کوردستان لە ڕووی سامانی ئاوەوە وڵاتێکی دەوڵەمەندە، بەو چەشنەش بە سەرچاوەیەکی گەورە و گرنگی ئاوی وڵتانی دیکەی ڕوژئاوای ئاسیا دەژمێردریت.سامانی ئاوی کوردستان سالانە بە هەزاران مەتری سێجا دادەنرێت.بەڵام بە داخەوە بەشی هەرە زوری ئەو ئاوە ی دێتە ناو خاکی کوردستان،بە خۆرایی دەروات وە لە ڕیگەی ڕوبارەکانەوە دەرژینە (کەنداوی عەرەبی،ئەسکەندەرون،دەریای خەزەر و دەریای ڕەش،زەریاچەکانی ورمێ و وان).
رۆڵی ئاو لە ژیانی دانیشتوانی ڕۆژهەلاتی ناوەراستدا بە گشتی،وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و کوردستانیش بە تایبەتی، ڕۆژبەڕۆژ لە زیادبوون دایە لەبەر ئەوەی لە لایەکەوە ژمارەی دانیشتوانی بە بەردەوامی لە زیادبوون دایە، لەلایەکی دیکەیشەوە لە بەر ئەوەی پانتایی زەوییە بەراوە کشتوکاڵیەکان لە فراوان بوون دایە،هەر ئەوەش وایکردووە ئەو ولاتانەی کە کوردستانیان داگیر کردووە،بیر لە بە کارهینانی ئاوی کوردستان، سەرچاوە ئاویییەکان بکەنەوە،بۆ نموونە کوماری ئیسلامی ئیران لە ڕێگەی دورسکردنی بەنداوەوە ڕێژەیکی زۆری ئاوی (ئەلوەند)ی بەکار هیناوە.تەنانەت ئەمەش بە مەبەستێکی سیاسی بە کاردهێنرێ هەر کاتێک ڕێکەوتنی سیاسی هەبێت سەرچاوەکانی ئاوی ڕووبارەکە دەکاتەوە وە بە پیچەوانەشەوە دەیگێرتەوە.ئەمەش وایکردووە دانیشتووانی شاروچکەی (خانەقین)کە ڕووبارەکە تیدا تێپەر دەبێت هەست بە دڵنیایی نەکەن چونکە ڕوبارەکە سەرچاوەی سەرەکی ژیانیانە.
جۆرەکانی سەرچاوە ئاوییەکانی کوردستان ئەمانەن :
1-ئاوی سەر زەوی کوردستان لەڕووبارەکان و دەریاچەکان پێکهاتووە:
-ڕووبارەکان:
کوردستان خاوەنی ڕووباریکی زۆرە دەتوانین لە ڕووی درێژی و قەبارەی ئاوەوە هەندێکیان لەگەڵ ڕووبارە مەزنەکانی جیهان بەراورد بکەین، هەندێکی دیکەشیان لە بەر کورتییان تاکو ئیستا شوێنیان لە سەر نەخشە دیاری نەکراوە، ڕووبارەکانی کوردستان لە سەرچاوە زانستیەکاندا وەک پێویست لە سەریان نەنووسراوە. ئەو زانیاریانەی کە لە بەر دەست دایە زۆر ئاڵۆزە و هێشتا بە تەواوی ساغ نەکراوەتەوە، بەڵکو ساغکردەنەوەیان پێویستی بە ماندووبونەیکی زور و گروپێکی مەیدانی کارا هەیە. لە ڕووی لۆژیکەوە ڕووبارەکان وەکو ناۆیک یەک ناویان هەیە بەلام لە کوردستان بە تەواوی بە پێچەوانەیە، چونکە هەر ڕووبارێک لە سەرچاوەیەکەوە تا وەکو دوا ڕێژگەکەی چەند ناوێکی هەیە چونکە بە لای هەر گوندو شارێک داتێپەڕ دەبێت، یا بە بناری هەر چیایەک دەروات وە هەر دۆڵێک دەبڕێت ناوێکی تایبەتی لی نراوە.
دریژی ڕووبارەکان لە سەرچاوەکانیانیەوە تا ڕیژگەکانیان وەک یەک نین،لە هەندێک حالەتدا جیاوازیەکە خۆی لە دەیان مەتر دەدات. لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان،زاراوەی جوراوجور بۆ ئاوەکان بە کاردەهینریت،بۆ نموونە لە باکوری کوردستاندا (دەرە،چای،سوو،نەهر)بە کاردێت، لە ڕۆژهەڵاتدا (دەرە،ئاب،روودخانە،روود)بە کاردێت لە باشوودا (جۆگە،ئاو،چەم (چۆم)رووبار(زێ) بەکاردێت لە ڕوژئاواش دا (وادی،نەهر)زاراوەکانیش بە تەواوی سنوریان دیار نیە.
سیستەمی ڕووبارەکان چیاییە،واتا لو سەرچاوەکانیانەوە زۆر بە تیژی دین وەبە هەمان هێز دەریژنە ڕووباری لە خو گەورەتر.ئاوەروکەکشیان زور تەسک وە بە کوسپە.ئەو ڕووبارانە کە سەرچاوەکانیان لە بەفروکانی هەلدەگرن،ئاویان هەمیشە نابریت بەلام ئەو ڕووبارانە کە سەرچاوەیان ئاوی بارانە ئەوا دوای بارانبران وشک دەکەن.لافاوی ڕوبارەکان لە مانگی (نیسان وئایار دایە)چونکە بەفری سەر چیاکان لەو دوو مانگە دەتویتەوە ڕووبارەکانی کوردوستان لە بەر قووڵی دۆلەکان وتیژ ڕویشتنیان،بۆ هاتووچووی ئاوی دەست نادەن بەلام لە ڕووی سامانی ئاوەوە دولەمەندن. بە تایبەتی بە سامانی ماسی ڕووبارەکان لە ڕووی ڕێژگەیانەوە بەسەر چەند بەشیکدا دابەش دەکرێن کە بە ڕووبەر وە قەبارەی ئاوەکەیان لێک جیا دەکرێنەوە ئەوانیش:
1-ئەو ڕووبارانە کە دەرژێنە حەوزی کەنداوی عەرەبییەوە.
2-ئەو ڕووبارانە کە دەرژێنە حەوزی کەنداوی ئەسکەندەرونەوە.
3-ئەو ڕووبارانە کە دەرژێنە دەریای خەزەرەوە.
4- ئەو ڕووبارانە کە دەرژێنە دەریاچەکانەوە.
-ئەو ڕووبارانە کە دەرژینە حەوزی کەنداوی عەرەبییەوە:
کەنداوی عەرەبی ئاوەکەی گەرم و سوێرە،روبەرەکەی 233 هەزار کیلومەتری چوارگۆشە دەبیت. لەگەل دەریای عومان لە ڕێگەی تەنگەی هورمزەوە یەک دەگرنەوە. درێژایی کەنداوەکە لە ڕێژگەی ڕووباری ئاروەندەوە لە باکووری ڕوژئاوا تاکو تەنگەی هورمز 288 کیلومترە.کەنداوی عەرەبی یەکێک لە دەریا هەرە گەرمەکانی سەر ڕووی زەوی پیکدەهێنێت.
پلەی گەرمی ئاوەکە لە مانگی ئاب دەگاتە 30 پلەی سەدی وە لە مانگی کانوونی دووەم کە ساردترین وەرزی سالە 14 پلەی سەدی بە تایبەتی لە ڕۆژئاوا.
سوێری ئاوی کەنداوی عەرەبی لە زستاندا لە هەزار میلیگرامدا 48 دەبیت لە کاتیک دا سوێری ئاوی زەریای هیندی لە هەمان وەرز دا 35 لە هەزار میلیگرامە وە دەریای خەزەر 14 لە هەزار دەبیت. کەنداوی عەرەبی لە ڕووی سامانی نەوتەوە زۆر دەوڵەمەندە، کە لە زۆر شوێن دا نەوت دەردەهێنرێت. هەروەها بایەخی ستراتیجی و بازرگانیشی کەم نییە، بەشەکەی کوردستان لەکەنداو لە (گناوە)ەوە دەست پێدەکات و بە چەند کیلومەترێک لە باکووری بەندەری (دەیلەم) کوتایی پێدێت. چەند ڕووبارێک دەرژێنە کەنداوی عەرەبییەوە، کە ئەوانیش ڕووبارەکانی (فورات،دیجلە،کاروون)ە. هەریەکەشیان دەیان لقیان تێکەڵ دەبێت، لێرەدا بە تێروتەسەلی باسی لقەکانی ڕووباری(فورات) دەکەین.
-رووباری فورات:
درێژایی ڕووباری فورات لە سەرچاوەکەیەوە تاوەکو لەگەڵ ڕووباری دیجلە دا تێکەڵ دەبێت (2800) کیلومەترە درێژاییەکەی لەناو خاکی کوردستان دا لە دەوروبەری (2170)کیلومەترە واتە درێژترین ڕووباری کوردستانە. ڕووباری فورات لە تێکەلاوبوونی ڕووباری (قەرەسوو 46 کیلومەتر) و (مورات615 کیلومەتر) دوای ئەوەی دەرژێنە ئاوبەندی (قەبان) پیّکهاتووە.
1-رووباری قەرەسوو ڕێژەی ئەم ڕووبارە لە ڕوژهەلاتەوە بەرەو ڕوژئاوا دەروات لە دواییدا بەرەو باشوور تاکو لە ئاوبەندی (قەبان) دەرژێت،هەندێک لە لقەکانی ڕووباری قەرەسوو ئەمانەن:
چەمی باشی: سەرچاوەی ئەم ئاوە دەکەوێتە ناو چییاکانی (بۆزان،ئاکبابا،یەشیل،چل،دوملو)،پاشان بە چەند کیلومەترێک لە باشووری شارۆچکەی (ئاش قەلا)دەرژێتە ڕووباری (قەرەسوو)ەوە.
ئاوی ئومەرتەپە : ئەم ڕووبارە لە ئەنجامی تێکەلاوبوونی چەندین ئاوی بچکولە پێکهاتووە،کە سەرچاوەکانیان دەکەونە باکووری ڕوژئاوای چیاکانی (پالان دوکەڵ) لە دواییدا لە ڕووژهەلاتی شاروچکەی (ئیلچە) بە چەند کیلومەترێک دەرژێتە ڕووباری قەرەسوو) وە.
2- ڕووباری مورات : لە تێکەلاوبوونی ئاوی چییاکانی (ئالا) پێکدێت،سەمتی ڕووباری ناوبراو لە سەرەتاوە بو ڕوژئاوا دەروات وپاشان بەرەو باشوور شۆڕ دەبێتەوە، پاشان درێژە بە ڕۆیشتنەکەی دەدات، هەتا وەکو لە باشووری شارووچکەی (پالو) بە چەند کیلکیلۆمەترێک لە ئاوبەندی قەبان دەرژێت، ئەم ڕووبارە لە چەپ و ڕاستەوە چەندین ڕووباری دیکەی تیّدەرژێت،کە هەندێکیان لەمانەی خوارەوە پێکهاتوون:
دەرەی شێخ ئیبراهیم: ئەم دەرەیە لە ڕوژهەلاتی چییای(قاندل) سەرچاوە هەلەدەگرێت و لە باشوورەوە بەرەو باکوور دەروات،هەتاکو لە ڕۆژئاوای گوندی (گەچیتواران) دا دەرێژیتە ناورووباری(فورات).
دەرەی گەلوتان: ئەوەی ڕوژئاوای چیای (قاندل) سەرچاوەی ئەم دەرەیەیە،درێژاییەکەی چەندکیلومەترێک دەبێت،لە ڕێ ڕاستەوە دەرژێتە ڕووباری فوراتەوە.
دەرەی قەرەکای:ئەم دەرەیە ئاوێکی درێژە لە ئاوەرۆی سەرووکە ناوی بە دەرەی (دەرین) ناسراوە، دوای ئەوەی لە باشووری ئاوەدانی (پاتون) لەگەڵ چەندین ئاوی دیکە تێکەڵ دەبێت. ناوەکەی دەگورێت و دەبێت بە (قەرەکایە)،لە دواییشدا لە باشووری ڕوژئاوای گوندی(قەرەکایە) لە ڕووباری (مورات)دەرژێت.
چەمی قوپگیران: ئەم چەمە بەناوشاری (قەرە کوسە) دا دەروات،بە چەند کیلومەتریک لە باشووری ئەم شارەدا دەرژێتە ڕووباری(مورات) وە.
چەمی چوما: سەرچاوەکەی لە ئاوەکانی ڕوژهەلاتی چیای (قزکایا ڕەت) هەلدەگرێت،دوای چەند کیلومەترێک ناوەکەی دەگۆرێت ودەبیتە (تاشل چای) ولە باشووری ڕوژئاوای شاری (قەرە کۆسە) وە دەرژێتە ڕووباری (مورات).
چەمی شە ییار: ئەم چەمە سەرچاوەکەی دەکەوێتە باکووری چیای (چەکماک)و بەرەو ڕوژهەلات دەروات،هەتاکو دەرژێتە ڕووباری (مورات)ەوە.
دەرەی باشمە: ئاوێزی زۆر درێژی هەیە :سەرچاوەکەی دەکەویتە باشوری چیای (قیلیچ)،ئەم دەرەیە لە دوو ئاو پێکدێت و پێش ئەوەی بگاتە ڕووباری مورات چەند ئاوێکی دیکەی تێدەرژێت،دەرەی باشمە لە ئاوەروی ناوەراستدا بە ناوی دەرەی (ئالمانی)یە و لە خوارەوەی بە ناوی(قەسیک چای) ناسراوە.
ئاوی حەسەناوا: ئەم ئاوە لە تێکەلاوبوونی ئاوەکانی دەرەی (چایۆنۆ)کە سەرچاوەکەی دەکەوێتە ڕوژئاوای چیاکانی (ئاق دوقان) ودەریاچەی (ئاق دۆقان) وئاوەکانی چیای (بینگۆل) پێکدێت دواتریش بە چەند کیلو مەترێک دەکەوێتە ڕووباری مورات)ەوە.
چەمی کەن: ئەم چەمە لە (گوینک چای)کە سەرچاوەکەی دەکەوێتە ڕوژهەلاتی چیای (سەیتان)و دەرەی (بایرام) کە سەرچاوەی ئەوەشیان دەکەویتە باشووری چیاکانی (قارا بوغا) پێکهاتووە.
رووباری فورات جگە لەو ڕووبارانەی کە لە سەرەوە باسمان کرد،چەندین لقی دیکەی هەیە،وەکو (گەڤلوک،.توزلە،چەمی گولان،قورو،قەدکی باشی،چاڵتی و.... هتد)
ئەو ڕووبارانەی کە دەرژێنە ناو کەنداوی (ئەسکەندەرون)ەوە
(ئەسکەندەرون): یەکێک لە کەنداوەکانی دەریایی ناوەراستە.ئەو دەریایە بە دەریایەکی ناوخۆیی ئۆقیانوسی (ئەتلەسی-ئەتڵەنتیک) دادەنرێت. دەکەوێتە نێوان کیشوەرەکانی (ئاسیا،ئەفریقیا.ئەوروپا).لە ڕوژئاواوە لە ڕێگەی تەنگەی (دەردەنیل،مەرمەر، بسفۆر)ەوە دەگاتە دەریای ڕەش ولە باشووری ڕۆژهەلاتیشەوە بە هۆی کەنالی (سوئیس) لەگەل دەریای سوور تێکەل دەبێت.پانتایی دەریای ناوەراست 2505هەزار کیلومەتری چوار گوشەیە وتێکرای قولاییە کەی 1498 مەترە. کەنداوی ئەسکەندەروون لە باکووری ڕوژهەلاتی دەریای ناوەراستدا هەلکەوتووە ودەکەوێتە باکووری ڕۆژئاوای کوردستانەوە، درێژاییەکەی 74 کیلومەترە وپاناییەکەشی 46 کیلومەترە،قولایی ئاوەکەشی لە ڕوژئاوادا دەگاتە 99 مەتر. کەناری ڕوژهەلاتی چیایە وکەناری ڕوژئاواشی دەشتاییە. گرنگترین ڕووبارەکانی کوردستان کە بە کەنداوی ئەسکەندەروون کۆتایی دێتن بریتین لە (جەیحان و عەفرین)کە هەریەکەیان کۆمەڵێک لق یان لێ دەبیتەوە.
وەرگیراوە لە پاشکوی ڕۆژنامە.
ملازم-شیما فەرحان