Kurdipedia.org
🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز
ناوی کتێب :- سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆۆمز
نووسەر:- ئارثەر کۆنان دوێڵ
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە:- مەدینە ئەحمەد قادر
چیرۆکی بەناوبانگی شێرلۆک هۆڵمز، کە بەرهەمی وڵاتی بەریتانیایە لەسەدەی نۆزدەهەم بەرهە
📕 سەرکێشییەکانی شێرلۆک هۆڵمز
📕 تەڵاق و لێکجیابوونەوە لە باشووری کوردستان، شاری هەولێر بە نموونە
سەرباز سیامەند
2018
📕 تەڵاق و لێکجیابوونەوە لە باشووری کوردستان، شاری هەولێر بە نموونە
💬 گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
[1]گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
گڕ، زمانەی گەرمییە چ لەئاگر بێت یان لە جۆش وخرۆشی مرۆڤەوە بێت، کۆمەڵێک کوڕوکاڵ و کیژوکچۆڵە لە زەماوەندی بەیەکگەیاندنی بوک و زاوا، زۆر بەگوڕوتینەوە و پڕجۆش و خرۆشەوە هە
💬 گڕ لەهەموانە و خۆشی بۆدووانە
💬 بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە
بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە.
ئاودێری دێمەکاران خوایە، گەنمی زەوی پشتئاو بە بارانێ ئاو دەدرێت و زەوی بەرئاویش بە کارێز و جۆگە و ئەستێرە و بیران ئاو دەدرێت، چ باران و چ ئاودێرییەک
💬 بەخێری گوڵە گەنمەکی چەند گوڵە زیوان ئاوێ دەخۆنەوە
💬 چارەی خواستنێ دانە
چارەی خواستنێ دانە
چارە، چارەسەرکردنی بابەتێکە، خواستن واتە داخوازیکردن بۆ شتێک یان کەسێک، دان، پێدانە، ئەوە لایەنی ڕاستەقینەی ئیدیۆمەکە وەکو مەبەستیش گوزارشتە بۆ خوازبێنی کیژوکاڵ و یان شت ومەکی ناوم
💬 چارەی خواستنێ دانە
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
نووسینی: پیر لوقمان[1]
📕 گاثاو ئەشەونێش گوتەگەلی پیرۆز بەشی 4
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
لە10-02- 1970دا، بەهەوڵ و هیممەتی ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتیی نوسەرانی کورد، مۆڵەتی رەسمی کارکردنی ئەو رێکخراوە لەوەزارەتی ناوخۆی عیراق وەرگیراوە، لەو کاتەوە هاتە مەیدانی کارو خزمەتی ئەدەبی و
☂️ یەکێتی نوسەرانی کوردستان
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
نووسینی: بورهان شێخ ڕەوف[1]
📕 دەرو دراوسێی کوردستان
📕 تێنسی سەرمێز
ئامادەکردنی: عومەر عەلی
📕 تێنسی سەرمێز
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی رۆژانامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردن و هێرش و سوکایەتی بۆ سەر پۆلێک رۆژنامەنوسی کورد لە شاری کەرکوک
لەگەڵ ئەوەی لەم ساڵدا سەندیکای رۆژنامەنوسانی
📝 سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان لەسەر بارودۆخی رۆژنامەنوسانی کورد لە شاری کەرکوک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
لەکاتێکدا کەهەرێمەکەمان بە بارودۆخێکی هەستیاردا گوزەردەکات و هاوڵاتیان نائارام و گرفتاری چەندین قەیرانن و لەبەردەم چەندین هەڕەشەو مەترسی دەرکی وناخۆیی دان. راگەیاندنیش بەهۆی تێکەڵ بوونی لەگەڵ ململانێک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە داخستنی نوسینگەی کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەولێر و دهۆک
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
بەرواری 22/9/2020 لەبنکەی پۆلیسی ئەزمڕ لەشاری سلێمانی ڕۆژنامەنوس (بەهرۆز جەعفەر) ئەندامی لقی کەرکوکی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی کوردستان بەتۆمەتی بابەتێکی ناوزڕاندن دەستگیردەکرێت و بۆماوەی یەک هەفتە دەستب
📝 بەیاننامەی سەندیکای ڕۆژنامەنوسان سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەهرۆز جەعفەر
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی، ساڵی 1924 لە گوندی تاوێرە لەدایک بوەو لەساڵی 2005 بە نەخۆشی کۆچی دوایی دەکات، خاوەنی 13 کوروکچ بوە کە 12 یان لە ژیاندا ماون، . باپیری کە بە حەمەی خەسرەو ناسراوە لەتیرەی جاڤی م
👫 حسێن حەمەسەعید تاوێرەیی
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'[1]
📝 پرسەنامەی سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بۆ گیان لەدەست دانی رۆژنامەنوس \'ئەرسەلان توفیق\'
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
ئەمڕۆ بەرواری 17/10/2020 لەکاتی روماڵ کردنی ئەو روداوەی کە هێزەکانی حەشدی شەعبی بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستانیان دەسوتاند لەشاری بەغداد، تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی روداو کە پێکهاتوون لە ‘هەڵکەوت عەزیز
📝 بەیاننامەی لیژنەی داکۆکی لە ئازادی ڕۆژنامەنوسی و مافی رۆژنامەنوسان تایبەت بە دەستگیرکردنی تیمی رۆژنامەوانی کەناڵی ڕوداو
💬 وەک زیوانی تاڵە
وەک زیوانی تاڵە
زیوان، ڕوەکێکی زستانییە لەگەڵ دەغل و دان گەشە دەکات ولەپوشپەڕدا تۆوێکی مەیلە و زەردی بۆرباوی شێوەی نزیک لە جۆ و گەنمە، لەدێرزەمانەوە لەگەڵ گەنم و جۆ دەڕوێت و بەئاستەم وەک گژوگیا و قەر
💬 وەک زیوانی تاڵە
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
کاوکۆتی دوای خلەوخەرمان و مانگی خەرمانان بەشەغرە و ڕەشکەی دەگوازرێتەوە و لەکادینان دادەکرێت بۆ وەرزی زستان و ساردوسۆڵە و بەفرانبار و ڕێبەندان دەدرێتەوە پاتاڵی وەک مەڕوم
💬 کادین بەگۆلکان، کاسە بەوورتکان
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
گاڵ، ڕووەکێکە تۆوەکەی هاوشێوەی تۆی پەمۆ-لۆکەیە، کەسێک زۆر شارەزاش بێت خراپ دەتوانێت لێکیان جیابکاتەوە، گاڵ ناوێکی کۆنە و ئێستا پێی دەوترێت(هەرزان و گڵێنە) بۆ ئالیکی ئاژەلان سودی
💬 یان گاڵ دێنێ یان پەمۆ
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
نووسینی: ئەحمەد کامەران
چاپی 2020
📕 پەپوولە باڵشکاوەکان
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
ئەکتەر و ئەندامی کارای تیپی نواندنی سلێمانی.
ئارارات مەجید، ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز، سەعات 2ی شەوی 24-10-2020 بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت
👫 ئارارات مەجید - ئیبراهیم مەجید
👫 کەسایەتییەکان
محەمەد ساڵح دیلان
👫 کەسایەتییەکان
فازیل شەفیق
👫 کەسایەتییەکان
ئەرکان شەریف
👫 کەسایەتییەکان
شەیما
👫 کەسایەتییەکان
زەریفەستان ئە حمەد بەدیع مە...
📕 دەقە شیعرییەکانی گۆران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە | پۆل: پەڕتووکخانە | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!

دەقە شیعرییەکانی گۆران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە
لێکۆڵینەوەیەکی دەروونشیکارییە؛ سامان عیزەدین سەعدون
لە زنجیرە بڵاوکراوەکانی ناوەندی غەزەلنووس- بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە
چاپی یەکەم 2015
ئەم کتێبە لە بنەڕەتدا نامەیەکی دکتۆرای فەلسەفەیە لە ئەدەبی کوردیدا، لە لایەن (سامان عیزەدین سەعدون)، خوێندکاری خوێندنی باڵای کۆلێژی زمانی زانکۆی سلێمانی/ بەشی کوردی نووسراوە و لە لایەن بەڕێز (پ. ی. د. دڵشاد عەلی محەمەد)ەوە سەرپەرشتی کراوە، لە ڕۆژی 16-06-2013 لە هۆڵی ڕووناکیی زانکۆی سلێمانی لە لایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنەوە کە پێک هاتبوو لە بەڕێزان: (پ. د. عەبدولڵا عەزیز ئاگرین/ سەرۆکی لێژنە) و بە ئەندامێتیی هەر یەک لە : (پ. ی. د. محەمەد ئەحمەد کەساس، پ. ی. د. فازیل مەجید مەحمود، پ. ی. د. قومری سەعید عەزیز، پ. ی. د. ئەنوەر قادر جاف، پ. ی. د. دڵشاد عەلی محەمەد)ەوە گفتوگۆی لەسەر کراوە و نامەکە وەکو خۆی بە پلەی (نایاب) وەرگیراوە.
لە پێشەکیی کتێبەکەوە
تا ئێستا کۆمەڵێکی بەرچاو لە لێکۆڵەران ڕوویان لە جیهانە شیعرییەکەی (گۆران)ی شاعیر کردووە و کۆمەڵێ لێکۆڵینەوەی چاک و وردیان دەربارەی لایەنە جیاجیاکانی تاقیکردنەوەی شیعریی (گۆران) خستووەتە بەردەست، تەنها لایەنێک نەبێ کەمتر ئاوڕی لێدراوەتەوە، کە ئەویش ڕوانگەی دەروونناسییە. بەرفراوانی و دەوڵەمەندیی جیهانە شیعرییەکەی، سیمای جۆراوجۆری داهێنانی شیعری لای گۆران، تایبەتمەندیی دەنگە شیعرییەکەی لە ناو ڕێبازە نوێ و هاوچەرخەکەی شیعری کوردیدا بوار بە گەلێ لێکۆڵینەوەی تر دەدەن و دەتوانێ بەردەوام لێکۆڵەر بەرەو خۆی ڕابکێشێ و بەرەو ئەو سووچ و ڕەهەندانەیان بەرێت، کە هێشتا بە شاراوەیی ماونەتەوە.
بۆیە بە ئەرکی زانستیی خۆمانمان زانی، کە لە ڕوانگەیەکی سایکۆلۆژییانەوە ئاوڕ لە خودی گۆران و بەرهەمە شیعرییەکانی بدەینەوە و لەژێر ناونیشانی (دەقە شیعرییەکانی گۆران لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە)و بەپێی (ڕێبازی دەروونناسی) بەگشتی و (ڕێبازی شیکاریی دەروونی) بە تایبەتی لە جیهانی شیعری و ئەدەبیی گۆرانی شاعیر بڕوانین، بەو ئامانجەی کە ڕۆشنایی بخەینە سەر گەلێ لایەنی دەروونیی بەرهەمە شیعرییەکانی، کە تا ئێستا زانستییانە ڕۆشن نەکراونەتەوە.
بەم پێیە، ئەو ئەنجامانەی کە لێکۆڵینەوەکە گەڵاڵەیان دەکات، سوود بە بواری لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی دەگەیەنن، لە لایەک زانستییانە تیشک دەخەنە سەر کەسێتیی گۆران وەک مرۆڤ و وەک شاعیر، بە تیشکخستنەسەر ئەو دوو لایەنەش دەتوانرێ جیهانە شیعرییەکەی زیاتر ڕۆشن بکرێتەوە، لە لایەکی ترەوە سوودمەند دەبێت بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیەی کە لە ڕوانگەی دەروونناسییەوە ڕوو لە بەرهەمی شاعیران دەکات.
بۆ گەیشتن بە کۆمەڵێ ئەنجامی نوێ و زانستییانەش بەپێی پلان و ڕێڕەوی باسەکەمان لێکۆڵینەوەکەمان کردووە بە سێ بەشی سەرەکییەوە و لە کۆتاییەکەشیدا ئەنجامەکانمان دەستنیشان کردووە.
لە بەشی یەکەمدا و لەژێر ناونیشانی (ئەدەب و دەروونناسی)دا کە لە سێ تەوەر پێک هاتووە، سەرەتا لە تەوەری یەکەمدا ڕوومان لە چەمکی دەروونناسی کردووە، چوارچێوە تیۆرییەکەیمان دیاری کردووە، پاشان هاتووینەتە سەر چەمکی ئەدەب، بەتایبەتی ئەو چەمکەی کە گوزارشت لە کەسێتیی داهێنەر و هێڵی پەیوەندیی نێوانیانمان دەستنیشان کردووە. هەربۆیە لە دوای ئەم باسەوە لە تەوەری دووەمدا ڕوومان لەو چەمکە شیعرییە کردووە، کە ئەدەب بە دەروونناسییەوە دەبەستێتەوە. لەم لایەنەشەوە ئاماژەمان بەوە داوە، کە فرۆید وەک دامەزرێنەری قوتابخانەی شیکاریی دەروونی یەکەم کەسە بەردی بناغەی پەیوەندیی دەروونناسیی بە ئەدەبەوە داناوە. لە تەوەری سێیەمیشدا باس لەو بوارانە کراون، کە دەروونناسی لێیان دەکۆڵێتەوە و بریتین لە چەند بابەتێکی پێکەوەبەستراو: (داهێنەر، داهێنان، دەق). لە هەریەک لەو بوارانەدا ئەوەمان ڕوون کردووەتەوە، کە دەروونناسی چۆن لەو بابەتانە دەکۆڵێتەوە.
لە بەشی دووەمیشدا کە بە ناونیشانی (گۆرانی مرۆڤ و شاعیر)ە و لە دوو تەوەر پێک هاتووە، لە تەوەری یەکەمدا ڕوومان لە هەندێ لایەنی گرنگی ژیانی گۆران کردووە و لە یەکەم هەنگاودا و لەژێر سەرباسی (گۆرانی مرۆڤ)دا ئاوڕمان لە بنەماڵە و خێزانەکەی و ژیانی تایبەتی و شوێنی لە ناو خێزانەکەیدا داوەتەوە بەو مەبەستەی پەردە لەسەر گرێ دەروونی و لایەنە شاراوەکانی ژیانی هەڵبدەینەوە، کە بەشێک لە کەسێتیی گۆرانیان وەک مرۆڤ پێک هێنابوو، هەربۆیە لە دوای ئەم باسەمان و لەژێر هەمان سەرباسدا ڕوومان لە چوارچێوەی ژیانە کۆمەڵایەتییەکەی کردووە. کە لە میانەی وێستگەکانی ژیانیەوە تیشکمان خستووەتە سەر کەسایەتییەکەی و چالاکی و ڕەفتارەکانی، کۆمەڵێک پاڵنەری دەروونیمان وەک هۆکاری خودی کە بزوێنەری کاریگەر بوونە لەسەر کەسێتییەکەی و فاکتەری سەرەکی بوون لە ڕووکردنە داهێنانی شیعری و چالاکیی شیعری گۆران، کە وەک هەوڵێکی قەرەبووکردنەوە وان بۆ ئەو حاڵەتە دەروونییانەی کە بەسەریدا هاتبوون.
هەر لەم بەشەی لێکۆڵینەوەکەماندا و لە تەوەری دووەمدا لەژێر سەرباسی (گۆرانی شاعیر)دا لەژێر باسی (گۆران و ئەدیبان)دا بەو لایەنانەدا شۆڕ بووینەتەوە، کە پەیوەندییان بە تاقیکردنەوە شیعرییەکانیەوە هەیە. ئەو لایەنانەش پلەوپایەی هونەری و شیعری و چۆنیەتیی ڕەنگدانەوەی باری دەروونی لە پانتایی جیهانە شیعرییەکەیدا بوون. هەر لەم تەوەرەدا و لەژێر باسی (تێڕوانینی گۆران بۆ ئەدیبان) ڕوومان لەو تێڕوانینانەی شاعیر کردووە، کە لەبارەی هەندێ لە شاعیرانەوە خستوویەتییە‌ بەردەست بە مەبەستی زانینی ڕای گۆران لەبارەی ئەو لایەنانەی کە پێیان کاریگەر بووە لە ئەزموونی شیعری ئەو شاعیرانەدا. بەم پێیە کۆمەڵێک ڕاستی گەڵاڵە دەکرێن، کە تیشک دەخەنە سەر جیهانە شیعرییەکەی. هەر لەم بەشەدا و لەژێر سەرباسی (گۆران و شیعر)دا کە لە سێ باس پێک هاتووە، لە هەرسێ باسەکەدا ڕوو لەو تێڕوانینانە دەکەین، کە گۆران لەبارەی هەریەک لە چەمک و ئەرک و سەرچاوەی شیعر خستوویەتییە‌ بەردەست، بە مەبەستی هەڵێنجانی کۆمەڵێک زانیاریی گرنگ و پێویست، کە بۆ خۆیان تیشک دەخەنە سەر جیهانە شیعرییەکەی، باس لەو لایەنەش کراوە، کە تا چ ئاستێک تێڕوانینەکانی لەگەڵ جیهانە شیعرییەکەیدا جیاوازی و لێکچوونیان هەیە.
لە بەشی سێیەمی لێکۆڵینەوەکەماندا کە لەژێر ناونیشانی شیکردنەوەی شیعرەکانی گۆرانە لەبەر ڕۆشنایی بنەماکانی دەروونناسیدا، ڕوومان لە چەند چەمکێکی دەروونی کردووە کە ئەمانەن (خستنەسەر، گەشبینی و ڕەشبینی، نەرگسیەت، حەزی سێکسی، مەرگ، خەمۆکی، دڵەڕاوکێ و نامۆیی).
لە ڕووی تیۆرییەوە هەر چەمکێک لەو چەمکانە کورتەیەکمان لەبارەوە خستوونەتە ڕوو، پاشان نموونەی شیعرییان بۆ هێنراوەتەوە. دیارە ناوەڕۆک و ڕێڕەوی شیعرەکان وای لێکردین ڕوو لە دیاریکردن و هەڵبژاردنی چەند چەمکێکی دەروونی بکەین و لە دوای خستنەڕووی کورتەیەکی تیۆری لەبارەیانەوە، پاشان نموونەی شیعریمان بۆ هێناونەتەوە و لەبەر ڕۆشنایی بنەما و خەسڵەتی چەمکەکانیاندا ڕاڤە و لێکدانەوەمان بۆ شیعرەکان کردووە، بۆ ئەوەی لە ڕێگەی شیکردنەوەی سایکۆلۆژییانەی دیوی ناوەوەی شیعرەکانی گۆران و لێکدانەوە و ڕاڤەکردنیان بەگوێرەی بنەما دەروونییەکان و پراکتیزەکردنی چەمکەکانی سەر بە قوتابخانەی شیکاریی دەروونی بگەین بە بنەما دەروونی و خەسڵەتە دەروونییەکانی شاعیر کە لە ناو شیعرەکانیدا بوونیان هەیە و ڕۆڵیان لە بەرهەمهێنان و بەدیهێنانی دەقە شیعرییەکانیدا هەبووە. بەم میکانیزمەش کۆمەڵێک لایەنی شاراوەی دەق و ژیانی سایکۆلۆژیی شاعیر دیاری دەکەین و هەندێ حاڵەتی دەروونیی شاعیرمان بۆ ئاشکرا دەبێ. لە پرۆسەی شیکاریی دەقەکاندا هەر کاتێک پێویستی کردبێ، گەڕاوینەتەوە بۆ ژیاننامەی شاعیر، چونکە ناتوانرێ دابڕانێکی تەواو بخەینە نێوان ژیان و بەرهەمەکانییەوە. هەروەها بە هۆی دەوڵەمەندی و فرەڕەهەندی دەقە شیعرییەکانەوە، وا بە پێویست زانرا هەندێ لە دەقەکانی زیاتر لە جارێک و بۆ چەند چەمکێک بە نموونە بهێنرێنەوە. ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ، کە دەقێک ئاماژە و دەلالەتی زیاتر لە چەمکێکی دەروونی تیایدا ڕەنگی داوەتەوە.
لە کۆتاییدا و لە ڕوانگەی ئەو ڕاستییەوە کە هەموو کارێکی زانستی لە کەموکوڕی بەدەر نییە، ئەم لێکۆڵینەوەیەش لەو ڕاستییە بەدەر نییە، هیوادارین بتوانێ هەندێ لایەنی دەروونیی جیهانە شیعرییەکەی گۆران ڕۆشن بکاتەوە و گەلێ ڕاستیی نوێ دەربارەی ئەو دەنگە شیعرییەی ئەدەبی کوردی بخاتە بەردەست و بشبێتە هەوڵێک بۆ دەوڵەمەندکردنی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەبارەی شیعری کوردییەوە ئەنجام دراون و دەدرێن.

⚠️ تێبینی: ئەم پەڕتووکە فایلی پی دی ئێفی لەگەڵدا نییە، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە بۆ بەدەستهێنانی!. 📕 ناردنی پەڕتووک
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
☂️ پارت و رێکخراوەکان
1.👁️زانکۆی سلێمانی
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️16-06-2013
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 پەڕتووک - کوورتەباس: 🔎 لێکۆڵینەوە
📄 جۆری دۆکومێنت: ⊶ زمانی یەکەم
🌐 زمان - شێوەزار: 🏳️ کرمانجیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
📄 فایلی PDF: ✖️
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 82% ✔️
82%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
82%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 16 2015 1:46PM تۆمارکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (مانو بەرزنجی)ەوە لە: Nov 16 2015 1:51PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
⚠️ ئەم بابەتە بەپێی 📏 ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
👁 ئەم بابەتە 4,258 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.128 KB Nov 16 2015 1:46PMمانو بەرزنجی
📚 پەڕتووکخانە
  🕮 سەرکێشییەکانی شێرلۆک ه...
  🕮 وزەی مرۆڤ و ڕێگای بەرە...
  🕮 تەڵاق و لێکجیابوونەوە ...
  🕮 ناڕێکییەکانی داگیربوون
  🕮 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 29-10-2020
  🗓️ 28-10-2020
  🗓️ 27-10-2020
  🗓️ 26-10-2020
  🗓️ 25-10-2020
  🗓️ 24-10-2020
  🗓️ 23-10-2020


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
محەمەد ساڵح دیلان
کوڕی مەلا ئەحمەدی کوڕی مەلا ساڵحی کوڕی مەلا قادرە. ساڵی 1927 لە گەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایکبووە. سەرەتا لە مزگەوتی بابەعەلی خراوەتە بەر خوێندنو دواتر لە قوتابخانەی خالدییە قۆناغی سەرەتایی تەواوکردووەو درێژەداوە بەخوێندنو تا پۆلی سێی ناوەندی خوێندووە. ساڵی 1947 لە فەرمانگەی تووتن دامەزراوە.
لە تەمەنی بیست و یەک ساڵیدا شیعری بڵاوکردۆتەوەو لە دوای گۆران بەسەرتۆپی نەوەیەکی نوێی شیعری کوردی لەقەڵەمدەدرێت. ئەم شاعیرە خۆی و بەرهەمە ئەدەبییەکەی تەرخانکرد بۆ خزمەتکردنی کێشەی گەلەکەیو دژایەتیکردنی
محەمەد ساڵح دیلان
فازیل شەفیق
لە ساڵی 1950 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە تەمەنی لاوێتییەوە وەک پێشمەرگەیەکی ئازا و دڵسۆز بەشداریی شۆڕشی ئەیلوولی کردووە و هاوسەنگەری پێشمەرگەی گیانپاک (عومەر ساڵح مەنسوور) بووە. لە شۆڕشی نوێشدا یەکێک بووە لە پێشمەرگە سەرەتاییەکان و ماوەیەکی زۆریش لەگەڵ شەهید ئارام (شاسوار جەلال)دا بووە لە ناوچەی قەراخ. لە ناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی 20ەوە روویکردووەتە یەمەن، لوبنان، بولگاریا و پاشانیش چووەتە هۆڵندا.
لە بەرەبەیانی رۆژی 28-10-2004 لە نەخۆشخانەی سلۆتەرفارت شاری ئامستەردام لە هۆڵندا بەنەخۆشیی شێرپ
فازیل شەفیق
ئەرکان شەریف
کامێرامانی کوردستان تی ڤی بوو، شەوی 29-10-2017 لە باشووری کەرکوک بە چەقۆ تیرۆرکرا.
ئەرکان شەریف تەمەنی 54 ساڵ بوو و خێزاندارە و سێ منداڵی هەیە‌ و لە ساڵی 2004ەوە وەک کامێرامانی کەناڵی کوردستان تیڤی لە کەرکوک کاری کردووە.
🔞 تێبینی: ئەم تۆمارە هەندێک وێنە یان فیلمی لەگەڵ پەیوەستکراوە کە لەوانەیە ببێتە هۆی تێکدانی باری دەروونیتان. تکایە ئاگاداربە..
ئەرکان شەریف
شەیما
تەمەنی 17 ساڵ بوو، رۆژی 30-10-2018 لەلایەن برایەکییەوە بە حەوت فیشەک لەسەر بەکارهێنانی مۆبایل دەکوژرێت. رۆژی 19-11-2018 پۆلیسی هەولێر برا ژنکوژەکە دەستگیر دەکات.
شەیما
زەریفەستان ئە حمەد بەدیع مەحەمەد سورچی (دایکە زەریفەستان)
زەریفەستان ئەحمەد بەدیع مەحەمەد سورچی، ناسراو بە دایکە زەریفەستان، ساڵی 1952 لە گوندی گەویڵان لە دایکبووە. خاوەنی دوو خووشکە بەناوی خەدیجە و ئەسمین. زەریفەستان خوێندنی سەرەتای تەواو کردووە و دواتر وازی لە خویندن داوە، بەڵام یارمەتی هەزاران قوتای کەم دەرامەت و هەژاری داوە بۆ تەواوکردنی خوێندن. دایکە زەریفەستان دوای کۆچی باوکی لە ساڵی 1971 کاروباری عەشیرەتی سوورچی لە ئەستۆ گرتووە کە یەکێکە لە عەشیرەتە گەورە و ناودارەکانی کوردستان.هەروەها رابەری هەزاران مورید و مەنسوبی تەریقەی نەقشبەندییە لە سۆران
زەریفەستان ئە حمەد بەدیع مەحەمەد سورچی (دایکە زەریفەستان)

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.10
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,218 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574