پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,469
وێنە 106,116
پەرتوک PDF 19,166
فایلێن پەیوەندیدار 96,494
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ساداتی نەهری یان گەیلانیزادەی کوردستانی نێوەندی
کوردیپێدیا، مەزنترین پڕۆژەیا ب ئەرشیڤ کرنا زانیاریێن مەیە..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link2
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English1
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساداتی نەهری یان گەیلانیزادەی کوردستانی نێوەندی

ساداتی نەهری یان گەیلانیزادەی کوردستانی نێوەندی
نووسینی: مارتین ڤان بڕاونێسن
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: حەسەنی قازی

بنەماڵەیەک لە عولەما کە خۆیان بە تۆرەمەی عەبدولقادری گەیلانی دەزانن دەورێکی بەرچاویان گێڕا لە مێژووی کووردستانی نێوەندی دا لە کۆتاییەکانی سەدەی 19هەم و بەرایی سەدەی 20مدا. ئەوان بە ساداتی نەهری بەنێوبانگن، نەهری نێوی گوندی شوێنی نیشتەجێ بوونیان بووە لە مەڵبەندی شەمزینان. شێخ عوبەیدوڵای نەهری سەرۆکایەتی ڕاپەڕێنی 1880ی کرد کە کوردان بە گشتی بە یەکەم ڕاپەڕینی کوردی دادەنێن بە نێوەرۆک و داوخوازی ناسیۆنالیستیەوە. کوڕەکانی و نەوەکانیشی، جگە لە بەهێزکردنی هەڵکەوتی سیاسی و ئابووری خۆیان دەوری سەرەکییان لە بزووتنەوەی کوردی دا گێڕاوە.
ئێمە بۆ زانیاری خۆمان سەبارەت بە مێژوو و شەجەرەنامەی ئەو بنەماڵەیە زۆر قەرزداری باسیل نیکیتینین، کە لەنێوان ساڵانی 1918- 1915، کۆنسوولی ڕووسییە بوو لە ورمێ، کە لەوێ لە نێو پەنابەرانی شەڕ دا کە لە تورکییەوە هاتبوون مەلایەکی کوردی خەڵکی نەهری ناسی، بە نێوی مەلا سەعیدی قازی. مەلا سەعید بوو بە مامۆستای زمانی کوردی نیکیتین و لە سەر داوخوازی وی زنجیرەیەک دەقی نووسییەوە سەبارەت بە ژیانی کۆمەڵایەتی و دینی کوردستانی نێوەندی، کە دوایە نیکیتین وەریگێڕان و بڵاوی کردنەوە (نیکیتین و سۆن 1923؛ نیکیتین 1925ئا و 1928بێ). دیارە سەیر نییە کە لەو ڕیوایەتانەی مەلاسەعید دا ساداتی نەهری دەوری نێوەندی دەگێڕن، چونکە مەلا سەعید لە سەروبەندی ژیانی محەمەد سدیق کوڕی عوبەیدوڵا دا لە نەهری مەلایەتی کرد بوو.
ڕەچەڵەک
ساداتی نەهری خۆیان بە تۆرەمەی عەبدولقادری کوڕی عەبدولعەزیز دەزانن، کە بە بەپێی نەریتی بنەماڵەیەیی، لە ئاکرێ (لە باکووری ڕۆژهەڵاتی مووسڵ) دامەزرا و لەوێوە فێرکردەکانی بابی خۆی بڵاو کردەوە. لە دوای مەرگی، لە ئاکرێ نێژرا، کە لەوێ بە پێی قسەی مەلا سەعید لە سەرەتای سەدەی 20میشدا گۆڕەکەی هێشتا زیارەتگەیەک بوو. کوڕەکەی عەبدولعەزیز، ئەبووبەکر هێندێک بەرەو باکوورتر، واتە لە ناوچەی شاخاوی عەشیرەتی هەرکی لە شەمزینان دامەزرا.سێ یان چوار وەچە دواتر، یەک لە تۆرەمەکانی مەلا حاجی لە گوندێکی دیکە لە مەڵبەندی شەمزینان ماڵی دانا، لە نێو عەشیرەتی درواسێی خوماروو دا. دیسان چەند وەچەی دیکە دواتر، سەرۆکی بنەماڵەکە مەلا ساڵح لە گەڵ کوڕەکانی عەبدوڵا و ئەحمەد ماڵی بار کرد بۆ گوندی نەهری. ئەو بنەماڵەیە دەڵێ لە زنجیرەیەکی نەپساوە دا تا سەردەمی عەبدولعەزیز تەریقەتی قادرییەی بڵاو کردووەتەوە. گواستنەوەیان بۆ نەهری، هاوکاتە لەگەڵ دەستبەردان‌ لە تەریقەتی بنەماڵەییان قادرییە و وەخۆ کردنی تەریقەتی نەخشبەندییە - خالیدییە.1 سەیید عەبدوڵا (و بە پێی هێندێک سەرچاوە، براکەی سەیید ئەحمەد) بوون بە خەڵیفەی تەریقەت دانەری گەورەی، نەخشبەندییە، مەولانا خالید، کە خۆی پێشتر بە دەستی سەیید عەبدولا هێنرابووە نێو تەریقەتی قادرییە.دوای مردنی عەبدوڵا، برازاکەی سەیید تەها جێی گرتەوە، کە ئەویش لە مەولانا خالید ئیجازەی وەرگرت (مەکێنزی 3-162 :1962).
چەندین لکی دیکەی قادرییە سلسلەی خۆیان دەبنەوە سەر عەبدولعەزیز، بەڵام لە هەموو نموونەکاندا لایەنی مێژوویی ئەو پێوەندییە بەبەڵگەوە ناسەلمێ – وەک سەبارەت بە بەراییەکانی پەیدا بوونی تەریقەتی قادرییە بە گشتی.جەماعەتی جەلیلەی ئەفریقای باکووری، کە ڕێز لە شێخ عەبدولقادر دەگرن، وەفاداریی خۆیان دەبەستنەوە بە بنەماڵەیەکی پیرۆزی فێز بە نێوی شورەفای جەلیلە کە ئەوانیش خۆیان بە تۆرەمەی عەبدولقادر دەزانن بە ڕێگای عەبدولعەزیز و برایەکەی ئیبڕاهیم وە (مارگۆلیوت 382: 1974). ئەو لکەی تەریقەتی قادرییەش کە ئێستا لە ئێندۆنێزی زاڵە سلسلەی خۆی دەباتەوە سەر عەبدولعەزیز و جێنشینێکی بە نێوی محەمەد ئەلهەتتاک.2
لە سەرچاوە بەراییەکانی عەڕەبی دا ئاماژە بە عەبدولعەزیز کراوە (ئەگەرچی، ئەوانە دەگەڕێنەوە زیاتر لە سەدەیەک لە دوای مردنی)، کە ئەوەش ئەگەری ئەوە دەهێنێتە گۆڕێ ئەو درێژەی دابێ بە فێرکردەکانی بابی – جا نێوەرۆکیان هەرچییەکی بووبێ. ئەلوەسیتی(مێژووی مردن 1343/744)ئەوە دادەگرێتەوە کە عەبدولڕەززاق و عەبدولعەزیز تەنیا ئەو کوڕانە بوون کە پیشەیەکی دنیاییان نەگرتە بەر(تریمینگام 42 : 1971). مارگۆلیوت، هەر وەها – دیار نییە بە پاڵپشتی چ سەرچاوەیەک – ئاماژە دەکا بە گوندی جەیال لە سنجار (ڕۆژئاوای مووسڵ) و نەک ئاکرێ وەکوو ئەو شوێنەی کە عەبدولعەزیزی لێ مرد بێ (مارگۆلیوت 382: 1974).
ئەو شەجەرەی لە گەڵ ئەم بابەتەیە بەرەبابی سەرەکی بنەماڵەکە نیشان دەدا، واتە ئەو باڵەی کە ئەندامانی هەرە هەڵکەوتوو سەر بە وی بوون.3 ئەمن هیچ ئاماژەیەکم بە نێوی ساداتی نەهری نەدۆزیوەتەوە بەر لە "وەرگەڕانیان" بەرەو نەخشبەندییە. ئەوان لە نێوەڕاست سەدەی 18هەمدا نێوبانگیان بڵاو بووەوە، لە ئاکامی ئەو گۆڕانانەی لە پارسەنگی هێز دا هاتنە گۆڕێ و هەر وەها بوونی میسیۆنێران لە ناوچەکە، کە بۆ ئەوان ساداتی نەهری وەکوو بنەماڵەیەکی سەرەکی موسوڵمانی دەسترۆیشتوو لە هەرێمەکە دا، ئاشکرا بوو هێزێک بوون کە دەبوو حیسابیان لە سەر بکەن و بە بەردەوامی باسی کاروباری خۆیانیان لە گەڵ بهێننە گۆڕێ.
چاکسازی ئیداری لە ئیمپراتۆری عوسمانی لە سەردەمی سوڵتان مەحموودی دووهەم (1839- 1808) و عەبدولحەمید دا (1888 – 1839) کوتایی هێنا بە خۆسەری سلسلە کوردەکان کە بە چەند پشت و وەچە حکوومەتیان کرد بووبە سەر بەشە دەستوێڕانەگەیشتووەکانی کوردستان دا. لەوانە سلسلەی شاملوو لە حەکاری (کە دوایین فەرمانڕەواکەی، نەسروڵابەگ، لە سەر کار لا درا و لە ساڵی1849 دا دورخراوە بۆ دوڕگەی کرێت) و سلسلەی عەبباسی بەگزادەی شەمزینان. هەر وەک لە جێی دیکەی کوردستانیش دا ڕوویدا، ئەو کاربەدستانەی لە سەر کار داندران بۆ ئەوەی جێگای فەرمانڕەوا " فئۆداڵ" ەکان بگرنەوە، نە ڕەوایەتی و نە تێگەیشتنیان هەبوو سەبارەت بە هەلومەرجی ناوچەیی کە پێویست بوو بۆ ئەوەی جێی خاڵی فەرمانڕەوا لادراوەکان بگرنەوە و، ئەوەش ڕێبەرانی دینی بەرەو گێڕانی دەوری سیاسی کشاند.4 دەستەڵاتی ڕاستەقینە لە ناوچەیەکی بەربڵاوی کوردستانی نێوەندی بە شێخ سەیید تەها ئەسپێردرا، کە لە ڕاستیدا لەماوەی حوکماتی ساڵانی دوایی نەسروڵا بەگ دا ناوبژیوان بوو لە نێوان ئەو و دەستەڵاتدارانی عوسمانی دا5.
شێخ سەیید تەها زۆر بە ووردی ئاگای لە بەرەوپێشجوونە جوگرافیاییەکان لە هەرێمێکی بەربڵاوتر دا هەبوو و بە تایبەتی نیگەران بوو لە گەورەبوونەی بێ ئەملاو ئەولای ڕووسییە بەرەو باشوور و دەستەڵاتی لە زێدەی هێزە سەرەکییە ئیمپریالیستییەکان (بریتانیا،ڕووسییە و فەڕانسە) بە سەر ئیمپراتۆری عوسمانی دا. لە ماوەی شەڕی کڕەیمە دا (56- 1854) شێخ سەیید تەها بە شەخسە بەشداری کرد لە جیهاد بە دژی ڕووسەکان دا.6 ئەو هەر وەها پێوەندی دامەزراند لە گەڵ قارەمانی خۆڕاگری دژی ڕووسییە لە داغستان، شێخ شامیل (لە ساڵی 1871 کۆچی دوایی کرد) و تەنانەت وا دیارە شەرکەری کوردیشی نارد بێ بۆ داغستان بۆ بەشداریکردن لە بزووتنەوەی خۆڕاگری دا.7
-شێخ عوبەیدوڵا
شێخ عوبەیدوڵاش نیگەرانییەکانی وەک ئی بابی وا بوو، ئەویش شەڕی ڕووسییە - عوسمانی ساڵانی 78- 1877 بوو، کە لەو شەڕە دا حکوومەتی عوسمانی شێخی کردە فەرماندەی هێزە عەشێرەتە کوردەکان کە ئەوەش ئەوی کێشایە نێو چاڵاکیی سیاسی. ساڵێک دوای شەڕ ئەو بۆ ماوەیەکی کورت لە دژی ئیدارەی هەرێمیی عوسمانی ڕاپەڕی و، سەلماندی لە ووزەی داهەیە لە کوردستانی نێوەندی دا دەستەڵاتێکی کاریگەر دامەزرێنێ و، لە ساڵی 1880 دا ئەڕتەشی عەشیرەتی وەفادار بە شێخ پەلاماریان کردە سەر ناوچە دراوسێیەکانی ئێران، بە مەبەستی لا بردنی ئیدارەی نابەجێ و بێکەلکی ئێرانی و دامەزراندنی حوکمی شێخ عوبەیدوڵا لە جیاتیان. بەڵگەبەدەستەوەیە بۆ ئەوەی ئەو ڕاپەڕینە وەکوو یەکەم ڕاپەڕینی کوردی بە هەبوونی لایەنێکی ئاشکرای ناسیونالیستی دابندرێ. لە پێوەندیی نامەیی لە گەڵ بێگانان دا شێخ باس لە کوردەکان وەک گەڵێکی جوێ دەکا – بەتایبەتی دەبێ مەبەستی لە جوێ بوون لە هەرمەنییان بێ، کە ئاوری ناسیونالیسمەکەیان لە لایەن ڕووسەکانەوە خۆش دەکرا – و گلەیی و گازەندە دەکا لە ئیدارەی گەندەڵی ئێران و عوسمانی. کاربەدەستانی عوسمانی و میسیۆنێر و کۆنسوولە بێگانەکانیش لە هەرێمەکەدا لە سەر ئەو باوەڕە بوون کە شێخ مەبەستی دامەزراندنی ئەمیرنشینێکی سەربەخۆی کوردی بوو.
دەوری نیزامی شێخ لە شەڕی ڕووسیە- عوسمانی دا هەڵکەوتی وی (هەر وەها تەسەوری وی لە سەر خۆی) داگرتەوە وەکوو ڕێبەرێکی کوردی ئەو پەڕی جێی ڕێز و حورمەت لە نێو خەڵک دا. زۆربەی ئەو چەک وچۆڵەی لەماوەی شەڕی نێوبراو دا درا بوو بە عەشیرەتەکان لە کوردستان مابووەوە، ئەوەش هەڵکەوتی شێخی ئەوەندەی دیکە بەهێزتر کرد.هۆکاری سەرەکی کە بووە هۆی ڕاپەڕینی وی ڕەنگە ئەو تەسەورەی بووبێ کە هەرمەنییەکانی وان، بە پاڵپشتی نێونەتەوەیی، خەریکی خۆ ئامادە کردن بن بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ و ئەوەی کە نەستووررییەکانی ناوچەی خۆشی داوخوازی پاراستنیان کرد لە بریتانیا.8 هۆیەکی دیکەش کە ئەو بە بەردەوامی ئاماژەی پێ دەکرد،حوکمداری خراپ و زوڵم و زۆرداری ئیدارەی ناوچەیی و دەستەوەستان بوونی بۆ پێشگیری لە تاڵان وبڕۆی عەشیرەتە کۆچەرە گەورەکانی هەرکی و شکاک بوو. لە ساڵی 1879 ئەو بۆ ماوەیەکی کورت لە دژی ئیدارەی هەرێمیی عوسمانی ڕاپەڕی لەبەر کێشەیەک لە گەڵ حاکمی گەوەر.سەرەڕای دژپەلامارێکی کوردی بۆ سەر گوردانێکی عوسمانی کە بۆ دامەزراندنەوەی نەزم و ئارامی ناردرابوو، ئەو مەسەلەیە بە شێوەیەکی دۆستانە یەکلا کرایەوە، کاربەدەستی هێرشکار لە سەر کار لادرا و نیشانی فەخری درا بە شێخ و مووچەی بۆ بڕدراوە لە بەر خزمەتەکانی لە شەڕی ڕابردوو دا.
بە لە بەر چاو گرتنی دژایەتییەکانی شێخ لە گەڵ ئاواتەکانی هەرمەنییەکان، ئەوە چاوڕاکێشە کە پێوەندی و دان و ستاندنەکانی وی لە گەڵ ئەو عیساییانەی لە نیزیکەوە دراوسێی بوون، واتە نەستوورییەکان، لە ماوەی ڕاپەڕینی 1880 دا زۆر باش بوو؛ لە ڕاستییدا، لە بەر هەر هۆیەک بووبێ، لەو ڕاپەڕینەدا نەستوورییەکان پشتیوانییان لێ دەکرد.ئەو هەر وەها پێوەندی لە گەڵ ئەو میسیۆنێرە بێگانانەی لە هەرێمەکە دا کاریان دەکرد دامەزراند، کە بەگشتی بیرو ڕایان لە سەر وی باش بوو.لە ماوەی پەلامار دانی ئێران دا،ژن براکەی کە خەڵیفەشی بوو، واتە شێخ محەمەد سەعید بە کۆنسوولی گشتی بریتانیا و ئەو میسیۆنێرە ئەمەریکاییانەی کە لە ورمێ بوون گوت ئامانجی عوبەیدوڵا "نەهێشتی ڕێگری و چەتەیی، دامەزراندنەوەی هێمنی و ئاسایشت لە سنوورەکانی تورکییە و ئێران، دەستەبەرکردنی یەکسانی مەسیحییەکان و موسوڵمانەکان، لایەنگری لە پەروەردە و، ڕێگا دانە بۆ ساز کردنی کلیسا و مەدرەسان"و، ئەو داوخوازی پشتیوانی مەعنەوی ئوڕووپاییە بۆ وەدیهێنانی پڕۆژەکەی (جووەیدە: 239: 1960).
کە وابوو ئەو ڕاپەڕینە هەر ئەوە نەبوو کە کوردەکان بخاتە هەڵکەوتی دژایەتی لە گەڵ مەسیحییەکانی ناوچە یان گرووپە ئێتنیکییەکانی دیکە.سەربازانی شێخ کە لە سێ ئەڕتەش دا ڕێک خرابوون لە لایەن دوو کوڕەکانی محەمەد سدیق و عەبدولقادر و ژن براکەی محەمەد سەعیدەوە فەرماندەیی دەکران، و ئەو لەشکرانە لەئەندامانی زۆربەی عەشیرەتەکانی هەرێمەکە پێک هاتبوون و ئەوەش دیسان دەیسەلماند دەستەڵاتی شێخ دەتوانێ لە سەرووی دابەشبوون و کێشە عەشیرەتییەکان دا بێ.9 یەک لە ئامانجەکانی پەلاماردانی ئێران کە ڕاگەیاندرا تەنبێ کردنی عەشیرەتی گەورەی شکاک بوو کە زۆرجار جووتێرانی کورد، ئازەری و نەستووری دەشتی ورمێی تاڵان دەکرد.، وەک ڕوویدا لەشکری شێخیش دەستیان لە تاڵان نەگێڕایەوە، بەڵام لە شارۆچەکەکانی کوردنشینی ناوچەکه پێشوازییان لێ کرا و عەشیرەتە کوردەکانی ناوچە لەگەڵیان کەوتن و کاربەدەستانی ئێرانی هەموو هەڵاتن.
دوای ئەوەی ‌دانیشتوانی ئازەری (شیعەی) شارۆچکەی میاندواو دژایەتی ئەو بزووتنەوەیان کرد و نوێنەرانی کوردیان کوشت کە هاتبوون بۆ داوخوازی پیتاک بۆ لەشکریانی شێخ بزووتنەوەکە خەسڵەتێکی دژی شیعەی پەیدا کرد. دەگوترێ مەلای سەرەکی ساوجبولاغ (مەهاباد) فتوایەکی دەرکرد،تێیدا بانگەوازی جیهادی کرد بە دژی شیعان و، ئەوەش دەتوانێ دەورێکی گرینگی گێڕا بێ.10 میاندواو پەلامار درا و چەندین هەزار کەس لە دانیشتوانی قەتڵی عام کران. لەشکریانی کورد لەو بەرەیە دا کە شێخ عەبدولقادر فەرماندەیی دەکردن بەردەوام بوون لە پەلامار دانی زیاتری خاکی ئازەری و دەرەوەی شارانیان تا نیزیک مەراغە چەپاند و تاڵان کرد.
سەرکوت کردنی ئەو ڕاپەڕینە بە دەست لەشکری ئێران هەر ئاوا خوێناوی بوو ئەگەر زیاتر نەبووبێ. ئەرتەشی ئێران بێ فەرق و جیاوازی دانان خەڵکی دەکوشت، نەک هەر کوردەکان، بەڵکوو نەستوورییەکانی دەشتی ورمێش. ئەوەی کە تا ئەو دەمی‌ لە هێزە عەشیرەتییەکانی شێخ مابووەوە هەڵوەشا و چوونەوە ماڵێ لەو بەری سنوور. شێخ و کوڕەکانیشی گەڕانەوە بۆ شەمزینان. بۆچوونی شێخ عوبەیدوڵا لە ئاست حکوومەتی عوسمانی و هەر وەها بۆچوونی حکوومەت لە ئاست شێخ، لە کاتی ئەو ڕاپەڕینە دا وا وێدەچێ ڕارایانە بووبێ. شێخ هیچ کاتێک باسی نەمانی وەفاداری خۆی لە ئاست سولتانی نەکرد (کە دیارە ئەوی وەک خەڵیفە دەناسی)، بەڵام هێندێک لە کاربەدەستانی عوسمانی و هەر وەها میسیۆنێرەکان لە سەر ئەو باوەرە بوون کە ئەو حەول دەدا بۆ جوێبوونەوە لە ئەستەنبوولیش. حکوومەت هەتا بڵێی بە نەرمی لە گەڵی جووڵایەوەو هێندێک لە چاوەدێران لەو بڕوایە دابوون حکوومەت ناڕاستەوخۆ پشتیوانی لێ دەکا بۆ وەگەرخستنی کوردەکان وەکوو دەستەبەرێک لە ئاست مەترسی گەورەتری ناسیۆنالیسمی هەرمەنی.11
لە دوای تەواو بوونی ڕاپەڕینەکە شێخ بانگ کرا بۆ ئەستەنبووڵ، بەڵام ئەو پێشوازییەی کە وەک قارەمانێک لێی کرا لە هەموو جێیەک لە سەر ڕێگا ئەوەی سەلماند ئەو وەک ڕاپەڕیوێکی ئاسایی مامڵەی لەگەڵ ناکرێ. دوای مانەوەیەکی تۆبزی یەک ساڵە لە ئەستەنبووڵ ئەو دیسان چووەوە شەمزینان. لە ژێر گوشاری دەرەوەیی دا، دیسان دەستەڵاتداران گرتیانەوە، ئەوجار دووریان خستەوە بۆ مەکە و لەوێ لە ساڵی 1883 دا سەری نایەوە.12
-شێخ محەمەد سدیق (کۆچی دوایی 1911)
محەمەد سدیق، کوڕی گەورەی عوبەیدوڵا، ڕێگای درا بگەڕێتەوە نەهری و لەوێ جێی بابی بگرێتەوە وەکوو کەسی هەرە دەسترۆیشتووی کوردستانی نێوەندی – هەڵکەوتێکی کە ئەو دەبوو بە بەردەوامی لە ئاست شێخ و سەرۆک عەشیرەتە ڕقەبەرەکان دا بی پارێزێ. دیکسۆن (1910) وەک ڕێبوارێک باسی ئەو ڕقەبەرییانە دەگێڕێتەوە، بەڵام سەرچاوەی هەرە چاوڕاکێش سەبارەت بە بەسەرهاتەکانی محەمەد سدیق، بێگومان ڕیوایەتی مەلا سەعید، میرزای پێشوویەتی، کە بۆ نیکیتینی نووسیوە (نیکیتین و سۆن 1923) ئەوە ڕیوایەتێکی بەرزە کە باسی ئەوە دەکا شێخ چ شێوازێکی بەکار هێناوە بۆ ئەوەی ڕقەبەرایەتی بخاتە نێوان سوتۆ و تاتۆ بۆ ئەوەی وەفاداری هەر دووکیان بەرەو لای خۆی مسۆگەر بکا.
مێسیۆنێر و.ئەی. ویگرامیش ڕیوایەتێکی سەرنجڕاکێشی هەیە سەبارەت بە کار و چالاکی ئابووری شێخ محەمەد سدیق و پێوەندی وی لە گەڵ دەستەڵاتدارانی عوسمانی. " (شێخ محەمەد سدیق) کە،‌ لەبابی زیرەکتر بوو، لە ڕاستەقینەی هێز ڕازی بوو و بەڕێگای قاچاغی تووتن لە ئاستێکی بەربڵاو دا سەروەت و سامانێکی زۆری وەسەر یەک نابوو.کاروانەکانی بەرەو خواروو دەچوون بۆ ئێرانێ، کە زۆر جار لە سەد یەستر پێک دەهاتن؛ ئەوەش بە سەروەبەرنەهێنانی ئاشکرای کاربەدەستانی حکوومەت و؛ بەشێکی زۆر لە داهاتی ئەوە دەدرا بە تفەنگ کە بە قاچاغی لە ڕووسییەوە دەهێندرا بۆ ورمێ." 13 شێخ هێندێک لە دراوی خۆی لە بانکێکی بریتانیای دا پاشکەوت کرد (کە داوای لە ویگرام کرد بۆی هەڵبژێرێ) ؛ ئەو دەبێ یەکەم سەرۆکی کورد بوو بێ کە دراوی لە هەندەران دانابێ. هەم قایممقام (حاکمی ناوچەیی) و هەم پشکنێری قۆرغی تووتنی دەوڵەتی (ڕێژی) لە شوێنی ئاوا دەژیان کە شێخ بە دەستئاواڵەییەوە پێی دابوون و ئەوەش ئەوانی خستبووە دۆخێکەوە کە نەیان دەتوانی بە شێوەیەکی جیدی دەست لە کاروبارەکانی شێخ وەردەن.14
-سەیید عەبدولقادر (کۆچی دوایی 1925)
برای چکۆڵەتری محەمەد سدیق کە لەگەڵ بابی دوورخرابووەوە بۆ مەکە هەتا کودەتای تورکە گەنجەکان لە ساڵی 1908 لەوێ مایەوە و ئەو کودەتایە هەلی ئەوەی بۆ ڕەخساند لە ئەستەنبووڵ دامەزرێ. نیوبانگی بنەماڵەکەی هەم لە نێو ئاریستۆکڕاسی کورد و هەم لە نێو "پڕۆلێتاریا"ی کورد، حەماڵی کورد دا ڕێز و حورمەتێکی زۆری بۆ پەیدا کرد.ئەو کرا بە ئەندامی شوورایی دێڤلەت (شووڕای دەوڵەت، مەجلیسی سەنای عوسمانی)، کە دواتر تەنانەت بوو بە سەرۆکی ئەو شووڕایەش. ئەو هەر وەها کرا بە کەسایەتی سەرەکی، یان یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی یەکەم کۆمەڵەی کوردی واتە، کورد تەعاون و تەرەقی جەمعییەتی کە هەر هەمان ساڵ، واتە ساڵی 1908 لە ئەستەنبووڵ دامەزرا. ئەوە ڕێکخراوەیەکی ناپایەدار بوو و دوای ئەوەی ڕێژیمی نوێ ڕووی لە دەستەڵاخوازی نا،نەما، بەڵام هەڵوێستی سەیید عەبدولقادر وەکوو ڕێبەری مەعنەوی کۆمەڵگەی کوردی لە ئەستەنبووڵ وەکوو خۆی مایەوە. بە دوای کۆچی دوایی براکەی شێخ محەمەد سدیق لە ساڵی 1911، بۆ ماوەیەکی کورت گەڕاوە نەهری بۆ ئەوەی خۆی وەک جێنشینی وی دامەزرێنێ بەڵام دواتر ناچار بوو سەر وەبەر برازاکەی تەهای دووهەم بهێنێ کە بەڵێنی دایە لەوەو دواوە نێوە نێوە بەشە داهاتی باشی بۆ بنێرێ بۆ ئەستەنبووڵ.
لە دوای بڕانەوەی شەڕی یەکەمی جیهانی کاتێک سەرۆک کۆماری ئەمەریکا ویلسۆن فکری دیاریکردنی چارەنووسی نەتەوانی ڕاگەیاند، ئەوە کاردانەوەیەکی قووڵی کردە سەر نوخبەی دەستە جۆر بەجۆرە ئێتنیکییەکانی نێو ئیمپڕاتۆری، ئێمە دیسان سەیید عەبدولقادر لە ڕێبەری کۆمەڵەی کوردی، کورد تەعالی جەمعییەتی دا دەبینن. ئەوە زۆر ڕێکخراوەیەکی ڕاستەقینەتر بوو لە ئەوەی پێشوو و، زنجیرەیەکی زۆر چالاکی کولتووری و پەروەردەیی ئەنجام دا. ئەندامەکانی ئەو کۆمەڵەیە بیرو ڕای جیاوازیان هەبوو سەبارەت بە ئەوەی کە کامەیەک لە بەرژەوەندییەکانی کوردان دەبێ بپارێزدرێ. هێندێکیان بیریان لە دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردی دەکردەوە، سەیید عەبدولقادر سەرۆکی ئەولایەنە بوو کە لایەنگری دەرەجەیەک لە لامەرکەزی بوو بەڵام لە بەر هۆی دینی و مەسەلەی دیکە دژی جوێبوونەوە لە پاشماوەی ئیمپراتۆری بوو.15
بە دوای سەرکەوتنی یەکجارەکی کەماڵیستەکان دا، سەیید عەبدولقادر پە پێچەوانەی زۆربەی لایەنگرانی باڵی کوردی جیاوزیخواز کە هەڵاتن بۆ هەندەران، لە ئەستەنبووڵ مایەوە. بڕیارەکەی بۆ مانەوە بە قیمەتی گیانی خۆی و کوڕەکەی محەمەد تەواو بوو. بە دوای تێک شکانی یەکەم ڕاپەڕینی کوردی لە تورکییەی کۆماری دا، واتە، ڕاپەڕینی شێخ سەعید لە ساڵی 1925، شێخ عەبدولقادر و کوڕەکەی هەردووکیان لە سێدارە دران، ئەگەرچی بە ڕواڵەت ئەوان هیچ بەشدارییەکیان لەو ڕاپەڕینە دا نەببوو. دەستڕۆیشتوویی و خۆشەویستی زۆری سەیید عەبدولقادر لە نێو کوردەکان دا بۆی ببوو بە سەرئێشەیەکی گەورە. کوڕێکی دیکەی، عەبدوڵا گەڕاوە بۆ شەمزینان (کە سەرۆکی بنەماڵە، واتە سەیید تەهای دووهەم، ئیدی لەوێ نەدەژیا) و لەوێ، بە یارمەتی شەڕکەرانی عەشیرەتی گەردی، بۆ ماوەیەکی کورت گوندی نێوەندی نێوچیای داگیر کرد و شەش ئەفسەری تورکی کوشت. ماوەیەکی دڕێژی پێ نەچوو کە ئەو ڕای کرد و پەنای بردە بەر ئەو شوێنانەی کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی بریتانیاییەکان دا بوون.16
لە ساڵی 1926 ئاخرەکەی مەسەلەی سنووری نێوان تورکییە و عێڕاق یەکلا کرایەوە،ویلایەتی پێشووی عوسمانی مووسڵ، کە کەمتازۆر بریتی بوو لە باشووری کوردستان، خرا سەر عێڕاق. ناوچەی شەمزینان دە نێو تورکییە دا مایەوە، بەڵام ئەو ناوچانەی کە شەمزینان هەمیشە تێکەڵی و پێوەندییەکی زۆر نیزیکی لەگەڵیان هەبوو واتە برادۆست و بارزان، لەوەو دواوە بەشێک لە عێڕاق بوون. نەهری کەوتە سەر سنووری سێ دەوڵەتان کە لە هەر سێکیان دا ساداتی نەهری زەوی وزار و موڵکی زۆریان هەبوو.17 لە ساڵەکانی دواتر دا ئێمە ئەندامانی ئەو بنەماڵەیە دەبینن کە لە عێڕاق و هەر وەها تورکییە و ئێران لە چالاکی سیاسی دا بەشدار بوون.
سەیید تەهای دووهەم (کۆچی دوایی. 1939)
سەیید تەهای دووهەم. کوڕی گەورەی محەمەد سدیق،بۆچوون و مەیلی سیاسی لە باپیری خۆی بە ئیرس پێ بڕابوو و دەیزانی چلۆن پەرە بە بەرژەوەندی شەخسی خۆی بدا،لە هەمان کاتدا نوێنەرایەتی بەرژەوەندی کوردەکان وەکوو گەلێک بکا. بەر لە شەڕی یەکەمی جیهانی و لە ماوەی شەڕ دا ئەو چەندین جار پێوەندی بە ڕووسەکانەوە کرد بەمەبەستی ڕاکێشانی پشتیوانیان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی.18 وا وێدەچێ ئەو ماوەیەکی بەرچاو لە خاکی ڕووسییە دا ژیا بێ،چونکە ئەفسەرێکی بریتانیایی کە دواتر لە عێڕاق چاوی پێی کەوت هەستی پێکرد ‌ ئەو بە ڕووسییەکی باش و هێندێکیش بە زمانی فەرانسەیی قسە دەکا.(هەی 353: 1921)
دوای شەڕی یەکەم، کەمالیستەکان کە مەبەستیان ئەوە بوو کوردستان لە کۆنتڕۆڵی بریتانیاییەکان دەر بهێنن، پێوەندییان پێوە کرد و پێشنیازیان پێ کرد لە مەجلیسی نەتەوەیی دا کورسییەک وەربگرێ، بەڵام سەیید تەها لەو بڕوایە دا بوو‌ بەرژەوەندی وی زیاتر لە سەربەخۆیی کورد دایە.ئەو لە ساڵی 1919 لە عێڕاق پێوەندی کرد بە بریتانیاییەکانەوە بۆ ئەوەی داوای پشتیوانییان لێ بکا بۆ پڕۆژەیەکی ئەوتۆ و هێزی خۆی لەگەڵ سمکۆ سەرۆک عەشیرەتی شکاک یەک خست، کە بۆ ماوەی چەند ساڵێک ناوچەیەکی بەربڵاوی لە بەری سنووری ئێران کۆنتڕۆڵ دەکرد لە سەر وەبەرنەهێنانەکی تەواو دا بە دژی دەستەڵاداریی نێوەندی. دوای شکانی سمکۆ بە دەست ئەڕتەشی ئێران لە مانگی ئووتی ساڵی 1922 دا، سەیید تەها لە سنوور پەڕییەوە و چووە عێڕاق و لە وێ پێشنیازی خۆی بە بریتانیاییەکان ڕاگەیاند کە ئامادەیە دژی کەماڵیستەکان هاوکاریان بکا (ئەو دەمی بریتانیاییەکان لە ڕەواندز حوزووری نیزامییان دامەزراندبوو و عەشیرەتی جۆر بە جۆری کوردیان لە هەرێم بەرەو لای خۆیان ڕادەکێشا). بریتانیاییەکان کە تەسەورێکی باشیان لە مەر وی هەبوو و بۆ ماوەیەک ئەویان بە هاوپەیمانێکی زۆر باشتر دەزانی لە شێخ مەحموودی سلێمانی کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە جێی باوەر نەبوو، کردیان بە قایممقامی (حاکم) مەڵبەندی ڕەواندز. دوای کۆتایی هاتنی ئینتیدابی بریتانیا سەیید تەها لە گەڵ دەستەڵاتدارانی عێڕاق نێوانی تێک چوو و لە ساڵی 1932 ئاودیوی ئێران بوو. ڕەزا شا بە زۆر لە تاران ڕای گرت و لە وێ لە ساڵی 1939 دوای نەخۆشییەکی جێی گومان سەری نایەوە.19
-شێخ عەبدوڵا ئەفەندی و کۆلۆنێل عەبدولعەزیز
دوای ڕاپەڕینێکی کورت لە شەمزینان، کوڕی سەیید عەبدولقادر، عەبدوڵا لە عێڕاق دەژیا و کوڕەکەی خۆی عەبدولعەزیزی نارد بۆ کالیجی عەسکەری لە بەغدا، ئەوەش نیشان دەدا ئەو بنەماڵەیە لەوێ ئەزموونی دژواریی سیاسییان نەبووە. لەگەڵ ئەوەشدا، لە ساڵی 1941، شێخ عەبدوڵا عێڕاقی بەجێ هێشت و لە ئێران لە ناوچەی مەرگەوەڕ لە باشووری ڕۆژئاوای ورمێ دامەزرا، کە لەوێ خێزانەکە موڵک و زەوی و زاڕێکی زۆریان هەبوو.20 تا ئەو دەمی عەبدولعەزیز ببوو بە ئەفسەرێکی ئەڕتەشی عێڕاق و لە ساڵی 1945 لە گەڵ چەند ئەفسەری دیکەی بە ڕەچەڵەک کورد لە پێوەندی کەوتن لە گەڵ کۆڕ وکۆمەڵە کوردییە ناسیۆنالیستەکان.
هەم شێخ عەبدوڵا و هەم شێخ عەبدولعەزیزچالاکانە بەشدارییان کرد لە جمهووری کەم تەمەنی مەهاباد (1946) دا، ئەگەرچی دەوری سەرەکییان نەبوو.عەشیرەتەکانی هەرێمەکە لایەنگری ڕێبەری شێخ عەبدوڵا بوون، بەڵام ناسیونالیستە شارنشینەکان لایەنگرییان لە قازیی محەمەد کرد وەکوو ڕەئیسی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان و ڕەئیس جمهووری کوردستان. (شێخ عەبدوڵا بە کەسێکی لایەنگری بریتانیا دادەندرا، کە ئەوە نە بەدڵی لاوە‌ ناسیۆنالیستەکانی مەهاباد و نە بەدڵی ڕووسەکان بوو کە هۆکارێکی هەمیشەیی بوون لە پشتی پەردە دا).
چەکدارانی لایەنگری شێخ تەنێ هێزێکی پچووک بوون لە هێزە چەکدارەکانی جمهووری 21. ئەو گۆشەگیرییەی شێخ عەبدوڵا هەلی ئەوەی ڕەخساند‌ دوای شکانی جمهووری بە دەست ئەڕتەشی ئێران، ئەو هەڵکەوت و دەستەڵاتی خۆی بپارێزێ – بە پێچەوانەی قازیی محەمەد، کە لە سێدارە درا و، فەرماندەی نیزامی مەلا مستەفای بارزانی، کە بە شەڕ ڕێی خۆی دەرکرد بەرەو تاراوگە لە یەکێتیی شووڕەوی. شێخ عەبدوڵا تەنانەت وەک ناوبژیوان لە وتووێژەکانی نێوان ئەڕتەشی ئێران و عەشێرەتی بارزانی کە جێیەکەیان بەجێ دەهێشت دەوری گێڕا.
عەبدولعەزیز کە هەرچییەک بێ ئەفسەڕێک بوو کە ئەڕتەشی عێڕاقی بە جێ هێشتبوو، لە گەڵ مەلا مستەفا و پیاوەکانی چوو بۆ یەکێتیی شووڕەوی. (تێبینی وەرگێڕ: سەیید عەبدولعەزیز نەک لە کاتی چوونی بارزانییەکان بەرەو ئازەربایجانی شوورەوی، بەڵکوو لە زەمانی جمهووری کوردستان لە گەڵ خوێندکارانی دیکەی کورد دا لە مانگی ئاوریلی ساڵی 1946 بۆ پەروەردە نێردرا بۆ باکۆ) ئەو دووساڵ بە تۆبزی ناچار کرا لە سیبری بژی و وەک کرێکاری فابریک کار بکا، بەڵام دوای نەمانی ستالین توانی لە لێنینگڕاد درێژە بەخوێندن بدا.دوای کودەتای قاسم لە ساڵی 1958 لە گەڵ مەلا مستەفا گەڕاوە عێڕاق و دیسان لە سیاسەتی ناسیۆنالیستی کوردی دا دەستی بەچالاکی کردەوە.وەکوو ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتیی دێمۆکڕاتی کوردستان لەو دووبەرەکییەی دا کە هاتە گۆڕێ ئەو لایەنی ئیبراهیم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی گرت بە دژی بارزانی لە کێشەیەک دا کە لە بەراییەکانی ساڵانی 1960کانەوە بزووتنەوەی بە دوو باڵ دابەش کرد. لە ساڵی 1964 بارزانی سەیید عەبدولعەزیزی زیندانی کرد و، شێخ عەبدوڵا ناچار بوو هەموو قسە ڕۆیشتوویی خۆی لای دەستەڵاتدارانی ئێران بەکاربهێنێ بۆ ئەوەی گوشار بهێنن بۆ سەر بارزانی بۆ بەردانی سەید عەبدولعەزیز. لەو دەمییەوە ئەو لە ورمێ (ڕەزائییە) و دوایین گوندی کە لە مەرگەوەڕ بەدەست بنەماڵەکەوە ماوە دەژی.22
(تێبینی وەرگێڕ: سەید عەبدوڵا ئەفەندی لە ڕۆژی شەمۆ 3/4/1346 ی هەتاوی (24ی ژووەنی 1967ی زایینی) لە تەمەنی 77 ساڵی دا وەفاتی کردووە و لە دێی " دزەی مەرگەوەڕ" نێژراوە.(سەمەدی. 348: 1373ی هەتاوی) سەید عەبدولعەزیزی شەمزینی لە بەرواری 23/12/1377ی هەتاوی (14ی مارسی 1999ی زایینی) لە تەمەنی 84 ساڵی دا لە شاری ورمێ وەفاتی کرد و ئەویش لە گوندی دزەی مەرگەوەڕ لە گۆڕستانی بنەماڵەیی دا نێژراوە. لە ساڵی 2010 بنکەی ژین لە سلێمانی کتێبێکی بڵاو کردووەتەوە بە نێوی " بیرەوەرییەکانی سەیید عەزیزی شەمزینی، زیندەگی من، ئامادە کردن و ساخکردنەوەی محەمەد حەمە باقی". لەو کتێبە دا ئامادەکار زۆر شتی بێ بەڵگەی سەبارەت بە سەردەمی جمهووری کوردستان و تەنانەت بنەماڵەی ساداتی نەهری هێناوەتە گۆڕێ، بۆ وێنە بەشداری سەیید عەبدولقادر و محەمەدی کوڕی لە بزووتنەوەی شێخ سەعیدی پیران دا، حەمەباقی لە مەڕ مەرگی تەماوی سەیید عەبدولعەزیز دەنووسێ:" بەرەبەیانی ڕۆژی (14-03-1999)، کاتێک پەروین خانمی خێزانی، لە خەو هەستاوە و چاوی بۆ دوکتور سەیید عەزیز گێڕاوە،دوکتور سەیید عەزیزی لە حەوشەی ماڵەکەی خۆیاندا بە کووژراوی بینیوە، گوللە بە سەریەوە نراوە و هێشتاش خوێنی لێ دەچۆڕا!!


http://ruwange.blogspot.com
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,387 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | وێبنووسی روانگە
فایلێن پەیوەندیدار: 2
بابەتێن پەیوەستکری: 3
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: شەمزینان
جوڕێ دۆکومێنتێ: وەرگێڕدراو
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: ئێڕاق
وەڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: مێژوو
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 05-10-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ڤە: 18-01-2017 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 11,387 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.156 KB 05-10-2015 سەریاس ئە‌حمەدس.ئـ.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,469
وێنە 106,116
پەرتوک PDF 19,166
فایلێن پەیوەندیدار 96,494
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.781 چرکە!