ئەمڕۆ (سێشەممە) یەکەم زەنگی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکان بۆ خوێندنی ساڵی نوێی 2015-2016 لێدرا، وەزیری پەروەردەش وتی "بایی 12،5 ملیار دینار کتێبمان چاپکردوە".
ئاوێنە: وەزیر پەروەردەی حکومەتی هەرێم پشتیوان سادق لەوتارێکدا کە بەبۆنەی کردنەوەی دەرگای قوتابخانەکانەوە پێشکەشیکرد، ڕایگەیاند "ئەمڕۆ 2015/9/15 بەئامادەبونی یەک ملیۆن و 700 هەزار هەزار خوێندکارو قوتابی، ساڵی نوێی خوێندن دەستیپێکردو دەرگای قوتابخانەکان کرانەوە".
پشتیوان سادق وتیشی "جگە لەوەی زیاتر لە50 هەزار خوێندکاری نوێ لەپۆلی یەکەمی بنەڕەتییەوە داخڵی پرۆسەی خوێندن دەبن و بەبڕی 12،5 ملیار دینار کتێبیشمان بۆ هەمو قۆناغەکان چاپ کردوە".
- 15-09-2015
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 4,659 car hatiye dîtin