بێکاریی لە تورکیا زیادیکردووە
📊 ئامار و راپرسی
پاشەکشەی ئابووری تورکیا لەسەر زیادبوونی رێژەی بێکاریی رەنگیداوەتەوه و ئه و رێژەیە بۆ 9.6% بەرزبووەتەوە، دوای ئەوەی لەساڵی رابردوودا 9.1% بوو.
پێدراوەکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا ئاشکرایکرد کەژمارەی ئەوانەی بێکارن و تەمەنیان لەسەرووی 15 ساڵانەوەیە، گەیشتووەتە 880 هەزار کەس لەحوزەیرانی ئەمساڵدا، دوای ئەوەی 226 هەزار بێکاری نوێ چوونەڕیزی بێکارانەوە، ئەوەش بەبەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوودا.
رێژەی بێکاری لەنێو ئه و لاوانەی تەمەنیان لەنێوان 15 و 25 ساڵیدایە بەتێکڕای 1.0 بەرزبووەتەوە تا بگاتە 17.7%، لەکاتێکدا رێژەی بێکاری لەنێوان ئەوانەی تەمەنیان لەنێوان 15 و 64 ساڵیدایە بەتێکڕای 0.4 بەرزبووەتەوه و گەیشتووەتە 9.7%.
- 15-09-2015