بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی کوردستان -وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (19849) لە (13-12-2006) بەفەرمی وەک بەڕێوەبەرایەتی نشینگەی پارێزگای سلێمانی ناسێنراوە هەمانکات وەک بەڕێوەبەرایەتیەکی سەربەخۆ لەسەر دەستی بەڕێوەبەر و چەندین کارمەندانی شارەزاو پسپۆر لە بواری مانەوە دەستی بەکارەکانی کردووە.
هەروەها شەش بنکەی سنووری و چەندین بەشی گرنگ وەک (بنکەی ڕاهێنانی کۆچ) بۆ کردنەوەی چەندین خول و ڕاهێنان لە بوارەکانی (فێربوونی زمان، کۆمپیوتەر، پشکنینی بەڵگەنامەی گوزەر و یاسایی مانەوە) کردووەتەوە وە بەشێکی گرنگی تری بەناوی سەنتەری تاقیگەی نشینگەی سلێمانی کە بە فەرمانی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (2151) لە 23-02-2010 دەرچووە لە ناو بەڕێوەبەرایەتیدا کراوەتەوە بەمەبەستی زیاتر کارئاسانی کردن بۆ پشکنینی خوێن بۆ کەسانی بیانی.
هەروەها بوونی ماڵپەرێکی سەربەخۆ بەناوی (www.sulresidence.com) زانیاری تەواوی دەربارەی کاروباری مانەوە و پڕکردنەوەی فۆڕمی ڤیزاو زانیاری دەربارەی هاتنەوەی ناوی داواکاری ڤیزاو زانیاری دەربارەی بنکە سنوورییەکان لە خۆگرتووە، وەک کارئاسانیەک بۆ هاوڵاتیانی بیانی و هاندەرانی بە هەرسێ زمانی (کوردی.. عەرەبی.. ئینگلیزی).
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 9,208 car hatiye dîtin