图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,088
图片 105,395
书籍 19,103
相关文件 95,944
Video 1,285
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەقی ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
小组: 库尔德文件 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
دەقی ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
库尔德文件

دەقی ڕاگەیەندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
库尔德文件

جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان لە دوا کۆبونەوەی‌دا، کە لە ڕۆژی (15و 16ی 10ی 2015) لە سلێمانی بەرێوە چوو، سەرجەم بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دژ بە سەرۆکایەتی پەرلەمان‌و، وەزیرەکانی بزوتنەوەی گۆڕان بە کودەتایەکی چەکداری دەزانێت، دژ بە شەرعیەتی‌ دام‌و دەزگا هەڵبژێردراوەکانی خەڵکی کوردستان‌و پەکخستنی پرۆسەی سیاسی‌و سەپاندنی ئیرادەی تاکە حیزب‌و تاکە کەسە بەسەر ئیرادەی تێکڕای هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستاندا. لەو ڕوانگەیەوە جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان جەخت لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە دەکاتەوە:
یەک: چارەسەرکردنی دەست بەجێ‌و خێرای بێ مووچەیی، بێ کاری، کۆچی گەنجان، خراپی گوزەرانی کەسوکاری شەهیدان‌و کەم ئەندامان‌و پێشمەرگەو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، مامۆستایانی هەرێم. ئەویش لە ڕێگای خستنە ڕووی سەرجەم داهاتەکانی هەرێم، بە تایبەت داهاتی نەوت. کە لەلایەن پارتیەوە، بە تەواوەتی قۆرغ کراوە.
دوو: بزوتنەوەی گۆڕان هەردەم پشتگیری تەواوی خۆی بۆ سەرجەم داخوازییەکانی هاونیشتمانیان دەردەبڕێت و لەو ڕوانگەیەوە خۆپیشاندان و نارەزایەتی ئاشتیانە بە مافێکی بناغەیی خەڵکی کوردستان دەزانێت و، لە هەمان کاتدا دژ بە هەموو کارێکی توندوتیژی‌و هێرش کردنە سەر هاوڵاتیان‌و تەقە کردنە لە خۆپیشاندان. جڤاتی نیشتمانی ناڕەزایەتی‌ خۆی بۆ هێرش کردنە سەرو سووتاندنی بارەگا حیزب‌و حکومییەکان دەدەبڕێ، هەروەها هاوخەمی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ شەهید و قوربانیانی ڕوداوەکانی ئەم دواییە دوپات دەکاتەوەو داوا دەکات یاسا لە یەکلاکردنەوەی ئەو پرسەدا دەست بەجێ ڕۆڵی خۆی بگێرێ.
سێ: لە (19ی ئابی 2015)ەوە سەرۆکی هەرێم شەرعیەتی یاسایی لە دەست داوەو قەیرانی سیستمی سیاسی‌و کێشەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، قەیران‌ و کێشەیەکی یاسایی و سیاسی گەورەیە، لە نێوان هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان (بزوتنەوەی گۆڕان، یەکێتی نیشتمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان) لەلایەک و، پارتی دیموکراتی کوردستان کە بە تەنها لە لایەکی ترە، دەبێت بە ڕێکاری یاسایی و لە چواچێوەی پەڕلەمانی کوردستان‌دا باوەڕ بە چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بهێنێ.
بزوتنەوەی گۆڕان هەموو جۆرە خۆ سەپاندن‌ و پاوانخوازییەک بە سەر ئیرادەی خەڵکدا ڕەت دەکاتەوە، ئەوەش بەرپرسیارێتی هەر چوار لایەنە سەرکییەکەو هێزە کوردستانیەکان، دامەزراوە میدیاییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی شارستانی هەرێمی کوردستانە، کە پارێزگاری لە یاساو پرۆسەی سیاسی بکەن لە هەرێم‌دا.
لەو سۆنگەیەوە بزوتنەوەی گۆڕان جارێکی تر جەخت لەسەر پابەند بوونی بە پڕۆژە هاوبەشەکانی ئەو چوار لایەنە پەیوەست بە چاکسازی لە سیستمی سیاسی‌، یاسایی، دارایی و ئابووری، کارگێڕی. لەسەروی هەمویانەوە یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە، گۆڕان داوا دەکات کۆتایی بهێنرێ بە قۆرغ کردنی بڕیاری سیاسی‌و ئابووری‌و ئەمنی‌و دیپلۆماسی، کە لە لایەن پارتیەوە قۆرغ کراوە، جەخت دەکاتەوە لەسەر هاوبەشی بڕیاری سیاسی‌و یەکڕیزی هەرێمی کوردستان.
چوار: جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان سەرنجی ڕای گشتی کوردستان بۆ ئەو حەقیقەتە ڕادەکێشێت، کە کودەتا سەربازییەکەی پارتی کاردانەوەیەکی سیاسی و میدیای‌و نێودەوڵەتی گەورەی بە دوای خۆیدا هێناو کاریگەری سلبی و نەرێنی زۆری هەبوو لەسەر وێنەو پێگەی هەرێمی کوردستان، لەو ڕوەشەوە بزوتنەوەی گۆڕان جەخت دەکاتەوە، کە دەبێ بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان بخرێتە سەروی بەرژوەندی تاکە کەسی و حیزبی‌یەوە.
پێنج: جڤاتی نیشتمانی هەموو هانگاو و کارنامەی بزوتنەوەکە لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسی‌و ئابورییەکانی هەرێم بە دروست دەزانێ‌و بەرز دەیاننرخێنێ، کە هەوڵی داوە لە ڕێگەی دام و دەزگا شەرعیەکانەوە کێشەکان چارەسەر ببن.
لە کۆتایدا جڤاتی نیشتمانی بڕوای تەواوی بەوە هەیە، کە نەخشەی سیاسی ئێستای هەرێمی کوردستان بەرەنجامی هەڵبژاردن و ئیرادەی خەڵکی کوردستانەو، دەبێ ڕێزی لێ بگیرێ و بەردەوام بێت. وە بۆ هیچ کەس و لایەنێک نیە تا هەڵبژاردنی داهاتوو کودەتای بە سەردا بکات، چونکە ئەوە پێشێلکاری مافی دەنگدان و ئیرادەی ئازادی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.
جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆڕان
16-10-2015
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览7,116
HashTag
来源
挂钩项目: 4
Publication date: 16-10-2015 (9 年份的)
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 90%
90%
添加( هاوڕێ باخەوان 16-10-2015
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):08-08-2022
URL
此产品已被浏览7,116
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,088
图片 105,395
书籍 19,103
相关文件 95,944
Video 1,285
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!