سەندیکای رۆژنامەنووسان و سەنتەری میترۆ ئیدانەی هێرشکردنە سەر نووسینگەی رووداو لەسلێمانی دەکەن
📝 Dokumente
پاشنیوەڕۆی رۆژی 10 ی ئۆکتۆبەری 2015 کۆمەڵێک خۆپیشاندەر لەشاری سلێمانی هێرشیان کردەسەر نووسینگەی تۆڕی میدیایی روداو، خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبوو، هەرزوو هێزەکانی پۆلیس و چالاکیە مەدەنیەکان گەیشتنە شوێنی رووداوەکەو کۆنترۆڵی بارودۆخەکەیان کرد..
بەڵام زەرەرو زیانێکی ماددی زۆر بەر باڵەخانەی نووسینگەکە کەوت..
ئێمە وەک سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان و لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و ئیدانەی ئەم هێرشەو هەموو جۆرە هێرش و توندوتیژیەک دەکەین کە بەرامبەر بە میدیاو میدیاکاران و نووسینگەکانی میدیا بکرێت..
داواکارین کاری میدیاو دەسەڵاتی چوارەم تێکەڵ بە سیاسەت و دەسەڵاتەکانی تر نەکرێت و لەلایەن خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیسیش بە چاوی گومانەوە لە میدیاکاران نەڕوانن و بیانپارێزن..
پایتەختی رۆشنبیری دەبێت لە رووی سەرجەم کایە ژیانیەکان و رۆشنبیریەکانەوە شارێکی سپی و پاک بێت و میدیا لەم سنوورەدا دەبێت ئازادانە کاری خۆی بکات.. چونکە گەر میدیا رێگری لێبکرێت ئەوا دەنگی ناڕازی و نارەزاییەکان ونارازییەکان کێ بیگەیەنێت؟؟؟
لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی رۆژنامەنووسان
10-10-2015
⚠️ Dieser Artikel wurde in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!