پشکنینی چاو چۆنەو ؟ مانای ئەو نوسینانە چین کە دکتۆر بۆت دەنوسێت.
خەڵکی لای خۆمان تاکو ئێستا لە لایەن دکتۆرەکانمانەوە بە باشی تێنەگەیەنراون کە پشکنینی چاو بۆچی دەکرێت و چی لێک دەدریتەوەو ؟ لەسەر چی پێوانەیەک چاوێلکە بۆ نەخۆش دادەنرێت بۆیە حەزم کرد ئەم بابەتەتان بۆ بنوسم بەو هیوایەی سودێکتان پی بگەنێت.
لە پشکنینی چاودا ئاماژە بۆ سی شتی گرنگ دەکرێت کە کورت کراوەکانیان بریتین لە (SPH، CYL،AX)
SPH / Sphere ئەمەیان بەمانای بەهیزی یان لاوازی چاو دێت لە بینیندا کە ژمارەکەی هەندیک تاکو 20 وەهەندێک تاکو 25 حیسابی دەکەن واتە لە -20 تاکوو +20 هەژمار دەکریت کە ماناکە دەکاتە ئەوەی
ئەگەر چاوی تۆ بە مووجەب بو ئەوا تۆ شتی نزیک باش نابینی خۆ ئەگەر بە سالب بو ئەوا تۆ شتی دوور باش نابینی، خۆ ئەگەر 0 بوو یان هیچی تیا نەنوسرابوو واتای وایە تۆ کێشەت لە دوورو نزیکی شتەکان نیەو باش دەیان بینی.
CYL / Cylinder ئەمەیان جۆرێک لەنەخۆشی لە چاوودا دیاری دەکات کە پێی دەڵێن ''Astigmatism " کە نسبەکەی + 4 تاکوو -4 ئەمان بریتیە لەوەی کە چاوی تۆ سێبەر بۆ تەنەکان دروست دەکات یان سێبەر بۆنوسینەکان دروست دەکات کە دەیان خوێنیتەوە وە کەمێکیش سەر ئیشەی لە گەڵ دادەبێت خۆ ئەگەر 0 نوسرابوو یان هیچ نەنوسرابوو ئەوە چاوی تۆ ئەمەی نیەو سالمە.
axis /AX ئەمەیان گۆشەو جێگای ''الاستجماتيزم " دیاری دەکات کە لە 0 تاکو 180 دەرەجەیە..
وە بۆ ئەو کەسانە کە ئەیانەوێت بزانن ''الاستجماتيزم " هەیە یان نا با تەماشای سەنتەری ئەو وینەیە بکەن کە لە یەکەم کۆمێنت دامناوە بۆماوەیەی چەند چرکەیەک ئەگەر چاوت ئەم جۆرەی هەبیت ئەوا یەکێک لەخەتەکانی وێنەکە ڕەش تر دەبینی لەوەکانی تر کە گۆشەی ''الاستجماتيزم " ی چاویتی بۆیە وا باشە سەردانی دکتۆری چاو بکات بۆ دانانی چاوێلکە.
نوسینی : خواناس لوقمان