قەرەداغ
شارۆچکەی قەرەداغ دەکەوێتە باشووری شاری سلێمانی بە دووری زیاتر لە 40 کیلۆمەتر، یەپێی سەرچاوە مێژووییەکان لە رابردوودا ناوی (زەردیاوا) بووە پاش داگیرکردنی کوردستان لەلایەن عوسمانیەکانەوە ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ قەرەداغ،
لەناوچەی قەرەداغ، چەندین ناوچەی گەشتیاری و سەیرانگا هەیە کە لە دیارترینیان (داری زەرد، تافان، جافەران) و هەر نۆ قۆپەکە، کە هەریەکەیان بە (3) کم لەوەی ترەوە دوورە، کۆمەڵێک سەرچاوەی ئاوی لێیە و لەگەڵ هەبوونی کابینەی گەشتیاری، لەم ناوچەیە چەندین شوێنەواری دێرین هەیە لەوانە نەخشەی پادشای لۆلۆ کە پێشتربە (نەرامسین) ناودەبرا، قەڵای باوەگردێ وزنجیرەیەک کونە جوڵا کە شوێنی پەرستن وگۆڕی بەردینن.