جەمال حەمەکۆڵ
هونەرمەند و پارێزەر جەمالی حەمەکۆڵ، دوای نزیکەی چوار ساڵ مانەوە لەنێو جێگە، لە تەمەنی 65 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
جەمالی حەمەکۆڵ، لەسەرەتای ساڵانی حەفتاکانەوە دەستی بە خەرمانی کارە هونەرییەکانی کردووە، بەڵام ماوەی چەند ساڵێک بوو بەهۆی نەخۆشییەوە بەتەواوی لە هەموو شتێک دابڕابوو.
حەمەکۆڵ بەردەوام لەسەر جێگەی بەگەشبینییەوە لە هونەرەکەی دەڕوانی و، لەخەمی گەڕانەوە بوو بۆ کایەی هونەری.
هونەرمەند خاوەنی چەندین کاری هونەرییە، بەڵام تاوەکو ئێستا لە بیرەوەری هەڵسەنگاندنی خەڵکدا، جەمال هەر پزیشکەکەی درامای (
ژاڵەژاڵە)یە.
جەمالی حەمەکۆڵ، لەساڵی 1952 لە شاری
سلێمانیسلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی 1979 کۆلیژی یاسای تەواوکردووە و بووەتە پارێزەر، لەگەڵ ئەوەشدا زیاتر سەرقاڵی کاری هونەری بووە و پێیخۆشبووە زیاتر وەک هونەرمەند بناسرێت نەک وەک پارێزەر.
رۆژی 24-06-2017 لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
⚠️ دون هذا السجل بلغة (🏳️ کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!