библиотека библиотека
Поиск

Kurdipedia является крупнейшим источников информации курдским курдам!


Параметры поиска





Расширенный поиск      Клавиатура


Поиск
Расширенный поиск
библиотека
Имена для курдских детей
Хронология событий
Источники
История
Пользователь коллекций
виды деятельности
Помощь в поиске?
Публикация
видео
Классификации
Случайная деталь!
Отправлять
Отправить статью
Отправить изображение
Опрос
Ваше мнение
контакт
Какая информация нам нужна !
Стандарты
Правила использования
Параметр Качество
Инструменты
Нарочно
Архивариусы Курдипедии
Статьи о нас !
Kurdipedia Добавить на ваш сайт
Добавить / удалить e-mail
Статистика посетителей
Статистика статьи
Конвертер шрифтов
Календари Конвертер
Проверка орфографии
Языки и диалекты страницы
Клавиатура
Удобные ссылки
Расширение Kurdipedia для Google Chrome
Cookies
Языки
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Мой счет
Вход
Членство !
Забыли пароль !
Поиск Отправлять Инструменты Языки Мой счет
Расширенный поиск
библиотека
Имена для курдских детей
Хронология событий
Источники
История
Пользователь коллекций
виды деятельности
Помощь в поиске?
Публикация
видео
Классификации
Случайная деталь!
Отправить статью
Отправить изображение
Опрос
Ваше мнение
контакт
Какая информация нам нужна !
Стандарты
Правила использования
Параметр Качество
Нарочно
Архивариусы Курдипедии
Статьи о нас !
Kurdipedia Добавить на ваш сайт
Добавить / удалить e-mail
Статистика посетителей
Статистика статьи
Конвертер шрифтов
Календари Конвертер
Проверка орфографии
Языки и диалекты страницы
Клавиатура
Удобные ссылки
Расширение Kurdipedia для Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Вход
Членство !
Забыли пароль !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Нарочно
 Случайная деталь!
 Правила использования
 Архивариусы Курдипедии
 Ваше мнение
 Пользователь коллекций
 Хронология событий
 виды деятельности - Курдипедиа
 Помощь
Новый элемент
биография
НУРЕ ДЖАВАРИ
13-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
ГÖНДЕ МЕРХАСА
16-02-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Георгий Мгоян
01-02-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Победоносцева Кая Анжелика Олеговна
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Пашаева Ламара Борисовна
18-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
КАВКАЗСКIИ КАЛЕНДАР НА 1856 годь
28-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
СОВЕТСКАЯ РОССИЯ, РЕСПУБЛИКИ ЗАКАВКАЗЬЯ И КУРДСКИЙ ВОПРОС В 20-е годы
19-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
Участие курдов в Великой Отечественной войне 1941 — 1945 гг
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Чатоев Халит Мурадович
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
КУРДЫ СОВЕТСКОЙ АРМЕНИИ: исторические очерки (1920-1940)
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Статистика
Статьи 515,948
Изображения 105,053
Книги pdf 19,064
Связанные файлы 95,484
видео 1,259
биография
ВАСИЛЬЕВА ЕВГЕНИЯ ИЛЬИНИЧНА
биография
АДЖИE ДЖИНДИ
биография
AМAРИКE СAРДАР
биография
ОЛЬГА ИВАНОВНА ЖИГАЛИНА
биография
Лазарев Михаил Семенович
نامەی فواد مەعسوم بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک، ڕاستکردنەوە و وەڵامدانەوەی لە لایەن دەرسیم دیبەگەییەوە
Курдипедия — крупнейший многоязычный источник курдской информации!
Категория: документы | Язык статьи: کوردیی ناوەڕاست
Делиться
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Рейтинговая статья
Отлично
очень хороший
Средний
неплохо
плохой
Добавить в мои коллекции
Ваше мнение о предмете!
предметы истории
Metadata
RSS
Поиск в Google для изображений, связанных с выбранным элементом !
Поиск в Google для выбранного элемента !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نامەی فواد مەعسوم بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک، ڕاستکردنەوە و وەڵامدانەوەی لە...

نامەی فواد مەعسوم بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک، ڕاستکردنەوە و وەڵامدانەوەی لە...
نامەکە تایبەتە بە بێتاوانی (نزار خەزرەجی)لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال و قۆناغەکانی ئەنفالکردنی کورد لە ساڵی 1988 ز ئەو تیپ و فەیلەقانەی سوپا کە بەشداری ئەو پرۆسەیەبوون
دەرسیم دیبەگەیی.
محەمەد فوئاد مەعسوم خدر (فوئاد مەعسوم)، ئەندامی ئۆفیسی ڕامیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەنامەیەکدا کە ڕۆژی چوارشەممە‌ (10-10-2001) بۆ وەزیری دادی دانمارکی (فرانک یەنسن)ی ناردووە (کە لەخوارەوە دەقی نامەکە دەخەمەڕوو)، ناوبراو لەنامەکەیدا نووسیوێتی‌: (فەریقی یەکەمی ڕوکن، نزار ئەلخەزرەجی، لەلای ئێمە وەکو کەسایەتییەکی سەربازی نیشتمانیی بێوێنەو خاوەن ناوبانگێکی باش ناسراوە(1). بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە ئەو (خەزرەجی) هیچ ڕۆڵێکی نەبووە لەلێدانی هەڵەبجە بەچەکی کیمیاوی، هەروەها بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالیشی نەکردووە لە کوردستانی ئێراق، کە نزیکەی (182) هەزار هاووڵاتی کورد تیایدا بوونە قوربانی، ئەو (نزار خەزرەجی) بەوە ناسرابوو کە دژی تاوانی جەنگ بوو، هەروەها خاوەنی کەسایەتییەکە کە شایستەی ڕێزو ستایشە‌).
ئەوەی دکتۆر فوئاد باسی دەکات هیچی بەسەر ڕاستییەوە نییەو پاکانە کردنێکە بۆ تاوانبارێکی ئەنفال‌و کیمیاباران، نامەکەی فوئاد مەعسوم، بێوویژدانییەکی گەورەیە بەرامبەر به تەواوی کورد بەشێوەیەکی گشتی‌و‌ بنەماڵەی قوربانیانی کیمیاباران‌و ئەنفالکراوە‌کان بەتایبەتی.
هەروەها فوئاد مەعسوم بەوەندەش نەوەستاوە، بەڵکو لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (18-11-2002)دا له ‌دیمانەیەکدا کە کەناڵی ئاسمانی (ANN)ی عا‌رەبی لەگەڵیدا ئەنجامیدا، لەتەوەرێکی گفتوگۆدا بۆ بەرنامەی (قنادیل في الظلام)دا لەژێرناوی (محنة الاشهر المتفجرة في عراق المحن)دا، لەئامادەکردن‌و پێشکەشکردنی (دکتۆر محێددین ئەللازقانی)دا، ئەوەندەی بیرم بێتەوە دکتۆر فوئاد گوتی: (سوپای ئێراق بەشداری ئەنفالی نەکردووە، ئەگەر بەشداریشی کردبێت تەنیا بە یەک تیپ (فرقة) یان کەمتر لە تیپێک بەشداری کردووه، هێزەکانی حزبی بەعس ئەنفالیان کردووە)‌.
سەرەتا بڕیاری (160)ی بەناو (ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش)ی سەددام‌و بەعس لەڕۆژی (29-03-1987)دا، سەبارەت بەدیاریکردنی تاوانبار عەلی حەسەن مەجید وەکو نوێنەری سەرکردایەتی حزبی بەعسی عارەبی ئیشتیراکی‌و ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لەناوچەی کوردستان، دەسەڵاتی ئەو دیاری نەکراوە تەنیا بۆ بەکارهێنانی هێزو تواناکانی حزبی بەعس، بەڵکو بەگوێرەی بڕیارەکە (دەزگاکانی مەدەنی، سەربازی، ئەمنی‌و لێژنەی کاروباری باکوور، ئەنجومەنی ڕاپەڕاندنی ناوچەی کوردستانی ئۆتۆنۆم، پارێزگای پارێزگاکان، سەرۆکی یەکە بەڕێوەبەرێتییەکانی سەر بەوەزارەتی بەڕێوەبەڕێتی خۆجێیەتی، دەزگاکانی هەواڵگری، هێزەکانی ئەمنی ناوەخۆو هەواڵگری سەربازی، سەرکردایەتی سوپای میللی، سەرکردایەتی سوپا لەناوچەی کوردستان) هەمووی خرانە ژێر دەسەڵاتی عەلی کیمیاوی. بڕیاری (160)ی بەعس، خۆی لەخۆیدا وەڵامی دکتۆر فوئاد دەداتەوە کە هێزەکانی سوپای ئێراقی هێزی سەرەکی‌و سەری ڕمی هێزەکانی ئەنفال بووینە‌، نەک هەروەکو ناوبراو بانگێشەی ئەوە دەکات کە سوپا ئەنفالی نەکردووە، بەڵکو حزبی بەعس کردوویەتی.
هەروەها لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم ئەحمەد ئەلتائی، فەرماندەی فەیلەقی یەکی کاتی ئەنفالەکان، کە سەرپەرشتی‌و سەرکردایەتی ئەنفالەکانی (4،3،1 و 8)ی کردووەو، تاوانباری سەرەکی ئەنفال‌و بە لەسێدارەدان سزادراو‌ لەدانیشتنی ژمارە (33)ی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەنفال کە لەڕۆژی پێنجشەممە (21-12-2006)دا ئەنجامدرا، گوتی: (لە (40%)ی سوپای ئێراق بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالیان کردووە).(2). ئەو قسەیەی سوڵتان هاشم وەڵامێکی توندە بۆ دکتۆر فوئاد، ئەمەش یان بێئاگایی دکتۆر فوئاد نیشاندەدات لە کارەساتی ئەنفال‌و نازانێت کێ‌و چ لایەنێک کوردی ئەنفال کردووە، یان ئاگادارە بەڵام داکۆکیکردن لەتاوانبارێکی وەکو خەزرەجی‌و سوپای ئێراقی مێژوو ڕەش بەباشتر دەزانێت لەداکۆکیکردن لەکوردو ئەنفالکراوەکان، کە هەردووکیشیان مایەی شەرمەزارییە بۆ ئەندامێکی سەرکردایەتی‌و ئۆفیسی ڕامیاری (ینک)و پارتەکەشی!
تەنانەت عەلی حەسەن مەجید، لەبەرواری (15-04-1989)دا لەو کۆبوونەوەیەی کە بۆ پێشوازیکردن لە (حەسەن عەلی ئەلعامری)، بەرپرسی نوێی بیرۆی باکووری حیزبی بەعس، کە هاتە شوێنی عەلی کیمیاوی ئەو قسەیەی سوڵتان هاشمی کردووە. عەلی کیمیاوی لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەسەر چەند کاسێتێکدا تۆمارکراوەو لەڕاپەڕینی بەهاری ساڵی (1991)دا ئەو کاسێتانە لەماڵەکەی ناوبراودا لە کەرکووک دەستیان بەسەردا گیرا، عەلی کیمیاوی لەکۆبوونەوەی ناوبراودا دەڵێت: (لەیەکەم کۆبوونەوەمدا لە ئەپریلی (1987)دا لەگەڵ فەرماندە‌ی فەیلەقەکانی سوپا، بەڕێوەبەرانی ئەمن‌‌و پۆلیس، پارێزگارەکان‌و بەڕێوەبەرەکانی حیزبی بەعس، بڕیارماندا تەواوی خەڵکی دێهاتەکان ڕابگوێزین بۆئەوەی تێکردەرەکان (پێشمەرگە) دابڕ بکەین. لەکۆبوونەوەیەکماندا لەگەڵ دەستەی ئەرکانی سوپا یەکێک لەباشترین فەرماندەکانمان داوای لێکردم کە شاڵاوەکە بۆ مانگێک دوابخەم. منیش گوتم نەخێر، تەنانەت بۆ یەک ڕۆژیش. یەکێک لەباشترین فەرماندەکان، کە فەرماندەی فەیلەقی پێنج بوو، پێی باش نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا کە کەرەستەو تفاقی زیاتریشم بۆ تەرخان کردبوو وەک لە فەیلەقی یەک، ئەنجامیش ئەوەبوو کە تێکدەران (پێشمەرگە) کۆتاییان هات، پاش ئەوەی کە لە (40%)ی هێزەکانی ئێراقیان سڕ کردبوو). ئەو قسانەی تاوانباری ئەنفال‌و گڕکردنی کورد، عەلی حەسەن مەجید، وەڵامێکی ترە بۆ داکۆکی کردنەکانی فوئاد مەعسوم لەسوپای ئێراقی ئەنفال‌و ژەنەرالی ژەهراوی (نزار خەزرەجی)(3).
بەلێدوانێکی مام جەلال، سەرۆک کۆماری ئێراقی هیواو ئاشتی‌و، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژمارە (3417)ی کوردستانی نوێ، دووشەممە (12-07-2004)دا، کە دەیکەمە وەڵامێک بۆ دکتۆر فوئاد کۆتایی بەهێنانەوەی بەڵگەکان دێنم. مام جەلال، لەڕۆژنامەی ناوبراو لەسەرەوەداو لەوتارێکدا لەژێرناوی (مام جەلال، لەمەراسیمی چلەی کاک دارۆدا)، بەمشێوەیە باسی لەڕۆڵی سوپای ئێراقی سەددام‌و بەعس دەکات: بۆمبارانکردنی کوردستان، کمیابارانکردنی کوردستان، ئەنفالی بەدناو لە کوردستان لەسەر دەستی ئەو لەشکرە بوو. لەبەرئەوە ئەو لەشکرە گۆڕبەگۆڕ بێت، بڕوات‌و هەتا هەتایە جارێکیتر سەر هەڵنەداتەوە.
دکتۆر فوئاد، لەڕۆژی‌ شەممەی (20-04-2002)دا لەکۆڕێکدا لەشاری (ئۆهوس)ی دانمارکدا باسی ئەوەی کرد کەتەواوی کاسێتەکانی بەدەنگی (عەلی حەسەن مەجید)ی لە لەندەن هەیە. باشە دەکرێت باوەڕ بکەین کە دکتۆر فوئاد گوێی لەوە نەبوبێ کە عەلی کیمیاوی لەیەکێ لەکاسێتەکاندا باسی ئەوە دەکات کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان (40%)ی هێزی سوپای ئێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو؟ هەر لەو کۆڕەشدا پرسیاری ئەوەم لە دکتۆر فوئاد کرد کە ئایا ڕاستە نامەی پشتیوانی لە نزار خەزرەجی بۆ وەزیری دادی دانمارکی ناردووە؟ لەوەڵامدا ناوبراو گوتی: (نەخێر، ئێمە نامەمان نەناردووە، بەڵام تەنیا لەئێمەیان پرسیووە، ئێمەش وەڵاممان داونەتەوە کە هیچ بەڵگەیەکی یاساییمان نییە لەدژی نزار خەزرەجی کە بیسەلمێنی تاوانباری ئەنفال‌و کیمیابارانە). لەکاتێکدا کە دکتۆر فوئاد ئەو وەڵامەی دامەوە، ئەو نامەیەی ئەو کە ئەمڕۆکە ئاشکرای دەکەم لەگیرفانم بوو، بەڵام لەبەر چەند هۆیەک ئەوکاتی نامەکەم دەرنەهێناو، دواتر نامەکەم بەفاکس بۆ ڕەوانەی مەڵبەندی دەرەوەی (ینک) لە لەندەن کرد، کە ئەوکاتی ئەو بەرپرسی مەڵبەندی ناوبراو بوو.
سەرەڕای ئەوانەش ئایا دەکرێت باوەڕ بکەین کە دکتۆر فوئاد مەعسومی ئەندامی ئۆفیسی ڕامیاری (ینک)، ئاگاداری بەیاننامەکانی (سەرکردایە‌تی گشتی هێزە چەکدارەکان)ی ئێراقی نەبووبێ، کە یەکە یەکەی هێزو فەرماندە‌ بەشداربووەکانی تەواوی ئەنفالەکانی ناودەهێناو، لەتەلەفزیۆنەکان‌و ڕادیۆکانی ئێراقی بەعارەبی‌و کوردی دەخوێندرانەوە، هەروەها هەموو بەیاننامەکان لەتەواوی ڕۆژنامەو هەفتەنامە عارەبی‌و کوردییەکاندا بڵاودەکرانەوە؟ بەتایبەت ڕ‌‌ۆژنامەی (الثورة) ژمارەی (6508)ی ڕۆژی یەکشەممە (20-03-1988)، دەقی ‌بەیانی ژمارە (3087)ی ڕۆژی شەممە (19-03-1988)ی (فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان)و بروسکەی پیرۆزبایی لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم فەرماندەی شاڵاوی ئەنفالی یەکەم کە بۆ سەددام حوسێنی ناردووە بڵاوکردۆتەوە. بەهەمان شێوە ڕ‌‌ۆژنامەی (الثورة)، ژمارە‌ی (6523)ی ڕۆژی دووشەمە (04-04-1988)، کە بروسکەی پیرۆزبایی لیوا ڕوکن ئەیاد خەلیل زەکی محەمەد ئەلبەیاتی، فەرماندەی شاڵاوی ئەنفالی دووەم کە بۆ سەددام حوسێنی ناردووە بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵ دەقی بەیانی ژمارە (3109)ی ڕۆژی شەممە‌ (02-04-1988)ی (سەرکردایەتی گشتی هێزە چەکدارەکان)، کە هەردوو بەیانەکەو بروسکەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە فەیلەقی یەک‌، بەشێکی فەیلەقی دوو، فەیلەقی پێنچ‌، بەشێک لەهێزەکانی فەیلەقی چوار، بەشێک لەهێزەکانی فەیلەقی شەش، هێزەکانی ئوسامەی کوڕی زەید، هێزەکانی نەسر، هێزەکانی بەدر، هێزەکانی قەعقاع، هێزەکانی موعتەسەم‌‌‌، کە هەر هەموویان هێزی سەربازی سەر بەسوپان بەشداری ئەنفالەکانی یەک‌و دوویان کردووە، بەئامۆژگاریی‌و ڕێنماییەکانی ڕاستەوخۆی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێراق (کە دەکاتە نزار خەزرەجی)‌. هەروەها بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی بەعس خۆیان، دانپێدانانەکانی تاوانبارانی ئەنفال کە بریتییە لە (سێ دی)یەک‌و تەواوی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەنفال لەخۆ دەگرێت‌و، بریتییە لە (9312) لاپەڕە، باسی ئەوە دەکەن کە سوپای ئێراق بەشداری کاریگەرانەی هەبووە لەشاڵاوە دڕندەکانی ئەنفالدا.
هەروەها بەگوێرەی کاسێتێکی ڤیدیۆ کە بریتییە لە کۆنگرەیەکی سەربازی بۆ هەڵسەنگاندنی شاڵاوی ئەنفالی هەشتەم، لەئامادەکردن‌و خستنەڕووی فەرماندەی فەیلەقی پێنج (لیوا ڕوکن یونس محەمەد ئەلزەرب)، ئەو کاسێتە لەڕاپەڕینی بەهاری ساڵی (1991)دا لەفەیلەقی پێنج لە هەولێر بەردەست کەوتووەو بەهۆی جووتەبرا (کاوە نادر قادرو قادر نادر قادر)ەوه گەیشتە دەست (کۆمیتەی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ دادگاییکردنی تاوانبار نزار خەزرەجی). لەکاسێتەکەدا ژمارەیەکی زۆر لەئەفسەرە پلە بەرزەکانی ڕژێم دەردەچن کە بەشداری تاوانی ئەنفالیان کردووە، ئەوانەی کە بۆ ئێمە ناسرابن بریتیین لە لیوا ڕوکن یونس محەمەد سلێمان ئال زەرب، فەرماندەی فەیلەقی پێنجی ئەوکات، سوڵتان هاشم ئەحمەد ئەلتائی، فەرماندەی فەیلەقی یەکی ئەوکات‌و سەعدی توعمە عەباس ئەلجبوری، کە ئەوکات جێگری ئەمینداری نهێنی (فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان)ی ئێراقی بو‌و، دواتریش‌ جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپاو پاشانیش سەرۆکی ئەرکانی سوپاو ماوەیەکیش وەزیری بەرگری ئێراق‌ بوو. لەو کۆنگرەیەدا لیوا ڕوکن یونس ئال زەرب‌، باسی ئەوە دەکات کە نۆ تیپ (فەرماندەی هێزەکانی تیپی (4) لە کانیماسی، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (7) لە بێکوفە، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (29) لە باتوفە، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (35) لە دێرەلوک، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (41) لە سەرسەنگ، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (38) لە زاخۆ، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (42) لە ئەتروش، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (45) لە شێروان مەزن‌و فەرماندەی هێزەکانی پارێزگاری نیشتمانی پێنج (جاشە سووکەکان) لە ئاکرێ)، هەروەها (39) لیوای پیادە، دوو کەرت، (7) کەتیبەی تانک، (24) کەتیبەی تۆپهاوێژ سەرەڕای ئەوانەی فەیلەقیش لەگەڵ چەندین کەتیبەی ئەندازیاری‌ بەشداری ئەنفالی هەشتەمیان کردووە.
سەبارەت بەداکۆکیکردنی دکتۆر فوئاد مەعسوم لەتاوانبارو ئەنفالچی، فەریقی یەکەمی ڕوکن نزار عەبدولکەریم فەیسەل ئەلخەزرەجی، سەرۆکی ئەرکانی سوپاو ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەوە بەگوێرەی ئەو بەلگەنامانەی کە لە (3) بەشی وتارێکدا لەڕۆژنامەی (میدیا)دا بڵاوم کردنەوە، دەریدەخات کە خەزرەجی نەک تەنیا بەشداری ئەنفالی کردووە، بەڵکو سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی ئەنفالەکان‌و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە کوردستاندا کردووە، لێرەدا نامەوێت دووبارە بەڵگەکان بخەمەوەڕوو، بۆیە داواکارم (سەیری هەرسی بەشی وتارەکانی (نزار خەزرەجی حەوت ڕۆڵەی شاری هەڵمەت‌و قوربانی گو‌للەباران دەکات، بەشی یەکەم، لاپەڕە (8)ی میدیا، ژمارە (283)ی سێشەممە (03-04-2007)، (نزار خەزرەجی بڕیاری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی داوە لە کوردستان، بەشی دووەم، لاپەڕە (6)ی میدیا، ژمارە (284)ی سێشەممە (10-04-2007)و (نزار خەزرەجی: دێهاتەکان کاول بکەن، ئازوقەی جاشەکان سنووردارکەن‌و ئۆتۆمبێلەکانیان بپشکنن، بەشی سێیەم، لاپەڕە (8)ی میدیا، ژمارە (285)ی سێشەممە (17-04-2007) بکەن‌، لەپێناوی گەیشتن بەڕاستییەکاندا.
هەروەها سەبارەت بەوەی کە دکتۆر فوئاد سوپای ئێراق بەبێ ئاگا لەتاوانی شاڵاوەکانی ئەنفال ناودەبات، لێرەدا بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدان، تەواوی هێزە سەربازییەکانی بەشداربوو لەیەکە بەیەکەی ئەنفالە بەدناوەکان ناودەبەم:
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی یەکەم: بەسەرکردایەتی لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم‌ ئەحمەد محەمەد ئەلتائی، فەرماندەی فەیلەقی یەک‌و لیوا ڕوکن نوعمە فارس حوسێن ئەلمحیاوی، فەرماندەی فەیلەقی پێنجی ئەوکات‌و بەشداری (27) تیپی سوپا بوو، ئەوانەی کە ناسراون بریتین لەو هێزانە (هێزەکانی بەدر، هێزەکانی قەعقاع (تیپی 4ی سەر بە فەیلەقی 5)، هێزەکانی موعتەسەم (تیپی 24ی سەر بە فەیلەقی 5)، لیوای مغاویری یەک (فل1)، لیوای مغاویری دوو (فل4)، لیوای مغاویری یەک (فل6)، هەر سێ پۆلی مغاویری لیوای مغاویری (72)، لیواکانی پیادەی (438،116،75،72،32،31،19 و 445)، هێزی تایبەتی لیواکانی هێزی تایبەتی (65 و 66) کە سەر بە سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکان بوو، کەرتەکانی سەربازی (ئەزمر، سوسێ، دوکان‌و بنگرد)، ڕێکخستنەکانی حزبی بەعسی سەر بە لقی ڕەشیدی سەربازی، هەروەها یەکەکانی تانک، زرێپۆش، کاتیوشاو تۆپخانەی سەر بەو هێزانەی بەشداری ئەو ئەنفالەیان کردبوو‌). ئەنفالی یەکەم لەشەوی (23-02-1988)دا دەستیپێکردو لەڕۆژی (19-03-1988)دا بەدەرکردنی بەیانی ژمارە (3087)ی سەرکردایەتی گشتی هێزه چەکدارەکان کۆتایی پێهات. شاڵاوی ئەنفالی یەکەم بۆ سەر دۆڵی جافایەتی‌و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لەگوندەکانی سەرگەڵوو بەرگەڵوو، کە لەچوارتا تا ماوەت‌و لەوێشەوە بۆ سلێمانی‌و ئینجا بەرەو سورداش، دوکان‌و بنگردی دەگرتە‌وە.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی دووەم: بەسەرکردایەتی لیوای ڕوکن ئەیاد خەلیل زەکی محەمەد ئەلبەیاتی، فەرماندەی فەیلەقی پێنجەم‌‌و بە بەشداری ئەو هێزانە بوو (هێزەکانی ئوسامە بن زەید (فەرماندەیی تیپی 50 (فل1)، فەرماندەیی هێزی تایبەتی پارێزگاری بارەگاکانی فەیلەقی یەک، فەرماندەیی هێزەکانی جەحفەلی پارێزگاری نیشتمانی یەکەم (فل1)، فەرماندەیی جەحافیلی (3)، فەرماندەیی کەرتی سەربازی قەرەداغ، هێزی ئەمنی تەواری سلێمانی، لیواکانی (20،1 و 22)ی فەیلەقی یەک، لیواکانی مغاویری (66،65 و 68)ی فەیلەقی دوو، تیپی پیادەی ئالی (5) ناسراو بە (هێزەکانی محەمەد قاسم)ی سەر بە (فل1)، تیپەکانی پیادەی (21 و 43)، لیواکانی (417 و 444)، دوو کەتیبەی تۆپی (135 و 175)و هێزی ئاسمانی کە بەچەکی کیمیاوی تەواوی ناوچەکەی کیمیابارانکرد. شاڵاوی ئەنفالی دووەم بۆ سەر ناوچەی قەرەداخ، سەنگاو، بازیان، دەربەندیخان، زەڕایەن، نەسرو عەربەت بوو، کە لە (22-03-1988)دا دەستیپێکردو بەدەرکردنی بەیانی ژمارە (3019)ی سەرکردایەتی گشتی هێزەکانی چەکدار لە (02-04-1988)دا کۆتایی پێهات.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی سێیەم: بەسەرکردایەتی لیوای ڕوکن سوڵتان هاشم‌و لیوا ڕوکن کامل ساجت عەزیز ئەلجەنابی، فەرماندەی فەیلەقی دوو بوو، هەروەها بە بەشداری ئەو هێزانە (تیپە‌کانی 50،27،4)ی سەر بە (فل1)، تیپی (21)ی سەر بە (فل2)، تیپی (33)ی سەر بە (فل5)، فەرماندەیی هێزەکانی جەحفەلی پارێزگاری نیشتمانی یەکەم (فل1)، تیپی (46)، لیواکانی مغاویری (68،66،65)ی سەر بە (فل2)، لیوای مغاویری (10)ی سەر بە (فل1)، لیوای (443)، پۆلەکانی (211،212 و 213)ی سەر بە تیپی (32)، پۆلەکانی (3،2،1)ی لیواکانی پیادەی (417 و 444)، پۆلەکانی (2،1)ی سەر بە تیپی (یەکی تایبەت)، پۆلی (18)ی ئالی سەر بە (لیوای مغاویری 70)، پۆلی مغاویری یەکی تیپی پیادەی (7)ی ناسراو به ‌(هێزەکانی مەنسور)ی سەر بە (فل5)، پۆلی مغاویری یەکی تیپی (17)، کەتیبەی زرێپۆشی‌ (ئەلعەباس)، کەتیبەی تانکەکانی (ئەلکەرامە)، (12) دەستەی فڕۆکەی سەر بە یەکەی (55)، بەتارییەی سێی (ت.خ)و فەرماندەیی هێزەکانی پارێزگاری نەوت). ئامانجی شاڵاوی ئەنفالی سێیەم گوندەکانی ناوچەی گەرمیان (کەرکووک، لەیلان، قادر کەرەم‌، دەربەندیخان، قەرە حەسەن، کفری، کەلار، توزخورماتوو، جەباری، چەمچەمال‌و قەرەهەنجیر) بوو. شاڵاوی ئەم ئەنفالە لە (07-04-1988-20-04-1988) درێژەی کێشا.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی چوارەم: ئەنفالی چوارەم، بەسەرکردایەتی لیوای ڕوکن سوڵتان هاشم‌و بەشداری ئەو هێزانە بوو (تیپی زرێپۆشی (10)ی ناسراو بە (هێزەکانی نەسر)، فەرماندەیی تیپی (46)، فەرماندەیی هێزەکانی جەحفەلی پارێزگاری نیشتمانی یەکەم (امریة جحفل الدفاع الوطني الاول)، فەرماندەیی هێزی تایبەتی پارێزگاری بارەگاکانی فەیلەقی یەک، فەرماندەیی هێزەکانی پارێزگاری نەوت، لیواکانی پیادەی (110 و 448)، لیوای ئالی (46)، تیپی مغاویری (10)، لیوای مغاویری (1)ی سەر بە (فل1)، لیواکانی (65 و 68)ی هێزی تایبەت، لیوای مغاویری (66)، پۆلی مغاویری تیپی (28)ی سەر بە (فل1)، لیوای زرێپۆشی (46)، هێزە تایبەتییەکانی لیوای (77)، هێزەکانی گەڕۆکی سلێمانی‌و کەرتەکانی سەربازی کۆیەو سوسێ). ئەنفالی چوار گوندەکانی (کەرکووک، پردێ، شوان، تەقتەق، کۆیە، ڕێدار ئاغجەلەر، چەمچەماڵ‌، دوکان‌و سورداش)ی گرتەوە. شاڵاوی دڕندانەی ئەنفالی چوارەم بە کیمیابارانکردنی گوندی (گۆپتەپە) لەئێوارەی (03-05-1988)دا دەستیپێکردو ڕۆژی (08-05-1988) کۆتایی پێهات.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی پێنجەم، شەشەم‌و حەوتەم: بەسەرکردایەتی لیوای ڕوکن یونس محەمە‌د سلێمان ئالزەرب، فەرماندەی فەیلەقی پێنج‌و، بە بەشداری ئەو هێزانە بوو (لیواکانی (91،19 و 452)ی سەر بە فەرماندەیی تیپی (37)ی (فل1)، فەرماندەیی تیپەکانی (45،5 و 46)، هێزی گەڕۆکی سەر بە تیپی (2)، لیوای (119)ی سەر بە تیپی (27)ی (فل1)، لیوای (66)ی هێزی تایبەتی سەر بە (فل2)، لیوای مغاویری یەکی (فل5)، لیوای (36)ی (فل5)، لیواکانی (82،76 و 98)ی سەر بە تیپی (40)، لیواکانی (434،420،116،18 و 702)، پۆلەکانی (1 و 2)ی سەر بە تیپی (2)ی (فل1)، پۆلی مغاویری یەکی سەر بە (فل1)، پۆلی پیادەی (26)، لیوای زرێپۆشی (80)، کەتیبەی تانکەکانی (7)ی نیسان‌و کەتیبەی تانکەکانی ئەحفادی کەڕڕاڕ). ئەنفالەکانی پێنج، شەش‌و حەوت ناوچەیەکی فراوانی گرتەخۆی کە بریتی بوون لە (پردێ، بەشێکی هەولێر، مەسیف، شەقڵاوە، هیران، دۆڵی نازەنین، حەریر، خەلیفان، دۆڵی خۆشناوەتی، ڕەواندز، دۆڵی مەلەکان، سۆران، دۆڵی وەرتێ‌، دۆڵی خانەقا، چۆمان، دێگەڵە، دۆڵی سماقولی، کۆیە، دەشتی کۆیە، هیزۆپ، چوارقوڕنە، ڕانیە، قەڵادزێ‌و چیای قەندیل). جێبەجێکردنی ئەو سێ ئەنفالە ماوەی سێ مانگ زۆرتری خایاندو لەنێوان (15-05-1988-26-08-1988)دا بەردەوام بوو.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی هەشتەم: بەسەرکردایەتی لیوا ڕوکن سوڵتان هاشم‌، فەیلەقی یەک، لیوا ڕوکن یونس محەمەد ئالزەڕب‌، فەیلەقی پێنج‌و لیوا ڕوکن کامل ساجت، فەیلەقی دوو. هێزی سوپای سەر بە فەیلەقەکانی (6،5،4،3،2،1 و 7) بەشداری ئەنفالی هەشتەمیان کردووە، تێکڕای ژمارەی تیپەکان (18-20) تیپ دەبوون‌و ژمارەی سەربازانی بەشداربوو لەو شاڵاوەدا زۆرتر لە (200) هەزار سەرباز دەبوون، ئەو هێزو تیپانەی کە ناسراون بریتیین لە (هێزەکانی تیپی پیادەی (4)ی ناسراو بە (هێزەکانی قەعقاع)ی سەر بە (فل5) کە پێکهاتبوو‌ لە لیواکانی پیادەی (436،418،120،93،29 و 605)، کەتیبەی تانکی (42) لە لیوای زرێپۆشی (80)، هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (7)ی (فل5)، کە پێکهاتبوو لە لیواکانی پیادەی (606،509،72،2)و لیوای مغاویری یەکی سەر بە فەیلەقی یەکی تایبەت، کەتیبەی تانکەکانی لیوای زرێپۆشی (80)، دەستەی پیادەی ئالی لیوای زرێپۆشی (80)، کەتیبەی زرێپۆشی (47)، هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (35)، کە بریتیبوون لە لیواکانی پیادەی (502،118،102،79،35 و 846)، هێزەکانی فەرماندەیی تیپی (45)ی سەر بە (فل5)، کە بریتیبوو له لیواکانی پیادەی (420 و 702) لەگەڵ لیوای مغاویری یەکی سەر بە (فل5)، هێزەکانی فەرماندەیی جەحافیلی پارێزگاری نیشتمانی پێنجەم، کە لە لیواکانی پیادەی (701،451،419 و 704) پێکدەهات، هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (41)، کە پێکدەهات لە لیواکانی پیادەی (114،103 و 706) لەگەڵ لیوایەکی مغاویری یەکی سەر بە (فل6)، هێزەکانی سەر بە تیپی (29)، کە بریتیبوو لە لیواکانی پیادەی (238،84 و 435)، کەتیبەیەکی پیادەی ئالی سەر بە لیوای زرێپۆشی (80)، کەتیبەیەکی تانکی سەر بە لیوای زرێپۆشی (80)، هێزەکانی لەژێر فەرماندەیی تیپی (38)ی ناسراو بە (هێزەکانی عومەر بن عەبدولعەزیز)ی سەر بە (فل5)، کە بریتیبوون لە لیواکانی پیادەی (417،77 و 506) لەگەڵ لیوای مغاویری دووی سەر بە (فل5)، کەتیبەیەکی لیوای زرێپۆشی (حەتین)، کەتیبەیەکی تانکەکانی (46)و هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (42)، کە پێکدەهات لە لیواکانی پیادەی (503،501،42،14 و 805)، کەتیبەیەکی تانکەکانی لیوای زرێپۆشی (51)، دەستەیەکی ئالی پیادەی سەر بە لیوای زرێپۆشی (51)و نزیکەی (100) کەتیبەی تانک، یەکەکانی تۆپخانە، زرێپۆش، ئالی، پرد، ئەندازیاری‌، ڕادارو پشتیوانی جۆراوجۆر لەئەنفالی هەشتەم بەشداربوون. ئەو ئەنفالە تایبەت بوو بەسنووری بادینان. ئەنفالی هەشت یاخود دوا ئەنفال لە (25-08-1988)دا دەستیپێکردو لەڕۆژی (06-09-1988)دا کۆتایی هات.
جگە لەو هێزانەی کە لەسەرەوەدا ناربراون، ئەو هێزانەش کە بۆ من نەزانراون سەر بەکام تیپ یان فەیلەقن‌و بەشداری کام ئەنفالیان کردووە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالیان کردووەو ناویان لە بەڵگەکاندا هاتووە‌ ئەمانەن: (پۆلی (18)ی ئالی لیوای مغاویری (70)ی سەر بە فەیلەقی یەکی تایبەت، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (1)ی تایبەت، پۆلی مغاویری (2)ی تیپی (1)ی تایبەت، فەرماندەیی کەتیبەی تانکەکانی کەرامە، سەر بە فەیلەقی یەکی تایبەت، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (2)ی تایبەت، پۆلی مغاویری (2)ی تیپی (2)ی تایبەت، فەرماندەیی لیوای (14)ی تیپی پیادەی (14)ی (هێزەکانی حەمزە)ی سەر بە (فل4)، ‌ پۆلی (1)ی لیوای پیادەی (14)ی سەر به(هێزەکانی حەمزە)ی‌ (فل4)، فەرماندەیی تیپی پیادەی (23)ی، فەرماندەیی تیپی (35)، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (35)، فەرماندەیی تیپی پیادەی (40)، فەرماندەیی هێزەکانی (43)، فەرماندەیی تیپی (46)، فەرماندەیی کەتیبەی تۆپهاوێژی مەیدانی (78)، فەرماندەیی پۆلی (1)ی لیوای پیادەی ئالی (99)، فەرماندەیی پۆلەکانی (1 و 2)ی لیوای هێزی تایبەتی (118)، فەرماندەیی بارەگای سریەی مغاویری لیوای (118)، پۆلی مغاویری لیوای (118)، سریەی (1)ی لیوای (411)، فەرماندەیی لیوای پیادەی (428)، فەرماندەیی لیوای پیادەی (443)، فەرماندەیی لیوای (444)، فەرماندەیی پۆلەکانی (1 و 2)ی لیوای (444)، لیوای (505)ی سەر بەتیپی پیادەی (27)ی فەیلەقی یەک، پۆلی (3)ی لیوای (509)، فەرماندەیی لیوای (702)، فەرماندەیی پۆلەکانی (1 و 3)ی لیوای (702)، کەتیبەی زرێپۆشی (2)، فەرماندەیی پۆلی مغاویری لیوای (805)، فەرماندەیی یەکەی (7884). فەرماندەیی کەرتی سەربازی هەولێر، فەرماندەیی کەرتی سەربازی ڕێزان، فەرماندەیی کەرتی سەربازی قەرەداغ، فەرماندەیی کەرتی سەربازی دوکان، فەرماندەیی کەرتی سەربازی هەڵەبجە، فەرماندەیی کەرتی سەربازی شەقڵاوه، فەرماندەیی کەرتی سەربازی سەڵاحەددین‌‌، فەرماندەیی کەرتی سەربازی سەدیق، فەرماندەیی کەرتی سەربازی سەنگاو، فەرماندەیی کەرتی سەربازی زاخۆ). ‌
پێم وایە خەڵکی کورد نه ‌بۆچوونی تایبەتی خۆی هەیە سەبارەت بەو دۆزانەی کە بڕیاردەرن لەچارەنووس‌و دواڕۆژی کورد یاخود ئەگەر هەشبێت زۆر لاوازەو سەرکردایەتی کورد گرنگی پێنادات، هەروەها نە خاوەنی هەڵوێستێکی ئاشکراو بوێرانەیە بەرامبەر بە ستەمکارییەکانی دوژمنان‌و بەرامبەر بە شکست، هەڵە، سازش‌و ناپاکییەکانی سەرکردایەتییەکەی. لێرەدا نموونەیەکتان وەکو بەراوردێک بۆ دێنمەوە بۆ سەلماندنی قسەکانم. (فریدریک هێنریک)، جێنشینی شاژنی دانمارک (مارگرێتەی دووەم ئێستا شاژنی دانمارکەو دوای مردنی خۆی فریدریکی کوڕە گەورەی شوێنەکەی دەگرێتەوە). فریدریک، لەڕۆژی هەینی (14-05-2004) لەگەڵ (ماری) کە خەڵکی ئوسترالیایە زەماوەندیان کردو، لەکۆتایی مانگی یولی (حوزەیران)ی هەمان ساڵدا بەیەکەوە گەشتێکی (گرۆنلاند)یان کرد. لەکاتێکدا کە ئەو ژن‌و مێردە بەجووتە لەپیاسەیەکی سەر بەفردا بوون، لەنزیک ئەوانەوە دوو سەگ زۆر بەتوندی پەلاماری یەکتریانداو گازیان لەیەک ‌گرت، فریدریک شەقێکی بەهێزی خێواندە یەکێک لەسەگەکان‌و زۆرتریش لەپێناوی لێکبوونەوەی سەگەکان ئەوکارەی کرد، کەچی ئەو پێلەقەیەی فریدریک لە سەگەکه،‌ بووە هۆی دابەزینی ڕادەیەکی زۆر لەڕێزو خۆشەویستی فریدریک لای دانیشتوانی دانمارک‌و میدیاکانی ئەو وڵاتە زۆر لەسەری ڕۆیشتن!
ئاخر نەتەوەی تر لەسەر سەگێک هەڵوێست وەردەگرن بەرامبەر بەهەڵەو کارێکی ناشیاوی سەرکردەکانیان، کەچی نەتەوەی ئێمە نەک لەسەر (182) هەزار ئەنفال، (20) هەزار شەهیدو برینداری کیمیابارانی هەڵەبجە، (20) هەزار کوردی فەیلی ئەنفالکراو، ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانی‌و سەدان هەزار شەهیدو لەسێدارەدراو هەڵوێست وەرناگرن، بەڵکو زۆرێک پشتیوانیش دەکەن لەداکۆکیکردنی ئەو بەناو سەرکردانەی کە‌ لە‌تاوانبارانی ئەنفال، قڕکردنی کورد، کیمیاباران، کاولکردنی کوردستان‌و بکوژانی شەهیدەکانمان دەیکەن! کوا چەند کەس ڕژانە سەر شەقامەکان لەدژی داکۆکیکردنی تاڵەبانی لەتاوانباری ئەنفال‌و کۆمەڵکوژکردنی کورد سوڵتان هاشم؟ کە دەبوایە سەدان هەزار کورد خۆنیشاندانی گەورە سازبدەن! کوا چەند کۆمەڵەو ڕێکخراوی دژی ئەنفالکردن، کیمیاباران، کۆمەڵکوژی‌و جینۆسایدکردنی کورد، یان ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ‌، هەڵەبجەو شەهیدان تەنیا ڕێپێوانێکیان ڕێکخست؟
روونکــــــــــــــردنەوەکان:
(1)- سەبارەت بە بەکارهێنانی دەستەواژەی (نزا الخزرجي.. معروف لدینا کشخصیة عسکریة وطنیة مرموقة، و ذو سمعة طیبة) کە دکتۆر فوئاد لەنامەکەیدا نووسیوێتی‌و بەتەلەفۆن لەڕۆژی یەکشەممە (05-01-2003)دا بۆ ئەندامێکی (م.س)ی (ی.ن.ک)م خوێندەوە، گوتی: توخوا شەرم نییە بۆ دکتۆر فوئاد ئەو نامەیەی نووسیوە؟ ذو سمعة طیبة ی چی؟ خەزرەجی ئەنفالی کردووەو، لەگەل کۆمەڵێ قسەی تر.......!
(2)- بۆ قسەکانی سوڵتان هاشم‌و دکتۆر فوئاد مەعسوم، بەباشی دەزانم هەر لایەنێک یان کەسێک گومانی لەقسەکانمدا هەیە، با پەیوەندی بەهەردوو کەسی ناوبراوەوە بکەن تاوەکو هەردووکیان لەژیاندا ماون، بەتایبەتیش سوڵتان هاشم کە مەرگ چاوەڕێیەتی، ئەگەر سەرۆک کۆمار لەمردن ڕزگاری نەکات.
(3)- بەداخەوە سەرکردایەتی کورد تاوانبار نزار خەزرەجی کە تائێستاش بۆنی کیمیاوی لێدێت‌و پەنجەکانی خوێنی بەناهەق ڕژاوی ئەنفالەکانی لێدەتکێت، بە کەسێکی دژ بە تاوانەکانی جەنگ، چەپ‌و بێئاگا لە ئەنفال‌و کیمیاباران ناودەبەن، کەچی ڕۆژنامەنووسێکی دانیمارکی بەناوی (نیلس ڤێستەربێرگ) لەڕۆژنامەی (ئیکسترا بلازت) نازناوی ژەنەڕالی ژەهراوی پێبەخشی. دواتریش بەگوێرەی هەموو بەڵگەکان دەرکەوت کە نزار خەزرەجی فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی‌و ئەنفالکردنی کوردی داوە.
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок , чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 22,500
Хэштег
Источники
Связанные предметы: 32
Категория: документы
Язык статьи: کوردیی ناوەڕاست
Дата публикации: 29-03-1987 (37 Год)
Города: Эрбиль
Страна - Регион: Южного Курдистана
Тип документа: Исходный язык
Технические метаданные
Авторские права на данный пункт были выданы Kurdipedia владельцем предмета!
Параметр Качество: 99%
99%
Эта запись была введена ( سەریاس ئەحمەد ) в 25-09-2015
Эта статья была недавно обновлена ​​( Хавре Баххаван ) на: 24-10-2023
URL
Эта статья была прочитана раз 22,500
Прикрепленные файлы - Version
Тип Version Редактирование имени
Фото файл 1.0.134 KB 25-09-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.
Kurdipedia является крупнейшим источников информации курдским курдам!
биография
ХАРИС БИТЛИСИ - Idris Bitlisi
биография
Демирташ Селахаттин
Изображение и описание
Шейх Aбдель- салям Барзани с вице-консулом России в Урмии Н.М. Кирсановым 1914
биография
Аристова Татьяна Фёдоровна
Статьи
V. МЕЖДУНАРОДНЫЙ КУРДСКИЙ СИМПОЗИУМ Мела Махмуд Баязиди & Август Жаба и их наследие
библиотека
КУРДЫ СОВЕТСКОЙ АРМЕНИИ: исторические очерки (1920-1940)
биография
ОЛЬГА ИВАНОВНА ЖИГАЛИНА
биография
Омархали Ханна Рзаевна
Археологические места
Замок Срочик
Статьи
Библиография курдов Е. Г. Пчелиной: к истории неопубликованной работы
библиотека
ЦАРИ ЦАРЕЙ — САСАНИДЫ. Иран III-VII вв. в легендах, исторических хрониках и современных исследованиях
Изображение и описание
Сыканье (1907 г.)
биография
Чатоев Халит Мурадович
биография
Мусаелян Жаклина Суреновна
библиотека
Курды Адыгеи
Статьи
ПРОВИНЦИЯ ДАХУК
биография
Георгий Мгоян
Изображение и описание
Тбилиси (1903 г.)
биография
Пашаева Ламара Борисовна
Изображение и описание
Курдянки В Национальных Костюмах 1928
Изображение и описание
Кочевники огня из Месопотамии (1908)
Статьи
Издательский дом (Зангезур) в Кыргызстане
биография
Джангир ага Хатифов
библиотека
КАВКАЗСКIИ КАЛЕНДАР НА 1856 годь
библиотека
Участие курдов в Великой Отечественной войне 1941 — 1945 гг
Статьи
Палестина и Курдистан: партизанская дружба

Действительный
биография
ВАСИЛЬЕВА ЕВГЕНИЯ ИЛЬИНИЧНА
23-11-2013
Хавре Баххаван
ВАСИЛЬЕВА ЕВГЕНИЯ ИЛЬИНИЧНА
биография
АДЖИE ДЖИНДИ
18-11-2021
ڕاپەر عوسمان عوزێری
АДЖИE ДЖИНДИ
биография
AМAРИКE СAРДАР
27-11-2021
ڕاپەر عوسمان عوزێری
AМAРИКE СAРДАР
биография
ОЛЬГА ИВАНОВНА ЖИГАЛИНА
08-01-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ОЛЬГА ИВАНОВНА ЖИГАЛИНА
биография
Лазарев Михаил Семенович
14-02-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Лазарев Михаил Семенович
Новый элемент
биография
НУРЕ ДЖАВАРИ
13-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
ГÖНДЕ МЕРХАСА
16-02-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Георгий Мгоян
01-02-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Победоносцева Кая Анжелика Олеговна
29-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Пашаева Ламара Борисовна
18-01-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
КАВКАЗСКIИ КАЛЕНДАР НА 1856 годь
28-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
СОВЕТСКАЯ РОССИЯ, РЕСПУБЛИКИ ЗАКАВКАЗЬЯ И КУРДСКИЙ ВОПРОС В 20-е годы
19-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
Участие курдов в Великой Отечественной войне 1941 — 1945 гг
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
биография
Чатоев Халит Мурадович
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
библиотека
КУРДЫ СОВЕТСКОЙ АРМЕНИИ: исторические очерки (1920-1940)
17-11-2023
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Статистика
Статьи 515,948
Изображения 105,053
Книги pdf 19,064
Связанные файлы 95,484
видео 1,259
Kurdipedia является крупнейшим источников информации курдским курдам!
биография
ХАРИС БИТЛИСИ - Idris Bitlisi
биография
Демирташ Селахаттин
Изображение и описание
Шейх Aбдель- салям Барзани с вице-консулом России в Урмии Н.М. Кирсановым 1914
биография
Аристова Татьяна Фёдоровна
Статьи
V. МЕЖДУНАРОДНЫЙ КУРДСКИЙ СИМПОЗИУМ Мела Махмуд Баязиди & Август Жаба и их наследие
библиотека
КУРДЫ СОВЕТСКОЙ АРМЕНИИ: исторические очерки (1920-1940)
биография
ОЛЬГА ИВАНОВНА ЖИГАЛИНА
биография
Омархали Ханна Рзаевна
Археологические места
Замок Срочик
Статьи
Библиография курдов Е. Г. Пчелиной: к истории неопубликованной работы
библиотека
ЦАРИ ЦАРЕЙ — САСАНИДЫ. Иран III-VII вв. в легендах, исторических хрониках и современных исследованиях
Изображение и описание
Сыканье (1907 г.)
биография
Чатоев Халит Мурадович
биография
Мусаелян Жаклина Суреновна
библиотека
Курды Адыгеи
Статьи
ПРОВИНЦИЯ ДАХУК
биография
Георгий Мгоян
Изображение и описание
Тбилиси (1903 г.)
биография
Пашаева Ламара Борисовна
Изображение и описание
Курдянки В Национальных Костюмах 1928
Изображение и описание
Кочевники огня из Месопотамии (1908)
Статьи
Издательский дом (Зангезур) в Кыргызстане
биография
Джангир ага Хатифов
библиотека
КАВКАЗСКIИ КАЛЕНДАР НА 1856 годь
библиотека
Участие курдов в Великой Отечественной войне 1941 — 1945 гг
Статьи
Палестина и Курдистан: партизанская дружба

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| контакт | CSS3 | HTML5

| Время создания страницы: 0.641 секунд!