شارەدێی گوێر سەربە شارۆچکەی #مەخموور#ە. لە 51 گوند پێکهاتووە و ڕێژەی دانیشتووانی 44000 هەزار کەسن. گوێر لە ڕووی جوگرافییەوە دەکەویتە ناوەر استی هەرسی پارێزگای #هەولێر# و پارێزگای موسل و شارۆچکەی مەخمور دەکەویتە باشووری خۆراوای شاری هەولێر نزیکەی 40 کم لێیەوە دوورە وە هەروەها شاری موسڵ دەکەویتە باکووری خۆراوای گوێر و نزیکەی 45 کم لییەوە دوورە شارۆچکەی مخموریش دەکەویتە باشووری خورئاوای شارەدێی گوێر. گوێر لەبەر ئەوەی زیێ گەورەی بە ڕوخدا تێپەڕ دەبیت.و دەکەویتە سەر زێی گەورە چەند ساڵێک بەر لە ساڵی 1900 ناوی لینراوە (قویر) لەسەر دەمی عوسمانییەکان. لەبەر ئەوەی ناوچەیەکی کشتوکاڵی دەشتێکی ۆری هەیە و وردەوردە خەڵک ڕووی لەم ناوچەیە کرد بەخیرایی گەورە بووە تاکوو ساڵی 1927 بوتە شارەدێ تا ئەمڕۆش هەر وەکوو خوی ماوەتەوە.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 2,871