📊 بابەت 374,093 | وێنە 58,944 | پەڕتووک PDF 10,970 | فایلی پەیوەندیدار 42,351 | 📼 ڤیدیۆ 167 | 🗄 سەرچاوەکان 14,566
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🏠 دەستپێک|📧 پەیوەندی|||💡 دەربارە!
|
📅 ئەمڕۆ 03-06 لە مێژوودا
📅کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
📅 رۆژەکان
📆03-06-2020
📆02-06-2020
📆01-06-2020
📆31-05-2020
📆30-05-2020
📆29-05-2020
📆28-05-2020
📂 زۆرتر ...
📅03 June
📝 بەڵگەنامەکان
📊 ئامار و راپرسی
✌️ شەهیدان
💚 ئەنفالکراوان
☪ قوربانیی شەڕی دەوڵەتی ئیسلامی - داعش
😞 قوربانیی شەڕی ناوخۆ
👩 قوربانیی توندوتیژی
📅 رۆژی لەدایکبوون
📅 رۆژی کۆچی دوایی
📅 01-06-2020
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی شارۆچکەی کایاپنار سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان 55 تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکران. لە روها و مێردینیش 8 باڵەخانە و ئاواییەک کەرەنتینکران.[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان، حوکمی 5 ساڵ زیندانیی تەعزیری بۆ رەسووڵ کەریمی، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ساڵی 2019، بڕییەوە. لقی یەکی دادگای ئینقلابی کرماشان ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی تۆمەتبار کردبوو.[7]
- بەپێی ئەو ئامارانەی کە زانکۆ پ
✌️ عەقید سەربەست مەنتک
ناوی تەواوی (سەربەست جیهاد عەبدوڵڵا مەحموود)ە و نازناوی (سەربەست مەنتک)ە. لە ڕێکەوتی (10-10-1976) لە بناری چیای دێدەوان لە گوندی (بەلەبان)ی سەر بە شاری هەولێر لە دایکبووە. لە عەشیرەتی مەنتکە و سەر بە تیرەی (نەبیلەیە). لە خانەوادەیەکی نیشتیمانپەروەر و پڕ هەستی کوردایەتییەوە، بۆ پێشمەرگە و شۆڕش هەمیشە ماڵ و لانە و دیوەخانێکی پڕ هەڵوێست بوونە. خاوەنی چوار برا و سێ خوشکە، کە سێ برای پێشمەرگەن بە ناوەکانی: سەردار، هێرش و هێمن. باوکیشی پێشمەرگەی شۆڕش بووە، تا ساڵی 2001 کۆچی دوایی کرد. دوای نەمانی باوک
✌️ هەژار کەریمی
خەڵکی شاری مەهابادە، لە رۆژی 02-06-1983 لە شاری تەورێز گوللەبارانکرا.
👫 کەمال سابیر
لە ساڵی 1944 لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی چاوی بەدنیا هەڵهێناوه، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و خانەی مامۆستایانی هەر لە سلێمانی تەواوکردووه، هەر لە مناڵییەوە خەریکی کاری هونەری بووه، لە ناو هاوڕێکانی دا بەقسە خۆش و نوکتە چی ناسراوه، وە وهونەرمەند لە ساڵی 1970دا ژیانی هاوسەری پێکەوە ناوە خێزانێکی مام ناوەندی دروست کردووه، دوو کوڕ و دوو کچی لە پاش خۆی بەجێهێشتووە بەناوی هەردی، هەڤاڵ، هەڵاڵه و هەرێز وە لە چوارچێوەی خێزانەکەشی دا هەردەم وەک هاوڕێ رەفتاری لەگەڵدا کردوون.
مامۆستا کەمال هەرچۆن لە بوار
📕 دەقە شیعرییەکانی گۆران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە | 🏷️ پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | 👁️‍🗨️
✍️

دەقە شیعرییەکانی گۆران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە


لێکۆڵینەوەیەکی دەروونشیکارییە؛ سامان عیزەدین سەعدون
لە زنجیرە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس- بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
چاپی یەکەم 2015
ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا نامەیەکی دکتۆرای فەلسەفەیە لە ئەدەبی کوردیدا، لە لایەن (سامان عیزەدین سەعدون)، خوێندکاری خوێندنی باڵای کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی/ بەشی کوردی نووسراوە و لە لایەن بەڕێز (پ. ی. د. دڵشاد عەلی محەمەد)ەوە سەرپەرشتی کراوە، لە ڕۆژی 16-06-2013 لە هۆڵی ڕووناکیی زانکۆی سلێمانی لە لایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان: (پ. د. عەبدولڵا عەزیز ئاگرین/ سەرۆکی لێژنە) و بە ئەندامێتیی هەر یەک لە : (پ. ی. د. محەمەد ئەحمەد کەساس، پ. ی. د. فازیل مەجید مەحمود، پ. ی. د. قومری سەعید عەزیز، پ. ی. د. ئەنوەر قادر جاف، پ. ی. د. دڵشاد عەلی محەمەد)ەوە گفتوگۆی لەسەر کراوە و نامەکە وەکو خۆی بە پلەی (نایاب) وەرگیراوە.
لە پێشەکیی کتێبەکەوە
تا ئێستا کۆمەڵێکی بەرچاو لە لێکۆڵەران ڕوویان لە جیهانە شیعرییەکەی (گۆران)ی شاعیر کردووە و کۆمەڵێ لێکۆڵینەوەی چاک و وردیان دەربارەی لایەنە جیاجیاکانی تاقیکردنەوەی شیعریی (گۆران) خستووەتە بەردەست، تەنها لایەنێک نەبێ کەمتر ئاوڕی لێدراوەتەوە، کە ئەویش ڕوانگەی دەروونناسییە. بەرفراوانی و دەوڵەمەندیی جیهانە شیعرییەکەی، سیمای جۆراوجۆری داهێنانی شیعری لای گۆران، تایبەتمەندیی دەنگە شیعرییەکەی لە ناو ڕێبازە نوێ و هاوچەرخەکەی شیعری کوردیدا بوار بە گەلێ لێکۆڵینەوەی تر دەدەن و دەتوانێ بەردەوام لێکۆڵەر بەرەو خۆی ڕابکێشێ و بەرەو ئەو سووچ و ڕەهەندانەیان بەرێت، کە هێشتا بە شاراوەیی ماونەتەوە.
بۆیە بە ئەرکی زانستیی خۆمانمان زانی، کە لە ڕوانگەیەکی سایکۆلۆژییانەوە ئاوڕ لە خودی گۆران و بەرهەمە شیعرییەکانی بدەینەوە و لەژێر ناونیشانی (دەقە شیعرییەکانی گۆران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە)و بەپێی (ڕێبازی دەروونناسی) بەگشتی و (ڕێبازی شیکاریی دەروونی) بە تایبەتی لە جیهانی شیعری و ئەدەبیی گۆرانی شاعیر بڕوانین، بەو ئامانجەی کە ڕۆشنایی بخەینە سەر گەلێ لایەنی دەروونیی بەرهەمە شیعرییەکانی، کە تا ئێستا زانستییانە ڕۆشن نەکراونەتەوە.
بەم پێیە، ئەو ئەنجامانەی کە لێکۆڵینەوەکە گەڵاڵەیان دەکات، سوود بە بواری لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی دەگەیەنن، لە لایەک زانستییانە تیشک دەخەنە سەر کەسێتیی گۆران وەک مرۆڤ و وەک شاعیر، بە تیشکخستنەسەر ئەو دوو لایەنەش دەتوانرێ جیهانە شیعرییەکەی زیاتر ڕۆشن بکرێتەوە، لە لایەکی ترەوە سوودمەند دەبێت بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە ڕوو لە بەرهەمی شاعیران دەکات.
بۆ گەیشتن بە کۆمەڵێ ئەنجامی نوێ و زانستییانەش بەپێی پلان و ڕێڕەوی باسەکەمان لێکۆڵینەوەکەمان کردووە بە سێ بەشی سەرەکییەوە و لە کۆتاییەکەشیدا ئەنجامەکانمان دەستنیشان کردووە.
لە بەشی یەکەمدا و لەژێر ناونیشانی (ئەدەب و دەروونناسی)دا کە لە سێ تەوەر پێک هاتووە، سەرەتا لە تەوەری یەکەمدا ڕوومان لە چەمکی دەروونناسی کردووە، چوارچێوە تیۆرییەکەیمان دیاری کردووە، پاشان هاتووینەتە سەر چەمکی ئەدەب، بەتایبەتی ئەو چەمکەی کە گوزارشت لە کەسێتیی داهێنەر و هێڵی پەیوەندیی نێوانیانمان دەستنیشان کردووە. هەربۆیە لە دوای ئەم باسەوە لە تەوەری دووەمدا ڕوومان لەو چەمکە شیعرییە کردووە، کە ئەدەب بە دەروونناسییەوە دەبەستێتەوە. لەم لایەنەشەوە ئاماژەمان بەوە داوە، کە فرۆید وەک دامەزرێنەری قوتابخانەی شیکاریی دەروونی یەکەم کەسە بەردی بناغەی پەیوەندیی دەروونناسیی بە ئەدەبەوە داناوە. لە تەوەری سێیەمیشدا باس لەو بوارانە کراون، کە دەروونناسی لێیان دەکۆڵێتەوە و بریتین لە چەند بابەتێکی پێکەوەبەستراو: (داهێنەر، داهێنان، دەق). لە هەریەک لەو بوارانەدا ئەوەمان ڕوون کردووەتەوە، کە دەروونناسی چۆن لەو بابەتانە دەکۆڵێتەوە.
لە بەشی دووەمیشدا کە بە ناونیشانی (گۆرانی مرۆڤ و شاعیر)ە و لە دوو تەوەر پێک هاتووە، لە تەوەری یەکەمدا ڕوومان لە هەندێ لایەنی گرنگی ژیانی گۆران کردووە و لە یەکەم هەنگاودا و لەژێر سەرباسی (گۆرانی مرۆڤ)دا ئاوڕمان لە بنەماڵە و خێزانەکەی و ژیانی تایبەتی و شوێنی لە ناو خێزانەکەیدا داوەتەوە بەو مەبەستەی پەردە لەسەر گرێ دەروونی و لایەنە شاراوەکانی ژیانی هەڵبدەینەوە، کە بەشێک لە کەسێتیی گۆرانیان وەک مرۆڤ پێک هێنابوو، هەربۆیە لە دوای ئەم باسەمان و لەژێر هەمان سەرباسدا ڕوومان لە چوارچێوەی ژیانە کۆمەڵایەتییەکەی کردووە. کە لە میانەی وێستگەکانی ژیانیەوە تیشکمان خستووەتە سەر کەسایەتییەکەی و چالاکی و ڕەفتارەکانی، کۆمەڵێک پاڵنەری دەروونیمان وەک هۆکاری خودی کە بزوێنەری کاریگەر بوونە لەسەر کەسێتییەکەی و فاکتەری سەرەکی بوون لە ڕووکردنە داهێنانی شیعری و چالاکیی شیعری گۆران، کە وەک هەوڵێکی قەرەبووکردنەوە وان بۆ ئەو حاڵەتە دەروونییانەی کە بەسەریدا هاتبوون.
هەر لەم بەشەی لێکۆڵینەوەکەماندا و لە تەوەری دووەمدا لەژێر سەرباسی (گۆرانی شاعیر)دا لەژێر باسی (گۆران و ئەدیبان)دا بەو لایەنانەدا شۆڕ بووینەتەوە، کە پەیوەندییان بە تاقیکردنەوە شیعرییەکانیەوە هەیە. ئەو لایەنانەش پلەوپایەی هونەری و شیعری و چۆنیەتیی ڕەنگدانەوەی باری دەروونی لە پانتایی جیهانە شیعرییەکەیدا بوون. هەر لەم تەوەرەدا و لەژێر باسی (تێڕوانینی گۆران بۆ ئەدیبان) ڕوومان لەو تێڕوانینانەی شاعیر کردووە، کە لەبارەی هەندێ لە شاعیرانەوە خستوویەتییە‌ بەردەست بە مەبەستی زانینی ڕای گۆران لەبارەی ئەو لایەنانەی کە پێیان کاریگەر بووە لە ئەزموونی شیعری ئەو شاعیرانەدا. بەم پێیە کۆمەڵێک ڕاستی گەڵاڵە دەکرێن، کە تیشک دەخەنە سەر جیهانە شیعرییەکەی. هەر لەم بەشەدا و لەژێر سەرباسی (گۆران و شیعر)دا کە لە سێ باس پێک هاتووە، لە هەرسێ باسەکەدا ڕوو لەو تێڕوانینانە دەکەین، کە گۆران لەبارەی هەریەک لە چەمک و ئەرک و سەرچاوەی شیعر خستوویەتییە‌ بەردەست، بە مەبەستی هەڵێنجانی کۆمەڵێک زانیاریی گرنگ و پێویست، کە بۆ خۆیان تیشک دەخەنە سەر جیهانە شیعرییەکەی، باس لەو لایەنەش کراوە، کە تا چ ئاستێک تێڕوانینەکانی لەگەڵ جیهانە شیعرییەکەیدا جیاوازی و لێکچوونیان هەیە.
لە بەشی سێیەمی لێکۆڵینەوەکەماندا کە لەژێر ناونیشانی شیکردنەوەی شیعرەکانی گۆرانە لەبەر ڕۆشنایی بنەماکانی دەروونناسیدا، ڕوومان لە چەند چەمکێکی دەروونی کردووە کە ئەمانەن (خستنەسەر، گەشبینی و ڕەشبینی، نەرگسیەت، حەزی سێکسی، مەرگ، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و نامۆیی).
لە ڕووی تیۆرییەوە هەر چەمکێک لەو چەمکانە کورتەیەکمان لەبارەوە خستوونەتە ڕوو، پاشان نموونەی شیعرییان بۆ هێنراوەتەوە. دیارە ناوەڕۆک و ڕێڕەوی شیعرەکان وای لێکردین ڕوو لە دیاریکردن و هەڵبژاردنی چەند چەمکێکی دەروونی بکەین و لە دوای خستنەڕووی کورتەیەکی تیۆری لەبارەیانەوە، پاشان نموونەی شیعریمان بۆ هێناونەتەوە و لەبەر ڕۆشنایی بنەما و خەسڵەتی چەمکەکانیاندا ڕاڤە و لێکدانەوەمان بۆ شیعرەکان کردووە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی شیکردنەوەی سایکۆلۆژییانەی دیوی ناوەوەی شیعرەکانی گۆران و لێکدانەوە و ڕاڤەکردنیان بەگوێرەی بنەما دەروونییەکان و پراکتیزەکردنی چەمکەکانی سەر بە قوتابخانەی شیکاریی دەروونی بگەین بە بنەما دەروونی و خەسڵەتە دەروونییەکانی شاعیر کە لە ناو شیعرەکانیدا بوونیان هەیە و ڕۆڵیان لە بەرهەمهێنان و بەدیهێنانی دەقە شیعرییەکانیدا هەبووە. بەم میکانیزمەش کۆمەڵێک لایەنی شاراوەی دەق و ژیانی سایکۆلۆژیی شاعیر دیاری دەکەین و هەندێ حاڵەتی دەروونیی شاعیرمان بۆ ئاشکرا دەبێ. لە پرۆسەی شیکاریی دەقەکاندا هەر کاتێک پێویستی کردبێ، گەڕاوینەتەوە بۆ ژیاننامەی شاعیر، چونکە ناتوانرێ دابڕانێکی تەواو بخەینە نێوان ژیان و بەرهەمەکانییەوە. هەروەها بە هۆی دەوڵەمەندی و فرەڕەهەندی دەقە شیعرییەکانەوە، وا بە پێویست زانرا هەندێ لە دەقەکانی زیاتر لە جارێک و بۆ چەند چەمکێک بە نموونە بهێنرێنەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ، کە دەقێک ئاماژە و دەلالەتی زیاتر لە چەمکێکی دەروونی تیایدا ڕەنگی داوەتەوە.
لە کۆتاییدا و لە ڕوانگەی ئەو ڕاستییەوە کە هەموو کارێکی زانستی لە کەموکوڕی بەدەر نییە، ئەم لێکۆڵینەوەیەش لەو ڕاستییە بەدەر نییە، هیوادارین بتوانێ هەندێ لایەنی دەروونیی جیهانە شیعرییەکەی گۆران ڕۆشن بکاتەوە و گەلێ ڕاستیی نوێ دەربارەی ئەو دەنگە شیعرییەی ئەدەبی کوردی بخاتە بەردەست و بشبێتە هەوڵێک بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەبارەی شیعری کوردییەوە ئەنجام دراون و دەدرێن.
⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 82% ✔️
82%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
82%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 16 2015 1:46PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 16 2015 1:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 3,867 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.128 KB Nov 16 2015 1:46PMمانو بەرزنجی
✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ

دەقە شیعرییەکانی گۆران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە

📚 فایلی پەیوەندیدار: 0
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️زانکۆی سلێمانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-06-2013
📂[ زۆرتر...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.06
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,468 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574