شارۆچکەی قەرەداغ دەکەوێتە باشووری شاری سلێمانی بە دووری زیاتر لە 40 کیلۆمەتر، یەپێی سەرچاوە مێژووییەکان لە ڕابردوودا ناوی (زەردیاوا) بووە پاش داگیرکردنی کوردستان لەلایەن عوسمانیەکانەوە ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ قەرەداغ،
لەناوچەی قەرەداغ، چەندین ناوچەی گەشتیاری و سەیرانگا هەیە کە لە دیارترینیان (داری زەرد، تافان، جافەران) و هەر نۆ قۆپەکە، کە هەریەکەیان بە (3) کم لەوەی ترەوە دوورە، کۆمەڵێک سەرچاوەی ئاوی لێیە و لەگەڵ هەبوونی کابینەی گەشتیاری، لەم ناوچەیە چەندین شوێنەواری دێرین هەیە لەوانە نەخشەی پادشای لۆلۆ کە پێشتر بە (نەرامسین) ناودەبرا، قەڵای باوەگردێ و زنجیرەیەک کونە جوڵا کە شوێنی پەرستن و گۆڕی بەردینن.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة

لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 17,363 مرة