پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,903
وێنە 104,261
پەرتوک PDF 18,882
فایلێن پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
ئاوڕدانەوەیەکی زمانناسانە لەسەر زمانی کوردی- نووسینی (موحەمەد کەریمی)
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئاوڕدانەوەیەکی زمانناسانە لەسەر زمانی کوردی- نووسینی (موحەمەد کەریمی)

ئاوڕدانەوەیەکی زمانناسانە لەسەر زمانی کوردی- نووسینی (موحەمەد کەریمی)
لە حەوزەی زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا دەکرێت بڵێین زمان زانستێکی تۆکمە و تایبەتە و هەموو کەس و لایەنێک ناتوانن پێی هەستن. زمان و کار تێکردنەکانی لەسەر هەموو جۆرێکی ژیانی مرۆڤ لەوانە ژیانی کۆمەڵایەتی ـ ئابووری و سیاسی و فیکری و هونەری ئەوە دەسەلمێنن ئەم زانستە تۆکمە پێویستی بە کەسانێ لێهاتوو و پسپۆڕ و شارەزا هەیە کە ڕووبەرێکی زۆر لە ژیانی ڕۆژانەیانی بۆ تەرخان بکەن. لەوەی کە زمان پەیوەستە بوونێکی نەپچڕاو بنەڕەتی لەگەڵ هرز و بوونی مرۆڤدا وەک کەسایەتی هەیە و دیارترین و سەرەکیترین ئامرازیشە بۆ جیاوازییەکی نێوان مرۆڤ و بوونەوەر لە ڕووی فیکری و کۆمەڵایەتیەوە بەتایبەت بوونەوەرە گیاندارەکان لە ڕووی فیزیۆلۆژی و سایکۆلۆژییەوە و ئەو دەسەڵاتە دەروونیەی کە زمان بە مرۆڤی تاکی دەبەخشێت و داوای لێدەکات وەکی مرۆڤێکی خاوەن دەسەڵات بوونی خۆی لە کۆمەڵدا بسەلمێنێت، شتێکی گومان لێنەکراوە و زمانناسانی هاوچەرخ پێی لەسەر دادەگرن. لێرەدا هەوڵ دەدەم زمان چ وەک سەرەکیترین ئامرازی جیاکردنەوەی مرۆڤ ـ بوونەوەر ـ چ وەک کەرەستەیەکی عەقڵی و مەعریفی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە داڕشتن و فۆرم بەخشیندا بە چەمکی نەتەوە و شوناسی نەتەوەیی لە ڕوانگەی دوو بیرمەند و زمانناسی بەناوبانگ لە دوو زەمەنی جیاجیا و دوو شێوازی جیاوازدا بخەمە ڕوو. (ڕنە دێکارت) بیرمەندی فەرانسەوی سەدەی حەڤدەیەم و دووەم (نەوام چامسکی) زمانناس و بیرمەندی ئەمریکی هاوچەرخ. ئەم دوو بیرمەندە لە دوو تەعبیری جیاوازدا لەسەر ئەوەن کە زمانی تایبەتی مرۆڤ بەشێکە لە شوناس و جەوهەری مرۆڤەکان یان زمان جۆرە تەمایوزێکی ڕیشەیی پێک دێنێت لە نێوان مرۆڤ و بوونەوەردا. گەرچی ڕنە دێکارت لە نووسینەکانیدا تەنها ئاماژەیەکی کورتی بە زمان داوە بەڵام هەندێک لە تیۆرەکانی ئەو دەربارەی جەوهەری زمان لە ڕووی زمانناسی و سۆسیۆلۆژی زمانەوە پێگەیەکی ئەساسی و بایەخدارن:
یەک لەو تیۆرانەی کە سەرەنجام دێکارت یان لە حەوزەی فیزیک بەرەو فیزیۆلۆژی و ڕەوانناسی کێشمەکێش کرد و دواتر بوو بە هۆی داهێنان و ئافراندنی نیزامی فیزیۆلۆژی ئۆبجێکت ئەو وزە و تواناییەیە کە مرۆڤ خاوەنیەتی هیچکات ناتوانێت بە بەڵگە و دکۆمێنت دەریان ببڕێت بەڵکوو پێویستی بە ئافراندن و داهێنانی کۆمەڵێک دەستەواژە و وشەی نوێ هەیە بۆ دەربڕینی بیر و هرزێکی نوێ.
ڕنە دێکارت لە تێۆرییەکەیدا بۆ مرۆڤ کە وەکوو تاک ئاماژەی دەداتە سەر لەم چەمکەدا خۆی پیشان دەدات (من بیر دەکەمەوە کە واتە من هەم) گرێدان و پێکەوە بەستنەوەی دوو چەمکی (هزر ـ بوون) لێرەدا ئەو شتەی دەبێتە ئامرازی دەربڕین و ڕاگەیاندنی هزری نوێ جگە لە زمان شتێکی تر نییە، ئەگەر وا بێت ئەو ڕستەیەی دێکارت ڕاستەوخۆ دەبێتەوە بە (من زمان دەزانم کە واتە من هەم) لەبەر ئەوەی بە بەراوردێکی لۆژیکیانە دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئەو هاوڕێژەیی (تناسب) و پەیوەستە بونەی لە نێوان هزر ـ بووندا هەیە بە هەمان ڕادەش لە نێوان زمان ـ بووندا، بوونی هەیە چونکە زمان تاقە کەرستەیەکە لەو ڕوویەوە دەتوانرێت هزری نوێی پێ ئاراستە بکرێت و ڕابگەیەندرێت. کە وایە هەمان هاوکێش و هاوڕێژەیی هزر ـ بوون لە نێوان (زمان ـ بوون)دا بەدی دەکرێت.
نەوام چامسکی زمانناسی بەناوبانگی ئەمریکی لە ڕوانگەیەکی ترەوە لەسەر ئەم تیۆرەی (رنە دێکارت) دەوەستێت. ئەو دەڵێت: (ئەگەر بمانهەوێت بڵێین مرۆڤ دەتوانێت خاوەنی زانست بێ ئەم زانستە دەکرێت لە شێوەهایەکی جیاجیادا پۆلێنبەندی بکرێن یەک لەم پۆلێنبەندیانەش جیاکردنەوەی زانستی زمانە لە زانستی غەیری زمان، لەم ڕووەوە دەتوانین بڵێین ئەم پۆلێنبەندیەی نێوان زانستی زمان و زانستی غەیری زمان نەک هەر لە حەوزەی زماننای گشتیدا دەگونجێ بەڵکوو لە زمانناسی هاوچەرخیشدا کە بە سەردەمی (جیهانیهای زمان) ناو دەبرێت درووستە. ئەم پۆلێنبەندییەی نێوان زمان و زانستەکانی تر لە لایەن خودی زمانناسانەوە دانەنراوە بەڵکوو لە ڕاستیدا بونیادی ئەم دابەشکردنە لە داهێنانی زەینی خودی مرۆڤەوەیە. بە تەعبیرێکی تر ئەگەر چی زانستی زمان یەکێکە بە نزامگەلی مەعریفەی بەشەری بەڵام ئەم مێتۆد و ئوسووڵە بنەڕەتیانەی کە بەسەر زماندا حاکمن لە سەرجەم مەعریفەکانی تر جیا دەکاتەوە ئەمەش یەک لەو پێوەرانەیەکە بۆچوونی چامسکی دەربارەی شوناس و جەوهەری زمان لە بۆچوونی بیرمەندانی تر جیا دەکاتەوە. ئەگەر وایە دەتوانین بڵێین زمانی تایبەتی مرۆڤ بەشێکە لە جەوهەر و شوناسی خودی مرۆڤەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هزر و بوونی مرۆڤەوە. یان بە تەعبیرێکی تر زمانی زگماکی یەکەمین شوناسی وەرگیراوە ڕیشەدارترین بواری شوناسی کۆمەڵایەتی تاکەکانە، هەوڵ دەدەین لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی زمان وەک ژێر خان و بنیاتنانی شوناسی نەتەوەیی، لەڕووی دەروونناسیەوە: یان لایەنە ئیجابی و سەلیبەکانی زمان چ وەک کەرەستەیەکی عەقڵی و مەعریفی و چ وەک ئامرازێکی بنیاتنەر لە درووست کردن و دامەزراندنی ژێر خانی شوناسی نەتەوەیی چ وەک کارتێکەرەکانی زمان و کاریگەرێتی لەسەر گەشەسەندنی تێڕامان و هزر و بیری مرۆڤ و هەروەها کارێگەرێتی لایەنی سەلبی زمان لە حاڵەتی لاواز بوون و تەریک کەوتنەوەی لە ئاست زمانانی بیانی و نێو نەتەوەییدا لەسەر کەسایەتی دەروونی مرۆڤەکان لە ڕووی دەروونناسیەوە تاوتۆی بکەین. بۆ ئەم مەبەستەش سروشتیە کە زمانی (کوردی) و کەسایەتی کورد، وەکوو سوژە هەڵبژێرین.
لەبەر ئەوەی پێم وایە هیچ یەک لە زماناتی تری دنیا و نەتەوەکانی تر ئەوەندەی زمانی کوردی و کەسایەتیەکەی تووشی خەمۆکی و وترسێکی کوشندە و قووڵ لە داهاتوو و دڵەڕاوکێ و پاشاگەردانی و سەرەڕای هەموو ئەمانەش ڕووبەڕووی تواندنەوە و لە هەمان کاتدا ڕووخانی کەسایەتی و دەروونی نەبوەتەوە کەوابوو زمانی کوردی و کەسایەتیەکەی زمان و کەسایەتیەکی تاک ڕەهەند و تاک مانا نیە و بە چەندها ڕەهەندی جیاواز و ئاقاری مێژووییدا تێدەپەڕێت وەک بەختیار عەلی دەڵێت: کەسایەتی کورد یەک لەو کەسایەتیانەیە کە مێژووییەکی درێژی لەگەڵ خامۆشیدا بردۆتە سەر. کاتێک ئاوڕ لە دوای خۆی دەداتەوە چەندین سەدەی دوور و درێژ لە بێدەنگی لە بەردەمیدا شەپۆل دەدەن، چەندین سەدەی دوور و درێژ لە بێ تێکست، بێ ئاسەوار و بێ شکۆی دەسەڵات لە پشتیەوە بێدەنگ و خامۆش وەستاون. زمانی کوردی تا ئەو شوێنەی تەعبیرە لە جیاوازیی ئێمە لەگەڵ نەتەوەکاتی تردا بە شێوەیەکی چالاک تا ئەو شوێنە تایبەتە بە درووست کردنی هوشیارییەکی نەتەوەیی و گشتی بۆ گۆڕینی دۆخی کەسایەتیەکەی بە زمانی کوردی کاریگەری بینیوە لە لاواز کردنی کار کردن پێیدا بەڵام گۆمانیش لەوەدا نییە زمانی کوردی بەردەوام لە بازنەیەکی کولتووری هێندە تەسکدا بەکار براوە کە توانای لەسەر تەعبیرکردنی ڕووداوەکانی بەگشتی و قەیرانە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوورییەکەی بە تایبەتی نییە. خودی ئەم لاوازییەی تەعبیر کردنی زمانی کوردی بەتەنیا بەرهەمی تیرۆرەکانی دەرەوە نیە بەڵکوو لاوازی خودی بەکارهێنانەکەیشی ئەوەندە بگرە زیاتر کاریگەرە. کاتێک بە زمانەکەمان تەعبیر لە ڕووداوێکی جیهانی، یان لۆکاڵی و ناوچەیی دەکەین بە شێوەیەکی تاک ڕەهەند تەعبیری لێ دەکەین و لە یەک گۆشە ڕوانینەوە سەیری قەیرانی وجوودیی و سیاسی خۆمان دەکەین لە یەک زاویە و بە یەک تەعبیر لە کێشە و گرفتەکانمان دەڕوانین، ئەمەش وا دەکات زمانەکەمان زمانێکی تاک ڕەهەند بێت و توانای تەعبیری جیاواز لەسەر ڕووداو و قەیرانەکانمانی پێ نەبێت. کاتێک باس لە زمان دەکەین باس لە کەرستەیەکی عەقڵی و مەعریفی دەکەین لە هەمان کاتدا هەمیشەش ئەبستراکت لە زمانمان ڕاونیوە لەو ڕوانگەیەوە سەیرمان کردووە کە زمان کەرەستە و ئامرازی لە یەکتێگەیشتن و قسەکردنەوە بەس بەڵام زمان کاتێک دەتوانێت لە پرۆژەی درووستکردنی ژێر خانی نەتەویید چالاک بێت کە بووبێتە خەزێنەیەکی مەعریفی، کاتێک دەڵێین زمان ستوونی هەرە گەورەی نەتەوەیە مانای ئەوەیە نەتەوە لە جەوهەردا یەکسانە بەکۆی ئەو زانیاری و هزر و دنیا بینیەی لە زمانەکەیدا هەڵیگرتووە، زمان گەنجینەی مەعلووماتی نەتەوەیە. زمان پەرژین و چوار چێوەیەک نیە نەتەوە بە دەوری خۆیدا بیکێشێت و خۆی تێدا قەتیس بکات، بەچەشنێک لە ناویدا تایبەتمەندییەکانی خۆی تێدا گەمارۆ بیکێشێت و خۆی تێدا قەتیس بکات، بە چەشنێک لە ناویدا تایبەتمەندییەکانی خۆی تێیدا گەمارۆ بدات. زمان کەرەستەیەکە توانای ژیانی نەتەوە دەستنیشان دەکات. ئێمە نابێت خۆمان بەو وتە زایەوە ببەستینەوە کە دەڵێت زمان تەنها ئەمراز و کەرەستەی لێک تێگەیشتن و پێوەندی نێوان فەرهەنگەکان و لە هەمان کاتدا قسەکردنە بەڵکوو دەبێت ئێمە زمان بکەینە پێکهاتەیەکی فرە ڕەهەند بۆ دنیا بینی و هزر و کۆی زانستەکانمان، دەبێ زمانەکەمان فێری تەعبیری جۆراوجۆر و لە هەموو قەیران و کێشەکانمان بکەین، بە زمانەکەمان تەعبیری جیاواز لە ڕووداوەکانی جیهان و خۆمان بکەین، بەر لەوەی بچمە سەر زمان و پەیوەستەبوونی بە ناسنامەی نەتەوەیی و بنیاتنانی ژیرخانی هوشیاری نەتەوەیی دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بە چاو خشاندێک بە مێژووی سیاسی و دەوڵەتانی کۆلۆنیالیستی لە سەدەکانی هەژدە، نۆزدە و بە تایبەت لە سەدەی پڕ لە خوێناوی بیستەمدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە لە سیاسەتی فەرهەنگی کۆلۆنیالیزمدا زمان هەمیشە وەکوو ئامرازێکی کوشندە و ترسناک مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. نەتەوەی کۆلۆنیالی و سەردەست بڕێک جار لە گەشەکردنی زمانی نەتەوەی بندەست تۆقیون و بەداسەپاندنی جۆرەها زەبروزەنگ و تەوژم و سەرکوت فەزایەکی قەدەغەکراویان بۆ گەشەکردنی زمانی نەتەوەی بندەست درووست کردووە، بڕێک جاریش لە زمان وەک ئامراز و چەکێکی کوشندە بۆ تواندنەوەی شوناسی نەتەوەیی بە کۆلۆنیکراو کەڵکیان وەرگرتووە. زمان بەشێکی هەرە سەرەکی لە شوناسی نەتەوەیی هەر گەلێک پێک دەهێنێت. یان بە تەعبیرێکی تر زمان بەشێکی دانەبڕاو و جیا هەڵنەگرە لە شوناسی نەتەوەیی بە چەشنێک دابەزینی ئاستی هوشیاری نەتەوەیی هەر نەتەوەیەک پەیوەندییەکی ڕاستەخۆی لەگەڵ لاواز بوون و تەریککەوتنەوەی زمانەکەیدا هەیە. پێچەوانەکەشی ڕاستە. ئاستی هوشیاری نەتەوەیی هەر نەتەوەیەک ئەوە دەردەخات تا چەندە ئەو نەتەوەیە بایەخ بە زمانەکەی دەدات و بەشێک لە ژیانی خۆی بۆ گەشە پێدان و پێشکەوتنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکەی تەرخان دەکات. لەو سەردەمەوە زمان وەکوو ئامرازێکی کوشندە بۆ سست کردنی هوشیاری نەتەوەیی و تواندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی هاتۆتە نێو فەرهەنگی دەوڵەتانی کۆلۆنیالی. ئێمە فێربووین چۆن چۆنی بەرگری بکەین لە زمان و ئەدەبی نەتەوەیمان. چونکە ئەوان باشی دەزانن کاتێک نەتەوەی بندەست لە هەمبەر نەتەوەی سەردەستدا هەست بە لاواز بوون و تەریک کەوتنەی زمانەکەی دەکات بێ گومان دەست بە لاواز بوونی ناسنامە و هەبوونی خۆیشی دەکات. لە ڕووی سایکۆلۆژیاوە ئەمە ڕاستە کاتێک منی بندەست لە هەمبەر ئەویتری باڵادەستدا هەست بە کەمی و لاوازی دەکەم ئەم حاڵەتە گەرچی نائاساییە بەڵام لە چەندین جار دووبارە بوونەوەیدا بۆ منی (تاک) دەبێتە حاڵەتێکی ئاسایی، لێرەیشەوەیە کە هەر جۆرە هەوڵ و تەقالایەک بۆ (منی) تاک لە گۆڕاندن و نوێ کردنەوە و خۆ دەربازکردن لەو حاڵەتە نائاساییەی کە بەرۆکی گرتووم دەبێتە شتێکی مەحاڵ و لە هەموو حاڵەتێکدا ئاسایی و نائاسایی لە موراعاتی ئەوی باڵا دەستدام ئەمەش وام لێدەکات هیچ جۆرە باوڕێکم بە خۆم نەمێنێت و هیچ کاتیش لە هەوڵی نوێ کردنەوە و گۆڕاندا نەبم. ئەمە لە حاڵەتێکی گشتیدا و لە ڕەهەندێکی بەرفراواندا دەکرێت لە تاکێکی بندەستەوە بۆ کۆمەڵە خەڵکانێکی بەکۆلۆنیکراو نەتەوەیەکی ژێر دەستەش بەکار ببرێت.
لێرەدا زمانی کوردی لە ناو زماناتی تری زیندووی دنیادا و لە ئاستی نێو نەتەوەییدا دەخەینە بەر باس و ئاوڕێک لە سەرەکیترین کێشە و گرفتەکانی دەدەینەوە.
دەمەوێت لەو پرسیارەوە دەست پێدەکەم کێش و قورسایی زمانی کوردی لە نێو زمانانی تردا لە ئاست جیهانیدا لە چ ڕادەیەک دایە؟
بە پێی شیکاریی بیرمەندێکی کانادایی 6600 زمان لە دونیادا لە حاڵی قسە پێکردن و ئاخاوتن دان. ئەگەر ئەم زمانانە بە پێی (کۆمەڵ) واتە (جمعیت)ی ئەو خەڵکانەی کە قسەیان پێ دەکەن بەراورد بکرێت دەتوانین بڵێین زمانی کوردی لە ڕەدەی 32ی زمانەکانی دنیادایە بەو پێیەی کە 40 میلیون خەڵکی قسەی پێدەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لەو ژمارەیە بەو زمانە قسە دەکەن بەم پێیە ڕادەی زمانەکە لەوە کەمتر مەزندەی بۆ دەکرێت. بە پێی ئەم شیکارییە دەکرێت بڵێین زمانی کوردی لە زۆربەی زمانەکانی سوێدی، دانمارکی و هۆڵەندی، بە کورتی هەموو ئەو زمانە لۆکاڵانەی کە لە ئوروپادا قسەی پێ دەکرێت بە نیسبەت زمانی کوردییەوە لە پلەکانی خوارتر دان، بەڵام لە ڕووی فەرهەنگیەوە زمانی کوردی توانای کێبەرکێ و ڕەقابەتی زمانە ئوروپیەکانی نیە. لێرەدا خۆم دەرگیری هیچ یەک لەو بوارانە ناکەم لەبەر ئەوەی دەکرێت بەدەیان کتێب و نووسراوەی بۆ تەرخان بکرێت. تەنها لەو گرفتە سەرکیەی دەدوێم کە ئەمڕۆ لە بەردەم چاخی زانست و تەکنۆلۆژیادا زمانی کوردی ڕووبەرووی بۆتەوە ئەوەش بە هۆی کەم‌کاری و سستی خۆمانەوەیە.
یەک لەو کێشە هەرە سەرەکیانەی کە ڕووبەرووی زمانی کوردی بۆتەوە و دەبێتەوە نەبوونی فەرهەنگستان یان بونیادێکی لەبارە کە لەسەر زمانی کوردی بکۆڵێتەوە. ئەمەش پەیوەستە بە هەبوونی دەوڵەتێکی یەکپارچە و نالۆکاڵی کە لە ئێستادا ئێمە نیمانە، لە باشووری کوردستانیشدا بە هەبوونی پشتگیری دەوڵەتەوە پێویستی بە بونیادێکی کوردناسی هەیە کە بە شێوەیەکی تۆکمە و تایبەت لەسەر زمانی کوردی بکۆڵێتەوە لە زانکۆکان و شوێنە ئاکادیمیکیەکاندا کە تاکوو ئێستا درووست نەکراوە.
ئەو خوێندنەوانەی تاکوو ئێستا لەسەر زمانی کوردی بە شێوەیەکی تایبەت ئەنجام دراون خوێندوەهایەکی خەوش و سەقەتن، لەبەر ئەوەی زمانی کوردییان لە چوارچۆوەی خوێندنەوەی (ئێران ناسیدا) تاوتۆی کردووە. ئەمڕۆ دەبێ پسپۆڕان و ئەوانەی بە شێوەیەکی ئاکادمیک و زانستی لەسەر زمانی کوردی کار دەکەن ئەو زمانە بەرەو ناوەندی خوێندنەوەی خۆی بگۆڕن و خوێندنەوەی ئێران ناسی بە پرۆسەی کوردناسی بگۆڕن. ئەوانەی بە شێوەیەکی ئاکادمیک و زانستانە کاریان لەسەر زمانی کوردی کردووە و خوێندوویانەتەوە لەو چوارچێوەیەدا واتە (ئێران ناسی) هەڵیان سەنگاندووە و مامەڵەیان لەگەڵ کردووە ئەمەش وادەکات زمانی کوردی، ئەگەرچی سەر بەلقی زمانە ئێرانیەکانە (فاکتێکی تایبەت بە خۆی نەبێت یان زمانێکی هاوبەش بێت لەگەڵ سەرجەم زمانە ئێرانییەکاندا. یان ئەوەی کە جیاوازییەکان ئەوەندە زۆر نەبن ببنە هۆی پێکهێنانی فاکتهایەکی تایبەت بە زمانی کوردی. پرۆفسۆر (جەماڵ نەبەز) لە کونفرانسی نێو نەتەوەیی ساڵی 2000 لە ئاڵماندا کە لەسەر زمانی کوردی خوێندنەوەی هەبوو، ئاگادارمان دەکاتەوە و کە تاکوو زمانی کوردی وەکوو خۆی و بەو فاکتەرە تایبەتیانەیەوە نەخوێندرێتەوە و مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت و لە حەوزەی موتالەعاتی (ئێران شناسی) نەهێنرێتە دەرەوە و ڕێکخراوێکی زانستیانەی کوردناسی لە زانکۆکان و شوێنە ئاکادیمیکەکاندا بۆ دانەمەزرێت بێ‌گومان گیر و گرفتەکانی بەو ئاسانیە چارەسەر ناکرێ و بەردەوام لەگەڵ گرفتە ناوخۆییەکاندا ڕووبەڕوو دەبێتەوە. سستی و کەم کاری ئێمە لەمەڕ گەشەسەندن و ئەورۆیی کردنی زمانەکەمان ڕیشەیەکی مێژووی چەندین ساڵەی هەیە. بیرمەند و شاعیری گەورەی کورد ئەحمەدی خانی لە چیرۆکە بەناوبانگەکەیدا (مەم و زین) ڕەخنەکانی زۆرتر ڕوو لە ڕووناکبیران و خوێندەوارانی کورد ەکات لەوەی کە هیچ جۆرە بایەخێکیان بە زمانی کوردی نەداوە و ئەمەش بۆتە هۆی لەبیرچوونەوە و فەرامۆش کردنی زمانی کوردی لە ئاست نووسیندا. ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە، ئێمە بە سەدان و بگرە هەزاران خوێندەواری ئاکادمیک و بەناو ڕووناکبیرمان هەیە، بەڵام ئەوانەی کە لەسەر زمانی نەتەوەی و زمانی دایکی بەو شێوەیە چالاک کاریان کردووە و کار دەکەن لە قامکی دەست تێناپەڕن. ئێمە خۆمان کۆسپی هەرەگەورەین لە بەردەم گەشە سەندن و مودێڕنێزە بوونی زمانەکەماندا.لە حەوزەی زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا دەکرێت بڵێین زمان زانستێکی تۆکمە و تایبەتە و هەموو کەس و لایەنێک ناتوانن پێی هەستن. زمان و کار تێکردنەکانی لەسەر هەموو جۆرێکی ژیانی مرۆڤ لەوانە ژیانی کۆمەڵایەتی ـ ئابووری و سیاسی و فیکری و هونەری ئەوە دەسەلمێنن ئەم زانستە تۆکمە پێویستی بە کەسانێ لێهاتوو و پسپۆڕ و شارەزا هەیە کە ڕووبەرێکی زۆر لە ژیانی ڕۆژانەیانی بۆ تەرخان بکەن. لەوەی کە زمان پەیوەستە بوونێکی نەپچڕاو بنەڕەتی لەگەڵ هرز و بوونی مرۆڤدا وەک کەسایەتی هەیە و دیارترین و سەرەکیترین ئامرازیشە بۆ جیاوازییەکی نێوان مرۆڤ و بوونەوەر لە ڕووی فیکری و کۆمەڵایەتیەوە بەتایبەت بوونەوەرە گیاندارەکان لە ڕووی فیزیۆلۆژی و سایکۆلۆژییەوە و ئەو دەسەڵاتە دەروونیەی کە زمان بە مرۆڤی تاکی دەبەخشێت و داوای لێدەکات وەکی مرۆڤێکی خاوەن دەسەڵات بوونی خۆی لە کۆمەڵدا بسەلمێنێت، شتێکی گومان لێنەکراوە و زمانناسانی هاوچەرخ پێی لەسەر دادەگرن. لێرەدا هەوڵ دەدەم زمان چ وەک سەرەکیترین ئامرازی جیاکردنەوەی مرۆڤ ـ بوونەوەر ـ چ وەک کەرەستەیەکی عەقڵی و مەعریفی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە داڕشتن و فۆرم بەخشیندا بە چەمکی نەتەوە و شوناسی نەتەوەیی لە ڕوانگەی دوو بیرمەند و زمانناسی بەناوبانگ لە دوو زەمەنی جیاجیا و دوو شێوازی جیاوازدا بخەمە ڕوو. (ڕنە دێکارت) بیرمەندی فەرانسەوی سەدەی حەڤدەیەم و دووەم (نەوام چامسکی) زمانناس و بیرمەندی ئەمریکی هاوچەرخ. ئەم دوو بیرمەندە لە دوو تەعبیری جیاوازدا لەسەر ئەوەن کە زمانی تایبەتی مرۆڤ بەشێکە لە شوناس و جەوهەری مرۆڤەکان یان زمان جۆرە تەمایوزێکی ڕیشەیی پێک دێنێت لە نێوان مرۆڤ و بوونەوەردا. گەرچی ڕنە دێکارت لە نووسینەکانیدا تەنها ئاماژەیەکی کورتی بە زمان داوە بەڵام هەندێک لە تیۆرەکانی ئەو دەربارەی جەوهەری زمان لە ڕووی زمانناسی و سۆسیۆلۆژی زمانەوە پێگەیەکی ئەساسی و بایەخدارن:
یەک لەو تیۆرانەی کە سەرەنجام دێکارت یان لە حەوزەی فیزیک بەرەو فیزیۆلۆژی و ڕەوانناسی کێشمەکێش کرد و دواتر بوو بە هۆی داهێنان و ئافراندنی نیزامی فیزیۆلۆژی ئۆبجێکت ئەو وزە و تواناییەیە کە مرۆڤ خاوەنیەتی هیچکات ناتوانێت بە بەڵگە و دکۆمێنت دەریان ببڕێت بەڵکوو پێویستی بە ئافراندن و داهێنانی کۆمەڵێک دەستەواژە و وشەی نوێ هەیە بۆ دەربڕینی بیر و هرزێکی نوێ.
ڕنە دێکارت لە تێۆرییەکەیدا بۆ مرۆڤ کە وەکوو تاک ئاماژەی دەداتە سەر لەم چەمکەدا خۆی پیشان دەدات (من بیر دەکەمەوە کە واتە من هەم) گرێدان و پێکەوە بەستنەوەی دوو چەمکی (هزر ـ بوون) لێرەدا ئەو شتەی دەبێتە ئامرازی دەربڕین و ڕاگەیاندنی هزری نوێ جگە لە زمان شتێکی تر نییە، ئەگەر وا بێت ئەو ڕستەیەی دێکارت ڕاستەوخۆ دەبێتەوە بە (من زمان دەزانم کە واتە من هەم) لەبەر ئەوەی بە بەراوردێکی لۆژیکیانە دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئەو هاوڕێژەیی (تناسب) و پەیوەستە بونەی لە نێوان هزر ـ بووندا هەیە بە هەمان ڕادەش لە نێوان زمان ـ بووندا، بوونی هەیە چونکە زمان تاقە کەرستەیەکە لەو ڕوویەوە دەتوانرێت هزری نوێی پێ ئاراستە بکرێت و ڕابگەیەندرێت. کە وایە هەمان هاوکێش و هاوڕێژەیی هزر ـ بوون لە نێوان (زمان ـ بوون)دا بەدی دەکرێت.
نەوام چامسکی زمانناسی بەناوبانگی ئەمریکی لە ڕوانگەیەکی ترەوە لەسەر ئەم تیۆرەی (رنە دێکارت) دەوەستێت. ئەو دەڵێت: (ئەگەر بمانهەوێت بڵێین مرۆڤ دەتوانێت خاوەنی زانست بێ ئەم زانستە دەکرێت لە شێوەهایەکی جیاجیادا پۆلێنبەندی بکرێن یەک لەم پۆلێنبەندیانەش جیاکردنەوەی زانستی زمانە لە زانستی غەیری زمان، لەم ڕووەوە دەتوانین بڵێین ئەم پۆلێنبەندیەی نێوان زانستی زمان و زانستی غەیری زمان نەک هەر لە حەوزەی زماننای گشتیدا دەگونجێ بەڵکوو لە زمانناسی هاوچەرخیشدا کە بە سەردەمی (جیهانیهای زمان) ناو دەبرێت درووستە. ئەم پۆلێنبەندییەی نێوان زمان و زانستەکانی تر لە لایەن خودی زمانناسانەوە دانەنراوە بەڵکوو لە ڕاستیدا بونیادی ئەم دابەشکردنە لە داهێنانی زەینی خودی مرۆڤەوەیە. بە تەعبیرێکی تر ئەگەر چی زانستی زمان یەکێکە بە نزامگەلی مەعریفەی بەشەری بەڵام ئەم مێتۆد و ئوسووڵە بنەڕەتیانەی کە بەسەر زماندا حاکمن لە سەرجەم مەعریفەکانی تر جیا دەکاتەوە ئەمەش یەک لەو پێوەرانەیەکە بۆچوونی چامسکی دەربارەی شوناس و جەوهەری زمان لە بۆچوونی بیرمەندانی تر جیا دەکاتەوە. ئەگەر وایە دەتوانین بڵێین زمانی تایبەتی مرۆڤ بەشێکە لە جەوهەر و شوناسی خودی مرۆڤەکان کە ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە هزر و بوونی مرۆڤەوە. یان بە تەعبیرێکی تر زمانی زگماکی یەکەمین شوناسی وەرگیراوە ڕیشەدارترین بواری شوناسی کۆمەڵایەتی تاکەکانە، هەوڵ دەدەین لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانی زمان وەک ژێر خان و بنیاتنانی شوناسی نەتەوەیی، لەڕووی دەروونناسیەوە: یان لایەنە ئیجابی و سەلیبەکانی زمان چ وەک کەرەستەیەکی عەقڵی و مەعریفی و چ وەک ئامرازێکی بنیاتنەر لە درووست کردن و دامەزراندنی ژێر خانی شوناسی نەتەوەیی چ وەک کارتێکەرەکانی زمان و کاریگەرێتی لەسەر گەشەسەندنی تێڕامان و هزر و بیری مرۆڤ و هەروەها کارێگەرێتی لایەنی سەلبی زمان لە حاڵەتی لاواز بوون و تەریک کەوتنەوەی لە ئاست زمانانی بیانی و نێو نەتەوەییدا لەسەر کەسایەتی دەروونی مرۆڤەکان لە ڕووی دەروونناسیەوە تاوتۆی بکەین. بۆ ئەم مەبەستەش سروشتیە کە زمانی (کوردی) و کەسایەتی کورد، وەکوو سوژە هەڵبژێرین.
لەبەر ئەوەی پێم وایە هیچ یەک لە زماناتی تری دنیا و نەتەوەکانی تر ئەوەندەی زمانی کوردی و کەسایەتیەکەی تووشی خەمۆکی و وترسێکی کوشندە و قووڵ لە داهاتوو و دڵەڕاوکێ و پاشاگەردانی و سەرەڕای هەموو ئەمانەش ڕووبەڕووی تواندنەوە و لە هەمان کاتدا ڕووخانی کەسایەتی و دەروونی نەبوەتەوە کەوابوو زمانی کوردی و کەسایەتیەکەی زمان و کەسایەتیەکی تاک ڕەهەند و تاک مانا نیە و بە چەندها ڕەهەندی جیاواز و ئاقاری مێژووییدا تێدەپەڕێت وەک بەختیار عەلی دەڵێت: کەسایەتی کورد یەک لەو کەسایەتیانەیە کە مێژووییەکی درێژی لەگەڵ خامۆشیدا بردۆتە سەر. کاتێک ئاوڕ لە دوای خۆی دەداتەوە چەندین سەدەی دوور و درێژ لە بێدەنگی لە بەردەمیدا شەپۆل دەدەن، چەندین سەدەی دوور و درێژ لە بێ تێکست، بێ ئاسەوار و بێ شکۆی دەسەڵات لە پشتیەوە بێدەنگ و خامۆش وەستاون. زمانی کوردی تا ئەو شوێنەی تەعبیرە لە جیاوازیی ئێمە لەگەڵ نەتەوەکاتی تردا بە شێوەیەکی چالاک تا ئەو شوێنە تایبەتە بە درووست کردنی هوشیارییەکی نەتەوەیی و گشتی بۆ گۆڕینی دۆخی کەسایەتیەکەی بە زمانی کوردی کاریگەری بینیوە لە لاواز کردنی کار کردن پێیدا بەڵام گۆمانیش لەوەدا نییە زمانی کوردی بەردەوام لە بازنەیەکی کولتووری هێندە تەسکدا بەکار براوە کە توانای لەسەر تەعبیرکردنی ڕووداوەکانی بەگشتی و قەیرانە کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتوورییەکەی بە تایبەتی نییە. خودی ئەم لاوازییەی تەعبیر کردنی زمانی کوردی بەتەنیا بەرهەمی تیرۆرەکانی دەرەوە نیە بەڵکوو لاوازی خودی بەکارهێنانەکەیشی ئەوەندە بگرە زیاتر کاریگەرە. کاتێک بە زمانەکەمان تەعبیر لە ڕووداوێکی جیهانی، یان لۆکاڵی و ناوچەیی دەکەین بە شێوەیەکی تاک ڕەهەند تەعبیری لێ دەکەین و لە یەک گۆشە ڕوانینەوە سەیری قەیرانی وجوودیی و سیاسی خۆمان دەکەین لە یەک زاویە و بە یەک تەعبیر لە کێشە و گرفتەکانمان دەڕوانین، ئەمەش وا دەکات زمانەکەمان زمانێکی تاک ڕەهەند بێت و توانای تەعبیری جیاواز لەسەر ڕووداو و قەیرانەکانمانی پێ نەبێت. کاتێک باس لە زمان دەکەین باس لە کەرستەیەکی عەقڵی و مەعریفی دەکەین لە هەمان کاتدا هەمیشەش ئەبستراکت لە زمانمان ڕاونیوە لەو ڕوانگەیەوە سەیرمان کردووە کە زمان کەرەستە و ئامرازی لە یەکتێگەیشتن و قسەکردنەوە بەس بەڵام زمان کاتێک دەتوانێت لە پرۆژەی درووستکردنی ژێر خانی نەتەویید چالاک بێت کە بووبێتە خەزێنەیەکی مەعریفی، کاتێک دەڵێین زمان ستوونی هەرە گەورەی نەتەوەیە مانای ئەوەیە نەتەوە لە جەوهەردا یەکسانە بەکۆی ئەو زانیاری و هزر و دنیا بینیەی لە زمانەکەیدا هەڵیگرتووە، زمان گەنجینەی مەعلووماتی نەتەوەیە. زمان پەرژین و چوار چێوەیەک نیە نەتەوە بە دەوری خۆیدا بیکێشێت و خۆی تێدا قەتیس بکات، بەچەشنێک لە ناویدا تایبەتمەندییەکانی خۆی تێدا گەمارۆ بیکێشێت و خۆی تێدا قەتیس بکات، بە چەشنێک لە ناویدا تایبەتمەندییەکانی خۆی تێیدا گەمارۆ بدات. زمان کەرەستەیەکە توانای ژیانی نەتەوە دەستنیشان دەکات. ئێمە نابێت خۆمان بەو وتە زایەوە ببەستینەوە کە دەڵێت زمان تەنها ئەمراز و کەرەستەی لێک تێگەیشتن و پێوەندی نێوان فەرهەنگەکان و لە هەمان کاتدا قسەکردنە بەڵکوو دەبێت ئێمە زمان بکەینە پێکهاتەیەکی فرە ڕەهەند بۆ دنیا بینی و هزر و کۆی زانستەکانمان، دەبێ زمانەکەمان فێری تەعبیری جۆراوجۆر و لە هەموو قەیران و کێشەکانمان بکەین، بە زمانەکەمان تەعبیری جیاواز لە ڕووداوەکانی جیهان و خۆمان بکەین، بەر لەوەی بچمە سەر زمان و پەیوەستەبوونی بە ناسنامەی نەتەوەیی و بنیاتنانی ژیرخانی هوشیاری نەتەوەیی دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بە چاو خشاندێک بە مێژووی سیاسی و دەوڵەتانی کۆلۆنیالیستی لە سەدەکانی هەژدە، نۆزدە و بە تایبەت لە سەدەی پڕ لە خوێناوی بیستەمدا ئەوەمان بۆ دەردەکەوێت کە لە سیاسەتی فەرهەنگی کۆلۆنیالیزمدا زمان هەمیشە وەکوو ئامرازێکی کوشندە و ترسناک مامەڵەی لەگەڵدا کراوە. نەتەوەی کۆلۆنیالی و سەردەست بڕێک جار لە گەشەکردنی زمانی نەتەوەی بندەست تۆقیون و بەداسەپاندنی جۆرەها زەبروزەنگ و تەوژم و سەرکوت فەزایەکی قەدەغەکراویان بۆ گەشەکردنی زمانی نەتەوەی بندەست درووست کردووە، بڕێک جاریش لە زمان وەک ئامراز و چەکێکی کوشندە بۆ تواندنەوەی شوناسی نەتەوەیی بە کۆلۆنیکراو کەڵکیان وەرگرتووە. زمان بەشێکی هەرە سەرەکی لە شوناسی نەتەوەیی هەر گەلێک پێک دەهێنێت. یان بە تەعبیرێکی تر زمان بەشێکی دانەبڕاو و جیا هەڵنەگرە لە شوناسی نەتەوەیی بە چەشنێک دابەزینی ئاستی هوشیاری نەتەوەیی هەر نەتەوەیەک پەیوەندییەکی ڕاستەخۆی لەگەڵ لاواز بوون و تەریککەوتنەوەی زمانەکەیدا هەیە. پێچەوانەکەشی ڕاستە. ئاستی هوشیاری نەتەوەیی هەر نەتەوەیەک ئەوە دەردەخات تا چەندە ئەو نەتەوەیە بایەخ بە زمانەکەی دەدات و بەشێک لە ژیانی خۆی بۆ گەشە پێدان و پێشکەوتنی زمان و ئەدەبی نەتەوەکەی تەرخان دەکات. لەو سەردەمەوە زمان وەکوو ئامرازێکی کوشندە بۆ سست کردنی هوشیاری نەتەوەیی و تواندنەوەی ناسنامەی نەتەوەیی هاتۆتە نێو فەرهەنگی دەوڵەتانی کۆلۆنیالی. ئێمە فێربووین چۆن چۆنی بەرگری بکەین لە زمان و ئەدەبی نەتەوەیمان. چونکە ئەوان باشی دەزانن کاتێک نەتەوەی بندەست لە هەمبەر نەتەوەی سەردەستدا هەست بە لاواز بوون و تەریک کەوتنەی زمانەکەی دەکات بێ گومان دەست بە لاواز بوونی ناسنامە و هەبوونی خۆیشی دەکات. لە ڕووی سایکۆلۆژیاوە ئەمە ڕاستە کاتێک منی بندەست لە هەمبەر ئەویتری باڵادەستدا هەست بە کەمی و لاوازی دەکەم ئەم حاڵەتە گەرچی نائاساییە بەڵام لە چەندین جار دووبارە بوونەوەیدا بۆ منی (تاک) دەبێتە حاڵەتێکی ئاسایی، لێرەیشەوەیە کە هەر جۆرە هەوڵ و تەقالایەک بۆ (منی) تاک لە گۆڕاندن و نوێ کردنەوە و خۆ دەربازکردن لەو حاڵەتە نائاساییەی کە بەرۆکی گرتووم دەبێتە شتێکی مەحاڵ و لە هەموو حاڵەتێکدا ئاسایی و نائاسایی لە موراعاتی ئەوی باڵا دەستدام ئەمەش وام لێدەکات هیچ جۆرە باوڕێکم بە خۆم نەمێنێت و هیچ کاتیش لە هەوڵی نوێ کردنەوە و گۆڕاندا نەبم. ئەمە لە حاڵەتێکی گشتیدا و لە ڕەهەندێکی بەرفراواندا دەکرێت لە تاکێکی بندەستەوە بۆ کۆمەڵە خەڵکانێکی بەکۆلۆنیکراو نەتەوەیەکی ژێر دەستەش بەکار ببرێت.
لێرەدا زمانی کوردی لە ناو زماناتی تری زیندووی دنیادا و لە ئاستی نێو نەتەوەییدا دەخەینە بەر باس و ئاوڕێک لە سەرەکیترین کێشە و گرفتەکانی دەدەینەوە.
دەمەوێت لەو پرسیارەوە دەست پێدەکەم کێش و قورسایی زمانی کوردی لە نێو زمانانی تردا لە ئاست جیهانیدا لە چ ڕادەیەک دایە؟
بە پێی شیکاریی بیرمەندێکی کانادایی 6600 زمان لە دونیادا لە حاڵی قسە پێکردن و ئاخاوتن دان. ئەگەر ئەم زمانانە بە پێی (کۆمەڵ) واتە (جمعیت)ی ئەو خەڵکانەی کە قسەیان پێ دەکەن بەراورد بکرێت دەتوانین بڵێین زمانی کوردی لە ڕەدەی 32ی زمانەکانی دنیادایە بەو پێیەی کە 40 میلیون خەڵکی قسەی پێدەکەن. ئەمە لە کاتێکدایە کە زیاتر لەو ژمارەیە بەو زمانە قسە دەکەن بەم پێیە ڕادەی زمانەکە لەوە کەمتر مەزندەی بۆ دەکرێت. بە پێی ئەم شیکارییە دەکرێت بڵێین زمانی کوردی لە زۆربەی زمانەکانی سوێدی، دانمارکی و هۆڵەندی، بە کورتی هەموو ئەو زمانە لۆکاڵانەی کە لە ئوروپادا قسەی پێ دەکرێت بە نیسبەت زمانی کوردییەوە لە پلەکانی خوارتر دان، بەڵام لە ڕووی فەرهەنگیەوە زمانی کوردی توانای کێبەرکێ و ڕەقابەتی زمانە ئوروپیەکانی نیە. لێرەدا خۆم دەرگیری هیچ یەک لەو بوارانە ناکەم لەبەر ئەوەی دەکرێت بەدەیان کتێب و نووسراوەی بۆ تەرخان بکرێت. تەنها لەو گرفتە سەرکیەی دەدوێم کە ئەمڕۆ لە بەردەم چاخی زانست و تەکنۆلۆژیادا زمانی کوردی ڕووبەرووی بۆتەوە ئەوەش بە هۆی کەم‌کاری و سستی خۆمانەوەیە.
یەک لەو کێشە هەرە سەرەکیانەی کە ڕووبەرووی زمانی کوردی بۆتەوە و دەبێتەوە نەبوونی فەرهەنگستان یان بونیادێکی لەبارە کە لەسەر زمانی کوردی بکۆڵێتەوە. ئەمەش پەیوەستە بە هەبوونی دەوڵەتێکی یەکپارچە و نالۆکاڵی کە لە ئێستادا ئێمە نیمانە، لە باشووری کوردستانیشدا بە هەبوونی پشتگیری دەوڵەتەوە پێویستی بە بونیادێکی کوردناسی هەیە کە بە شێوەیەکی تۆکمە و تایبەت لەسەر زمانی کوردی بکۆڵێتەوە لە زانکۆکان و شوێنە ئاکادیمیکیەکاندا کە تاکوو ئێستا درووست نەکراوە.
ئەو خوێندنەوانەی تاکوو ئێستا لەسەر زمانی کوردی بە شێوەیەکی تایبەت ئەنجام دراون خوێندوەهایەکی خەوش و سەقەتن، لەبەر ئەوەی زمانی کوردییان لە چوارچۆوەی خوێندنەوەی (ئێران ناسیدا) تاوتۆی کردووە. ئەمڕۆ دەبێ پسپۆڕان و ئەوانەی بە شێوەیەکی ئاکادمیک و زانستی لەسەر زمانی کوردی کار دەکەن ئەو زمانە بەرەو ناوەندی خوێندنەوەی خۆی بگۆڕن و خوێندنەوەی ئێران ناسی بە پرۆسەی کوردناسی بگۆڕن. ئەوانەی بە شێوەیەکی ئاکادمیک و زانستانە کاریان لەسەر زمانی کوردی کردووە و خوێندوویانەتەوە لەو چوارچێوەیەدا واتە (ئێران ناسی) هەڵیان سەنگاندووە و مامەڵەیان لەگەڵ کردووە ئەمەش وادەکات زمانی کوردی، ئەگەرچی سەر بەلقی زمانە ئێرانیەکانە (فاکتێکی تایبەت بە خۆی نەبێت یان زمانێکی هاوبەش بێت لەگەڵ سەرجەم زمانە ئێرانییەکاندا. یان ئەوەی کە جیاوازییەکان ئەوەندە زۆر نەبن ببنە هۆی پێکهێنانی فاکتهایەکی تایبەت بە زمانی کوردی. پرۆفسۆر (جەماڵ نەبەز) لە کونفرانسی نێو نەتەوەیی ساڵی 2000 لە ئاڵماندا کە لەسەر زمانی کوردی خوێندنەوەی هەبوو، ئاگادارمان دەکاتەوە و کە تاکوو زمانی کوردی وەکوو خۆی و بەو فاکتەرە تایبەتیانەیەوە نەخوێندرێتەوە و مامەڵەی لەگەڵ نەکرێت و لە حەوزەی موتالەعاتی (ئێران شناسی) نەهێنرێتە دەرەوە و ڕێکخراوێکی زانستیانەی کوردناسی لە زانکۆکان و شوێنە ئاکادیمیکەکاندا بۆ دانەمەزرێت بێ‌گومان گیر و گرفتەکانی بەو ئاسانیە چارەسەر ناکرێ و بەردەوام لەگەڵ گرفتە ناوخۆییەکاندا ڕووبەڕوو دەبێتەوە. سستی و کەم کاری ئێمە لەمەڕ گەشەسەندن و ئەورۆیی کردنی زمانەکەمان ڕیشەیەکی مێژووی چەندین ساڵەی هەیە. بیرمەند و شاعیری گەورەی کورد ئەحمەدی خانی لە چیرۆکە بەناوبانگەکەیدا (مەم و زین) ڕەخنەکانی زۆرتر ڕوو لە ڕووناکبیران و خوێندەوارانی کورد ەکات لەوەی کە هیچ جۆرە بایەخێکیان بە زمانی کوردی نەداوە و ئەمەش بۆتە هۆی لەبیرچوونەوە و فەرامۆش کردنی زمانی کوردی لە ئاست نووسیندا. ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگرە، ئێمە بە سەدان و بگرە هەزاران خوێندەواری ئاکادمیک و بەناو ڕووناکبیرمان هەیە، بەڵام ئەوانەی کە لەسەر زمانی نەتەوەی و زمانی دایکی بەو شێوەیە چالاک کاریان کردووە و کار دەکەن لە قامکی دەست تێناپەڕن. ئێمە خۆمان کۆسپی هەرەگەورەین لە بەردەم گەشە سەندن و مودێڕنێزە بوونی زمانەکەماندا.

ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,710 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | گۆڤاری هەرەوەز
بابەتێن پەیوەستکری: 7
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: زمانزانی
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 88%
88%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 15-09-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد )ڤە: 15-09-2015 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 7,710 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.17 KB 15-09-2015 سەریاس ئە‌حمەدس.ئـ.
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی

روژەڤ
کەسایەتی
کەریم کابان
18-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەریم کابان
کەسایەتی
کوێستان داودی
26-01-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کوێستان داودی
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
06-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
سەردار محەمەد عەبدولڕەحمان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
ئەسما یوسف ئەمین
24-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
کۆچۆ
21-03-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
پشتیوان جەمال ئەحمەد
17-03-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا وەرزشی بۆ پۆلا حەفتی بنەڕەت تا دووازدێ ئامادەیی
02-03-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
حاتمیە
29-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
جهـ
سنونێ
27-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
سوهەیلا قازی محەمەد
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
زوڵفا محمود عەبدوڵا کوێخا مارف
25-02-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ڤیدیۆ
ئەڤ بیرۆکەیا لە کیڤە سەرچاڤە گرتییە کە دبێژن ئێزیدییەکان کورد نین؟
23-02-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
ئامار
بابەت 514,903
وێنە 104,261
پەرتوک PDF 18,882
فایلێن پەیوەندیدار 94,723
ڤیدیۆ 1,232
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
دەولەت و میرگەهێن کوردی ل س...
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد حاجی بەرواری ...
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
ڕێبەرێ مامۆستایێ پەروەردەیا...
پەڕتووکخانە
باشوورێ کوردستانێ و بەغدا- ...
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
دیوانا ئەحمەد عەرەب سلێڤانەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!