کەسایەتیەکەی تووشی خەمۆکی و وترسێکی کوشندە و قووڵ لە داهاتوو و دڵەڕاوکێ و پاشاگەردانی و سەرەڕای هەموو ئەمانەش ڕووبەڕووی تواندنەوە و لە هەمان کاتدا ڕووخانی کەسایەتی و دەروونی نەبوەتەوە کەوابوو زمانی کوردی و کەسایەتیەکەی زمان و کەسایەتیەکی تاک ڕەهەند و تاک مانا نیە و بە چەندها ڕەهەندی جیاواز و ئاقاری مێژووییدا تێدەپەڕێت وەک بەختیار عەلی دەڵێت: کەسایەتی کورد یەک لەو کەسایەتیانەیە کە مێژووییەکی درێژی لەگەڵ خامۆشیدا بردۆتە سەر. کاتێک ئاوڕ لە دوای خۆی دەداتەوە چەندین سەدەی دوور و درێژ لە بێدەنگی لە بەردەمیدا شەپۆل دەدەن، چەندین سەدەی دوور و درێژ لە بێ تێکست، بێ ئاسەوار و بێ شکۆی دەسەڵات لە پشتیەوە بێدەنگ و خامۆش وەستاون. زمانی کوردی تا ئەو شوێنەی تەعبیرە لە جیاوازیی ئێمە لەگەڵ نەتەوەکاتی تردا بە شێوەیەکی چالاک تا ئەو شوێنە تایبەتە بە درووست کردنی هوشیارییەکی نەتەوەیی و گشتی بۆ گۆڕینی دۆخی کەسایەتیەکەی بە زمانی کوردی کاریگەری بینیوە لە لاواز کردنی کار کردن پێیدا بەڵام گۆمانیش لەوەدا نییە زمانی کوردی بەردەوام لە بازنەیەکی کولتووری هێندە تەسکدا بەکار براوە کە توانای لەسەر تەعبیرکردنی ڕووداوەکانی بەگشتی و قەیرانە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوورییەکەی بە تایبەتی نییە. خودی ئەم لاوازییەی تەعبیر کردنی زمانی کوردی بەتەنیا بەرهەمی تیرۆرەکانی دەرەوە نیە بەڵکوو لاوازی خودی بەکارهێنانەکەیشی ئەوەندە بگرە زیاتر کاریگەرە. کاتێک بە زمانەکەمان تەعبیر لە ڕووداوێکی جیهانی، یان لۆکاڵی و ناوچەیی دەکەین بە شێوەیەکی تاک ڕەهەند تەعبیری لێ دەکەین و لە یەک گۆشە ڕوانینەوە سەیری قەیرانی وجوودیی و سیاسی خۆمان دەکەین لە یەک زاویە و بە یەک تەعبیر لە کێشە و گرفتەکانمان دەڕوانین، ئەمەش وا دەکات زمانەکەمان زمانێکی تاک ڕەهەند بێت و توانای تەعبیری جیاواز لەسەر ڕووداو و قەیرانەکانمانی پێ نەبێت. کاتێک باس لە زمان دەکەین باس لە کەرستەیەکی عەقڵی و مەعریفی دەکەین لە هەمان کاتدا هەمیشەش ئەبستراکت لە زمانمان ڕاونیوە لەو ڕوانگەیەوە سەیرمان کردووە کە زمان کەرەستە و ئامرازی لە یەکتێگەیشتن و قسەکردنەوە بەس بەڵام زمان کاتێک دەتوانێت لە پرۆژەی درووستکردنی ژێر خانی نەتەویید چالاک بێت کە بووبێتە خەزێنەیەکی مەعریفی، کاتێک دەڵێین زمان ستوونی هەرە گەورەی نەتەوەیە مانای ئەوەیە نەتەوە لە جەوهەردا یەکسانە بەکۆی ئەو زانیاری و هزر و دنیا بینیەی لە زمانەکەیدا هەڵیگرتووە، زمان گەنجینەی مەعلووماتی نەتەوەیە. زمان پەرژین و چوار چێوەیەک نیە نەتەوە بە دەوری خۆیدا بیکێشێت و خۆی تێدا قەتیس بکات، بەچەشنێک لە ناویدا تایبەتمەندییەکانی خۆی تێدا گەمارۆ بیکێشێت و خۆی تێدا قەتیس بکات، بە چەشنێک لە ناویدا تایبەتمەندییەکانی خۆی تێیدا گەمارۆ بدات. زمان کەرەستەیەکە توانای ژیانی نەتەوە دەستنیشان دەکات. ئێمە نابێت خۆمان بەو وتە زایەوە ببەستینەوە کە دەڵێت زمان تەنها ئەمراز و کەرەستەی لێک تێگەیشتن و پێوەندی نێوان فەرهەنگەکان و لە هەمان کاتدا قسەکردنە بەڵکوو دەبێت ئێمە زمان بکەینە پێکهاتەیەکی فرە رەهەند بۆ دنیا بینی و هزر و کۆی زانستەکانمان، دەبێ زمانەکەمان فێری تەعبیری جۆراوجۆر و لە هەموو قەیران و کێشەکانمان بکەین، بە زمانەکەمان تەعبیری جیاواز لە ڕووداوەکانی جیهان و خۆمان بکەین، بەر لەوەی بچمە سەر زمان و پەیوەستەبوونی بە ناسنامەی نەتەوەیی و بنیاتنانی ژیرخانی هوشیاری نەتەوەیی دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بە چاو خشاندێک بە مێژووی سیاسی و دەوڵەتانی کۆلۆنیالیستی لە سەدەکانی هەژدە، نۆزدە و بە تایبەت لە سەدەی پڕ لە خوێناوی بیستەمدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە لە سیاسەتی فەرهەنگی کۆلۆنیالیزمدا زمان هەمیشە وەکوو ئامرازێکی کوشندە و ترسناک مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. نەتەوەی کۆلۆنیالی و سەردەست بڕێک جار لە گەشەکردنی زمانی نەتەوەی بندەست تۆقیون و بەداسەپاندنی جۆرەها زەبروزەنگ و تەوژم و سەرکوت فەزایەکی قەدەغەکراویان بۆ گەشەکردنی زمانی نەتەوەی بندەست درووست کردووە، بڕێک جاریش لە زمان وەک ئامراز و چەکێکی کوشندە بۆ تواندنەوەی شوناسی نەتەوەیی بە کۆلۆنیکراو کەڵکیان وەرگرتووە. زمان بەشێکی هەرە سەرەکی لە شوناسی نەتەوەیی هەر گەلێک پێک دەهێنێت. یان بە تەعبیرێکی تر زمان بەشێکی دانەبڕاو و جیا هەڵنەگرە لە شوناسی نەتەوەیی بە چەشنێک دابەزینی ئاستی هوشیاری نەتەوەیی هەر نەتەوەیەک پەیوەندییەکی ڕاستەخۆی لەگەڵ لاواز بوون و تەریککەوتنەوەی زمانەکەیدا هەیە. پێچەوانەکەشی ڕاستە. ئاستی هوشیاری نەتەوەیی هەر نەتەوەیەک ئەوە دەردەخات تا چەندە ئەو نەتەوەیە بایەخ بە زمانەکەی دەدات و بەشێک لە ژیانی خۆی بۆ گەشە پێدان و پێشکەوتنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکەی تەرخان دەکات. لەو سەردەمەوە زمان وەکوو ئامرازێکی کوشندە بۆ سست کردنی هوشیاری نەتەوەیی و تواندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی هاتۆتە نێو فەرهەنگی دەوڵەتانی کۆلۆنیالی. ئێمە فێربووین چۆن چۆنی بەرگری بکەین لە زمان و ئەدەبی نەتەوەیمان. چونکە ئەوان باشی دەزانن کاتێک نەتەوەی بندەست لە هەمبەر نەتەوەی سەردەستدا هەست بە لاواز بوون و تەریک کەوتنەی زمانەکەی دەکات بێ گومان دەست بە لاواز بوونی ناسنامە و هەبوونی خۆیشی دەکات. لە ڕووی سایکۆلۆژیاوە ئەمە ڕاستە کاتێک منی بندەست لە هەمبەر ئەویتری باڵادەستدا هەست بە کەمی و لاوازی دەکەم ئەم حاڵەتە گەرچی نائاساییە بەڵام لە چەندین جار دووبارە بوونەوەیدا بۆ منی (تاک) دەبێتە حاڵەتێکی ئاسایی، لێرەیشەوەیە کە هەر جۆرە هەوڵ و تەقالایەک بۆ (منی) تاک لە گۆڕاندن و نوێ کردنەوە و خۆ دەربازکردن لەو حاڵەتە نائاساییەی کە بەرۆکی گرتووم دەبێتە شتێکی مەحاڵ و لە هەموو حاڵەتێکدا ئاسایی و نائاسایی لە موراعاتی ئەوی باڵا دەستدام ئەمەش وام لێدەکات هیچ جۆرە باوڕێکم بە خۆم نەمێنێت و هیچ کاتیش لە هەوڵی نوێ کردنەوە و گۆڕاندا نەبم. ئەمە لە حاڵەتێکی گشتیدا و لە ڕەهەندێکی بەرفراواندا دەکرێت لە تاکێکی بندەستەوە بۆ کۆمەڵە خەڵکانێکی بەکۆلۆنیکراو نەتەوەیەکی ژێر دەستەش بەکار ببرێت.
لێرەدا زمانی کوردی لە ناو زماناتی تری زیندووی دنیادا و لە ئاستی نێو نەتەوەییدا دەخەینە بەر باس و ئاوڕێک لە سەرەکیترین کێشە و گرفتەکانی دەدەینەوە.
دەمەوێت لەو پرسیارەوە دەست پێدەکەم کێش و قورسایی زمانی کوردی لە نێو زمانانی تردا لە ئاست جیهانیدا لە چ ڕادەیەک دایە؟
بە پێی شیکاریی بیرمەندێکی کانادایی 6600 زمان لە دونیادا لە حاڵی قسە پێکردن و ئاخاوتن دان. ئەگەر ئەم زمانانە بە پێی (کۆمەڵ) واتە (جمعیت)ی ئەو خەڵکانەی کە قسەیان پێ دەکەن بەراورد بکرێت دەتوانین بڵێین زمانی کوردی لە ڕەدەی 32ی زمانەکانی دنیادایە بەو پێیەی کە 40 میلیون خەڵکی قسەی پێدەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لەو ژمارەیە بەو زمانە قسە دەکەن بەم پێیە ڕادەی زمانەکە لەوە کەمتر مەزندەی بۆ دەکرێت. بە پێی ئەم شیکارییە دەکرێت بڵێین زمانی کوردی لە زۆربەی زمانەکانی سوێدی، دانمارکی و هۆڵەندی، بە کورتی هەموو ئەو زمانە لۆکاڵانەی کە لە ئوروپادا قسەی پێ دەکرێت بە نیسبەت زمانی کوردییەوە لە پلەکانی خوارتر دان، بەڵام لە ڕووی فەرهەنگیەوە زمانی کوردی توانای کێبەرکێ و ڕەقابەتی زمانە ئوروپیەکانی نیە. لێرەدا خۆم دەرگیری هیچ یەک لەو بوارانە ناکەم لەبەر ئەوەی دەکرێت بەدەیان کتێب و نووسراوەی بۆ تەرخان بکرێت. تەنها لەو گرفتە سەرکیەی دەدوێم کە ئەمڕۆ لە بەردەم چاخی زانست و تەکنۆلۆژیادا زمانی کوردی ڕووبەرووی بۆتەوە ئەوەش بە هۆی کەم‌کاری و سستی خۆمانەوەیە.
یەک لەو کێشە هەرە سەرەکیانەی کە ڕووبەرووی زمانی کوردی بۆتەوە و دەبێتەوە نەبوونی فەرهەنگستان یان بونیادێکی لەبارە کە لەسەر زمانی کوردی بکۆڵێتەوە. ئەمەش پەیوەستە بە هەبوونی دەوڵەتێکی یەکپارچە و نالۆکاڵی کە لە ئێستادا ئێمە نیمانە، لە باشووری کوردستانیشدا بە هەبوونی پشتگیری دەوڵەتەوە پێویستی بە بونیادێکی کوردناسی هەیە کە بە شێوەیەکی تۆکمە و تایبەت لەسەر زمانی کوردی بکۆڵێتەوە لە زانکۆکان و شوێنە ئاکادیمیکیەکاندا کە تاکوو ئێستا درووست نەکراوە.
ئەو خوێندنەوانەی تاکوو ئێستا لەسەر زمانی کوردی بە شێوەیەکی تایبەت ئەنجام دراون خوێندوەهایەکی خەوش و سەقەتن، لەبەر ئەوەی زمانی کوردییان لە چوارچۆوەی خوێندنەوەی (ئێران ناسیدا) تاوتۆی کردووە. ئەمڕۆ دەبێ پسپۆڕان و ئەوانەی بە شێوەیەکی ئاکادمیک و زانستی لەسەر زمانی کوردی کار دەکەن ئەو زمانە بەرەو ناوەندی خوێندنەوەی خۆی بگۆڕن و خوێندنەوەی ئێران ناسی بە پرۆسەی کوردناسی بگۆڕن. ئەوانەی بە شێوەیەکی ئاکادمیک و زانستانە کاریان لەسەر زمانی کوردی کردووە و خوێندوویانەتەوە لەو چوارچێوەیەدا واتە (ئێران ناسی) هەڵیان سەنگاندووە و مامەڵەیان لەگەڵ کردووە ئەمەش وادەکات زمانی کوردی، ئەگەرچی سەر بەلقی زمانە ئێرانیەکانە (فاکتێکی تایبەت بە خۆی نەبێت یان زمانێکی هاوبەش بێت لەگەڵ سەرجەم زمانە ئێرانییەکاندا. یان ئەوەی کە جیاوازییەکان ئەوەندە زۆر نەبن ببنە هۆی پێکهێنانی فاکتهایەکی تایبەت بە زمانی کوردی. پرۆفسۆر (جەماڵ نەبەز) لە کونفرانسی نێو نەتەوەیی ساڵی 2000 لە ئاڵماندا کە لەسەر زمانی کوردی خوێندنەوەی هەبوو، ئاگادارمان دەکاتەوە و کە تاکوو زمانی کوردی وەکوو خۆی و بەو فاکتەرە تایبەتیانەیەوە نەخوێندرێتەوە و مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت و لە حەوزەی موتالەعاتی (ئێران شناسی) نەهێنرێتە دەرەوە و ڕێکخراوێکی زانستیانەی کوردناسی لە زانکۆکان و شوێنە ئاکادیمیکەکاندا بۆ دانەمەزرێت بێ‌گومان گیر و گرفتەکانی بەو ئاسانیە چارەسەر ناکرێ و بەردەوام لەگەڵ گرفتە ناوخۆییەکاندا رووبەڕوو دەبێتەوە. سستی و کەم کاری ئێمە لەمەڕ گەشەسەندن و ئەورۆیی کردنی زمانەکەمان ڕیشەیەکی مێژووی چەندین ساڵەی هەیە. بیرمەند و شاعیری گەورەی کورد ئەحمەدی خانی لە چیرۆکە بەناوبانگەکەیدا (مەم و زین) ڕەخنەکانی زۆرتر ڕوو لە ڕووناکبیران و خوێندەوارانی کورد ەکات لەوەی کە هیچ جۆرە بایەخێکیان بە زمانی کوردی نەداوە و ئەمەش بۆتە هۆی لەبیرچوونەوە و فەرامۆش کردنی زمانی کوردی لە ئاست نووسیندا. ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە، ئێمە بە سەدان و بگرە هەزاران خوێندەواری ئاکادمیک و بەناو رووناکبیرمان هەیە، بەڵام ئەوانەی کە لەسەر زمانی نەتەوەی و زمانی دایکی بەو شێوەیە چالاک کاریان کردووە و کار دەکەن لە قامکی دەست تێناپەڕن. ئێمە خۆمان کۆسپی هەرەگەورەین لە بەردەم گەشە سەندن و مودێڕنێزە بوونی زمانەکەماندا.



🗄 سەرچاوەکان
[1] ⚫ دیارینەکراو | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | گۆڤاری هەرەوەز

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 📖 کورتەباس
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🌐 زمانەوانی و رێزمان
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 78% ✔️
78%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
78%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 15 2015 1:26AM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (سەریاس ئەحمەد)ەوە لە: Sep 15 2015 1:34AM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 6,510 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.17 KB Sep 15 2015 1:26AMسەریاس ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 پڕۆژەی بەهای فەرموودە؛...
  📖 پەیژە
  📖 نوێبوونەوە
  📖 وتە و پەند
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 26-06-2022
  🗓️ 25-06-2022
  🗓️ 24-06-2022
  🗓️ 23-06-2022
  🗓️ 22-06-2022
  🗓️ 21-06-2022
  🗓️ 20-06-2022


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
عەبدولواحید گوانی
لە ساڵی 1967 لەدایک بووە، دەرچووی شەشی ئامادەییە. لەساڵی 1991 بەڕێوەبەری ئاسایشی سۆران بەوەکالەت و قایمقامی سۆران بووە. لە ساڵی 1999 بووەتە کارگێری لقی 10ی پارتی. لە ساڵی 2002 بۆتە قایمقامی شارۆچکەی چۆمان.
ئەو کەسە بوو کە 19یەمین ناشناڵ پارکی جیهانی لە باشووری کوردستان بنیاتنا، ناشناڵ پارێک بە ڕووبەری 600 کیلۆمەتری چوارگۆشە. جگە لەوەش ئەو هەمیشە خۆبەخشانە سەرقاڵی هاندانی خەڵک بووە لە وشیارکردنەوەیان بۆ پاراستنی ژینگه و سروشت.
لە 26-06-2017 لە نەمسا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد. [1]
عەبدولواحید گوانی
عەلادین باباشەهابی
ساڵی 1939 لەگەڕەکی چوارباخی شاری سنە لە دایکبووە، هەر لە تەمەنی منداڵیدا خولیای هونەری گۆرانی بووەو گۆرانی وتووەو سەرەتای دەستپێکی ساڵی(1956) بەسروودی (ئەی وەتەن) لەڕادیۆی سنەوە دەستیپێکردووە، دواتر ساڵی(1967)دا دەچێتە تاران و لەئۆرکستراکانی کوردی (باربار -نەکیسا- فەرهەنگی هونەری) درێژە بەکاری هونەری دەدات. لەماوەی سەفەری هونەریدا 60 گۆرانی وتووەو تۆمار کردووە. هەروەها ئەم هونەرمەندە بەشداری چەندین ئاهەنگ و کۆنسێرتی کردووە لەئێران و ئەوروپا. ڕۆژی 26-06-2019 کۆچی دوایی کردووە.
ناودارترین گۆرانیی
عەلادین باباشەهابی
عەزیز گەردی
عەزیز گەردی ناوی تەواوی: (عەزیز ئەحمەد عەبدوڵڵا)یە، لە ساڵی 1947 زارکی چاوانی بە شیری ژیان فڕچک کراوە و لە پێڕەوکەبوونیەوە تاسە و خولیای بەرەو باسە زانیارییەکان دەچێ، لێ ئەودەمەی خۆی لەبەردەم مامۆستاکانی قوتابیخانە سەرەتایییەکەی دەبینێتەوە؛ وا ئەکا ئەم زانییاریانەی دڵیان گۆش کردبوو بەرەو کزی دەڕۆن و تا ئەوەی بەرەو نەمان دەچن.
ئەمجا تاسەی شیعر و ئەدەبیات پەلی کاژەڵەی دەگرن و بەرەو چەمی بێبنی شیعری نالی و عەڕووزەکەی خەلیلی فەراهیدییەوە نغرۆی دەکەن.
لێرەوە عەزیز گەردی خولیای بۆ خولگەی زانستی مل
عەزیز گەردی
تەوێڵە
شارۆچکەی تەوێڵە ناوچەیەکی هەورامانی لهۆنە و کەوتوەتە کوردستانی باشوورەوە لەسەر سنوری کوردستانی رۆژهەڵات لە رۆژهەڵاتی باکووری کوردستانی عێراقە ئەم ناوچەیە لە ڕووی ئیداریەوە سەر بە شارەدێی (بیارە)یە سەر بە شارۆچکەی (هەڵەبجە)یە سەر بە پارێزگای سلێمانی. مەودای دووری ئەم ناوچەیە بۆ پارێزگای سلێمانی (105)کم مێژووی دروست بوونی ئەم ناوچەیە نەزانراوە بە هۆی دێرینی ناوچەکەوە جوانی سروشتەکەی زۆری باخ و باخات وە کانیاوی شێوەیەکی جوانی دڵڕفێنی بەخشیوەتە ناوچەکە. کاریگەری زۆری هەبووە لەسەر نووسەر و شاعیر و ئە
تەوێڵە
ئەحمەد مەحمود عەلی (ئەحمەد کەلاری)
ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد کەلاری
ناوی باوک: مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1935
رۆژی کۆچی دوایی: 10.08-2008
شوێنی لەدایکبوون: کەلار
شوێنی کۆچی دوایی: کەلار

ژیاننامە
(ئەحمەد مەحمود عەلی محەمەد) ناسراوە بە(ئەحمەد کەلاری) ساڵی 1935 لە گوندی کەلاری کۆن لە خێزانێکی جوتیاری مام ناوەندی لە دایک بووە, لە قوتابخانەی گوندەکەیان تا پۆلی شەشی سەرەتایی خوێندووە, پاشان بە هۆی کاری بەخێوکردنی ماڵاتی باوکییەوە خەریک بووە, وەک خۆی دەڵێت: (خۆێشم تاوانم هەبووە لە وازهێنانی خوێندن وەکو کوڕە دەوڵەمەنێک دەمانچە و
ئەحمەد مەحمود عەلی (ئەحمەد کەلاری)


Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.765 چرکە!
009647701579153 | 009647503268282
| 0031654710293


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2022)