پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,688
پەرتوک PDF 19,153
فایلێن پەیوەندیدار 96,431
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کوردەکانی خوراسان (کوردخانە) هێمای پارێزەری فەرهەنگ
کوردیپێدیا، یا بوویە کوردستانا مەزن! ل هەمی ئالیان و دەڤوکێن کوردستانێ ئەرشیڤوان و هەڤکارێن خوە هەنە.
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کوردەکانی خوراسان (کوردخانە) هێمای پارێزەری فەرهەنگ

کوردەکانی خوراسان (کوردخانە) هێمای پارێزەری فەرهەنگ
نووسینی: شەریف فەلاح

لە سەرەتای سەدەی شانزیەمی زایینی ئیمپراتۆری شیعە مەزهەبی سەفەویان، وەک ڕکابەرێک لە بەرانبەر ئیمپراتۆری سوننە مەزهەبی عوسمانیدا خۆی دەرخست و بە مەبەستی سەپاندن و هەژمۆنیی ئایدۆلۆژیا و مەزهەبی شیعە و چەند هۆیەکی دیکە، لەگەڵی کەوتە ململانێیەوە.
زێدی و نیشتمانی کورد لەم گێروکێشەیەدا کەوتە بەر پەلامار و ئیدیعای هەردوو ئیمپراتۆرەکەوە. لە ساڵی 1514ی زایینی، لە ناوچەی “چالدێران” کە ئێستە ناحیەیەکی سەر بە پارێزگای ورمێیە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان تێهەڵچوونێکی توند و خوێناوی لە نێوان ئەو دوو ئیمپراتۆییەدا ڕووی دا کە بە “شەڕی چالدێران” ناسراوە، لەو شەڕەدا ئیمپراتۆری عوسمانی بەسەر ئێراندا سەرکەوت. لە ئەنجامدا نەتەوە و نیشتمانی کورد لەلایەن ئەو زلهێزەی ناوچەوە لێک ترازا و دابەش کرا و بەشێکی کەوتە بەر ئیمپراتۆری عوسمانی و ئەو بەشەکەی دیکەشی بە ئیمپراتۆریی سەفەوی بڕا.
ئێڵ و عەشیرە و هۆزە کوردەکان لە سەردەمی دەسەڵاتی شاعەباسی سەفەوی ساڵی 1598ی زایینی، یان بەپێی سەرچاوەکانی دیکە 1602ی زایینی (لە ناوچەکانی نێوان ڕۆژئاوای گۆلی ورمێ‌ و دەوروبەری گۆلی وان و باشووری ڕووباری ئەرەس بۆ ناوچەی خوراسان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئێران دوور خرانەوە و کۆچێنران).
دکتۆر “کەلیموڵلا تەوەحودی” کە بە باوکی مێژووی کورەکانی خوراسان ناسراوە، لە کتێبە بەنرخەکەی “حەرەکەتی مێژوویی کورد بۆ خوراسان”دا دەنووسێ‌ : “ئەو پەنجا هەزار ماڵباتە کورد لە ئێڵی گەورەی 1ـ زەعفەرانلوو 2ـ شادلوو 3ـقەراچورلوو و بەشێکیشیان لە هۆزی جەلالی و عەشیرەی گەورەی شکاک بوون کە بەڕای ئەو مێژوونووسە هۆکاری ئەو هەڵکەندن و کۆچاندنەش بەتەواوەتی سیاسی بوو. هۆز و عەشیرە کوردەکان نێردرانە خوراسان هەتا لەلایەک لە بەرانبەر هێرشە بەردەوام و یەک لەدوای یەکەکانی “ئۆزبەک”ەکاندا بەرگری لە پارێزگای خوراسان بکەن و لەلایەکی دیکەشەوە جیاکردنەوەی و لێکترازانی کوردەکان لە یەکتر دەبووە هۆی لاوازیی هێزیان لە کوردستان کە ئەوکات ویست و داخوازییەکان جێگەی ڕەزامەندی و بە ویستی شاعەباس نەبووە.
کوردە دوورخراوەکان بۆ خوراسان بەهۆی ئازایەتی و بەهێزی و شارەزایی لە شەڕدا، توانیان هێرشبەرە ئۆزبەکەکان لە ناوچەکانی خوراسان دوور بخەنەوە و ئەو ناوچانەش کە داگیر کرابوون، کۆنترۆڵ بکەنەوە. کوردە دوورخراوەکان بۆ خوراسان پاش ئەو دەسکەوتانە لەوێ‌ وەک سامان و نیشتمانی هەقیقی و مافی سەرەکیی خۆیان و بە ڕەزامەندی و هاندانی شاعەباسی سەفەوی نیشتەجێ‌ بوون و لە بەرانبەر پاراستنی ئەو ناوچە سنوورییانەدا لەدانی باج و سەرانە بەری کران.
ناوچەیەکیان هاوشێوەی خۆبەڕێوەبەری پێکەوە نا.
لەڕاستیدا کوردە دوور خراوەکان لەژێر ناوی پارێزەری شەرەف و کەرامەتی سنوورەکانی ئێران بۆ هەمیشە لە خوراسان نیشتەجێ‌ بوون و لە زێد و وار و کلتووری هەزار ساڵەی خۆیان دابڕان و ئەو شوێنەی کە کوردی خوراسانی لی َدەژین لە هەندێ‌ سەرچاوەدا بە کوردخانە ناسراوە.
کوردخانە دەکەوێتە کوێی خوراسانەوە؟
خوراسان ناوچەیەکی گەورە و پانوبەرینە. نزیکەی هەموو سنوری ڕۆژهەڵاتی ئێران دەگرێتەوە، واتە لەلای ڕۆژهەڵات، لە سنووری تورکمەنستان لە باکورەوە، بە درێژایی سنووری ئەفغانستان دادەکشێت، تا بۆ سنووری پاکستان درێژ دەبێتەوە. لە ڕۆژئاواش، بیابانی گەورە و قاتوقڕی (لووت)، لە هەرێمەکانی دیکەی ناوەڕاستی ئێرانی دادەبڕێت. هەرێمەکە کراوەتە سێ ئوستان: باکوری خوراسان، خوراسانی ڕەزەوی و خوراسانی باشوور.
کوردەکان بە زۆری لەوپەڕی باکوور، لە پارێزگای باکووری خوراسان، لە چەند شار و شارۆچکەیەک و دێهاتی تایبەت بەخۆیان دەژین. کوردەکان بۆخۆیان ژمارەی خۆیان بە پتر لە 2 ملیۆن کەس دەخەمڵێنن.
کوردخانە:
کوردانی ئەو دەڤەرە، لە 22 هۆزی گەورە و 122 بنەماڵەی بچووکتر پێکهاتوون و ئەوان بە خاک و وڵاتی خۆیان دەڵێن (کوردخانە). ڕووبەری گشتیی خاکی کوردان، یان کوردخانە، بریتیە لە 64.144، شەست و چوار هەزار و سەت و چل و چوار کیلۆمەتری چوارگۆشە. بۆ ئەوەی لە گەورەیی و پان و پۆڕی ئەو خاکە بگەین با لەگەڵ ڕووبەری چەند وڵاتێکی ناسراوی دنیا، بەراوردی بکەین. ڕووبەری قەتەر 11 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. ڕووبەری تەیمووری ڕۆژهەڵات 14 هەزار و 600 کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. هەروەک سلۆڤێنیا 20 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە.
ئیسرائیل 21 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. ئەلبانیا 29 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. ئەرمەنستان 29 هەزار و 800 کیلۆمەتری چوارگۆشە. بەلجیکا 31 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. مۆلداڤیا 34 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. تایوان 36 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. سویسرا 41 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. هۆڵەندا 42 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. دانیمارک 43 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. کورواتیا 57 هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشە. وەک دەردەکەوێت، هەموو ئەو دەوڵەتە ناسراوانەی سەرەوە، هەروەک زۆری دیکەش، بە ڕووبەر لە کوردخانە بچووکترن.
جگە لە کوردخانە، ژمارەیەکی زۆر کوردی ناوچەکە، بۆ ئیش و کار، یان هۆکاری دیکە لە دەرەوەی کوردخانە و لە شارە گەورەکانی خوراسان دەژین. وەک مەشهەد، نیشابوور و سەبزەوار. هەندێک سەرچاوە تەنیا ژمارەی کوردانی دانیشتووی (مەشهەد)، بە 400 هەزار کەس دەخەمڵێنن. دیارە زۆری دیش، بەهۆی خوێندن و کارەوە پەڕیوەی شارەکانی دیکە ئێران، وەکوو تاران بوون.
ئەگەر پێناسەی تۆپۆگرافیای کوردخانە بکەین، ئەوا دەڵێین ناوچەیەکی شاخاویی بە پیتە. دوو ڕووباری تێدایە. ئاست و ڕێژەی باران بارین، لە ناوچەکە بەرزە. کشتوکاڵ بە ڕێژەیەکی بەرز دەکرێت. لە هەردوو ناوچەکانی قووچان و ڕاز، نەوت و گاز بە بڕێکی کەم دۆزراونەتەوە.
کوردانی خوراسان، هەروەک کوردانی ناو کوردستان، خاوەنی سامانێکی گەورە و دەوڵەمەندی فۆلکلۆرین. ئەوان دابونەریت و فۆلکلۆری خۆیان، بە شێوەی جۆراوجۆر و، نەوە دوای نەوە، تا ئەمڕۆ پاراستووە. تا سەرەتای سەدەی بیستەمیش، کوردانی ناوچەکە بەگشتی خەریکی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری، (شوانکارەیی) بوون. ئێستە لەوێش وەک هەر شوێنێکی دیکە کار و پیشەی جۆراوجۆر سەریانهەڵداوە. لە شارەکانیشیاندا بەتایبەت قووچان و شیروانە، هەروەها بجنورد، ئەسفەرایین و تا ڕادەیەک شارەکانی دیکش، کار و پیشەی باوی شاری و فەرمانبەری لە دەزگاکانی دەوڵەت، شانبەشانی دووکانداری و بازرگانی، باوە. گەورەترین شارەکانی ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان بریتین لە: قووچان، بجنوورد، ئەسفەراین، چناران، فارووج، باجگیران، دەرەگەز، کەلات، لایین، مانە و سملقان، ڕاز و ڕادکان، کە زۆرینە یان نزیک بە زۆرینەی گوند و لادێییەکانی سەر بەو شارانەش هاووڵاتییانی کوردن کە زۆربەیان سەرقاڵی ئاژەڵداری و کشتوکاڵن.
بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە 60% لە سەدی کوردانی ئەوێ، هێشتا لادێ نشینن و، کاری ئاژەڵداری و جوتیاری دەکەن. 35% لە سەدی دانیشتوانیش، لە شارەکان نیشتەجێن. هەروەک 5%یان، هێشتا بە ژیانی کۆچەری، یان ڕەوەندی دەژین و کوێستان و گەرمیان دەکەن. ئەم شێوە ژیانە سەرەتاییەی کوردان، لە لادێ و ئاژەڵداری، یان ڕەوەندی و کوێستان و گەرمێن کردن، هۆکاری سەرەکیی پاراستنی زمان و دابونەریتی دیکە وەک جلوبەرگ و خواردن و ئاواز و گۆرانی و داستان و لاوکەکانیان بووە.
گرنگترین ڕووبار لەو ناوچەیە، ڕووباری “ئەترەک”ە کەلە کوێستانەکانی “هەزار مەسجد”ەوە سەرچاوە دەگرن و دەڕێژتە زەریای خەزەرەوە. گەورە و بەرزترین کێو و شاخەکانی ناوچە کوردنشینەکانی خوراسان بریتین لە: هەزار مەسجد لە ڕۆژهەڵات، بینالوود لە باشووری ڕۆژهەڵات، شاجیهان لە باشوور، ئاڵاداغ لە ڕۆژئاوا و کێوی گولیل لە باکوور کە هاوسنووری وڵاتی تورکەمەنستانە.
هەموویان بە شێوەزاری کورمانجیی سەروو دەئاخڤێن و بەو پێیەی کە ماوەی زیاتر لە 400 ساڵە لە نیشتمان، زمان و کولتووری دایکیی خۆیان دوور خراونەتەوە، هەروەها چەند هۆیەکی دیکەی وەک هەڵاواردنی زمانی، فەرهەنگی ئابووری بەتەواوەتی لەلایەن دەسەڵاتە یەک لەدوای یەکەکانەوە پەراوێز خراون.
وەگەڕ نەخستنی دەسمایەی حکوومەتی لەو ناوچانەی کە کوردی تێدا دەژی، پشتگوێ‌ خستنی بەرپرسانی حکوومەتی بوونەتە هۆی ئەوەی کە گەشە و بووژانەوەی ئەو ناوچانە بگاتە کەمترین ئاستی خۆی، لە بەرانبەردا دێوەزمەی هەژاری، تووشبوون بە مادە هۆشبەرەکان و بێکاری و خەسار و دیاردە کۆمەڵایەتییەکان باڵ بەسەر ئەو ناوچانەدا بکێشێ‌. هەرچەند ئەو گرفت و دیاردانە لە ناوچەکانی دیکەی ئێرانیش بەدی دەکرێن، بەڵام سیاسەتی دوژمنکارانە لە هەندێ‌ ناوچە بە ئەنقەست ڕەچاو دەکرێت.
ماوەی نزیک بە دوو دەیەیە کوردانی خوراسان لەژێر کاریگەری و هێژمۆنیی گوتاری نەتەوەیی و بووژانەوەی فەرهەنگی نەتەوەی کورد بەگشتی و بەتایبەتی گەشە و بووژانەوەی کولتووری لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان داوەتە بزاوت و ڕاسانێک و لەسەر بنەما و ڕیشەی ئەدەبیات و زمان و کولتووری دێرینی نەتەوەیی بەدوای ناسنامەی خۆیانەوەن. ئەم جووڵانەوە فەرهەنگییە لەئاستی میدیا کوردییەکاندا بە زەقی دەبنینرێ‌، بۆیە کەوتوونەتە ژێر چاودێری و کۆنترۆڵی توندی دامودەزگا ئەمنی و سەربازییەکانی حکوومەت و چالاکانی فەرهەنگی، مەدەنی و سیاسی و هونەریی کوردی خوراسان دەگیرێن و لەژێر زەخت و گوشار دان و هەتا ئێستە دەیان چالاکوانی فەرهەنگی، مەدەنی، نووسەر، شاعیر، هونەرمەند و خوێندکاری کوردی خوراسان دەستبەسەر و ڕاپێچی زیندان و ناوەندە ئەمنییەکان کراون.
ناوەندەکانی فێرکاریی زمانی کوردی، ڕێکخراو و دامەزراوەی سیاسی و مەدەنیی کورد و تەنانەت غەیرە کوردیش لەو ناوچانە بەتەواوەتی قەدەغەن و لەگەڵ ئەو کەسانەی هەوڵی ڕێکخستنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی و سیاسی بدەن، بە توندی هەڵسوکەوت دەکرێت.
گرتنەبەری ئەم سیاسەتانە لەڕاستای ئاسمیلاسیۆنی کولتووری و زمانیدا دەکرێن هەتا زیاتر لە ڕەگ و ڕیشە و ناسنامەی خۆیان دوور کەونەوە و لەناو کولتوور و زمانی باڵادەستدا بتوێنەوە.
ئەوەی گرنگە و دەبێ‌ جەختی لەسەر بکرێتەوە، سەرەڕای ئەو زەخت و گوشارانەی بە درێژایی 400 ساڵ لەلایەن حکوومەتە جۆراوجۆرەکانەوە لەباری کولتووری و سیاسییەوە لەسەریان بووە، بەڵام پێداگرییان لەسەر پاراستنی زمان و ئەدەب و کولتووری خۆماڵی و ڕەسەنی خۆیان کردووە.
فۆلکلۆر و زمان و ئەدەبی زارەکی، پاراستنی دابونەریت و کولتوورە ڕەسەن و دێرینەکان یەک لەو بوارانەیە بە نهێنی و شاراوەیی کاریان لەسەر کردووە و بە گیان و دڵ پاراستوویانە.
لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا شان بەشانی ڕەوت و جمشتی ڕۆشنبیری و بووژانەوەی فەرهەنگی و زمانی لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەوێش جموجۆڵ و بووژانەوەی فەرهەنگی لە ئاستێکی بەریندا دەستی پێکرد.
بە چوونی ڕێژەی زۆری خوێندکارانی کوردی ئەو ناوچانە بۆ زانکۆکانی مەشهەد و تاران و ئاشنابوونیان لەگەڵ خوێندکارانی دیکەی کورد و دامەزرانی پەیوەندیی لە نێوان نووسەر، ڕۆشنبیر و نوخبەکاندا ئیتر گوتاری نەتەوەیی و دۆزینەوەی ناسنامە لەلایان بووەتە بابەتی سەرەکی و ئەم پرسە لەناو زۆربەی توێژەکانی کوردانی خوراساندا ڕووی لە گەشەکردن کرد.
ئەگەرچی کوردەکانی خوراسان بە سنوور و جوغرافیا لە چەقی پرسەکانی کوردستان دوورن، بەڵام زەخت و گوشار و دووری نەیتوانیوە ناسنامەی کوردایەتییان لێ‌ زەوت بکات و هەردەم بیر و خەیاڵیان لەلای زێد و نیشتمانی دایکیی خۆیان کوردستان.
ناکرێ‌ باسی مێژوو، زمان و ئەدەب و فەرهەنگی کوردانی خوراسان بکەین و باسی ڕۆڵ و کاریگەریی ڕۆشنبیر و نووسەرانی دڵسۆز و خۆنەویستی کوردی ئەو ناوچەیە نەکەین. یەک لەو نووسەر و مێژوونوسە پشوودرێژانە “کەلیموڵلا تەوەحودی”یە کەلە بووژانەوەی زمان و ئەدەب و پێگەیاندنی لاوان و خوێندکاران و هاندانی چالاکانی فەرهەنگی و بەگشتی زیندووکردنی ناسنامەی نەتەوەیی کوردانی خوراساندا ڕۆڵی کارا و پێشەنگی گێڕاوە.
لەباری مۆسیقا ڕەسەنەوە کوردەکانی خوراسان خاوەنی پاشخانێکی دەوڵەمەندن و لەم بارەوە چەندین گۆرانیبێژ و ژەنیاری میللیی و نوێخوازییان هەیە و ئێستە چەند گرووپێک لەو ناوچەیە سەرقاڵی کارن کە گرووپی “کوات” ناسراوترینیانە.
لێرەدا ئاماژە بەناوی هەندێ‌ لە ئوستوورەکانی بواری شیعر، مێژوو، ئەدەب و هونەری کوردەکانی خوراسان دەکەین.
لە سەردەمی ئەفشاریە و زەندییەکان: کەسێکی وەک میزا حەبیبوڵلا مستەوفی شاعیری حیماسیی ناسروی کوردە و دیوانی “مەحموود نامە” بەرهەمی ئەوە. لە دەوری قاجارییەکان کەسێکی وەک “جەعفەر قولی زەنگلی” شاعیر و هونەرمەندی میللی بواری مەقام و ئوستوورەیی کوردەکانی خوراسان سەرهەڵدەدات کە بە هۆنراوە و میللی، حیماسی و ئوستوورەییەکانی بە زاراوەی کورمانجیی سەروو مێژووی ڕووداو و کارەساتەکانی ناوچەکە و ئێرای تۆمار کردووە. لە دەورەی دووەمی قاجارییەکاندا دەتوانین ئاماژە بە “مەلا ئیسماعیل بوغانلوو” و مەلا “عەلی ڕازی” ناسراو بە (بێچارە) و “حاج محەمەد بوغانلوو” بکەین. لە دەرەی سێیەمی قاجارییەکاندا کەسێکی وەک “سەردار عیوەز خان” سەرهەڵدەدات کە سەرۆکی ئێلی جەلالی بووە و کەسێکی شۆڕشگێر و قارەمان بووە و لە بواری ئەدەب و شیعریشدا دەستی بالای هەبووە. هەروەها “ئاهەنگ حەجۆ خان”، “ئاهەنگ خوداوەردی سەردار”.
لە سەردەمی پالەویدا کەسانێکی وەک: “حەیدەر ڕشوانلوو، هەیبەتوڵلا ناتقی، عەلی مێهرەو پەیدا بوون کەل بورای ئەدەب و شعر و زمانی کوردیدا چالاک بوون.
سەردەمی کۆماری ئیسلامی: کەلیموڵڵا تەوەحودی (کانیماڵ) نووسەر، مێژوونوس کە بە خۆی و ماڵبات و کەسوکارییەوە هەموو ژیانیان لەپێناو بووژانەوەی فەرهەنگ و مێژوو و هونەری کوردانی خوراساندا تەرخان کردووە و لەم بارەوە جیا لە کتێبی 6بەرگیی “حەرەکەتی مێژوویی کورد بۆ خوراسان” چەندین پەرتووکی دیکەی لە بواری جیاجیادا چاپ و بڵاو کردووەتەوە. لەناو نەوەی ئێستاشدا دەتوانین ئاماژە بە ناوی ئەم کەسانە بکەین: “سمایل حوسێنپور، حەسەن ڕەوشەن، عەلی جەلایر، جەواد ڕەزایی، حەمید حوسێن عەلی پور، مەحموود فەرخوندە، عەلی ڕەحمەتی، حەمید نەجەفزادە، ئیبراهیم شمشێریان، کیان ەەبانی، غوڵامڕەزا محەمەدی، حوسێن قیاسی ئابادی، کەریم ئەکبەرزادە، فەرامەرز ڕۆستەمی، بەرات سەعادەتزادە، ڕەزا موسەلڕەزایی، محەمەد بەراتیان، غوڵامحسێن عەباسزادە، و خاتوون قەیتاقی، سەعادەتزادە، قادری فەرخوندەو…هتد

ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,046 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] دیارنەکری | کوردیی ناوەڕاست | سایتی رۆژهەڵات نیوز
بابەتێن پەیوەستکری: 6
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: رۆژهەڵاتی کوردستان
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 90%
90%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد ) ل: 05-11-2015 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( سەریاس ئە‌حمەد )ڤە: 05-11-2015 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 7,046 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.1171 KB 05-11-2015 سەریاس ئە‌حمەدس.ئـ.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,688
پەرتوک PDF 19,153
فایلێن پەیوەندیدار 96,431
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
خەیری ئادەم
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
کورتە مێژوویا ڕێبازو قوتابخانێت زمانەوانی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.265 چرکە!