کتېبخانە کتېبخانە
گېڵای

کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا


ھۊرچنۍ گېڵای





ورڎ گېڵای      کیبۆردە


گېڵای
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
ئامرازۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
زۋانۍ
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
ھەژمارو من
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
گېڵای تۊمارکەرڎەی بابەتۍ ئامرازۍ زۋانۍ ھەژمارو من
ورڎ گېڵای
کتېبخانە
نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
سەرچەمۍ
ۋەڵینە
گلېرۆکریێ بەکاربەری
چالاکیۍ
چنین گېڵۇ؟
ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای
ڤیدیۆ
پۊلبەڼی، پېڕبەڼی
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ تازۍ
کېیاستەی ۋېنەی!
ڕاپەرسای
چنین دېیەی تۊ
پێۋەڼی
کوردیپێدیا چ جۊرە زانیاریېۋش پەنەۋازۍ ھەنۍ
ستانداردۍ
مەرجو بەکاربەرڎەی
چنینیی بابەتۍ
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
بابەتۍ چە بارەو ئېمە!
لینکو کوردیپێدیا دلۍ لینکا پەلیانەکەو وېتەنە بنیەرە
زېیاڎکەرڎەی / لابەرڎەی ئیمەیلی
ئامارو سەردانیکەرا
ئامارو بابەتۍ
فاڕەڕو فۆنتەکا
فاڕای ڕېکۆتو ڕۊژمارەکا
ۋشکنای ڕانۋیسی
زۋان و بنەزۋانو لاپەڕەکا
کیبۆردە
لینکۍ پەنەۋازۍ
زېیاڎکریاو کوردیپێدیای پەی گوگڵ کڕۆمی
کۇکیۍ/کۇکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چۇوەر-لۋای
بۇ بە ھامکارو شمە!
کڕېڵەۋاچۊ وېت ۋیرشېیېنە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 چە بارەو ئېمە
 بابەتۍ ڕېکۆتییە!
 مەرجو بەکاربەرڎەی
 ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 چنین دېیەی تۊ
 گلېرۆکریێ بەکاربەری
 کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
 یارڎی
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,463
ۋېنۍ 105,721
کتېبۍ PDF 19,161
فایلی پەیوەڼیدار 96,469
ڤیدیۆ 1,307
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
گواستنەوەی بارزانییەکان بۆ سلێمانی
چە ڕاو کوردیپێدیایۆ مزانی ھەر ڕۋېۋو ڕۊژمارەکەیمانە چېش ڕوەشدان!
پېڕە: کوڵەباس | زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ھامبەشیکەرڎەی
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
ھۊرسەنگنای تۊماری
1 دەنگدای 4
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گواستنەوەی بارزانییەکان بۆ سلێمانی

گواستنەوەی بارزانییەکان بۆ سلێمانی
نووسینی: شاهۆ سەعید سەید قادر
لە ڕۆژگاری دەسەڵاتدارێتی پاشایەتیدا دیاردەی دورخستنەوە و ڕاگواستنی کەسی سیاسی و دەستبەسەرکردن بابەتێکی باوو دیاردەیەکی بەرچاوبووە، بەتایبەتیی لە ساڵانی سییەکاندا، زۆر لە هەڵسووڕەوانی سیاسی و نەیارانی حکومەتی پاشایەتی دوورخراونەتەوە، هەندێک کەسایەتی وەک مەحمودخانی دزڵی، حەمە ڕەشیدخانی بانە، بارزانییەکان، ... بەدورخراوەی لە سلێمانیدا ژیاون.لە هەمانکاتا خەڵکی کوردپەروەروی سلێمانی یان ناردووە بۆ جنوب و ناوەڕاستی ئێراق.
سەرەتای گواستنەوەی بەرزانیەکان بۆهەریەکە لە مووسڵ، ناسریە، بەغدا، ئاغجەلەر، کفری، سلێمانی بووە. سەبارەت بە ڕاگوێزانی بەرزانیەکان بۆ سلێمانی ڕاوبۆچونەکان جیاوازن و ساڵی 1936 یاخود 1937 دادەنێن، بەڵام کریس کۆچیرا گواستنەوەکەیان بە ساڵی 1936لە قەڵەم دەدات.
ئەحمەد خواجە لەم بارەیەوە دەڵێت ماڵم لە تەنیشت ماڵی شێخ بابەعەلی شێخ مەحمودەوە بوو جارێکیان وتی: ئەوە بارزانیەکانیان هێناوەتە پشتماڵی ئێمە بابچینە لایان، ئەو بەکرسدقیە زۆڵە هێناونی.
دەڵێن هەریەکەلە هەمزە عەبدوڵڵا و شێنێ‌ی برای عیزەت عەبدولعەزیز پیکەوە چونەتەلای سەرۆک وەزیران حیکمت سلیمان ڕۆژگاری حکومەتەکەی بەکرسدقیداواکاربوون کە بارزانیەکان بۆ سلێمانی بگوێزێتەوە و لەورەوشە ناهەموارەی باشووری ئێراق ڕزگاریانبێ‌، کە خودی بەرزانیەکان سکاڵای زۆریان لەوبارەیەوە هەبوو.حکومەت ڕەزامەندی ڕاگواستنەکەی داون.
سەرەتایی هاتنیان بۆسلێمانی بەناو شاردا بڵاوبوونەتەوە، مەلا مستەفا لە ماڵی سەید نووری نەقیب بەرانبەر بە ماڵی شێخ قادری حەفید نیشتەجێ‌بوو، دواتر لە گەڕەکی سەرچیمەن لە خانوەکەی کەریم بەگ دابووە، خێزانەکانی کە لەگەڵیابوون هەندێکیان لەخانەکەی شێخ ڕەشیدی خەمزەدا بوون، ئەوانی تریش لەحەوشی گەورەدادا نیشتەجێبوون.
حکومەت مانگانە یەکی بڕێک پارەی داونەتێ‌، بەڵام لەچاو پێداویستی ژیانی ئەو ڕۆژگارە زۆرکەم بووە، تا دەهات مانگانەکەیان کەمی دەکرد تا ئەو ڕادەیەی گەیشتە 30فلس ڕۆژانە بۆ هەر بارزانیەک، شارەوانی سلێمانی مانگی یەک ڕوپیەی ئەدانێ‌ بەڵام دواتر ئەوەش نەما و بڕا. ئەو بڕە پارەیەی بۆ خەرجی وەریانگرتووە بەشی بژێوی ژیانی نەکردون بەتایبەتیی لە ساڵانی جەنگی جیهانی دووەم.
هەر بۆیە ناچاربوون داوایی یارمەتیی لە خەڵکی بکەن، خەڵکی سلێمانی هاوکاری کردون و حکومەت هەوڵی داوە ڕێگری لەو هاوکاریەی خەڵکی شار بکات و نەیهێڵێت، بەڵام خەڵکی سلێمانی دەیانزانی لەسەرکوردایەتی دوورخراونەتەوە و دەستبەسەرکراون یارمەتییان دەدان، سەرەڕای ئەو هەڕەشەو ڕێگریانەی پیاوەکانی حکومەت دەیانکرد، هێندەی لە توانایاندا بووە هاوکاری و دەستگیرۆییان کردون، بە تایبەتیی کەسانی وەک شێخ لەتیفی حەفید و زیندانەخانی نەقیب هەردەم هاوخەم و هاوکاریانبوون.
توماس بوا/ تاریخ الاکراد دەڵێت: شاری سلێمانی بۆ مەلا مستەفاو بەرزانیەکان وێستگەیەکی نویێ‌ یەکجارگرنگ بوو، سلێمانی ناوەندێکی چالاکی کەلتووریومەکۆیەکی بەرچاوی بیری نەتەوایەتی بوو.
بەرزانی خۆی دەڵێت: توانیم لە ماوەی ساڵانی مەنفادا تا ساڵی 1943دەست بکەم بە خوێندن‌وخۆفێرکردن‌وتوانیم بڕێکی باش زانیاری بەدەست بهێنم‌وئاستی ڕۆشنبیری بەرزکەمەوە. بێگومان کاتێک بەرزانی لە سلێمانی بووە، تەمەنی ڕێگربووە و نەگونجاوبوە بۆی لە قوتابخانەکانی ئەو کاتەی سلێمانی بخوێنێ‌، هەر بۆیە پەنای بردۆتەبەر مزگەوت و مەلاکانی سلێمانی، بە تەنیا لای مەلایەک نەیخوێندووە بەڵکوو لای چەند مەلایەک وەک ئەوەی لە کاتێکدا لای ملا عەبدوڵڵای چروستانی لە مزگەوتی مەولانا خالید خوێندویەتی لە هەمانکاتا ڕۆژانە لەگەڵ ئەسعەد خۆشەویسەردانی مزگەوتیمەلا حسێنی پیسکەندی یان کردووە و وەک گوێ‌گر لە دوای موستەعیدەکانەوە دانیشتوون. هەندێ‌ جاریش لای مەلا سەید عەبدوڵڵای ئیمامی مزگەوتی گەورە دەرسی خوێندووە، جاروبار بۆ پرس‌ورای ئایینی چوەتە لای مامۆستا شێخ نووری شێخ بابەعەلی لە گەڕەکی سەرچیمەن. ماوەیەک لای مەلا مستەفای سەفوەت کتیبیالمختسری خوێندووە، سەردانی مزگەوتی شێخ سەلامی کردووە و لەوێش خوێندویەتی.
بارزانیەکانی تریش بەشێوەیەکی گشتی هەوڵیانداوە لە خوێندن دانەبرێن‌ودەستیان بە خوێندن کردووە، مناداڵەکانیان لەگەڵ منداڵانی سلێمانی لە قوتابخانەی خالیدیەو ئەیوبیە خوێندویانە. بارزانیەکان لە سلێمانی ئاسوودەتربوون و توانێوانە بەئازادی بە ناو شاردا هاتوچۆبکەن و خەڵکی سلێمانی ڕێزی لێگرتون، کە ڕەنگە پێشتر لەشارەکانی تری وەک مووسڵ و بەغدا و ناسریە‌و.. بەم شێوەیە نەیانتوانیوە جم‌وجوڵ بکەن.
لە ڕاستیدا بەرزانیەکان لە جموجوڵە سیاسییەکانی ئەم شارەوکەسەکوردپەروەرەکانی بێ‌ ئاگانەبوون، کاتێک لە سەرەتای ساڵی1936 شیخ مەحمود دەست بەسەربوو لە بەغدا، بەرزانیەکانیش هەر لە بەغدا دەست بەسەربوون و سەردانی یەکتریان کردووە و چاویان بەیەک کەوتووە.
بەڵام سەرەتای ئاشنابوون و تێکەڵاوی بارزانی لە سلێمانی لە دەروازەی لایەنە کۆمەڵایەتییەکەیەوە بووە، واتە لەسەرەتاوە ڕایەڵەی کۆمەڵایەتی درووستکردووە و هەوڵی داوە کەسە ناودار و دیارەکانی سلێمانی بناسێ‌ و ڕویکردۆتە ئەو ماڵ و دیوەخانە بەناوبانگانەی شار.
سەرەڕای فشارەکانی حکومەت لەو سەردەمەدا سلێمانی مەڵبەندێکی سیاسی دیاربووە‌وکۆمەڵێک ڕێکخراو‌وکۆمەڵەی سیاسی کاریانکردووە و دامەزراون و سەرقاڵی کاری سیاسی و چالاکی بوون، کە ڕەنگدانەوەی بیری نەتەوەیی و نیشتمانپەروەرانەیان نواندوە، ئالیرەوە بەرزانی هەلێکی زێڕنی بۆ ڕەخساوەو دەستی کرد بە تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵکانی نەتەوە پەروەر.
ناسینی و نزیکی بەرزانی لە شێخ لەتیفی شێخ مەحمودە وە هۆکارێک بووە بۆ نزیکبوونەوەی لە کۆمەڵەی برایەتی و خەڵکی سلێمانی. چونکە شیخ لەتیفی حەفید لەگەڵ ئەوەی بارزانیەکان گەشتنە سلێمانی هاوکاروپشت و پەنایان بوو، گرنگییەکی زۆری پیدان و یارمەتیی دان و باربۆی بۆ کردن.
ئەوەی جێگەی ئاماژەیە بارزانی لەگەڵ ڕێکخراوێکی سیاسی وەک برایەتی دەگونجا. هەر بۆیە بارزانی زوو بوو بە دۆستیان و پەیوەندییەکی پتەوی پەیداکرد و چووە ژێرکاریگەریی چالاکییەکانی برایەتی. بەڵام پەیوەندییەکانی نەچووە سنووری بوون بە ئەندامبوون‌وکارکردن لەگەڵیان بە شێوەی ڕەسمی.
بەرزانی لەگەڵ ئەندامانی ڕیکخستنەکانی کۆمەڵەی هیوا کەمتر تێکەڵ بووە، لەگەڵ ڕەوتی بیرکردنەوەی ئەودا نەگونجاون سەرەڕایی ئەوەی هاوڕێیەتی لەگەڵ سەرۆکی هیوارەفیق حیلمی باش بووە.
بارزانی زۆرجار لەگەڵ مەحمودخانی دزڵی مۆڵەتیان لە پۆلیس وەرگرتووە و چونەتە دەرەوەی شار بەناوی ڕاوکردنەوە، بەڵام ئەم ڕاوکردنە زیاتر بە مەبەستی شارەزابوونی ناوچەکە بووە بۆ بەرزانی.
لەکاتێکدا بزووتنەوەکەی ڕەشید عالی گەیلانی لە بەغدا ڕویدا ساڵی 1941 شێخ مەحمود بە هاوکاری چەندکەسێکی دلسۆزی وەک میرزا عەزیزی تافان و شێخ عەزیز توانی لە بەغدا خۆی دەربازکات و لە ڕێگەی کفریەوە گەشتۆتەوە سلێمانی و لە سیتەک نیشتەجێبووە، لەم بارودۆخەوە حکومەت ترسی زیاتری لە دۆخی سیاسی سلێمانی پەیداکرد، هەر بۆیە ڕێوشوێنی توندوتۆڵی ئەمنی گرتەبەر و چاودێری زیاتری مەلامستەفاو شێخ ئەحمەدی بارزانیان کردووە.
کریس کۆچیرا دەڵێت: لە یەکێک لەدانیشتنەکانی نێوان شێخ مەحمود‌وبارزانی باس لەوە کراوە کە بارزانی ڕابکات‌وسلێمانی بە جیبهێلێت و بچێتەوە بۆ ناوچەی بارزان و لەوێ‌ شۆڕش دەستپێ بکات و شێخ مەحمودیش لە سلێمانی دەست بە شۆڕش بکاتەوە، بەڵام پاشان شێخ مەحمود ئاگاداری بارزانی دەکاتەوە کە ناتوانێت شۆڕش لە سلێمانی بەرپابکاتەوە بەهۆی بارودۆخی سیاسی و هەروەها چونە ساڵەوەی ڕێگربووە هەروەها خۆشم ئەوەم لە کاک شێخ لەتیفی خەیاتەوە بیستوەکە پیاوێکی ناسراو و نیشتمانپەروەر و بەتەمەنی شاربووە خواتەمەن درێژی کات دەیوت شێخ مەحمود باری تەندرووستیوتەمەنی ڕێگرێکی تر بوون لە بەردەمیا بۆ هەڵگیرسانەوەی شۆڕش بەڵام تەمەنا‌ودوعای سەرکەوتنی بۆ بەرزانی کردووە، دەڵێن لەو کاتانەدا ڕۆژێک شیخ مەحمود داوای کردووە ئەسپەکەی بۆ زینکەن و بۆی بهێنن و تاوی بدات بەڵام نەیتوانیوە وەک جاران بەگوڕبێت، دەفەرموێت تەواو پیربووم‌وتەمەن ڕێگەم نادات ئەمجارە.
بۆ دەربازبوونی بارزانی لە سلێمانی کۆمەڵیک قسەوباس هەیە، بەڵام ڕاستترینیان ئەوەیە ڕۆژێک بارزانی دەچێت بۆ لای شێخ لەتیفی شێخ مەحمود و دەڵێت حکومەت نیازیان هەیە بم کوژن، شێخ لەتیف دەفەرموێ‌ با دەربازت کەم، بارزانیش دەڵێت زۆر مەمنونم، پاشان شێخ لەتیف کارئاسانی بۆ دەکات و نامە دەنیرێت بۆ حاجی بابوو شێخ لە تورجان لە ناوچەی بۆکان کە ئەگەر بەرزانی گەشتەلاتان ڕەوانەی شەمزینانی بکەن. بۆ شەوەکەی ڕێکەوتی 11-حوزەیرانی ساڵی 1943 بارزانی لە گەڕەکی سابوونکەرانەوە لە شار دەرچووە، لە هاوڕێکانی خۆی تەنیا مستەفا عەبدوڵڵا و سڵێمان سۆرە ی لەگەڵ بوو لەگەڵ 10 کەسی ئەندامانی کۆمەڵەی برایەتی و پیاوەکانی شێخ لەتیفی شێخ مەحمود.
شێخ ئەحمەدی بارزان و هاوەڵەکانی لە سلێمانی مانەوە بەڵام حکومەت لە 18-ئابی ساڵی 1943 بە ماڵ‌وخێزانەوە بۆ شاری حلەی گواستنەوە. (مەسعود البارزانی:پورە بارزان)
هەروەک ئەوەی زنارسلوپی/فی سبیل کردستان دەَلێت (ئەو بارودۆخە ڕۆشنبیری و سیاسی و نیشتمانییەی سلێمانی بەگوڕو بەتین بوون، هەر زوو مەلا مستەفا ئاویتەی بوو، پاڵنەرێک بوو بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ڕێکخراو‌وفراوانتر درێژە بە خەباتی سیاسی و نەتەوەی خۆی بدات تائەو ڕادەیەی لەسەرکردەی هۆز و شێخی ناوچەیەکەوە بوو بەسەرکردەی گەلێکی چەوساوە و مافخوراو)
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 7,149 جارۍ ۋینیێنە
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
شار و شارەکڵۍ: سلېمانییە
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 80%
80%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( سەریاس ئە‌حمەد )یۆ جە: 05-11-2015 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( زریان عەلی )یۆ جە:31-01-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 7,149 جارۍ ۋینیێنە
فایېلۍ پېۋەدریێ - ڤێرشن
جۊر ڤێرشن نامۊ تۊمارکەری
فایلو ۋېنەی 1.0.18 KB 05-11-2015 سەریاس ئە‌حمەدس.ئـ.
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی

تازەکی
کتېبخانە
جووجەڵەکێم
29-01-2024
ئەسعەد ڕەشید
جووجەڵەکێم
کتېبخانە
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
04-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
حەدیسەو ڕاو ڕۆخانەی
کتېبخانە
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
08-02-2024
زریان سەرچناری
داستانی شێخی سەنعان بە هەورامی
ژیواینامە
کاک ئەحمەدی شێخ
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کاک ئەحمەدی شێخ
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
مێژووی زانایانی هەورامان
تۊماری تازە
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
26-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
12-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
05-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی
04-04-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
خالید ڕەشید
19-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
06-03-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ مەحمودی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
شێخ سەعیدی حەفید
16-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
کتېبخانە
مێژووی زانایانی هەورامان
12-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ژیواینامە
حەمەحسێن کێمنەی
11-02-2024
ئەسعەد ڕەشید
ئامارۍ
بابەتۍ 517,463
ۋېنۍ 105,721
کتېبۍ PDF 19,161
فایلی پەیوەڼیدار 96,469
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
کتېبخانە
مەولە
کوڵەباس
پەی گڵیاوەکاو کەشی (2)
ژیواینامە
ئەحمەدی خانی
کوڵەباس
پەردە لادای پەی کتېبو (باسێوە فەرهەنگی دەگاو گوڵپی)
کوڵەباس
ساڵیاڎو ڕۊنامەکاری کوردی مەبارەک بۊ
کتېبخانە
گیٛجاوەو ژیوای
ژیواینامە
جەمیل نۆسووڎی
ژیواینامە
حاجی عەباسی جەڕاح
کوڵەباس
وانایۆی پەی کتېبو (مەم و زین)ی بەهۆرامی
کوڵەباس
یاڎو مەردەی گۆرە پیێوە هۆرامانی
کتېبخانە
یاڎو پەنجا ساڵەو سەرکۆتەو ژڵېوەو ئاپۆیینە
کتېبخانە
تۊرەکە پەڕ ساۋەکە
ژیواینامە
شەفېعو حاجی محەممەڎی تەۋېڵەی
ژیواینامە
خورشید خانمەی داواشی
کتېبخانە
ڕۊژماری هۆرامی (8)
ژیواینامە
شێخ عەبدولڕەحمان جانەوەرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.422 چرکە(چرکۍ)!