پەڕتووکخانە پەڕتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان

جۆری گەڕان



گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
درووستکەری RSS
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
رێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەڕتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
درووستکەری RSS
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
بیروڕاکانتان
ڕاپرسی
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
رێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
هاوکارانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
     
 kurdipedia.org 2008 - 2022
دەربارە
بابەت بەهەڵکەوت
رێساکانی بەکارهێنان
هاوکارانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
چالاکییەکان
یارمەتی
بابەتی نوێ
بەردەنووسی شێخ عەلی خانی زەنگەنە
ئەم بەردە نووسە لەساڵەکانی (1772-1602) لە سەردەمی شێخ عەلی خانی زەنگەنە وەزیری شا سولەیمانی سەفەوی لە داوێنی کێوی بێستونی شاری کرماشان هەڵکەنراوە و نووسراوە. [1]
بەردەنووسی شێخ عەلی خانی زەنگەنە
حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە - تالعی
ناو: محەمەد
نازناو: حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە - تالعی
ناوی باوک: میر سمایل میر نەوشیروان بەگی زەنگەنە
ساڵی لەدایکبوون: 1765
ساڵی کۆچی دوایی: 1832
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەیتول
شوێنی کۆچی دوایی:
حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە - تالعی
حاجی حەسەنی دەربەندفەقەرە
ناو: حەسەن
نازناو: حاجی حەسەنی دەربەندفەقەرە
ناوی باوک: قادر کاکۆمەر مستەفا سەعید ئاغای حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە
ناوی دایک: زێبا
ساڵی کۆچی دوایی: 14-11-1998
شوێنی لەدایکبوون: گوندی دەربەندفەقەرە
حاجی حەسەنی دەربەندفەقەرە
حاجی ئەکرەمی دەربەندفەقەرە
ناو: ئەکرەم
نازناو: حاجی ئەکرەمی دەربەندفەقەرە
ناوی باوک: حەسەن قادر کاکۆمەر
ناوی دایک: وەنەوشە
ساڵی لەدایکبوون: 1952
شوێنی لەدایکبوون: گوندی دەربەندفەقەرە
ژیاننامە
یەکێکە لە سەرۆک هۆزەکانی ز
حاجی ئەکرەمی دەربەندفەقەرە
دیاری حاجی جەزای قەرەگۆل
ناو: دیاری
ناوی باوک: حاجی جەزای قەرەگۆل
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەرەگۆل
ڕۆژی لەدایکبوون: 03-10-1971
ژیاننامە
کەسایەتییەکی دیار و کۆمەڵایەتی ناوچەی شارەزوورە، لە گوندی قەرەگۆل لە دایکبووە، کوڕی ح
دیاری حاجی جەزای قەرەگۆل
نەوزەر داود بەگی جاف
ناو: نەوزەر
نازناو: میر نەوزەر بەگی جاف
ناوی باوک: داود بەگی جاف
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
کەسایەتی دیار و میر و براگەورەی هۆزی گەورەی جافە، نووسەر و لێکۆڵەرە، کەسایەتییەکی خۆشەوی
نەوزەر داود بەگی جاف
حاجی جەزای قەرەگۆل
ناو: حاجی جەزا
نازناو: حاجی جەزای قەرەگۆل
ناوی باوک: حاجی حەمەتالیب فەرەج مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1944
ساڵی کۆچی دوایی: 2003
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەرەگۆل
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
حاجی جەزای قەرەگۆل
گۆمەزەرد
گوندی گۆمەزەرد، یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی گەرمیانە، لەڕووی کارگێڕییەوە سەربە شارەدێی ڕزگاری، شارۆچکەی کەلار
لەڕووی پێکهاتەی جووگرافیەوە:
لەباکوورەوە گوندی قەڵبەزە
لەباشوورەوە گوندی کانی چایلە
لەڕۆ
گۆمەزەرد
لالە فایەق کەماڵەیی
ناو: فایەق
نازناو: لالە فایەقی کەماڵە- لالە فەیاق کەماڵەیی
ناوی باوک: حاجی محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و دیاری ناوچەی گەرمیانە، لەدایکبووی گوندی گۆمەز
لالە فایەق کەماڵەیی
دیوانی کەریم ئاغاوەیسی
ناونیشانی پەڕتووک: دیوانی کەریم ئاغاوەیسی
ناوی نووسەر: کەریم ئاغاوەیسی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ: چوارچرا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
هۆنراوەکانی ناو ئەم دیوانە، لە ڕووی ناوەرۆکەوە باسی
دیوانی کەریم ئاغاوەیسی
کەریم ئاغاوەیسی
ناو: کەریم
نازناو: کەریم ئاغاوەیسی
ناوی باوک: محەمەد ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
نووسەر و هۆنەرێکی دیاری ناوچەی گەرمیانە، کەسایەتییەکی خۆشەویست خاوەن ڕێزە، سەرۆکی تیرەی ئاغاو
کەریم ئاغاوەیسی
فەلاح عەبدوڵڵا مەحمود قادر
ناو: فەلاح
نازناو: فەلاح نەورەیی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا مەحمود قادر
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی ناسراو و کۆمەڵایەتی ناوچەی گەرمیانە، سەرۆکی تیرەی نەورەی سەربە هۆزی گەورەی
فەلاح عەبدوڵڵا مەحمود قادر
ئەحمەد حاجی عیسا پیروەیس
ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: حاجی عیسا پیروەیس
شوێنی لەدایکبوون:شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی ناسراو و کۆمەڵایەتی ناوچەی گەرمیانە، سەرۆکی تیرەی نەژوێنی سەربە هۆزی گەورەی جافە.[1]
ئەحمەد حاجی عیسا پیروەیس
زمناکۆ حسێن فەتاح
ناو: زمناکۆ
نازناو: زمناکۆ جاف
ناوی باوک: حسێن فەتاح
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
یەکێک لە کەسایەتییەکانی ناوچەی گەرمیانە، سەرۆکی تیرەی عەمەلەی هۆزی گەورەی جافە. [1]
زمناکۆ حسێن فەتاح
محەمەد حاجی مەحمودی هاروونی
ناو: محەمەد
نازناو: حەمەی حاجی مەحمودی هاروونی
ناوی باوک: حاجی مەحمود
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی ناسراوی سنووری پارێزگای سلێمانییە، یەکێک لە سەرۆک هۆزەکانی جافە، سەربە
محەمەد حاجی مەحمودی هاروونی
عوسمان حاجی ئیبراهیمی شاتری
ناو: عوسمان
ناوی باوک: حاجی ئیبراهیمی شاتری
شوێنی لەدایکبوون: کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی گەرمیان و سەرۆکی تیرەی شاتری هۆزی گەورەی جافە. [1]
عوسمان حاجی ئیبراهیمی شاتری
ڕوئیا پیرایی
ناو: ڕوئیا
نازناو: ڕوئیا پیرایی
شوێنی لەدایکبوون: کرماشان
ژیاننامە
لیستی ناوی 100 ژنی کاریگەری جیهان بۆ ساڵی 2022 لەلایەن دامەزراوەی بەریتانی بی بی سی بڵاو کرایەوە، (ڕوئیا پیرایی) کچی مینوو مەجیدی
ڕوئیا پیرایی
سەربەست حاجی محەمەد عەلی حەمەئەمین
ناو: سەربەست
نازناو: سەربەست هاروونی
ناوی باوک: حاجی محەمەد عەلی حەمەئەمین
شوێنی لەدایکبوون: کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی گەرمیان و هۆزی جافە و سەرۆکی تیرەی هاروونی هۆزی جافە.[1]
سەربەست حاجی محەمەد عەلی حەمەئەمین
هەموومان داوای لێبووردنێک لەخۆمان قەرزارین
ناونیشانی بابەت: هەموومان داوای لێبووردنێک لەخۆمان قەرزارین
ناوی نووسەر: ئارەزووی عەبدولخالق

ئێمەی مرۆڤ بەم ڕۆژگارە مامەڵە لەگەڵ کەسانی دەوروو بەرمان ئەکەین بەبێ ئەوەی گوێ بدەینە ناخ و نیەت و دەرو
هەموومان داوای لێبووردنێک لەخۆمان قەرزارین
نیگار مارف
ناو: نیگار
نازناو: نیگار مارف
ناوی باوک: محەمەد مارف
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
نیگار مارف، پەرستارێکە لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانییە، بووە بە یەکێک لەکاریگەترین ئافرە
نیگار مارف
غەریبستان
ناونیشانی پەڕتووک: غەریبستان
ناوی نووسەر: ئەحمەد ڕواندزی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
غەریبستان
ئەحمەد ڕواندزی
ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد ڕواندزی
ناوی باوک: عەلی قادر
ڕۆژی لەدایکبوون: 02-07-2003
شوێنی لەدایکبوون: ڕواندز
ژیاننامە
ناوی تەواوم ئەحمەد عەلی قادر ناسراوم بە ئەحمەد ڕواندزی لەدایکبووی 02-07-2003
ئەحمەد ڕواندزی
شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی دوەم
ناونیشانی پەڕتووک: شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی دووەم
ناوی نووسەر: ئەنوەر سوڵتانی
شوێنی چاپ: ئاڵمانیا
چاپخانە: ‫بنکەی ‬‫ڕۆشنگەری‬
دەزگای پەخش: ‫بنکەی ‬‫ڕۆشنگەری‬ لە ئاڵمانی
شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی دوەم
شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی یەکەم
ناونیشانی پەڕتووک: شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی یەکەم
ناوی نووسەر: ئەنوەر سوڵتانی
شوێنی چاپ: ئاڵمانیا
چاپخانە: ‫بنکەی ‬‫ڕۆشنگەری‬
دەزگای پەخش: ‫بنکەی ‬‫ڕۆشنگەری لە ئاڵمانیا
شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی یەکەم
کۆلاجین - collagen
جۆری وشە: ناو
واتا:
کۆلاجین؛ کۆڵاجین: پرۆتینێکە کە لەلایەن خانەکانی لەشی مرۆڤەوە درووست دەکرێ، بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی تەمەن ئەم پرۆتینە کەم دەبێتەوە.

گرنگترین سودەکانی کۆلاجین بۆ لەشی مرۆڤ ئەمان
کۆلاجین - collagen
ئامار
بابەت 411,385
وێنە 83,975
پەڕتووک PDF 15,688
فایلی پەیوەندیدار 67,142
ڤیدیۆ 398
میوانی ئامادە 57
ئەمڕۆ 18,956
ڕاپرسی
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
کەسایەتییەکان
ڕەحیم زەبیحی - ڕەحیمی زەبیحی
کەسایەتییەکان
کامەران موکری
کەسایەتییەکان
یوسف پەری
شەهیدان
ژینا ئەمینی
کەسایەتییەکان
نیگار مارف
نامەی فواد مەعسوم بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک، ڕاستکردنەوە و وەڵامدانەوەی لە لایەن دەرسیم دیبەگەییەوە
هەر وێنەیەک بەرامبەر سەدان وشەیە! تکایە پارێزگاری لە وێنە مێژووییەکان بکەن..
پۆل: بەڵگەنامەکان | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
زۆرتر
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS

گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
Kurdîy Nawerast - Latînî0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم بابەتە باشتر بکە!
| |

نامەی فواد مەعسوم بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک، ڕاستکردنەوە و وەڵامدانەوەی لە...

نامەی فواد مەعسوم بۆ وەزیری دەرەوەی دانیمارک، ڕاستکردنەوە و وەڵامدانەوەی لە...
نامەکە تایبەتە بە بێتاوانی (نزار خەزرەجی)لە پرۆسەی بەدناوی ئەنفال و قۆناغەکانی ئەنفالکردنی کورد لە ساڵی 1988 ز ئەو تیپ و فەیلەقانەی سوپا کە بەشداری ئەو پرۆسەیەبوون
دەرسیم دیبەگەیی.
محەمەد فوئاد مەعسوم خدر (فوئاد مەعسوم)، ئەندامی ئۆفیسی رامیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەنامەیەکدا کە رۆژی چوارشەممە‌ (10-10-2001) بۆ وەزیری دادی دانمارکی (فرانک یەنسن)ی ناردووە (کە لەخوارەوە دەقی نامەکە دەخەمەڕوو)، ناوبراو لەنامەکەیدا نووسیوێتی‌: (فەریقی یەکەمی روکن، نزار ئەلخەزرەجی، لەلای ئێمە وەکو کەسایەتییەکی سەربازی نیشتمانیی بێوێنەو خاوەن ناوبانگێکی باش ناسراوە(1). بەگوێرەی زانیارییەکانی ئێمە ئەو (خەزرەجی) هیچ رۆڵێکی نەبووە لەلێدانی هەڵەبجە بەچەکی کیمیاوی، هەروەها بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالیشی نەکردووە لە کوردستانی ئێراق، کە نزیکەی (182) هەزار هاووڵاتی کورد تیایدا بوونە قوربانی، ئەو (نزار خەزرەجی) بەوە ناسرابوو کە دژی تاوانی جەنگ بوو، هەروەها خاوەنی کەسایەتییەکە کە شایستەی رێزو ستایشە‌).
ئەوەی دکتۆر فوئاد باسی دەکات هیچی بەسەر راستییەوە نییەو پاکانە کردنێکە بۆ تاوانبارێکی ئەنفال‌و کیمیاباران، نامەکەی فوئاد مەعسوم، بێوویژدانییەکی گەورەیە بەرامبەر به تەواوی کورد بەشێوەیەکی گشتی‌و‌ بنەماڵەی قوربانیانی کیمیاباران‌و ئەنفالکراوە‌کان بەتایبەتی.
هەروەها فوئاد مەعسوم بەوەندەش نەوەستاوە، بەڵکو لە ئێوارەی رۆژی دووشەممە (18-11-2002)دا له ‌دیمانەیەکدا کە کەناڵی ئاسمانی (ANN)ی عا‌رەبی لەگەڵیدا ئەنجامیدا، لەتەوەرێکی گفتوگۆدا بۆ بەرنامەی (قنادیل في الظلام)دا لەژێرناوی (محنة الاشهر المتفجرة في عراق المحن)دا، لەئامادەکردن‌و پێشکەشکردنی (دکتۆر محێددین ئەللازقانی)دا، ئەوەندەی بیرم بێتەوە دکتۆر فوئاد گوتی: (سوپای ئێراق بەشداری ئەنفالی نەکردووە، ئەگەر بەشداریشی کردبێت تەنیا بە یەک تیپ (فرقة) یان کەمتر لە تیپێک بەشداری کردووه، هێزەکانی حزبی بەعس ئەنفالیان کردووە)‌.
سەرەتا بڕیاری (160)ی بەناو (ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش)ی سەددام‌و بەعس لەڕۆژی (29-03-1987)دا، سەبارەت بەدیاریکردنی تاوانبار عەلی حەسەن مەجید وەکو نوێنەری سەرکردایەتی حزبی بەعسی عارەبی ئیشتیراکی‌و ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕش لەناوچەی کوردستان، دەسەڵاتی ئەو دیاری نەکراوە تەنیا بۆ بەکارهێنانی هێزو تواناکانی حزبی بەعس، بەڵکو بەگوێرەی بڕیارەکە (دەزگاکانی مەدەنی، سەربازی، ئەمنی‌و لێژنەی کاروباری باکوور، ئەنجومەنی راپەڕاندنی ناوچەی کوردستانی ئۆتۆنۆم، پارێزگای پارێزگاکان، سەرۆکی یەکە بەڕێوەبەرێتییەکانی سەر بەوەزارەتی بەڕێوەبەڕێتی خۆجێیەتی، دەزگاکانی هەواڵگری، هێزەکانی ئەمنی ناوەخۆو هەواڵگری سەربازی، سەرکردایەتی سوپای میللی، سەرکردایەتی سوپا لەناوچەی کوردستان) هەمووی خرانە ژێر دەسەڵاتی عەلی کیمیاوی. بڕیاری (160)ی بەعس، خۆی لەخۆیدا وەڵامی دکتۆر فوئاد دەداتەوە کە هێزەکانی سوپای ئێراقی هێزی سەرەکی‌و سەری رمی هێزەکانی ئەنفال بووینە‌، نەک هەروەکو ناوبراو بانگێشەی ئەوە دەکات کە سوپا ئەنفالی نەکردووە، بەڵکو حزبی بەعس کردوویەتی.
هەروەها لیوا روکن سوڵتان هاشم ئەحمەد ئەلتائی، فەرماندەی فەیلەقی یەکی کاتی ئەنفالەکان، کە سەرپەرشتی‌و سەرکردایەتی ئەنفالەکانی (4،3،1 و 8)ی کردووەو، تاوانباری سەرەکی ئەنفال‌و بە لەسێدارەدان سزادراو‌ لەدانیشتنی ژمارە (33)ی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەنفال کە لەڕۆژی پێنجشەممە (21-12-2006)دا ئەنجامدرا، گوتی: (لە (40%)ی سوپای ئێراق بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالیان کردووە).(2). ئەو قسەیەی سوڵتان هاشم وەڵامێکی توندە بۆ دکتۆر فوئاد، ئەمەش یان بێئاگایی دکتۆر فوئاد نیشاندەدات لە کارەساتی ئەنفال‌و نازانێت کێ‌و چ لایەنێک کوردی ئەنفال کردووە، یان ئاگادارە بەڵام داکۆکیکردن لەتاوانبارێکی وەکو خەزرەجی‌و سوپای ئێراقی مێژوو رەش بەباشتر دەزانێت لەداکۆکیکردن لەکوردو ئەنفالکراوەکان، کە هەردووکیشیان مایەی شەرمەزارییە بۆ ئەندامێکی سەرکردایەتی‌و ئۆفیسی رامیاری (ینک)و پارتەکەشی!
تەنانەت عەلی حەسەن مەجید، لەبەرواری (15-04-1989)دا لەو کۆبوونەوەیەی کە بۆ پێشوازیکردن لە (حەسەن عەلی ئەلعامری)، بەرپرسی نوێی بیرۆی باکووری حیزبی بەعس، کە هاتە شوێنی عەلی کیمیاوی ئەو قسەیەی سوڵتان هاشمی کردووە. عەلی کیمیاوی لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەسەر چەند کاسێتێکدا تۆمارکراوەو لەڕاپەڕینی بەهاری ساڵی (1991)دا ئەو کاسێتانە لەماڵەکەی ناوبراودا لە کەرکوک دەستیان بەسەردا گیرا، عەلی کیمیاوی لەکۆبوونەوەی ناوبراودا دەڵێت: (لەیەکەم کۆبوونەوەمدا لە ئەپریلی (1987)دا لەگەڵ فەرماندە‌ی فەیلەقەکانی سوپا، بەڕێوەبەرانی ئەمن‌‌و پۆلیس، پارێزگارەکان‌و بەڕێوەبەرەکانی حیزبی بەعس، بڕیارماندا تەواوی خەڵکی دێهاتەکان رابگوێزین بۆئەوەی تێکردەرەکان (پێشمەرگە) دابڕ بکەین. لەکۆبوونەوەیەکماندا لەگەڵ دەستەی ئەرکانی سوپا یەکێک لەباشترین فەرماندەکانمان داوای لێکردم کە شاڵاوەکە بۆ مانگێک دوابخەم. منیش گوتم نەخێر، تەنانەت بۆ یەک رۆژیش. یەکێک لەباشترین فەرماندەکان، کە فەرماندەی فەیلەقی پێنج بوو، پێی باش نەبوو، لەگەڵ ئەوەشدا کە کەرەستەو تفاقی زیاتریشم بۆ تەرخان کردبوو وەک لە فەیلەقی یەک، ئەنجامیش ئەوەبوو کە تێکدەران (پێشمەرگە) کۆتاییان هات، پاش ئەوەی کە لە (40%)ی هێزەکانی ئێراقیان سڕ کردبوو). ئەو قسانەی تاوانباری ئەنفال‌و گڕکردنی کورد، عەلی حەسەن مەجید، وەڵامێکی ترە بۆ داکۆکی کردنەکانی فوئاد مەعسوم لەسوپای ئێراقی ئەنفال‌و ژەنەرالی ژەهراوی (نزار خەزرەجی)(3).
بەلێدوانێکی مام جەلال، سەرۆک کۆماری ئێراقی هیواو ئاشتی‌و، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەژمارە (3417)ی کوردستانی نوێ، دووشەممە (12-07-2004)دا، کە دەیکەمە وەڵامێک بۆ دکتۆر فوئاد کۆتایی بەهێنانەوەی بەڵگەکان دێنم. مام جەلال، لەڕۆژنامەی ناوبراو لەسەرەوەداو لەوتارێکدا لەژێرناوی (مام جەلال، لەمەراسیمی چلەی کاک دارۆدا)، بەمشێوەیە باسی لەڕۆڵی سوپای ئێراقی سەددام‌و بەعس دەکات: بۆمبارانکردنی کوردستان، کمیابارانکردنی کوردستان، ئەنفالی بەدناو لە کوردستان لەسەر دەستی ئەو لەشکرە بوو. لەبەرئەوە ئەو لەشکرە گۆڕبەگۆڕ بێت، بڕوات‌و هەتا هەتایە جارێکیتر سەر هەڵنەداتەوە.
دکتۆر فوئاد، لەڕۆژی‌ شەممەی (20-04-2002)دا لەکۆڕێکدا لەشاری (ئۆهوس)ی دانمارکدا باسی ئەوەی کرد کەتەواوی کاسێتەکانی بەدەنگی (عەلی حەسەن مەجید)ی لە لەندەن هەیە. باشە دەکرێت باوەڕ بکەین کە دکتۆر فوئاد گوێی لەوە نەبوبێ کە عەلی کیمیاوی لەیەکێ لەکاسێتەکاندا باسی ئەوە دەکات کە هێزی پێشمەرگەی کوردستان (40%)ی هێزی سوپای ئێراقی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو؟ هەر لەو کۆڕەشدا پرسیاری ئەوەم لە دکتۆر فوئاد کرد کە ئایا راستە نامەی پشتیوانی لە نزار خەزرەجی بۆ وەزیری دادی دانمارکی ناردووە؟ لەوەڵامدا ناوبراو گوتی: (نەخێر، ئێمە نامەمان نەناردووە، بەڵام تەنیا لەئێمەیان پرسیووە، ئێمەش وەڵاممان داونەتەوە کە هیچ بەڵگەیەکی یاساییمان نییە لەدژی نزار خەزرەجی کە بیسەلمێنی تاوانباری ئەنفال‌و کیمیابارانە). لەکاتێکدا کە دکتۆر فوئاد ئەو وەڵامەی دامەوە، ئەو نامەیەی ئەو کە ئەمڕۆکە ئاشکرای دەکەم لەگیرفانم بوو، بەڵام لەبەر چەند هۆیەک ئەوکاتی نامەکەم دەرنەهێناو، دواتر نامەکەم بەفاکس بۆ رەوانەی مەڵبەندی دەرەوەی (ینک) لە لەندەن کرد، کە ئەوکاتی ئەو بەرپرسی مەڵبەندی ناوبراو بوو.
سەرەڕای ئەوانەش ئایا دەکرێت باوەڕ بکەین کە دکتۆر فوئاد مەعسومی ئەندامی ئۆفیسی رامیاری (ینک)، ئاگاداری بەیاننامەکانی (سەرکردایە‌تی گشتی هێزە چەکدارەکان)ی ئێراقی نەبووبێ، کە یەکە یەکەی هێزو فەرماندە‌ بەشداربووەکانی تەواوی ئەنفالەکانی ناودەهێناو، لەتەلەفزیۆنەکان‌و رادیۆکانی ئێراقی بەعارەبی‌و کوردی دەخوێندرانەوە، هەروەها هەموو بەیاننامەکان لەتەواوی رۆژنامەو هەفتەنامە عارەبی‌و کوردییەکاندا بڵاودەکرانەوە؟ بەتایبەت ر‌‌ۆژنامەی (الثورة) ژمارەی (6508)ی رۆژی یەکشەممە (20-03-1988)، دەقی ‌بەیانی ژمارە (3087)ی رۆژی شەممە (19-03-1988)ی (فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان)و بروسکەی پیرۆزبایی لیوا روکن سوڵتان هاشم فەرماندەی شاڵاوی ئەنفالی یەکەم کە بۆ سەددام حوسێنی ناردووە بڵاوکردۆتەوە. بەهەمان شێوە ر‌‌ۆژنامەی (الثورة)، ژمارە‌ی (6523)ی رۆژی دووشەمە (04-04-1988)، کە بروسکەی پیرۆزبایی لیوا روکن ئەیاد خەلیل زەکی محەمەد ئەلبەیاتی، فەرماندەی شاڵاوی ئەنفالی دووەم کە بۆ سەددام حوسێنی ناردووە بڵاوکردۆتەوە، لەگەڵ دەقی بەیانی ژمارە (3109)ی رۆژی شەممە‌ (02-04-1988)ی (سەرکردایەتی گشتی هێزە چەکدارەکان)، کە هەردوو بەیانەکەو بروسکەکان ئاماژە بەوە دەدەن کە فەیلەقی یەک‌، بەشێکی فەیلەقی دوو، فەیلەقی پێنچ‌، بەشێک لەهێزەکانی فەیلەقی چوار، بەشێک لەهێزەکانی فەیلەقی شەش، هێزەکانی ئوسامەی کوڕی زەید، هێزەکانی نەسر، هێزەکانی بەدر، هێزەکانی قەعقاع، هێزەکانی موعتەسەم‌‌‌، کە هەر هەموویان هێزی سەربازی سەر بەسوپان بەشداری ئەنفالەکانی یەک‌و دوویان کردووە، بەئامۆژگاریی‌و رێنماییەکانی راستەوخۆی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێراق (کە دەکاتە نزار خەزرەجی)‌. هەروەها بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی بەعس خۆیان، دانپێدانانەکانی تاوانبارانی ئەنفال کە بریتییە لە (سێ دی)یەک‌و تەواوی پرۆسەی دادگاییکردنی تاوانبارانی ئەنفال لەخۆ دەگرێت‌و، بریتییە لە (9312) لاپەڕە، باسی ئەوە دەکەن کە سوپای ئێراق بەشداری کاریگەرانەی هەبووە لەشاڵاوە دڕندەکانی ئەنفالدا.
هەروەها بەگوێرەی کاسێتێکی ڤیدیۆ کە بریتییە لە کۆنگرەیەکی سەربازی بۆ هەڵسەنگاندنی شاڵاوی ئەنفالی هەشتەم، لەئامادەکردن‌و خستنەڕووی فەرماندەی فەیلەقی پێنج (لیوا روکن یونس محەمەد ئەلزەرب)، ئەو کاسێتە لەڕاپەڕینی بەهاری ساڵی (1991)دا لەفەیلەقی پێنج لە هەولێر بەردەست کەوتووەو بەهۆی جووتەبرا (کاوە نادر قادرو قادر نادر قادر)ەوه گەیشتە دەست (کۆمیتەی خستنەگەڕی هەوڵەکان بۆ دادگاییکردنی تاوانبار نزار خەزرەجی). لەکاسێتەکەدا ژمارەیەکی زۆر لەئەفسەرە پلە بەرزەکانی رژێم دەردەچن کە بەشداری تاوانی ئەنفالیان کردووە، ئەوانەی کە بۆ ئێمە ناسرابن بریتیین لە لیوا روکن یونس محەمەد سلێمان ئال زەرب، فەرماندەی فەیلەقی پێنجی ئەوکات، سوڵتان هاشم ئەحمەد ئەلتائی، فەرماندەی فەیلەقی یەکی ئەوکات‌و سەعدی توعمە عەباس ئەلجبوری، کە ئەوکات جێگری ئەمینداری نهێنی (فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان)ی ئێراقی بو‌و، دواتریش‌ جێگری سەرۆکی ئەرکانی سوپاو پاشانیش سەرۆکی ئەرکانی سوپاو ماوەیەکیش وەزیری بەرگری ئێراق‌ بوو. لەو کۆنگرەیەدا لیوا روکن یونس ئال زەرب‌، باسی ئەوە دەکات کە نۆ تیپ (فەرماندەی هێزەکانی تیپی (4) لە کانیماسی، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (7) لە بێکوفە، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (29) لە باتوفە، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (35) لە دێرەلوک، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (41) لە سەرسەنگ، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (38) لە زاخۆ، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (42) لە ئەتروش، فەرماندەی هێزەکانی تیپی (45) لە شێروان مەزن‌و فەرماندەی هێزەکانی پارێزگاری نیشتمانی پێنج (جاشە سووکەکان) لە ئاکرێ)، هەروەها (39) لیوای پیادە، دوو کەرت، (7) کەتیبەی تانک، (24) کەتیبەی تۆپهاوێژ سەرەڕای ئەوانەی فەیلەقیش لەگەڵ چەندین کەتیبەی ئەندازیاری‌ بەشداری ئەنفالی هەشتەمیان کردووە.
سەبارەت بەداکۆکیکردنی دکتۆر فوئاد مەعسوم لەتاوانبارو ئەنفالچی، فەریقی یەکەمی روکن نزار عەبدولکەریم فەیسەل ئەلخەزرەجی، سەرۆکی ئەرکانی سوپاو ئەندامی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان، ئەوە بەگوێرەی ئەو بەلگەنامانەی کە لە (3) بەشی وتارێکدا لەڕۆژنامەی (میدیا)دا بڵاوم کردنەوە، دەریدەخات کە خەزرەجی نەک تەنیا بەشداری ئەنفالی کردووە، بەڵکو سەرپەرشتی راستەوخۆی ئەنفالەکان‌و بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی لە کوردستاندا کردووە، لێرەدا نامەوێت دووبارە بەڵگەکان بخەمەوەڕوو، بۆیە داواکارم (سەیری هەرسی بەشی وتارەکانی (نزار خەزرەجی حەوت رۆڵەی شاری هەڵمەت‌و قوربانی گو‌للەباران دەکات، بەشی یەکەم، لاپەڕە (8)ی میدیا، ژمارە (283)ی سێشەممە (03-04-2007)، (نزار خەزرەجی بڕیاری بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی داوە لە کوردستان، بەشی دووەم، لاپەڕە (6)ی میدیا، ژمارە (284)ی سێشەممە (10-04-2007)و (نزار خەزرەجی: دێهاتەکان کاول بکەن، ئازوقەی جاشەکان سنووردارکەن‌و ئۆتۆمبێلەکانیان بپشکنن، بەشی سێیەم، لاپەڕە (8)ی میدیا، ژمارە (285)ی سێشەممە (17-04-2007) بکەن‌، لەپێناوی گەیشتن بەڕاستییەکاندا.
هەروەها سەبارەت بەوەی کە دکتۆر فوئاد سوپای ئێراق بەبێ ئاگا لەتاوانی شاڵاوەکانی ئەنفال ناودەبات، لێرەدا بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی کە لەبەردەستدان، تەواوی هێزە سەربازییەکانی بەشداربوو لەیەکە بەیەکەی ئەنفالە بەدناوەکان ناودەبەم:
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی یەکەم: بەسەرکردایەتی لیوا روکن سوڵتان هاشم‌ ئەحمەد محەمەد ئەلتائی، فەرماندەی فەیلەقی یەک‌و لیوا روکن نوعمە فارس حوسێن ئەلمحیاوی، فەرماندەی فەیلەقی پێنجی ئەوکات‌و بەشداری (27) تیپی سوپا بوو، ئەوانەی کە ناسراون بریتین لەو هێزانە (هێزەکانی بەدر، هێزەکانی قەعقاع (تیپی 4ی سەر بە فەیلەقی 5)، هێزەکانی موعتەسەم (تیپی 24ی سەر بە فەیلەقی 5)، لیوای مغاویری یەک (فل1)، لیوای مغاویری دوو (فل4)، لیوای مغاویری یەک (فل6)، هەر سێ پۆلی مغاویری لیوای مغاویری (72)، لیواکانی پیادەی (438،116،75،72،32،31،19 و 445)، هێزی تایبەتی لیواکانی هێزی تایبەتی (65 و 66) کە سەر بە سەرکردایەتی هێزە چەکدارەکان بوو، کەرتەکانی سەربازی (ئەزمر، سوسێ، دوکان‌و بنگرد)، رێکخستنەکانی حزبی بەعسی سەر بە لقی رەشیدی سەربازی، هەروەها یەکەکانی تانک، زرێپۆش، کاتیوشاو تۆپخانەی سەر بەو هێزانەی بەشداری ئەو ئەنفالەیان کردبوو‌). ئەنفالی یەکەم لەشەوی (23-02-1988)دا دەستیپێکردو لەڕۆژی (19-03-1988)دا بەدەرکردنی بەیانی ژمارە (3087)ی سەرکردایەتی گشتی هێزه چەکدارەکان کۆتایی پێهات. شاڵاوی ئەنفالی یەکەم بۆ سەر دۆڵی جافایەتی‌و سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بوو لەگوندەکانی سەرگەڵوو بەرگەڵوو، کە لەچوارتا تا ماوەت‌و لەوێشەوە بۆ سلێمانی‌و ئینجا بەرەو سورداش، دوکان‌و بنگردی دەگرتە‌وە.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی دووەم: بەسەرکردایەتی لیوای روکن ئەیاد خەلیل زەکی محەمەد ئەلبەیاتی، فەرماندەی فەیلەقی پێنجەم‌‌و بە بەشداری ئەو هێزانە بوو (هێزەکانی ئوسامە بن زەید (فەرماندەیی تیپی 50 (فل1)، فەرماندەیی هێزی تایبەتی پارێزگاری بارەگاکانی فەیلەقی یەک، فەرماندەیی هێزەکانی جەحفەلی پارێزگاری نیشتمانی یەکەم (فل1)، فەرماندەیی جەحافیلی (3)، فەرماندەیی کەرتی سەربازی قەرەداغ، هێزی ئەمنی تەواری سلێمانی، لیواکانی (20،1 و 22)ی فەیلەقی یەک، لیواکانی مغاویری (66،65 و 68)ی فەیلەقی دوو، تیپی پیادەی ئالی (5) ناسراو بە (هێزەکانی محەمەد قاسم)ی سەر بە (فل1)، تیپەکانی پیادەی (21 و 43)، لیواکانی (417 و 444)، دوو کەتیبەی تۆپی (135 و 175)و هێزی ئاسمانی کە بەچەکی کیمیاوی تەواوی ناوچەکەی کیمیابارانکرد. شاڵاوی ئەنفالی دووەم بۆ سەر ناوچەی قەرەداخ، سەنگاو، بازیان، دەربەندیخان، زەڕایەن، نەسرو عەربەت بوو، کە لە (22-03-1988)دا دەستیپێکردو بەدەرکردنی بەیانی ژمارە (3019)ی سەرکردایەتی گشتی هێزەکانی چەکدار لە (02-04-1988)دا کۆتایی پێهات.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی سێیەم: بەسەرکردایەتی لیوای روکن سوڵتان هاشم‌و لیوا روکن کامل ساجت عەزیز ئەلجەنابی، فەرماندەی فەیلەقی دوو بوو، هەروەها بە بەشداری ئەو هێزانە (تیپە‌کانی 50،27،4)ی سەر بە (فل1)، تیپی (21)ی سەر بە (فل2)، تیپی (33)ی سەر بە (فل5)، فەرماندەیی هێزەکانی جەحفەلی پارێزگاری نیشتمانی یەکەم (فل1)، تیپی (46)، لیواکانی مغاویری (68،66،65)ی سەر بە (فل2)، لیوای مغاویری (10)ی سەر بە (فل1)، لیوای (443)، پۆلەکانی (211،212 و 213)ی سەر بە تیپی (32)، پۆلەکانی (3،2،1)ی لیواکانی پیادەی (417 و 444)، پۆلەکانی (2،1)ی سەر بە تیپی (یەکی تایبەت)، پۆلی (18)ی ئالی سەر بە (لیوای مغاویری 70)، پۆلی مغاویری یەکی تیپی پیادەی (7)ی ناسراو به ‌(هێزەکانی مەنسور)ی سەر بە (فل5)، پۆلی مغاویری یەکی تیپی (17)، کەتیبەی زرێپۆشی‌ (ئەلعەباس)، کەتیبەی تانکەکانی (ئەلکەرامە)، (12) دەستەی فڕۆکەی سەر بە یەکەی (55)، بەتارییەی سێی (ت.خ)و فەرماندەیی هێزەکانی پارێزگاری نەوت). ئامانجی شاڵاوی ئەنفالی سێیەم گوندەکانی ناوچەی گەرمیان (کەرکوک، لەیلان، قادر کەرەم‌، دەربەندیخان، قەرە حەسەن، کفری، کەلار، توزخورماتوو، جەباری، چەمچەمال‌و قەرەهەنجیر) بوو. شاڵاوی ئەم ئەنفالە لە (07-04-1988-20-04-1988) درێژەی کێشا.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی چوارەم: ئەنفالی چوارەم، بەسەرکردایەتی لیوای روکن سوڵتان هاشم‌و بەشداری ئەو هێزانە بوو (تیپی زرێپۆشی (10)ی ناسراو بە (هێزەکانی نەسر)، فەرماندەیی تیپی (46)، فەرماندەیی هێزەکانی جەحفەلی پارێزگاری نیشتمانی یەکەم (امریة جحفل الدفاع الوطني الاول)، فەرماندەیی هێزی تایبەتی پارێزگاری بارەگاکانی فەیلەقی یەک، فەرماندەیی هێزەکانی پارێزگاری نەوت، لیواکانی پیادەی (110 و 448)، لیوای ئالی (46)، تیپی مغاویری (10)، لیوای مغاویری (1)ی سەر بە (فل1)، لیواکانی (65 و 68)ی هێزی تایبەت، لیوای مغاویری (66)، پۆلی مغاویری تیپی (28)ی سەر بە (فل1)، لیوای زرێپۆشی (46)، هێزە تایبەتییەکانی لیوای (77)، هێزەکانی گەڕۆکی سلێمانی‌و کەرتەکانی سەربازی کۆیەو سوسێ). ئەنفالی چوار گوندەکانی (کەرکوک، پردێ، شوان، تەقتەق، کۆیە، رێدار ئاغجەلەر، چەمچەماڵ‌، دوکان‌و سورداش)ی گرتەوە. شاڵاوی دڕندانەی ئەنفالی چوارەم بە کیمیابارانکردنی گوندی (گۆپتەپە) لەئێوارەی (03-05-1988)دا دەستیپێکردو رۆژی (08-05-1988) کۆتایی پێهات.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی پێنجەم، شەشەم‌و حەوتەم: بەسەرکردایەتی لیوای روکن یونس محەمە‌د سلێمان ئالزەرب، فەرماندەی فەیلەقی پێنج‌و، بە بەشداری ئەو هێزانە بوو (لیواکانی (91،19 و 452)ی سەر بە فەرماندەیی تیپی (37)ی (فل1)، فەرماندەیی تیپەکانی (45،5 و 46)، هێزی گەڕۆکی سەر بە تیپی (2)، لیوای (119)ی سەر بە تیپی (27)ی (فل1)، لیوای (66)ی هێزی تایبەتی سەر بە (فل2)، لیوای مغاویری یەکی (فل5)، لیوای (36)ی (فل5)، لیواکانی (82،76 و 98)ی سەر بە تیپی (40)، لیواکانی (434،420،116،18 و 702)، پۆلەکانی (1 و 2)ی سەر بە تیپی (2)ی (فل1)، پۆلی مغاویری یەکی سەر بە (فل1)، پۆلی پیادەی (26)، لیوای زرێپۆشی (80)، کەتیبەی تانکەکانی (7)ی نیسان‌و کەتیبەی تانکەکانی ئەحفادی کەڕڕاڕ). ئەنفالەکانی پێنج، شەش‌و حەوت ناوچەیەکی فراوانی گرتەخۆی کە بریتی بوون لە (پردێ، بەشێکی هەولێر، مەسیف، شەقڵاوە، هیران، دۆڵی نازەنین، حەریر، خەلیفان، دۆڵی خۆشناوەتی، رەواندز، دۆڵی مەلەکان، سۆران، دۆڵی وەرتێ‌، دۆڵی خانەقا، چۆمان، دێگەڵە، دۆڵی سماقولی، کۆیە، دەشتی کۆیە، هیزۆپ، چوارقوڕنە، رانیە، قەڵادزێ‌و چیای قەندیل). جێبەجێکردنی ئەو سێ ئەنفالە ماوەی سێ مانگ زۆرتری خایاندو لەنێوان (15-05-1988-26-08-1988)دا بەردەوام بوو.
هێزەکانی بەشداربوو لە ئەنفالی هەشتەم: بەسەرکردایەتی لیوا روکن سوڵتان هاشم‌، فەیلەقی یەک، لیوا روکن یونس محەمەد ئالزەڕب‌، فەیلەقی پێنج‌و لیوا روکن کامل ساجت، فەیلەقی دوو. هێزی سوپای سەر بە فەیلەقەکانی (6،5،4،3،2،1 و 7) بەشداری ئەنفالی هەشتەمیان کردووە، تێکڕای ژمارەی تیپەکان (18-20) تیپ دەبوون‌و ژمارەی سەربازانی بەشداربوو لەو شاڵاوەدا زۆرتر لە (200) هەزار سەرباز دەبوون، ئەو هێزو تیپانەی کە ناسراون بریتیین لە (هێزەکانی تیپی پیادەی (4)ی ناسراو بە (هێزەکانی قەعقاع)ی سەر بە (فل5) کە پێکهاتبوو‌ لە لیواکانی پیادەی (436،418،120،93،29 و 605)، کەتیبەی تانکی (42) لە لیوای زرێپۆشی (80)، هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (7)ی (فل5)، کە پێکهاتبوو لە لیواکانی پیادەی (606،509،72،2)و لیوای مغاویری یەکی سەر بە فەیلەقی یەکی تایبەت، کەتیبەی تانکەکانی لیوای زرێپۆشی (80)، دەستەی پیادەی ئالی لیوای زرێپۆشی (80)، کەتیبەی زرێپۆشی (47)، هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (35)، کە بریتیبوون لە لیواکانی پیادەی (502،118،102،79،35 و 846)، هێزەکانی فەرماندەیی تیپی (45)ی سەر بە (فل5)، کە بریتیبوو له لیواکانی پیادەی (420 و 702) لەگەڵ لیوای مغاویری یەکی سەر بە (فل5)، هێزەکانی فەرماندەیی جەحافیلی پارێزگاری نیشتمانی پێنجەم، کە لە لیواکانی پیادەی (701،451،419 و 704) پێکدەهات، هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (41)، کە پێکدەهات لە لیواکانی پیادەی (114،103 و 706) لەگەڵ لیوایەکی مغاویری یەکی سەر بە (فل6)، هێزەکانی سەر بە تیپی (29)، کە بریتیبوو لە لیواکانی پیادەی (238،84 و 435)، کەتیبەیەکی پیادەی ئالی سەر بە لیوای زرێپۆشی (80)، کەتیبەیەکی تانکی سەر بە لیوای زرێپۆشی (80)، هێزەکانی لەژێر فەرماندەیی تیپی (38)ی ناسراو بە (هێزەکانی عومەر بن عەبدولعەزیز)ی سەر بە (فل5)، کە بریتیبوون لە لیواکانی پیادەی (417،77 و 506) لەگەڵ لیوای مغاویری دووی سەر بە (فل5)، کەتیبەیەکی لیوای زرێپۆشی (حەتین)، کەتیبەیەکی تانکەکانی (46)و هێزەکانی سەر بە تیپی پیادەی (42)، کە پێکدەهات لە لیواکانی پیادەی (503،501،42،14 و 805)، کەتیبەیەکی تانکەکانی لیوای زرێپۆشی (51)، دەستەیەکی ئالی پیادەی سەر بە لیوای زرێپۆشی (51)و نزیکەی (100) کەتیبەی تانک، یەکەکانی تۆپخانە، زرێپۆش، ئالی، پرد، ئەندازیاری‌، رادارو پشتیوانی جۆراوجۆر لەئەنفالی هەشتەم بەشداربوون. ئەو ئەنفالە تایبەت بوو بەسنووری بادینان. ئەنفالی هەشت یاخود دوا ئەنفال لە (25-08-1988)دا دەستیپێکردو لەڕۆژی (06-09-1988)دا کۆتایی هات.
جگە لەو هێزانەی کە لەسەرەوەدا ناربراون، ئەو هێزانەش کە بۆ من نەزانراون سەر بەکام تیپ یان فەیلەقن‌و بەشداری کام ئەنفالیان کردووە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بەشداری شاڵاوەکانی ئەنفالیان کردووەو ناویان لە بەڵگەکاندا هاتووە‌ ئەمانەن: (پۆلی (18)ی ئالی لیوای مغاویری (70)ی سەر بە فەیلەقی یەکی تایبەت، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (1)ی تایبەت، پۆلی مغاویری (2)ی تیپی (1)ی تایبەت، فەرماندەیی کەتیبەی تانکەکانی کەرامە، سەر بە فەیلەقی یەکی تایبەت، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (2)ی تایبەت، پۆلی مغاویری (2)ی تیپی (2)ی تایبەت، فەرماندەیی لیوای (14)ی تیپی پیادەی (14)ی (هێزەکانی حەمزە)ی سەر بە (فل4)، ‌ پۆلی (1)ی لیوای پیادەی (14)ی سەر به(هێزەکانی حەمزە)ی‌ (فل4)، فەرماندەیی تیپی پیادەی (23)ی، فەرماندەیی تیپی (35)، پۆلی مغاویری (1)ی تیپی (35)، فەرماندەیی تیپی پیادەی (40)، فەرماندەیی هێزەکانی (43)، فەرماندەیی تیپی (46)، فەرماندەیی کەتیبەی تۆپهاوێژی مەیدانی (78)، فەرماندەیی پۆلی (1)ی لیوای پیادەی ئالی (99)، فەرماندەیی پۆلەکانی (1 و 2)ی لیوای هێزی تایبەتی (118)، فەرماندەیی بارەگای سریەی مغاویری لیوای (118)، پۆلی مغاویری لیوای (118)، سریەی (1)ی لیوای (411)، فەرماندەیی لیوای پیادەی (428)، فەرماندەیی لیوای پیادەی (443)، فەرماندەیی لیوای (444)، فەرماندەیی پۆلەکانی (1 و 2)ی لیوای (444)، لیوای (505)ی سەر بەتیپی پیادەی (27)ی فەیلەقی یەک، پۆلی (3)ی لیوای (509)، فەرماندەیی لیوای (702)، فەرماندەیی پۆلەکانی (1 و 3)ی لیوای (702)، کەتیبەی زرێپۆشی (2)، فەرماندەیی پۆلی مغاویری لیوای (805)، فەرماندەیی یەکەی (7884). فەرماندەیی کەرتی سەربازی هەولێر، فەرماندەیی کەرتی سەربازی رێزان، فەرماندەیی کەرتی سەربازی قەرەداغ، فەرماندەیی کەرتی سەربازی دوکان، فەرماندەیی کەرتی سەربازی هەڵەبجە، فەرماندەیی کەرتی سەربازی شەقڵاوه، فەرماندەیی کەرتی سەربازی سەڵاحەددین‌‌، فەرماندەیی کەرتی سەربازی سەدیق، فەرماندەیی کەرتی سەربازی سەنگاو، فەرماندەیی کەرتی سەربازی زاخۆ). ‌
پێم وایە خەڵکی کورد نه ‌بۆچوونی تایبەتی خۆی هەیە سەبارەت بەو دۆزانەی کە بڕیاردەرن لەچارەنووس‌و دواڕۆژی کورد یاخود ئەگەر هەشبێت زۆر لاوازەو سەرکردایەتی کورد گرنگی پێنادات، هەروەها نە خاوەنی هەڵوێستێکی ئاشکراو بوێرانەیە بەرامبەر بە ستەمکارییەکانی دوژمنان‌و بەرامبەر بە شکست، هەڵە، سازش‌و ناپاکییەکانی سەرکردایەتییەکەی. لێرەدا نموونەیەکتان وەکو بەراوردێک بۆ دێنمەوە بۆ سەلماندنی قسەکانم. (فریدریک هێنریک)، جێنشینی شاژنی دانمارک (مارگرێتەی دووەم ئێستا شاژنی دانمارکەو دوای مردنی خۆی فریدریکی کوڕە گەورەی شوێنەکەی دەگرێتەوە). فریدریک، لەڕۆژی هەینی (14-05-2004) لەگەڵ (ماری) کە خەڵکی ئوسترالیایە زەماوەندیان کردو، لەکۆتایی مانگی یولی (حوزەیران)ی هەمان ساڵدا بەیەکەوە گەشتێکی (گرۆنلاند)یان کرد. لەکاتێکدا کە ئەو ژن‌و مێردە بەجووتە لەپیاسەیەکی سەر بەفردا بوون، لەنزیک ئەوانەوە دوو سەگ زۆر بەتوندی پەلاماری یەکتریانداو گازیان لەیەک ‌گرت، فریدریک شەقێکی بەهێزی خێواندە یەکێک لەسەگەکان‌و زۆرتریش لەپێناوی لێکبوونەوەی سەگەکان ئەوکارەی کرد، کەچی ئەو پێلەقەیەی فریدریک لە سەگەکه،‌ بووە هۆی دابەزینی رادەیەکی زۆر لەڕێزو خۆشەویستی فریدریک لای دانیشتوانی دانمارک‌و میدیاکانی ئەو وڵاتە زۆر لەسەری رۆیشتن!
ئاخر نەتەوەی تر لەسەر سەگێک هەڵوێست وەردەگرن بەرامبەر بەهەڵەو کارێکی ناشیاوی سەرکردەکانیان، کەچی نەتەوەی ئێمە نەک لەسەر (182) هەزار ئەنفال، (20) هەزار شەهیدو برینداری کیمیابارانی هەڵەبجە، (20) هەزار کوردی فەیلی ئەنفالکراو، ئەنفالکردنی هەشت هەزار بارزانی‌و سەدان هەزار شەهیدو لەسێدارەدراو هەڵوێست وەرناگرن، بەڵکو زۆرێک پشتیوانیش دەکەن لەداکۆکیکردنی ئەو بەناو سەرکردانەی کە‌ لە‌تاوانبارانی ئەنفال، قڕکردنی کورد، کیمیاباران، کاولکردنی کوردستان‌و بکوژانی شەهیدەکانمان دەیکەن! کوا چەند کەس رژانە سەر شەقامەکان لەدژی داکۆکیکردنی تاڵەبانی لەتاوانباری ئەنفال‌و کۆمەڵکوژکردنی کورد سوڵتان هاشم؟ کە دەبوایە سەدان هەزار کورد خۆنیشاندانی گەورە سازبدەن! کوا چەند کۆمەڵەو رێکخراوی دژی ئەنفالکردن، کیمیاباران، کۆمەڵکوژی‌و جینۆسایدکردنی کورد، یان رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ‌، هەڵەبجەو شەهیدان تەنیا رێپێوانێکیان رێکخست؟
روونکــــــــــــــردنەوەکان:
(1)- سەبارەت بە بەکارهێنانی دەستەواژەی (نزا الخزرجي.. معروف لدینا کشخصیة عسکریة وطنیة مرموقة، و ذو سمعة طیبة) کە دکتۆر فوئاد لەنامەکەیدا نووسیوێتی‌و بەتەلەفۆن لەڕۆژی یەکشەممە (05-01-2003)دا بۆ ئەندامێکی (م.س)ی (ی.ن.ک)م خوێندەوە، گوتی: توخوا شەرم نییە بۆ دکتۆر فوئاد ئەو نامەیەی نووسیوە؟ ذو سمعة طیبة ی چی؟ خەزرەجی ئەنفالی کردووەو، لەگەل کۆمەڵێ قسەی تر.......!
(2)- بۆ قسەکانی سوڵتان هاشم‌و دکتۆر فوئاد مەعسوم، بەباشی دەزانم هەر لایەنێک یان کەسێک گومانی لەقسەکانمدا هەیە، با پەیوەندی بەهەردوو کەسی ناوبراوەوە بکەن تاوەکو هەردووکیان لەژیاندا ماون، بەتایبەتیش سوڵتان هاشم کە مەرگ چاوەڕێیەتی، ئەگەر سەرۆک کۆمار لەمردن رزگاری نەکات.
(3)- بەداخەوە سەرکردایەتی کورد تاوانبار نزار خەزرەجی کە تائێستاش بۆنی کیمیاوی لێدێت‌و پەنجەکانی خوێنی بەناهەق رژاوی ئەنفالەکانی لێدەتکێت، بە کەسێکی دژ بە تاوانەکانی جەنگ، چەپ‌و بێئاگا لە ئەنفال‌و کیمیاباران ناودەبەن، کەچی رۆژنامەنووسێکی دانیمارکی بەناوی (نیلس ڤێستەربێرگ) لەڕۆژنامەی (ئیکسترا بلازت) نازناوی ژەنەڕالی ژەهراوی پێبەخشی. دواتریش بەگوێرەی هەموو بەڵگەکان دەرکەوت کە نزار خەزرەجی فەرمانی بەکارهێنانی چەکی کیمیاوی‌و ئەنفالکردنی کوردی داوە.
ئەم بابەتە 20,625 جار بینراوە
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 30
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
رۆژی دەرچوون: 29-03-1987
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
 30%-39%
خراپ
 40%-49%
خراپ
 50%-59%
خراپ نییە
 60%-69%
باش
 70%-79%
زۆر باشە
 80%-89%
زۆر باشە
 90%-99%
نایاب
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( سەریاس ئەحمەد )ەوە لە: 25-09-2015 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 08-08-2022 باشترکراوە
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 20,625 جار بینراوە
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.134 KB 25-09-2015 سەریاس ئەحمەدس.ئـ.

رۆژەڤ
ڕەحیم زەبیحی - ڕەحیمی زەبیحی
لە ساڵی 1971 لە شاری بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، بۆ ماوەی 16 ساڵ کاری شانۆیی کردووە لە بوارەکانی دەرهێنان و نووسینی شانۆنامەو ڕۆل بینین و بەرهەمە شانۆییەکانی چەندین خەڵاتی لێکەوتەوە. لە کۆتایی ساڵی 2000 بۆ جاری یەکەم فیلمێکی یەلماز گۆنای دەرهێنەری سینەمایی باکووری کوردستان بینی و گرنگی سینەمای بۆ دەرکەوتووە وەک ئەوەی خۆی باسی لێوە دەکات. یەکەم فیلمی خۆی بەناوی (ژانی دابرِانی ئەبەدی) لە ساڵی 2005 بەرهەم دەهێنێت، کە باس لە کۆچی لاوان بۆ هەندەران و کیمیابارانی هەڵەبجە و لوغم لە کوردستان و
ڕەحیم زەبیحی - ڕەحیمی زەبیحی
کامەران موکری
کامەران موکری (ناوی تەواو: محەمەد ئەحمەد تەها)، (لەدایکبووی 1929، لە سلێمانی) شاعیرێکی کورد بوو. لە گەڕەکی دەرگەزێن هاتووەتە دنیاوە. لە ساڵی 1954 دەستی داوەتە شیعر نووسین. ساڵی 1957 ناوی (کامەران)ی هەڵبژاردووە وەک نازناوی شیعری، دواتر موکری کردووەتە نازناو بەناوی ئەوەی بنج و بنەوانی خێزانیان لە موکریان بووە. بەم جۆرە ناوبانگی شاعیرێکی تازەی کورد لە ساڵی 1957 لەسەر ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردییەکانی ئەو سەردەمە کەوتە ناوەوە.

نەماڵەی کامەران بنەچەیان دەگەڕێتەوە ناوچەی موکریان. لە پێشاندا ماڵیان گواست
کامەران موکری
یوسف پەری
لە ساڵی1937 لە گوندی هەرمۆتەی شارۆچکەی کۆیە لەدایکبووە. خەڵکی سلێمانییە، یەکەم قەشە بووە کە ئینجیلی وەرگێڕاوەتەسەر کوردیی ناوەڕاست و پیتی ئارامی.
ڕۆژی 06-12-2003 لە پاریس بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 66 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات و لەسەر وەسیەتی خۆی تەرمەکەی بە ئاڵای کوردستانەوە دەگەڕێننەوە بۆ سلێمانی و لەوێ دەنێژرێت.
لە سلێمانی باخچەیەک بەناوی ئەمەوە کراوە.[1]
یوسف پەری
ژینا ئەمینی
ناو: ژینا
نازناو: ئەمینی
ناوی باوک: ئەمجەد ئەمینی
ناوی دایک: موژگان
ساڵی لەدایکبوون: 2000
ڕۆژی کۆچی دوایی: 16-09-2022
شوێنی لەدایکبوون: سەقز
شوێنی کۆچی دوایی: تاران

ژیاننامە
ژینا ئەمینی ناسراو بە (مەهسا ئەمینی) لە دایکبووی ساڵی 2000 لە شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە میانەی گەشتێکیان بۆ تاران لەگەڵ خێزانەکەیدا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە بەهۆی باڵاپۆش نەبوونی، وە دایکی ژیناش ئاماژەی بەوەداوە کە ژینا باڵاپۆش بووە، وە بەهۆی ئەشکەنجەدرانییەوە بە سەختی بریندار بووە و ب
ژینا ئەمینی
نیگار مارف
ناو: نیگار
نازناو: نیگار مارف
ناوی باوک: محەمەد مارف
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
نیگار مارف، پەرستارێکە لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانییە، بووە بە یەکێک لەکاریگەترین ئافرەتەکان بۆ ساڵی 2022.
ئاژانسی بی بی سی لیستی ئافرەتانی کاریگەری لە جیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشکراکرد کە ئەو لیستە پێکهاتووە لە 100 ژن لە سەرانسەری جیهان وەک میوزیستان و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاکوان و پیشەکار، لەنێو ئەو لیستەدا ناوی پەرستار (نیگار مارف) لە یەکەی سووتاوی لە نەخۆشخانەی سووتاو
نیگار مارف
بابەتی نوێ
بەردەنووسی شێخ عەلی خانی زەنگەنە
ئەم بەردە نووسە لەساڵەکانی (1772-1602) لە سەردەمی شێخ عەلی خانی زەنگەنە وەزیری شا سولەیمانی سەفەوی لە داوێنی کێوی بێستونی شاری کرماشان هەڵکەنراوە و نووسراوە. [1]
بەردەنووسی شێخ عەلی خانی زەنگەنە
حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە - تالعی
ناو: محەمەد
نازناو: حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە - تالعی
ناوی باوک: میر سمایل میر نەوشیروان بەگی زەنگەنە
ساڵی لەدایکبوون: 1765
ساڵی کۆچی دوایی: 1832
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەیتول
شوێنی کۆچی دوایی:
حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە - تالعی
حاجی حەسەنی دەربەندفەقەرە
ناو: حەسەن
نازناو: حاجی حەسەنی دەربەندفەقەرە
ناوی باوک: قادر کاکۆمەر مستەفا سەعید ئاغای حەمە ئاغای دەربەندفەقەرە
ناوی دایک: زێبا
ساڵی کۆچی دوایی: 14-11-1998
شوێنی لەدایکبوون: گوندی دەربەندفەقەرە
حاجی حەسەنی دەربەندفەقەرە
حاجی ئەکرەمی دەربەندفەقەرە
ناو: ئەکرەم
نازناو: حاجی ئەکرەمی دەربەندفەقەرە
ناوی باوک: حەسەن قادر کاکۆمەر
ناوی دایک: وەنەوشە
ساڵی لەدایکبوون: 1952
شوێنی لەدایکبوون: گوندی دەربەندفەقەرە
ژیاننامە
یەکێکە لە سەرۆک هۆزەکانی ز
حاجی ئەکرەمی دەربەندفەقەرە
دیاری حاجی جەزای قەرەگۆل
ناو: دیاری
ناوی باوک: حاجی جەزای قەرەگۆل
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەرەگۆل
ڕۆژی لەدایکبوون: 03-10-1971
ژیاننامە
کەسایەتییەکی دیار و کۆمەڵایەتی ناوچەی شارەزوورە، لە گوندی قەرەگۆل لە دایکبووە، کوڕی ح
دیاری حاجی جەزای قەرەگۆل
نەوزەر داود بەگی جاف
ناو: نەوزەر
نازناو: میر نەوزەر بەگی جاف
ناوی باوک: داود بەگی جاف
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
کەسایەتی دیار و میر و براگەورەی هۆزی گەورەی جافە، نووسەر و لێکۆڵەرە، کەسایەتییەکی خۆشەوی
نەوزەر داود بەگی جاف
حاجی جەزای قەرەگۆل
ناو: حاجی جەزا
نازناو: حاجی جەزای قەرەگۆل
ناوی باوک: حاجی حەمەتالیب فەرەج مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1944
ساڵی کۆچی دوایی: 2003
شوێنی لەدایکبوون: گوندی قەرەگۆل
شوێنی کۆچی دوایی: سلێمانی
ژیاننامە
حاجی جەزای قەرەگۆل
گۆمەزەرد
گوندی گۆمەزەرد، یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی گەرمیانە، لەڕووی کارگێڕییەوە سەربە شارەدێی ڕزگاری، شارۆچکەی کەلار
لەڕووی پێکهاتەی جووگرافیەوە:
لەباکوورەوە گوندی قەڵبەزە
لەباشوورەوە گوندی کانی چایلە
لەڕۆ
گۆمەزەرد
لالە فایەق کەماڵەیی
ناو: فایەق
نازناو: لالە فایەقی کەماڵە- لالە فەیاق کەماڵەیی
ناوی باوک: حاجی محەمەد
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی کۆمەڵایەتی و دیاری ناوچەی گەرمیانە، لەدایکبووی گوندی گۆمەز
لالە فایەق کەماڵەیی
دیوانی کەریم ئاغاوەیسی
ناونیشانی پەڕتووک: دیوانی کەریم ئاغاوەیسی
ناوی نووسەر: کەریم ئاغاوەیسی
شوێنی چاپ: هەولێر
دەزگای چاپ: چوارچرا
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
هۆنراوەکانی ناو ئەم دیوانە، لە ڕووی ناوەرۆکەوە باسی
دیوانی کەریم ئاغاوەیسی
کەریم ئاغاوەیسی
ناو: کەریم
نازناو: کەریم ئاغاوەیسی
ناوی باوک: محەمەد ئەحمەد
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
نووسەر و هۆنەرێکی دیاری ناوچەی گەرمیانە، کەسایەتییەکی خۆشەویست خاوەن ڕێزە، سەرۆکی تیرەی ئاغاو
کەریم ئاغاوەیسی
فەلاح عەبدوڵڵا مەحمود قادر
ناو: فەلاح
نازناو: فەلاح نەورەیی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا مەحمود قادر
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی ناسراو و کۆمەڵایەتی ناوچەی گەرمیانە، سەرۆکی تیرەی نەورەی سەربە هۆزی گەورەی
فەلاح عەبدوڵڵا مەحمود قادر
ئەحمەد حاجی عیسا پیروەیس
ناو: ئەحمەد
ناوی باوک: حاجی عیسا پیروەیس
شوێنی لەدایکبوون:شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی ناسراو و کۆمەڵایەتی ناوچەی گەرمیانە، سەرۆکی تیرەی نەژوێنی سەربە هۆزی گەورەی جافە.[1]
ئەحمەد حاجی عیسا پیروەیس
زمناکۆ حسێن فەتاح
ناو: زمناکۆ
نازناو: زمناکۆ جاف
ناوی باوک: حسێن فەتاح
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
یەکێک لە کەسایەتییەکانی ناوچەی گەرمیانە، سەرۆکی تیرەی عەمەلەی هۆزی گەورەی جافە. [1]
زمناکۆ حسێن فەتاح
محەمەد حاجی مەحمودی هاروونی
ناو: محەمەد
نازناو: حەمەی حاجی مەحمودی هاروونی
ناوی باوک: حاجی مەحمود
شوێنی لەدایکبوون: شارۆچکەی کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی ناسراوی سنووری پارێزگای سلێمانییە، یەکێک لە سەرۆک هۆزەکانی جافە، سەربە
محەمەد حاجی مەحمودی هاروونی
عوسمان حاجی ئیبراهیمی شاتری
ناو: عوسمان
ناوی باوک: حاجی ئیبراهیمی شاتری
شوێنی لەدایکبوون: کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی گەرمیان و سەرۆکی تیرەی شاتری هۆزی گەورەی جافە. [1]
عوسمان حاجی ئیبراهیمی شاتری
ڕوئیا پیرایی
ناو: ڕوئیا
نازناو: ڕوئیا پیرایی
شوێنی لەدایکبوون: کرماشان
ژیاننامە
لیستی ناوی 100 ژنی کاریگەری جیهان بۆ ساڵی 2022 لەلایەن دامەزراوەی بەریتانی بی بی سی بڵاو کرایەوە، (ڕوئیا پیرایی) کچی مینوو مەجیدی
ڕوئیا پیرایی
سەربەست حاجی محەمەد عەلی حەمەئەمین
ناو: سەربەست
نازناو: سەربەست هاروونی
ناوی باوک: حاجی محەمەد عەلی حەمەئەمین
شوێنی لەدایکبوون: کەلار
ژیاننامە
کەسایەتییەکی ناسراوی ناوچەی گەرمیان و هۆزی جافە و سەرۆکی تیرەی هاروونی هۆزی جافە.[1]
سەربەست حاجی محەمەد عەلی حەمەئەمین
هەموومان داوای لێبووردنێک لەخۆمان قەرزارین
ناونیشانی بابەت: هەموومان داوای لێبووردنێک لەخۆمان قەرزارین
ناوی نووسەر: ئارەزووی عەبدولخالق

ئێمەی مرۆڤ بەم ڕۆژگارە مامەڵە لەگەڵ کەسانی دەوروو بەرمان ئەکەین بەبێ ئەوەی گوێ بدەینە ناخ و نیەت و دەرو
هەموومان داوای لێبووردنێک لەخۆمان قەرزارین
نیگار مارف
ناو: نیگار
نازناو: نیگار مارف
ناوی باوک: محەمەد مارف
شوێنی لەدایکبوون: سلێمانی
ژیاننامە
نیگار مارف، پەرستارێکە لە سنووری بەرێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی سلێمانییە، بووە بە یەکێک لەکاریگەترین ئافرە
نیگار مارف
غەریبستان
ناونیشانی پەڕتووک: غەریبستان
ناوی نووسەر: ئەحمەد ڕواندزی
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم [1]
غەریبستان
ئەحمەد ڕواندزی
ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد ڕواندزی
ناوی باوک: عەلی قادر
ڕۆژی لەدایکبوون: 02-07-2003
شوێنی لەدایکبوون: ڕواندز
ژیاننامە
ناوی تەواوم ئەحمەد عەلی قادر ناسراوم بە ئەحمەد ڕواندزی لەدایکبووی 02-07-2003
ئەحمەد ڕواندزی
شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی دوەم
ناونیشانی پەڕتووک: شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی دووەم
ناوی نووسەر: ئەنوەر سوڵتانی
شوێنی چاپ: ئاڵمانیا
چاپخانە: ‫بنکەی ‬‫ڕۆشنگەری‬
دەزگای پەخش: ‫بنکەی ‬‫ڕۆشنگەری‬ لە ئاڵمانی
شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی دوەم
شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی یەکەم
ناونیشانی پەڕتووک: شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی یەکەم
ناوی نووسەر: ئەنوەر سوڵتانی
شوێنی چاپ: ئاڵمانیا
چاپخانە: ‫بنکەی ‬‫ڕۆشنگەری‬
دەزگای پەخش: ‫بنکەی ‬‫ڕۆشنگەری لە ئاڵمانیا
شیکردنەوەی دیوانی سەیید کامیل ئیمامی (ئاوات)، بەرگی یەکەم
کۆلاجین - collagen
جۆری وشە: ناو
واتا:
کۆلاجین؛ کۆڵاجین: پرۆتینێکە کە لەلایەن خانەکانی لەشی مرۆڤەوە درووست دەکرێ، بەڵام بەپێی تێپەڕبوونی تەمەن ئەم پرۆتینە کەم دەبێتەوە.

گرنگترین سودەکانی کۆلاجین بۆ لەشی مرۆڤ ئەمان
کۆلاجین - collagen
ئامار
بابەت 411,385
وێنە 83,975
پەڕتووک PDF 15,688
فایلی پەیوەندیدار 67,142
ڤیدیۆ 398
میوانی ئامادە 57
ئەمڕۆ 18,956
ڕاپرسی
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.12
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.469 چرکە!