وێستگەی وزە چیە؟ what's power plant
وێستگەی وزە يان وێستگەی بەرهەمهێنانی وزە بەشێوەيەکی بنچينەيی شوێنێکی پيشەسازييە، بەکار دەهێنرێت بۆ بەرهەمهێنان و دابەشکردنی وزەی کارەباي، ئەمانە بە شێوەيەکی گشتي کەوتونەتە ناوچە ناسەرەکيەکان يان چەند کيلۆمەتر دوور لە شارەکان، بەهۆی پێويستیە زۆرەکانی وەک خاکی زۆر گەورە و ئاو زۆرەوە، وە بۆ خۆ ڕزگارکردن لە پاشەڕۆ لەبەر ئەم هۆکارە، محاویلەی کارەبای electrical transformer بەکاردەهێنرێت بۆ ڕێکخستنی ڤۆڵتیەی وزەی گواستراوە لە وێستگەکانی وزەوە بۆ شارەکان. جۆری وێستگەکانی وزە وێستگەکانی وزە بەشێوەيەکی سەرەکی پۆلێنکراون بۆ چەند پۆلێک بە پشت ببەستن بە جۆری سووتەمەنی بەکاری هێناراو بۆ مەبەستی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبا، جۆرەکانی بریتین لە:
وێستگەی وزی گەرمايی Thermal Power plant و وێستگەی وزەی ناووکی Nuclear Power plant و وێستگەی وزەی کارۆ ئاوی. Hydropower Power plant
وێستگەی وزی گەرمايی Thermal Power plant
وێستگەی وزەی گەرمايی، ئاسانترین ڕێگای بەرهەمهێنانی وزەی کارەبايیە بە شێوەيەکی مەعقول و بەتوانايەکی بەرز خەڵوزی بەردين یان غازی سروشتی یان گازوایل بەکار دەهێنرت وەک سووتەمەنيی بۆ بەدەست هێنانی جوڵەی بەخول بەهۆی تۆڕباینی گازیەوە یان بۆ گۆڕینی ئاو بۆ هەڵمی وشک بۆ خولاندنەوەی تۆڕباینی هەڵمی.
دوای دروست بونی جوڵەی بەخول بەهۆی تۆڕباینی غازیەوە یان بەهۆی تۆڕباینی هەڵمیەوە، شەفتی تۆڕباینەکە جوڵە دەدات بە شەفتی
بەرهەمهێنەری کارەبای electrical generator بۆ بەرهەمێنای وزەی کارەبای لە ڕێگەی بەرهەمێنەرەکەوە کە وزەی میکانیکی دەگۆڕێت بە وزەی کارەبای، پاشان کارەباکە ڤۆڵتیەکەی بەرز دەکرێتەوە بەهۆی
محاویلەی کارەبایەوە electrical transfer دواتر لە ڕێگەی هێڵەکانی گواستنەوەوە وزەکە دەگوازرێتەوە بۆ شارەکان.
Kurdipedia is niet verantwoordelijk voor de inhoud van deze opname en de eigenaar is daarvoor verantwoordelijk. Kurdipedia nam het op voor archiefdoeleinden.
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram

om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 13,334 keer bekeken
Schrijf uw commentaar over dit item!